یادی مامۆستا هه‌ژار"عه‌بدوڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی"
نووسه‌ر، وه‌رگێڕ، شاعیر‌و رووناكبیری ناوداری كورد، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان شه‌ره‌فكه‌ندی ناسراو به "هه‌ژار موكریانی"، له ساڵی 1300ی هه‌تاوی له بنه‌ماڵه‌یه‌كی ئایینی ناوداری شاری مه‌هاباد له دایك بووه. له ته‌مه‌نی 2 ساڵیدا له مێهر‌و خۆشه‌ویستیی دایك بێبه‌ش ده‌بێ. له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا "ئه‌لف‌و بێ"و "قورئان"ی له‌لای باوكی فێر ده‌بێ‌و پاشان خوێندنی ئایینی له حوجره‌ی فه‌قێكانی موكریان‌دا ته‌واو ده‌كات. پاش كۆچی دوایی باوكی، ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی بنه‌ماڵه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌رشان‌و باری ژیانی قورس‌تر ده‌بێت. مامۆستا هه‌ژار به هۆی هۆگریی به ئه‌ده‌بیاته‌وه، له ته‌مه‌نی مێرمنداڵییه‌وه تواناییه ئه‌ده‌بییه‌كانی خۆی به هۆنینه‌وه‌ی شێعره‌وه ده‌ستی پێكرد. هه‌ر له تافی لاویه‌تییه‌وه، تێكه‌ڵ به خه‌باتی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوو
به چه‌شنێ كه یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی هه‌ڵسووڕی "كۆمه‌ڵه‌ی ژ ـ ك" بوو و قه‌ڵه‌می له گۆڤاری "نیشتمان"دا ده‌ركه‌وت‌و نازناوی "هه‌ژار"ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد. هه‌ژار وه‌ك شاعێرێكی ده‌روه‌ست‌و نیشتمانپه‌روه‌ر له پێكهاتنی كۆماری كوردستاندا رۆڵێكی سه‌ره‌كیی گێڕا‌و له‌لایه‌ن "پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د"، سه‌ركۆماری كوردستانه‌وه نازناوی "شاعێری نه‌ته‌وه‌یی" پێ به‌خشرا. دوای رووخانی كۆماری كوردستان، هه‌روه‌ك زۆرێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی، په‌ڕیوه‌ی كوردستانی عێراق بووه‌و، كاروچالاكییه ئه‌ده‌بییه‌كانی له نێو كۆڕی زانیاری كورد و یه‌كیه‌تیی نووسه‌رانی كوردستان‌و هه‌روه‌ها له نێو گۆڤار و رۆژنامه‌كانی باشووری كوردستاندا درێژه پێ ده‌دا. پاش چه‌ندین ساڵ ئاواره‌یی له سووریه‌و لوبنان‌و یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی پێشوو‌و به‌شداریی له شۆڕشی باشووری كوردستان، له ساڵی 1354ی هه‌تاوی ده‌گه‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و له زێدی خۆی ده‌گیرسێته‌وه‌و دواتر به یه‌كجاره‌كی له شاری "كه‌ره‌ج" له نزیكیی شاری "تاران" نیشته‌جێ ده‌بێ. مامۆستا هه‌ژار له‌گه‌ڵ شاعیران و نووسه‌رانی دیكه وه‌ك هێمن، زه‌بێحی‌و قزڵچی، پاش رووخانی كۆماری كوردستان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رینی فه‌رهه‌نگی و رووناكبیرییان وه‌ڕێخست كه توانیان گوتاری رووناكبیری كورد له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بگه‌یه‌ننه لووتكه و له به‌ستێنه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌دبیاتدا شه‌پۆلێكی نوێ رێ بخه‌ن و شێعر له دیوانسالاری سوننه‌تی و حۆجره‌كان دا ڕزگار بكه‌ن و به‌ره‌وه نوێخوازی پاڵ پێوه بنێن.
شاعیر‌و رووناكبیری به‌په‌رۆشی نیشتمان، پاش شه‌ونخوونی‌و تفت و تاڵیی ژیان، رۆژی پێنج شه‌ممه، 2ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1369ی هه‌تاوی له شاری "كه‌ره‌ج"، دڵه پڕ خۆزگه‌و ئاواته‌كه‌ی له لێدان كه‌وت‌و پاشان له "گۆڕستانی بوداغسوڵتان"ی مه‌هاباد له په‌نای گڵكۆی مامۆستا هێمن به خاكی پاكی نیشتمان سپێردرا. گه‌رچی ده‌ڵێن "خاك، مه‌یل بڕه"، به‌ڵام شاعیری خاوه‌ن هزرو شۆڕه‌سواری ئه‌ده‌بی كوردی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، جێگای له دڵی هه‌موو خه‌ڵكی كورددا سه‌وزه. سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی چاوه‌ڕوانییه‌كان له شێعر‌و ئه‌ده‌بیات بوو، مامۆستا هه‌ژار یه‌كێك له‌و هزرڤانانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بوو كه نیوسه‌ده له به‌رامبه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا درێغی نه‌كرد‌و رۆڵی خۆی له‌و به‌ستێنه‌دا گێڕا. خه‌رمانێك وشه و گوڵی سه‌ر زامی په‌یڤی كوردی‌و شاعیرێكی ناو ته‌متومانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و هه‌ره‌سی ته‌م بوو. هه‌روه‌كوو خۆی ده‌ڵێ:
چه‌پ گه‌ر‌دی گه‌ردوون گه‌ڕان كوشتمی
نه‌زان په‌ره‌ستی بۆ نان كوشتمی
هه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی بـێ حه‌سانه‌وه
ئاخ مـردن له كوێی؟ ژیان كوشتمی
كتێبخانه‌ی هه‌ژار:
1 ـ و: "قانوونی شه‌فا"ی "ئه‌بوو عه‌لی سینا" له حه‌وت به‌رگدا.
2 ـ و: قورئانی كه‌ریم.
3 ـ و: چوارێنه‌كانی خه‌یام.
4 ـ و: شه‌ره‌فنامه‌ی به‌دلیسی.
5 ـ و: به‌ڵێ به‌مجۆره بوو براده‌ر، د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
6 ـ و: عیرفان به‌رابه‌ری ئازادی، د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
7 ـ و: دایه بابه ئێمه تاوانبارین، د. عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
8 ـ و: یه‌ك له پێش بێكۆتایی سیفر، به‌رهه‌می دوكتور عه‌لی شه‌ریعه‌تی.
9 ـ و: ئاساره‌لبه‌لاد‌و ئه‌خباره‌لبه‌لاد به فارسی، ئه‌دیشه.
10 ـ و: پێنج قامكی یه‌ك مست، به‌رهه‌می "بریژید‌و نگوور بووكسی".
11 ـ دیوانی شێعری "ئاڵه‌كۆك".
12 ـ ژیاننامه.
13 ـ و: مێژووی ئه‌رده‌ڵان.
14ـ فه‌رهه‌نگی كوردی به كوردی ـ فارسی هه‌نبانه‌بۆرینه.
15 ـ بۆ كوردستان.
16 ـ و: مه‌م‌و زینی ئه‌حمه‌دی خانی بۆ سه‌ر زاراوه‌ی كورمانجی خوارو.
17 ـ كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی "كۆشكی بلوورین".
18 ـ راڤه‌و شه‌رحی دیوانی مه‌لای جه‌زیری.
19 ـ تایفه‌ی له‌بیر كراوی گاوان.
20 ـ مێژووی سلێمانیه، له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ فارسی، چاپ نه‌كراوه.
21 ـ پێوه‌ندیی فه‌رهه‌نگیی ئێران‌و میسر، له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ فارسی، چاپ نه‌كراوه.
22 ـ و: فه‌رهه‌نگی عه‌میدی فارسی بۆ كوردی، چاپ نه‌كراوه.
23 ـ چێشتی مجێو‌ر.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژ: 528

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر