پاول ئه‌لوار، (ئۆژن گریندل) شاعیری سوریاڵیستی فه‌ڕانسه‌وی
و. ئه‌فراسیاب گرامی
له‌سه‌ر ده‌فته‌ری هۆنراوه‌کانم
له‌سه‌ر کورسی، له‌سه‌ر داران
به وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر خۆڵ
به وێنه‌یه‌ک له‌سه‌ر به‌فر
ئه‌تنووسم،
له هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌ک ئه‌خوێنمه‌وه
له‌سه‌ر هه‌ر په‌ڕێ سپی
به‌سه‌ر خۆڵه‌مێشی کاغه‌زه‌کان یان
به‌سه‌ر به‌ردی خوێن
ئه‌تنووسم
له‌سه‌ر وێنه ئاڵتوونیه‌کان
له‌سه‌ر به‌رگی جه‌نگاوه‌ران
له‌سه‌ر تاجی پاشا
ئه‌تنووسم
له‌سه‌ر دارستان و سه‌حرا
له‌سه‌ر هێلانه و لووتکه‌ی کێوێ
به‌سه‌ر زایه‌ڵه‌ی منداڵیم
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر مه‌ڕمه‌ڕی شه‌وان
به‌سه‌ر سپێتی نانی رۆژان
به‌سه‌ر هه‌موو وه‌رزه‌کانی به‌ڵێندراو
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر هه‌ر پێوه‌ندی ئاوی له‌ئاسمانه سوربییه‌کان
به‌سه‌ر حه‌وزی هه‌تاوی په‌نگاو
به‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی ژیان
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر پێده‌شت، به‌سه‌ر ئاسۆ
به‌سه‌ر باڵی هه‌ر باڵنده
به‌سه‌ر ئاسیاوی سێبه‌ران
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر هه‌ر شنه‌ی خۆرنشین
به‌سه‌ر زه‌ریا، به‌سه‌ر که‌شتی
به‌سه‌ر کوێستانی شێت
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر جۆش و خرۆشی هه‌ور
به‌سه‌ر عاره‌قه‌ی زریان
به‌سه‌ر نمه‌ی باران و شه‌سته‌باران
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر هه‌ر بستێ
به‌سه‌ر ته‌وێڵی یارانم
به‌سه‌ر هه‌ر ده‌ستی یاریی
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کان
به‌سه‌ر لێوانی گوێگر
به‌رزتر له بێده‌نگیی
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر به‌هه‌شتی بابردووم
به‌سه‌ر فانووسی ده‌ریایی داڕووخاو
به‌سه‌ر دیواره‌کانی بێ ئۆمێدی
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر نه‌بوونی بێ ئاوات
به‌سه‌ر رووتی ته‌نیایی
ته‌نیا به‌سه‌ر هه‌نگاوه‌کانی مه‌رگ
ئه‌تنووسم
به‌سه‌ر سڵامه‌تی دووباره
به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی بێ هۆ
به‌سه‌ر هیوای بێ دوژمنی
ئه‌تنووسم
و به هێزی یه‌ک وشه
ژیانم سه‌ر له نۆ ئه‌دۆزمه‌وه
من له دایکبووم تا تۆ بناسم
تا ناوت بنێم
ئازادی...
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر