دیمانه: ئه‌فراسیاب گرامی
دیمانه: ئه‌فراسیاب گرامی
پ: له بارودۆخی ئه‌وڕۆكه كه جیهان به‌ره‌و یه‌كانگیری ماناكان ده‌ڕوات‌و گوتاری به‌جیهانیبوون به‌خێرایی هێژموونی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو گوتاره سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌و جڤاكییه‌كاندا زاڵ ده‌كات، ده‌ربڕینی شێعری كه پانتاییه‌كی به‌رینی له ئه‌دبی ئێمه‌دا داگیر كردووه، ده‌توانێ شوێندانه‌ریی هه‌بێت‌و ده‌توانین وه‌كوو پێویستییه‌كی ژیانی مۆدێڕن پێناسه‌ی بكه‌ین؟
و: "یه‌كانگیری ماناكان"، "ره‌وتی به جیهانی بوون"و هه‌ر وه‌ها هه‌ژموونی‌و كاریگه‌ریی ئه‌و پرۆسه‌یه له سه‌ر ژیانی كۆ‌و تاكی كۆمه‌ڵگای كو‌ردستان به گشتی‌و كاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌ده‌بیات به تایبه‌تی، كۆمه‌ڵێ باسی جیدی‌و تازه‌ن كه ده‌خوازێ به شێوه‌یه‌كی ره‌وشمه‌ند‌و مێتۆدیك نه‌ته‌نیا پیناسه بكرێن، به‌ڵكوو وه‌ك چه‌مك‌و ته‌وه‌رێكی قووڵ، هه‌موو لایه‌نه‌كانی شی بكرێته‌وه‌و له باری عیلمی‌و زانستیه‌وه بخرێته به‌ر راڤه‌و تأویلی جیاوازه‌وه كه لێره‌دا مه‌جال‌و ده‌ره‌تانی ئه‌و باسه نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به پرسیاره‌كه‌تانه‌وه هه‌بێت ده‌توانم به كورتی بڵێم كه ئه‌ده‌بیات به گشتی‌و شێعری كوردی به تایبه‌تی، جیا له بوون‌و فه‌لسه‌فه‌ی ژیان نییه. ئه‌و ژیان‌و ئاقاره‌ی كه مرۆڤ تێیدا مامه‌ڵه له گه‌ل جه‌وهه‌ره‌و كیانی سروشت‌و ئه‌و دڵه‌ڕاوكێ‌و خولیا‌و ئازار‌و خه‌ون‌و ئامانجانه‌ی كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ژیانی ئینسانی كوردی خستۆته ژێر ڕكێفی خۆیه‌وه.
ئه‌گه‌ر ره‌وتی مودێڕنیزاسیون كه‌م تا زۆر ژێرخانه ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و ... كۆمه‌ڵگای جیهانی‌و یه‌ك له‌وان كوردستانی هه‌ڵته‌كاندووه‌و ره‌وتی رووداوه‌كانی ژیانی به‌ره‌و ئاقارێكی دیكه بردووه(ئه‌وه‌ی كه چۆن‌و به چ شێوازێك وه‌ك كورد، مامه‌ڵه‌مان له گه‌ل چه‌مك‌و گوزاره‌كانی مودێڕنیته‌و ره‌وتی مودێڕنیزاسیون كردووه، باسێكی دیكه‌یه!!)، به‌و مانا نییه كه مرۆڤی ئه‌مرۆ به گشتی‌و مرۆڤی كوردی ژێر چه‌پۆكی داگیركه‌ران به تایبه‌تی، گه‌یشتۆته مه‌نزڵگه‌ی خۆشبه‌ختی‌و له (مدینه فاچله) یان یوتوپیای ئارامشدا له‌نگه‌ری
گرتووه. ده‌بینین له زۆربه‌ی گۆی زه‌ویدا شه‌ڕ‌و كوشتار، توند‌و تیژی، چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ستی ئینسان به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه‌و به‌رده‌وام به شێواز‌و میكانیزمی تازه‌تره‌وه خۆی ده‌خزێنێته ناو خوێن‌و سلووله‌كانی ژیانمانه‌وه. ده‌بینین تابۆ رزیو‌و سه‌له‌فیه‌كانی مێژوو، به‌رده‌وام له فورم‌و قاڵبی تازه‌تره‌وه، تا ئێستامان درێژ ده‌بنه‌وه‌و هه‌موو به‌ستێنه‌كانی هه‌ناسه‌مان لێ زه‌وت ده‌كه‌ن. به‌رده‌وام به شعووری گشتی‌و تاكیمان بێ حورمه‌تی ده‌كرێ. به‌رده‌وام ئامانج‌و به‌ها مرۆیه‌كانمان سه‌ركپ‌و زینده به‌چاڵ ده‌كرێن، به‌رده‌وام له بازنه‌و گه‌ردوونه‌ی شكست دا دووپات ده‌بینه‌وه، به‌رده‌وام خه‌ونه‌كانمان تیرۆر ده‌كرێ. له سه‌ره‌تاییترین مافه ئینسانیه‌كان بێبه‌شین و... ئه‌گه‌ر به چاوی واقعبینیشه‌وه له ئێستا‌و ئاینده بڕوانین، به داخه‌وه هه‌موو نیشانه‌و هه‌موو فاكته‌ره‌كان ئه‌وه پیشان ده‌ده‌ن كه میكانیزمێك بۆ ده‌رچوونی یه‌كجاره‌كی له‌و فه‌زا چه‌قبه‌ستووه‌و كوشه‌نده‌و مه‌رگهێنه‌ره‌دا به‌دی ناكرێ‌و گه‌ییشتن به سه‌ربه‌ستی‌و ئازادی‌و خوشبه‌ختی!! كه زیاتر له 2300 ساڵه ئه‌فلاتوون به‌ڵێنی پێمان دابوو، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم مه‌حاڵه به‌ڵكوو به دووری ده‌بینم. هه‌ر بۆیه هونه‌ر به گشتی‌و شێعر به تایبه‌تی كه گزاره یان ته‌عبیر له ویژدانی تاكی‌و گشتی مرۆڤ ده‌كا‌و له رێگای زمانه‌وه له شوڕشێكی هه‌میشه‌ییدایه بۆ رووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان‌و بۆ گۆڕینی ئه‌و فه‌زا چه‌قبه‌ستووه، نه ته‌نیا پێویستیه‌كی زه‌رووره به‌ڵكوو یه‌كێك له‌و میكانیزمانه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌و كه‌شفی جوانیه‌كانی ژیان‌و لایه‌نه شاراوه‌كانی بوون‌و هه‌ستی مرۆڤ‌و له ئاكامدا بۆ گۆڕینی ژیانی مرۆڤ‌و كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگای كو‌ردستان روویداوه، وه‌زیفه‌و ئه‌ركی شێعر( وه‌ك ژانرێكی هونه‌ری)، گۆڕیوه‌و به‌ره‌و ئاراسته‌و ئاقارێكی دیكه‌ی بردووه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر جاران ئه‌و وه‌زیفه یان ئه‌و چاوه‌ڕوانیه ده‌خرایه ئه‌ستۆی شێعر كه كاری فه‌لسه‌فه بكات(خه‌یام) یان ببێته ئامرازێك بۆ ئامۆژگاری‌و نه‌سیحه‌تی ئه‌خلاقی(سه‌عدی شیرازی) یان ببێته وانه‌ی دینی‌و ئامۆژگاری ئایینی بكات(مه‌لا خدری ڕواری) یان راپه‌ڕاندنی خه‌ڵك و.... هی دوایی، ئه‌وا ئێستا ئه‌و ئه‌رك‌و وه‌زیفانه كاناڵیزه بوونه‌ته‌وه‌و لایه‌نی پێوه‌ندیدار‌و ده‌م‌و ده‌زگا تایبه‌ته‌كان، ئه‌و ئه‌ركانه دێننه ئافراندن. هه‌ر بۆیه ده‌توانم بڵێم له رۆژگار‌و سه‌رده‌می ئێستادا، شێعر ته‌نیا وه‌زیفه‌و ئه‌ركی خۆی راده‌په‌ڕێنێ‌و هیچی دیكه... به وته‌ی دۆستی شاعێر‌و ره‌خنه‌گرم كاك ساڵح سووزه‌نی: " دالی شێعر مه‌دلوولی خۆیه‌تی‌و به‌س.."
پ: ئه‌زموونی نوێی ئێوه "ئاناهیتاو چه‌پكێك خه‌ونی دزراو" به‌رهه‌می چ قۆناخی شێعرییه له ئه‌ده‌بی شێعری كوردیدا؟
و: ئه‌گه‌رمه‌به‌ست له "قۆناغی شێعری له ئه‌ده‌بی كوردیدا" كوردستانی گه‌وره بێت، ئه‌وه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گه‌لێك زه‌حمه‌ته. چوونكه به هۆی دابه‌شبوونی جوگرافیای كو‌ردستان به سه‌ر چوار وڵات‌و چوار سیستم‌و چوار كولتووری جیاوازدا، به داخه‌وه لێكدابڕانێكی قووڵ‌و هه‌مه‌لایه‌نه له ئه‌ده‌بی كوردیدا پێك هاتووه به شیوازێك كه ناتوانین ئه‌ده‌بیاتی كوردی(لانیكه‌م ئه‌ده‌بیاتی هاوچه‌رخی كوردی) له یه‌ك ئاراسته‌دا پێناسه‌و راڤه‌و تأویل بكه‌ین. هه‌ر بۆیه ئه‌زموونی ئه‌ده‌بی‌و شێعری هه‌ر یه‌ك له پارچه‌كانی كو‌ردستان هه‌ر كام به شێواز‌و فورم‌و جیهانبینی تایبه‌تی خۆیه‌وه، هاتۆته مه‌یدان‌و هاتۆته به‌رهه‌م. ڕه‌نگه به هه‌ندێ هۆ وه‌ك ئه‌لف‌و بێی عه‌ره‌بی، هاو زاراوه‌یی‌و... رۆژهه‌ڵاتی كو‌ردستان له گه‌ل باشووردا، شێوازێك له نزیكایه‌تی‌و ململانێ‌و له ئاكامدا كاریگه‌ری دوو لایه‌نه‌ی درووست كردبێ(ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری ئه‌زموونی شێعری ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ش بكه‌ین ده‌بینین كه ئه‌زموونی هاوبه‌ش‌و قوناغی هاوبه‌ش‌و جیهانبینی هاوبه‌شی پێك نه‌هێناوه)، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم كه ئه‌زموونی شێعری باكووری كو‌ردستان كه ئه‌لف‌و بێكه‌ی لاتینه و... ئه‌زموونێكی تایبه‌ت به خۆیه‌تی كه جیاوازی پێكهاته‌یی (ساختاری)و ناوه‌رۆكیی له گه‌ل پارچه‌كانی دیكه‌ی كو‌ردستان هه‌یه‌و... .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له قوناغی شێعری رۆژهه‌ڵاتی كو‌ردستان (كوردستانی ئێران) بێت، ده‌توانم بڵێم له باری زه‌مانییه‌وه دیوانی "ئاناهیتاو چه‌پكێك خه‌ونی دزراو " ئه‌زموونی ساڵه‌كانی حه‌فتای هه‌تاوی تا نیوه‌ی ئه‌وه‌ڵی هه‌شتای هه‌تاوییه. له باری پۆلێنبه‌ندی‌و سه‌بك‌و شیواز‌و جیهانبینیشه‌وه (ئه‌ڵبه‌ت به وته‌ی هه‌ندێك له ره‌خنه‌گران‌و دوستانی ئه‌دیب)، خۆی له قۆناغی سێیه‌می شێعری نوێی رۆژهه‌ڵاتی كو‌ردستان دا، ده‌دۆزێته‌وه. بۆیه ده‌ڵێم به وته‌ی دیتران، چوونكه نووسین لای من ململانێ‌و جه‌برێكی رۆحی/ ره‌وانی‌و له هه‌مان كاتدا پێوه‌ندی‌و رووت بوونه‌وه‌و ئاوێته بوونێكی عاشقانه‌ی رۆحیه له گه‌ل ئاقاری ده‌ورووبه‌رم. هه‌ر بۆیه له كاتی نووسین دا ته‌نیا شتێك كه بیری لێناكه‌مه‌وه، سه‌بك‌و شێواز‌و به‌ره‌و ئه‌و شتانه….
پ: ره‌وتی نوێگه‌ری شێعر‌و ئه‌ده‌بیات له رۆژهه‌ڵاتی كو‌ردستان له شه‌پۆلێكی نویدایه كه هه‌نووكه به به‌ره‌ی چواره‌می شێعر ناسراوه، ئایا خۆتان له نێو ئه‌و به‌ره‌یه‌دا ئه‌بیننه‌وه یان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌ره‌یه، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ره‌وته‌ی كه له شاری مه‌ریوان به به‌یاننامه‌ی "داكار"ه‌وه ده‌ستی پێكرد؟
و: ئه‌وه‌ی راستی بێت من له گه‌ل ئه‌و پۆلێنبه‌ندی‌و دابه‌شكردنه نیم. یانی پێموایه شێعری نوێی رۆژهه‌ڵاتی كو‌ردستان سێ قوناغی تایبه‌ت‌و دیار له باری پێكهاته‌یی‌و ناوه‌رۆكه‌وه، زیاتری تێنه‌په‌ڕاندووه. چوونكو فه‌لسه‌فه‌ی پێكهاتنی ره‌وت یان شه‌پۆلی ئه‌ده‌بی، ده‌بێ خاوه‌نی كۆمه‌ڵی خه‌سڵه‌ت‌و كۆمه‌ڵێ پارادایم‌و تایبه‌تمه‌ندی سیاسی، ئابووری، كومه‌ڵایه‌تی، كولتووری له ژیانی كۆمه‌ڵگا به گشتی‌و ژیانی تاكه‌كان به تایبه‌تی... له زه‌مانێكی دیاری كراودا به جیهانبینی‌و جه‌وهه‌ره‌و كیانی تایبه‌ته‌وه كه ئه‌زموونێكی تایبه‌ت ده‌خولقێنێ، بێت. (من هه‌ر چه‌ند پێشتر، ڕا‌و روانگه‌ی خۆمم له‌و بواره‌دا بڵاو كردۆته‌وه‌و هه‌نووكه‌ش پرۆژه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه له سه‌ر ئانالیزكردن‌و تاوه‌تۆكردنی ئه‌ده‌بیاتی پێشڕه‌و یان ئاوانگاردی رۆژهه‌لاتی كو‌ردستان له‌م 50 ساڵه‌ی دواییدا له به‌ر ده‌ستایه‌و خه‌ریكه به ئه‌نجام ده‌گات، به وردی باسم له سه‌ر ئاخێزگه‌و به‌سته‌ر‌و بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئه‌ده‌بی، كولتووری و... هه‌ر یه‌ك له‌و ده‌وره شێعریانه كردووه‌و خاڵه هاوبه‌ش وله هه‌مان كاتدا جیاوازه‌كانیشم ده‌سنیشان كردووه). لێره‌دا له دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و باسه خۆ ده‌بوێرم به‌ڵام بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی هه‌ندێ شه‌ك‌و گومان‌و هه‌ندێ وه‌هم، به پێویستی ده‌زانم زۆر به كورتی ئاماژه به تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شێعری به‌ره‌ی سێ یه‌م یان نه‌سلی سێ یه‌م بكه‌م. ئه‌و تایبه‌تمه‌نیانه‌ی كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕه‌كانی ژیانی ئه‌وڕۆی مرۆڤی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه. یانی شه‌پۆلی سێیه‌می شێعری نوێی رۆژهه‌ڵات، شێعرێكی فره‌ده‌نگ، فره ره‌هه‌ند، به‌ربڵاو له باری فۆرم‌و ناوه‌رۆك‌و خاوه‌نی عونسۆره‌كانی وه‌ك گرنگیدان به دڵه‌ڕاوكێ‌و خه‌ون‌و خولیا‌و ئازاره‌كانی تاك، باوه‌رهێنان به حه‌قیقه‌تی پارچه‌كراو‌و دووره‌په‌رێزی له جیهانی ئارمانگه‌رایی "مگلق"و جیهانی پاوانكراوی ئایدۆ‌لۆژیای ته‌ك ره‌هه‌ند، گرنگیدان به عه‌شقی زه‌مینی‌و دیاریكردنی جنسی خۆشه‌ویستی(ژن‌و پیاو)، شكاندنی نۆرم‌و قاعیده ده‌ستووریه‌كانی زمانی كوردی له لایه‌ن هه‌ندێ شاعێره‌وه،و له ئاكامدا شێعرێكی پلۆرال‌و تكپرگه‌رایه. هه‌ر بۆیه فه‌زا‌و تكنیك‌و زمانی شێعری‌و جیهانبینی هه‌ر یه‌ك له شاعیرانی ئه‌م نه‌سله، مۆركی تایبه‌تی خاوه‌ن شێعره‌كه‌ی پێوه دیاره‌و به سانایی له یه‌كتری جیا ده‌كرێنه‌وه. بۆ نموونه به سانایی ده‌كرێ شێعری یونس ره‌زایی له شێعری ساڵح سووزه‌نی جیا بكه‌ینه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئه‌زموونێكی تازه‌تر له پرۆسه‌ی شێعری نوێی كوردیدا (ئه‌وه‌ی كه جه‌نابت وه‌ك به‌ره‌ی چواره‌م باسی ده‌كه‌ی!) هاتۆته ئاراوه، له باری زه‌مانییه‌وه مومكن نییه، چوونكه شه‌پۆلی سێ یه‌م هێشتا له حالی ئه‌زموون‌و تاقیكردنه‌وه‌دایه‌و هێشتا زۆری ماوه بگاته مه‌نزڵگه‌و باره‌گای تایبه‌تی خۆی. یان لانیكه‌م ئه‌گه‌ریش ئه‌زموونێكی تازه، (جیا له ئه‌زموونی نه‌سلی سێ یه‌م )له حاڵی له دایك بوون بێت، ئه‌وه پێویستی به زه‌مان‌و كۆمه‌ڵێ فاكتی دیكه هه‌یه تا وردبوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی له سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌بووه(یان لانیكه‌م ئه‌وه‌ی من خوێندوومه‌ته‌وه)، یان لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی كرچ‌و كاڵ‌و بێ بنه‌مای شێعری فارسه‌كان(به تایبه‌ت ئه‌زموونی شێعری ره‌زا به‌راهه‌نی، ابولفچل پاشا و...) یان كۆپی‌كردن‌و دووپاتكردنه‌وه‌یه‌كی بێ ڕیشه‌و بێ بنه‌ما له ئه‌زموونی شێعری نه‌سلی سێ یه‌مه. بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌م به فاكت‌و مه‌دره‌كه‌وه، هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێ كرد، ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه كه هیوادارم به زووترین كات وه‌ك كتێب بڵاوی بكه‌مه‌وه. ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به شێواز‌و سه‌بك‌و جیهانبینی شاعیرانه‌ی منه‌وه هه‌بێت، كاری ره‌خنه‌گران‌و خوێنه‌ری جیدییه. چوونكه هه‌ر وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێكرد، من له كاتی نووسین‌و ئافراندن دا، نه بیر له سه‌بك‌و شێواز ده‌كه‌مه‌وه ونه هیچی تر، ته‌نانه‌ت تا كاتێك نووسینێكم ته‌واو نه‌كردبێ نازانم شێعره، په‌خشانه یان چیرۆك! به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك به چاوی ره‌خنه‌گرێكی بێ ره‌حم، پێداچوونه‌وه به نووسینه‌كانم ده‌كه‌م‌و... .
پ: له به‌رهه‌مه تازه‌كه‌تاندا، "په‌خشان" به‌شێكه له‌كاره ئه‌ده‌بییه‌كانتان، كه پێم وایه یه‌كێك له كاره تازه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردییه، كه‌مێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌شه بدوێن؟
و: ئه‌ڵبه‌ت په‌خشان له ئه‌ده‌بیاتی كوردیدا، له لایه‌ن ئه‌دیبانی كورده‌وه كه‌م تا زۆر گرینگی تایبه‌تی پێدراوه‌و كه‌م تا زۆر، جێگه‌و پێگه‌و خانووی تایبه‌تی خۆی له ئه‌ده‌بیاتی كوردی دا هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌زموونی نووسینی من ده‌گه‌رَێته‌وه ئه‌وه‌یه كه په‌خشان لای من دڵه‌ڕاوكێ‌و گه‌مه‌یه‌كی به‌رده‌وامی شاعیرانه‌یه. په‌نگ خواردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ پرسیار‌و ئازاری ده‌روونیه له تاریكایی رۆح‌و گه‌ڕان به دوای كه‌شفی نامه‌كشووفه‌كانی هه‌ستیی له‌پرۆسه‌یه‌كی زه‌مانی دایه. یانی كاتێك ئازار‌و چێژ، ئه‌هریمه‌ن‌و فریشته، پێكه‌نین‌و گریان، پرسیار‌و شه‌ك‌و گومان هاوكات له ده‌روونما دێته جووڵه‌و له خه‌ون‌و بێداری، له ناو قه‌ره‌باڵخی شار‌و له كونجی ته‌نیایی‌و له كپ بوونێكی سه‌یردا، به ده‌م ئاهه‌نگ‌و ریتمێكی شاعێرانه‌وه، یه‌كه‌م رسته ده‌نووسرێ‌و دواتر ئه‌و رستانه (چرب ێ‌هنگ)و ریتمی دیكه به دوای خۆیدا ده‌هێنێ و... به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی نووسینی خۆم یانی وه‌ك خوێنه‌رێكی ئه‌ده‌بیات، سه‌یری په‌خشانه‌كانم بكه‌م ده‌توانم ئه‌وا لێكی بده‌مه‌وه كه په‌خشان، شێعرێكی بێ فورمه كه خاوه‌نی فه‌زا‌و به‌سته‌ر‌و حاڵ‌و هه‌وای شاعێرانه‌یه به‌ڵام به كه‌ڵك وه‌رگرتن له هه‌ندێ ئامراز‌و كه‌ره‌سه‌ی چیرۆك، یانی ده‌قێكه به‌رده‌وام له نێوان شێعر‌و چیرۆك دا شه‌پۆل ده‌دا. یانی هاوكات هه‌م شێعره‌و هه‌میش چیرۆك به‌ڵام هیچ كامیشیان نییه. چوونكه به پێی ئه‌و پێناسه‌و سنووربه‌ندیانه‌ی كه له نێوان شێعر‌و چیرۆك دا هه‌یه، په‌خشان ئه‌و پێناسانه هه‌ڵناگرێ. یانی ده‌كرێ وه‌ك ده‌ق‌و ژانرێكی سه‌ربه‌خۆ چاوی لێ بكه‌ین كه خاوه‌نی پارامێتر‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆیه‌تی.
رۆژنامه‌ی كو‌ردستان ـ ژ: 530
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر