رۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
ئاماده‌کردن:
ئه‌فراسیاب گرامی
حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا: به
بۆچوونی من پێویسته سه‌رۆکانی کورد زۆرتر له سه‌ر ئه‌و خاڵانه ورد‌و تیژ بین بن
و بدوێن که کورد به‌ره‌و هه‌واری سه‌ر که‌وتن ده‌بات، ئه‌ویش بێگومان پێکهێنانی
به‌ره‌یه‌کی پته‌وی کوردییه، ده‌جا پێویسته هه‌ر لێره دوایی به‌و گرژیانه
بێنن، که هۆکاری لێک دوور بوون و ته‌فره‌قه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه.
بیوگرافی:
ئه‌من (حامید ڕه‌شیدی
زه‌رزا) له ساڵی 1319 هه‌تاوی به‌رامبه‌ری 1941ی زایینی له گوندی "گورگاوه
ناوچه‌ی شنۆ له دایک بوومه. ساڵی(1961) زایینی یانی سه ساڵ دوایی کودتای ژنه‌رال عه‌بدولکه‌ریم
قاسم له گه‌ڵ هێندیک له هاڤاڵان چوومه کوردستانی باشوور که ئه‌و کات به شۆرشی
ئه‌یلول ناودیر بوو. دوایی،سیاسه‌تی بارزانی به هۆی یارمه‌تی ئێران سه‌باره‌ت به
کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گۆڕانکاری به سه‌رداهات، چوینه بارزان، له ڕه‌حمه‌تی
شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی نامه‌مان وه‌رگرت که له ته‌سلیم کرده‌وه‌مان دست رابگیرێ،
به‌ڵام به داخه‌وه چونکه وه‌زعه‌که نائاسایی بوو به ناچاری گه‌ڕاێنه‌وه ئێران،دوایی
سه‌رده‌مێک له چیامان تێپيهڕکرد، پاشان له سه‌ر قسه‌ی دوو سه‌رۆک عه‌شیره،محه‌مه‌دئه‌مین
حاته‌می (چێچۆ) و ئه‌حمه‌دبه‌گی نیعمه‌تی
که هه‌ر دووک له لای رژیم خۆشه‌ویست و جاشی ژاندارمه‌ری بوون، خۆمان به
سه‌ر هه‌نگ فه‌راست فه‌رمانده‌ری کاتی ژاندارمه‌ری
ته‌سلیم کرد، که له دادگای نیزامی ورمێ ئه‌من به ئه‌به‌د کوڕه‌کانیش له حه‌وت
تا سی ساڵ حوکمی زیندانمان به‌سه‌ردا سه‌پاندرا،دوایی
له ساڵی 1346ی هه‌تاوی به ده‌رجه‌یه‌ک عافو له لایان شابانو فه‌رح په‌هله‌وی
حوکمی ئه‌به‌دم بوو به 12سال دوایی دوازدهسال له(1354 )ئازاد بووم له1356 گیرامه‌وه جاریکی دیکه داوای ئیعدامم بۆ کرا به‌لام ڕژیم
روخا ئازادبووم. له ساڵی 1360ی هه‌تاوی له لایان دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی
به به‌رپرسایه‌تی ئایه‌توالله ئیمانی به ناوی ئه‌ندام بوون له حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران، مه‌حکووم به ئیعدام بووم، ئه‌مما بۆی ده‌رچووم و چومه‌وه ناوحیزب،
هه‌رچه‌ند ئه‌من ئه‌ندامی چ حیزبیک نه‌بوومه. له ساڵی 1362 که خومه‌ینی عفوی ده‌ر
کرد ئه‌من له سه‌ر شاخان بووم به ئیجازه‌ی حیزب گه‌رامه‌وه و ئازادکرام له1363
چومه ئینتشارات سه‌لاح ا‌لدین ئه‌یوبی وه‌کوو کادری عیلمی له گوڤاری سروه کارم
کرد له 1368له لایه‌ن ئیستخبارات شاری شنۆ گیرامه‌وه، به زهمانهتهکی قورس
(10)ڕۆژم مه‌ره‌خه‌سی وه‌رگرت ده‌رچووم
که غیابهن مه‌حکووم به ئیعدام کراوم، ئه‌وه بیست ویه‌ک ساڵه له ئوسته‌ڕالیا
گیرساوهتمهوه،( 6)کتیبم نووسیوه هه‌روا( 14)کیبیشم وه‌رگێراوه‌ته‌وه،دوو دیوانی
شیعری فارسی و کوردیم هه‌یه دیوانێکی شێعریش وه‌ده‌ستی پاسداران که‌وت و ڕۆیی.
سه‌ره‌تا
وه‌ک ده‌روازه‌یه‌ک بۆ نیو باسه‌که‌مانه‌وه، بزوتنه‌وه‌ی کورد چلۆن پێناسه‌ده‌که‌ی؟
بزووتنه‌وه، بریتی
له خه‌باتی چه‌کداری،یان مه‌ده‌نی هۆکاری زیندوو ڕاگرتنی گه‌لانی چه‌وساوی مل له
بن نیری کۆیله‌تی و یهخسیرییه، که یه‌ک له وان میلله‌تی کورده. هه‌ر چه‌ند ئه‌و
بزووتنه‌وانه تا ئێستا نه‌یانتوانێوه مافی کورد مسوگه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام ئاگاداری‌و
وشیاری‌و زیندو ڕاگرتنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان له دڵی گه‌وره‌و گچکه به شیوه‌یه‌کی
ئاگرئاوی ڕاگرتووه. به بۆ چوونی من بزووتنه‌وه وه‌ک چرایه‌ک وایه، که له
تاریکانی ئه‌نگوست له چاو دا مرۆڤ به‌ره‌و لاباجهی ده‌رباز بوون و ڕووناکایی ده‌بات
و بهرکازهو ده‌روی هاوه‌ڵای به ڕوودا ده‌کاته‌وه، هه‌تا له ههڵهنگون و سه‌ره‌نگرێ
بوون ده‌ربازی ده‌کات. بۆ زارۆکانیش زاخاوی مێشک و وهبیرهێنانهوی ڕه‌گه‌زو حه‌ز
له نه‌ته‌وه‌و،ناسینی داگیرکه‌رو چه‌وسێنه‌ره، ده‌جا فرچک پێدان‌و هه‌وێنی
ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ڕه‌کێش کردنی بۆ ئوڵکهی خه‌باتی خۆناسی و گه‌ل ناسیی پیرۆز‌و
ممباره‌که. بۆیه به بۆچوونی من
بزووتنه‌وه‌ی کورد به درێژایی مێژووی خوێناوی مه‌وجودیه‌تی کوردی له مه‌ترسی
توانه‌وه راگرتووه. بێگومان ئه‌گه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وانه نه‌بوان، ئیدی کورد به‌ره‌و
توانه‌وه ده‌چوو. ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که ژێر
خانی بزووتنه‌وه‌یان له هه‌ست و گڕی نه‌ته‌وه‌یی دوور په‌رێز کراوه، به مرۆور
له فرمانڕه‌وای داگیرکه‌ردا تواوهنهتهوه، نموونه‌که‌ی قهبتییهکانی سوورییه‌ن
که له عه‌ره‌ب دا تواونه‌وه. ده‌جا ئه‌گه‌ر کورد زیندوه ماوه‌ته‌وه، ده‌ینداری
ئه‌و بزووتنه‌وانه‌یه، چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی نه‌بێ، ئاگاداریشی
نابێ، که ئاگاداری نه‌بوو، پێناسه‌ش ناکرێ و ناتوانی مناڵه‌کانی بۆ ناسینه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زو
رهچهڵهی خۆی ڕێنوێنی بکات. بۆ نموونه ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌ته‌وایه‌تی که له مناڵێکی
کوردستان به‌دی ده‌که‌ی له مناڵه‌کی کورد له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌دی ناکرێ، چونکه
هیچ شتێک هه‌ستی وه‌جۆڵه ناخات.
به‌ڵام هۆکاری
بزووتنه‌وه بۆ گه‌لی کورد،ده‌رده‌کی کۆنی عیلاج
نه‌کراوه‌و ناسۆرێکی ته‌شه‌نا هێناوه. هه‌تا ئێستاش چاره‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه،
چونکه ده‌رمانی وی مسوگه‌ر کردنی مافی نه‌ته‌وه‌ی کورده، که وه‌ک گرێ کوێره‌یه‌ک
ماوه‌ته‌وه. ده‌جا هه‌وێنی ئه‌و ده‌رده کورده
له ناخی هه‌موو کوردێک ڕیشه‌ی داکۆتاوهو
چه‌قه‌ره‌ی داوه و جگه له مافی ڕه‌وا چ ده‌رمانێکی دیکه‌ی نییه. سه‌ر چاوه‌ی ئه‌و برینه
ده‌گه‌ڕێته‌و بۆ شه‌ڕی چاڵدڕان که له سه‌ر ده‌می "شاهسمایل سه‌فه‌وی"
ڕویداوه. ده‌جا ئه‌و ده‌رده له هه‌ر یه‌ک له به‌شه‌کان کوردستان وه‌ک یه‌که‌و
حاڵاتێکی هاو به‌شی هه‌یه و له‌ش و ئه‌ندامی هه‌موو خه‌ڵکی به‌شه‌کانی کوردستانی
به سه‌ر جه‌م گرتۆته‌وه. له کاسبکارو
هه‌ژارو بهلهنگازو دهوڵهمهنهو خاوه‌ن سامان و کرێکار بگره، هه‌تا ژن و پیاو
پیرو لاو گه‌ج و شێخ و ده‌رویش و سه‌یدو سادات و پیاو چاک و تاجیرو توجارڕو
دوکاندارو مه‌لاو ئاغا.... وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد ئه‌و ده‌رده له دابه‌شکردنی
کوردستانی گه‌وره له(1514)دا سه‌ری هه‌ڵداوه، وه‌ک مێژوو بۆمان ده‌گێڕێته‌وه:
له‌و شه‌ڕه دا "شا سمایل" شکه‌ستی خوارد و خه‌لیفه‌ی عوسمای سه‌رکه‌توو
بووه و شاسمایلی هه‌تا شاری ته‌ورێز ڕاو
ناوه و باره‌گای خۆی له شاری ته‌وریز سه‌قامگیر کردوه، هه‌تا خیزانی شاه سمایل
به دیل گیراوه که خه‌لیفه‌ی عوسمای به تۆله‌ی ئه‌و جینایه‌ته‌ی که
"شاسمایلی سه‌فه‌وی" ده‌رحه‌ق به سوننه‌کان له ته‌وریز کرد بووی و ژنی
سوننه‌کانی دابوو به شێعه و بۆی حه‌ڵاڵ کرد بوون، ئه‌ویش بۆ به کوچک وه‌دانی دڵی
شا سمایل، خیزانی وی دا به قازیولقوزاتی شاری ئه‌ستانبوڵ. وه‌ک ده‌زانن ئه‌و کات
ئێران و تورکیه‌یی عوسمانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به دوو وڵاتی زلهێز حیسابیان
له سه‌ر ده‌کرا. به‌ڵام هۆکاری شه‌ڕه‌که په‌ره پێدانی مه‌زه‌بی شێعه بووه،
شاه سمایلی سه‌فه‌وی له(1502 هه‌تا1518ی له ئێران مه‌زه‌بی شیعه‌ی دژی مه‌زه‌بی
سوننه که مه‌زه‌بی فه‌رمی ئه‌و کات بوو، به هێز کرد هه‌تا له شاری ته‌وریزی ئه‌و
چاخ که زۆرینه‌ی سوننه بوو، به شیوه‌یه‌کی بێ به‌زییانه بیست هه‌زار که‌سی له
سوننه‌ی دانیشتووی شاری ته‌ورێز کوشت. شاهسمایل
دوایی ئه‌و قه‌تل و عامه‌ی ته‌ورێز، که دیگوت خه‌ونی دیوه دنیا دێنێته ژێر قه‌به‌زه‌ی
شمشیری خۆی، بڕیاری دا که تورکییه‌ی سوننه‌ش به چۆک دابێنێ،ده‌جا بۆ سه‌ر تورکیه‌ی
له‌شکر کێشی کرد و کورده‌کان له نێوان ئه‌و دوو لایه مابوونه‌وه، پێشنیاری یارمه‌تیان
به شاسمایل کرد به‌ڵام ئه‌و له جیاتی لێیان مه‌منوون بێ، فه‌رمانی گرتنی هه‌موو
سه‌رۆکانی کوردی ده‌ر کرد، ئه‌وانیش له ترسان ڵیی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه خۆیان ده‌باوه‌شی
حکومه‌تی عوسمانی هاویشت، سه‌ر ئه‌نجام تورکه‌کان به یارمه‌تی کورده‌کان، توانیان
له شه‌ڕی چالدران که له23ی ئه‌وتی سالی 1514 له قه‌راخ گولی ورمێ رویدا، له‌شکه‌ره‌کانی
شاسمایل تێک بشکێنن و عهساگهری عوسمای هه‌تا شاری ته‌ورێز شاسمایلی راوبنێن و خیزایشی
لی به‌دیل بگرن.
به پیێ مێژوو:
له ئاکامی ئه‌و شه‌ڕه کوردستان به کرده‌وه له نێوان ئه‌و دوو حکوومه‌ت دابه‌شکرا،
به‌ڵام به‌شی هه‌ره زۆری که‌وته سه‌ر وڵاتی تورکیه‌ی عوسمانی. که پاشان ئه‌و
دابه‌شبوونه‌ی کوردستان له سالی 1639 به ئیمزای شاعباس و سوڵتان مراد عوسمای گه‌یی.
ئه‌مه سه‌ره‌تایی ڕووداوه‌کی شوم و نه‌حس بۆ گه‌لی کورد بوو له سه‌ر ته‌واوی ڕوداوهکای
میلله‌تی کورد کار تێکه‌ری دانا.
دیاره هه‌ر
له سالی 1514 خه‌لیفه‌ی تورک فه‌رمانی پێکهێنانی ئاماراتی کوردی به حکیم ئیدریس،
که یه‌کێک له کوردی بتیلیس بوو دا. ئیدریسیش بۆ به‌رگری و دیفاع له سنوورهکای
ده‌ستکردی وی عه‌شایه‌ری کوردی له‌و سنووره ده‌ستکردانه نشته‌جێ کرد، ئه‌و عشایره
وه‌کوو سه‌ربازی تورک به‌رگری و دیفاعیان له‌و سنوورانه‌ی پی ئهسپاردراو،ده‌کرد.
و له نیوه‌ی دوومی سه‌ده‌ی 19.چه‌ند ئه‌میر نشینی کوردی دیکه‌شی دامه‌زراند که
ئه‌و ئه‌میر نشینانه له چوار چیوه‌ی خاکی تورکییه سه‌ر به‌خۆیی خۆیان هه‌بوو، هێندیک
له وان هه‌تا له گه‌ڵ پاشاکانی ئێرانیش له په‌یوه‌ندی دابوون. ده‌جا ئه‌و
ئاغالهرانهی به هێزو قودڕهتو شان‌و شه‌وکه‌ت هه‌ر له خه‌می گیرفان و که‌یف
نه‌هه‌نگی خۆیان دابوون و به داخه‌و گیرۆده‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌بوون، هه‌تا
بۆخۆشیان وێکیا ن هه‌ڵنه‌ده‌کرد، دایم و ده‌رهه‌م له گه‌ڵ یه‌کتری له شه‌ڕو کێشه‌دا بوون، ئه‌و
چه‌ند به‌ره‌کییه وێک هه‌ڵنه‌کردنه، له وان بۆ ئێمه به میرات ماوه‌ته‌وه، ئێستا
حیزب و سازمانه‌کانی کوردی له گه‌ڵی دهستهمهلانن.
وتورکییه که هه‌ستی به تێشکانی
خۆی له نزیک وین کرد له (1863)ورده ورده خه‌ریکی دست تێوردان
له ناو ئهمیرنشیهکان بوو،بنکه‌ی نیزامی لێدامهزراندن،کورده‌کان ناڕه‌زایه‌تیان
ده‌ربڕی وده‌ستیان به شورش کرد که هه‌تا سه‌دی 19 به‌رده‌وام بوو، له‌وانه شۆرشی
"محه‌مه‌د پاشا" ناسراو به میری کوێری ڕه‌واندز بوو که موسل و ماردین
وجهزیرهی(بنی عومه‌ری) ده‌ست به سه‌رداگرت و هه‌تا سنووری ئیراق و ئیران فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌کرد و تفه‌نگ و تۆپی دورست کرد، که ئێستاش له موزه‌ی ڕه‌واندزو به‌غدا ماوه‌ن.
به‌لام دوایی ده‌یان سه‌ر که‌وتن له خۆڕا خۆی به ده‌سته‌وه دا، دوایی ده‌رکه‌وت
به قسه‌ی "مه‌لای خه‌تی" کردوه، که به ئاقیده‌ی وی شه‌ڕ له گه‌ڵ خه‌لیفه‌ی
ئیسلام تاوانی هه‌یه،و له کاتی گه‌ڕانه‌وه به دستی بهکرێگراوان کوژرا.
دوایی ئه‌مه شۆرشی "یه‌زدان
شێر" بوو له ساڵی( 1853 )هه‌تا 56،)به‌لام ئه‌ویش به خه‌یانه‌تی یه‌کێک له خزمه‌کانی
به دیل گیرا. پاشان شورشی شێخ عهبیدوللای
نێهری بوو له(1880)ی زایینی که به کرده‌وه
سنووره‌کانی ده‌ستکری پیشل کرد و له ئێران را ده‌ستی پیکرد. دیاره ئه‌و دوایی ئه‌میر
بدرخان بوو وهه‌ر هه‌ستی ویش بوو په‌ره‌ی له دڵی شیخ گرتبوو. هه‌ڵبه‌ته ئه‌میر
به‌درخانیش دوایی که له ساڵی( 1843 )سه‌ر جه‌می مه‌سیح نشیه‌کانی دست به‌سه‌رداگرت،
به هۆی ڕه‌خنه‌ی پاریس و له‌نده‌ن، ئوسمانی له‌شکرێکی قورسی نارده سه‌ر، که له قه‌ڵای
خۆی له (ئیروخ) مانی گرتبوو له ئه‌وتی(1868 )خۆی به ده‌سته‌وه دا بۆ دێمشق
دوور خراوه‌و له(1870) ئه‌مری خوای کرد.
ویلیا‌م ایگلتن مێژوو نووسی
کۆماری مه‌هاباد ده‌ڵێت: سه‌ت ساڵ دوایی وی،"قازی محه‌ممه‌د" سه‌ر کۆماری
ته‌مه‌ن کورتی مه‌هاباد،ڕه‌وشتی وی هه‌ڵبژارد،و به داخه‌وه له(1975 ) مه‌لا
مسته‌فا بارزانی هه‌ر به‌و شێوه‌یه رۆیی.
سه‌ده‌ی بیسته‌م
بۆ کورد،سه‌ده‌ی سه‌رکه‌وتن و شکه‌سته‌کان بوو، بزوتنه‌وه‌ی کلاسیکی کوردی هاته
بازنه‌یه‌کی دیکه‌وه و ئه‌حزابی سیاسی درووست بوون،به‌گشتی به‌ستێنه سیاسیه‌کانی
ئه‌وکات چ بوون که حیزبه‌کان سه‌ریان هه‌ڵدا؟
ئیجازه بده بۆ
وه‌لامدانه‌وه که‌مێک بچێنه‌وه دوا، ئه‌و سنوورانه‌ی ده‌ستکردو دابه‌شبووی خاکی
کوردستان به سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی داگیر که‌ر، هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کتری
هاو به‌شکردووه، بۆیه هه‌ر جۆره جۆڵهیهک له یه‌کێك له‌و پارچانه، ئه‌وانی دیکه‌ش
گویسڵ ده‌کات، و هۆکار بووه، که له به‌ینی خۆیاندا مامه‌له‌مان له سه‌ر بکه‌ن،
بۆیه هه‌موو ڕاپه‌رینه‌کانی گه‌لی کورد به دستی یه‌کێک له‌وانه له کاتی هاتنه حاسلو
به‌ر هه‌م پۆچ بۆته‌وه. ده‌جا شێوازی ڕاپه‌ڕیی کلاسێک به‌و ئاقلییهتی ڕابردوو که
نه‌یتوانییوه هه‌تا ئێستا مافی کورد مسوگه‌ر بکات، له وه‌ی واوه ئه‌گه‌ر به وه‌ردی
به خۆیدا نه‌چێته‌وه ناتوانی. نموونه‌مان بۆ ئه‌وه زۆرن، کۆماری ئاگری که هیوای
له سه‌ر یارمه‌تی و پشتیوای (ره‌زاشاه په‌هله‌وی) هه‌ڵچنیبوو هه‌ره سی هێنا،دیاره
ڕاپه‌رین به سه‌رۆکایتی ئیحسان نووری له1025 ده‌ستی پێکرا له1927 پته‌و بوو له1827ئاڵای
کوردستان هه‌ڵکرا. ئه‌و کات سنووری ئێران و تورکییه به کێوی ئارارات دادهڕۆیی،
بۆیه ترۆپ داوینی ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڕاڕاتی گچکه پێشی هیزهکای تورکییه‌ی گرتبوو. به‌ڵام
کاتێک شورشی ئاگری په‌لوو پۆی هاویشت و هات به‌شه‌کانی دی کوردستان ده‌باوه‌ش بگرێ،
ده‌وڵه‌تی تورکییه له گه‌ڵ ئێران ڕێکده‌که‌ون، کاتێک شۆرشگێڕانی ئاگری به خۆ
ده‌زانن، هێزی ئه‌رته‌شی تورکییه له ناو خاکی ئێران له به‌رده‌م خۆیان ده‌بینن، دوایی مه‌علووم ده‌بێ که له‌شکری تورک (10)کیلومیتر
به خاکی ئیران داهاتووه، (ره‌زاشاه) ئه‌و شوێنی ئاگری له به‌رامبه‌ر به‌شیکی گچکه له ناوچه‌ی
"قۆتڕ" له گه‌ڵ تورکییه گۆڕیوه‌ته‌وه، که ئیحسان نووری په‌نابه‌ری ئیران
بوو، کۆماری خویبونی ئاگری هه‌ره‌سی هینا،...جه‌نه‌راڵ ئیحسان نووری له1355 له تاران
ئه‌مری خۆای کرد له به‌هه‌شتی زه‌هرای تاران به‌خاک ئهسپاردرا.
هه‌ر وا ئاشبه‌تاڵی
بارزانی (1975) که به هیوا هه‌ڵچنین له سه‌ر یارمه‌تی حکۆمه‌تی شای ئێران ڕاوه‌ستا
بوو،هه‌ره‌سی هینا، دیاره ئه‌و کاتیش که‌لێک رۆشبیر و لێزان ئه‌مه یان پیشبینی
کردبوو به‌لام بارزانی گویچکه‌ی به قسه‌ی هیچ کامیان نه‌دا.
هه‌روا باوه‌ر
پێکردنی پ.ک.ک. به سووریییه، چلۆن دوایی ڕیکه‌وتن له گه‌ڵ (حافز ئه‌سه‌د) که‌مپه‌کانی
پێ گاڵه‌دان و بۆخۆشی به پیلانی وی ڕاده‌ستی حکومه‌تی فاشیستی تورکیه کراوه،
جگه له شه‌ڕه‌کانی نیێان خۆ‌یا وه‌ک شه‌ڕی پارتی و یه‌کییه‌تی و شه‌ڕی حیزب وکۆمه‌له
و... ده‌جا ئه‌وانه ده‌بێ ده‌رس و ئه‌زموونیان
لێ وه‌ربگیڕێ، به‌ڵام سه‌رۆکانی کلاسێکی ئێمه ئێستاش هه‌ر به‌و رهبهی ده‌پێون.
ئه‌وانه کۆمه‌ڵێک دیکۆمهندی پته‌و حاشا هه‌ڵنه‌گرن، بۆ هاتنه کاییه‌ی دۆخی نوێ
له خه‌باتی کوردایه‌تی و شیوه‌ی ڕاپه‌رینی مودرینیته به شیوازهکی تازه‌و هه‌ڵسوو
که‌وتێک، له جیهانی به‌ره‌و پێش چووی تیکنۆلۆژی و سه‌رده‌م و عیلم وسه‌نعه‌تی نوێ.
به‌لام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که بۆ خه‌باتی کلاسیک بایه‌خ دانه‌نرێ به‌ڵکوو
ئه‌و خه‌باته‌ی ئێستا له به‌ر چاوه، شه‌قڵی خه‌باتی کلاسیکی به زه‌قی پێوه دایاره،
هه‌موو بزوتنه‌وه‌کان له قوڵایی کوردستانه‌کان ده‌سته چیله‌ی یه‌کترین، یانی ئه‌گه‌ر
ڕاپه‌ڕینی ئهمیربدرخان نه‌بوایه ،ڕاپه‌ڕینی شێخی نێهری سه‌ری ههلنهدهدا، ئه‌گه‌ر
شورشی شیخ نه‌بوایه،خه‌باتی شێخ سه‌عیدی پیران سه‌ری ههلنهدهدا، یا خه‌باتی
ئاگری ده‌ستی پێنه‌ده‌کرد و کۆماری خویبون نه‌ده‌هاته کایه. و پ.ک.ک دانه‌ده‌مه‌زرا.له
رۆژ هه‌ڵاتی کوردستانیش شۆرشی سمکو بن چینه‌ی کۆماری مه‌هاباد بوو هه‌ر نه‌بێ هه‌ستی
ڕاپه‌ڕینی وانی هاندا،به‌ڵام کۆماری مه‌هاباد، هه‌نگاویک له‌وانی پیشهخۆی پێشکهوترو
بووه به‌ڵام ته‌مه‌نی زۆر کورت بوو، ده‌نا ڕه‌نگه ئه‌و توانیبوای هه‌نگاوی به وه‌چ
هه‌ڵبگرێ. وه‌ک ده‌بینین ئه‌ویش به خه‌یانه‌تی شووره‌وی که به‌ر ژهوندی خۆی له
گه‌ڵ شاه به زه‌یندا هات و به ته‌ماعی نه‌وتی باشوور ده‌ستی له پشتیوای کۆماری
تهوریزو مه‌هاباد هه‌لگرت و هه‌تا گه‌فی به‌ربه‌ره‌کانی له‌و دوو کۆماره ساوایه
کرد، ده‌نا ئه‌و چه‌ند سه‌ربازه رهشو ڕووته‌ی ئیران ئه‌و هێزو وره‌یان نه‌بوو بتوانن دهستووجێ هه‌ر دووک کۆماری
ئازربایجان و کوردستان هه‌رس پیبێنن. به‌ڵام ئیرانییه‌کان توانیان شووڕه‌وی به
قه‌ول و بڵێنی نه‌وتی باشوری ئێران فریوو بده‌ن،دوایش نیشانی دا که شووڕه‌وی هه‌ر
ده‌ڵال بووه،ئیستا ده‌بینین ئه‌وانه‌ی که هیوایان له سه‌ر ئه‌و هه‌ڵچنی تێکشکان،نه‌ک
هه‌ر کورده‌کان، مه‌سه‌له‌ن: له شه‌ری( 6) رۆژه‌ی عاره‌ب و ئیسرائیل (1967)بینیمان
چلۆن ئیسرائیل هه‌موو عاره‌به‌کانی تیکشکاند و ده‌شتی سیناو به‌رزایه‌کانی جۆلانی
گرت و هێزه‌کانی ئوردۆن و سورییه و میسری له ناو برد و (400) فرۆکه‌ی هه‌ر له سه‌ر باندی فرۆکه‌خانه‌ی
میسر، به‌ر له هه‌ڵفڕن تێک‌شکاندن و
(6000) دیلی لێگرتن و(21000)که‌سی لێ کوشتن، شووره‌ویش هه‌ر به تئۆری گه‌ف وگوڕی ته‌ماشاچی بوو که‌س چی به کڵاوی نهپیوا. به‌ڵام جاری
واشبووه ته‌نیا به‌رژه‌وه‌دی زلهێزه‌کان ده‌وریان هه‌بوو، نموونه‌که‌ی کۆماری ئاگری له 1927وکۆماری مه‌هاباد له1945.هه‌ر
دوو پیش‌تر له کۆماری ئیسرائیل بوونه، به‌لام چونکه نه‌یتوانیوه به‌رژه‌وه‌ندی
زلهێزه‌کان پێک‌بێنن، هه‌رسیان هێناوه له هه‌ر دووکیش به‌زه‌قی ده‌ستی زلهێزه‌کانی
تیدا بووه. ئیسرائیلیش ئه‌وه یه‌که‌مین دوڵه‌تی به‌هیزی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راسته.
بۆیه ئه‌من پێم وایه هه‌تا کورد خاوه‌نی که‌یانی خۆی نه‌بێ ناتوانی له سه‌ر پێی
خۆی راوه‌ستێ و هه‌ر چی پێکیشی بنێت وه‌ک خانووچکه‌ی مناڵان به داروشکهیهو به
کزه بایه‌ک تێکده‌چی.
و خه‌باتی شێخ
مه‌حموود هه‌ر له خه‌باتی سمکۆ و شورشه‌کانی
تورکییه سه‌ر چاوه‌ی وه‌رگرت. هه‌ر چه‌ند
تیشکانی ویش هیوا هه‌ڵچنین له سه‌ر تورک بوو. وشورشی بارزانیش به دوایی هه‌رس هێنانی
شورشی شێخ مهحمودو تێکچوونی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی وی، دوایی ههروازو نشییوی گه‌لێک زۆر‌و،
سه‌فه‌ره دووردرێژهکهی بۆ شووره‌وی، سه‌رئه‌نجام له کودتای عه‌بدولکه‌ریم قاسم له14ی ژوییه‌ی
سالی 1958 دوایی چاو پێکه‌وتن به عه‌بدولناسر گه‌ڕاوه ئیراق و پێشوازی لێکراو،
دوایی شۆرشی وه‌رێخست و پاش چه‌ند کودتای
عه‌سکه‌ری له ئیراق سه‌ر ئه‌نجام به ئیمزای
په‌یمانی ئه‌لجه‌زایر له(1975) وخهیانهتی
شای ئێران تێک ته‌پی. که‌وا بوو هیچ کامیان بێ کارتێکه‌ر نه‌بوونه به‌لام که‌سیش
ئه‌زمونی لێ وه‌رنه‌گرتوون، ئێستاش کورد له گه‌ل داگیرکه‌ران له سهینهو بهینه
دایه که داوا ڕۆژیکی خه‌راپی لێده‌که‌وێته‌وه چونکه پێکهاتن له‌گه‌ل داگیرکه‌ر
له سه‌ر حیسابی کورده‌کانی ئهوبهش ناتوانێ بهوردهوام بێ.
ئه‌و خه‌باتی
نوێخوازی ئێستا له سه‌ر ئه‌زموونی ئه‌وان
سه‌ر هه‌ڵده‌دا. و ڕه‌نگه دوایی نیو سه‌ده‌ی دیکه، بۆ ئه‌وانه‌ی له‌م جیهانه
به مافی خۆیان نهگهیوون مودیلهکی دیکه بێته کایه.
به‌ڵام شێوازی
خه‌باتی گه‌لی کورد له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی ئازادی و یه‌کسانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ولاتێک،
لێک جیاوازه و پێویستی به لێ ورد بوونه‌ویه، چونکه به رۆخانی حکومه‌تێکی سه‌ره
ڕۆ و دامه‌زراندی سیسته‌مێکی پێشکه‌وتوو، خه‌ڵکی وڵاتێک به ئاواتی خۆیان ده‌گه‌ن. به‌ڵام بۆ کورد به‌مه و به گۆڕانکاری ئینقلاب
و پرو پاگه‌نده‌ی ئازادی‌و دموکراسی مافی مسوگه‌ر نابێ. نموونه‌که‌ی ئه‌و هه‌موو کودتایانی ئێراق له
کودتای ژه‌نڕاڵ عه‌بدولکه‌ریم قاسم له ڕیکه‌وتی
(1958)زایینی بگره هه‌تا کودتای ژنه‌ڕاڵ حسن البکر له(1968،) و دوایی هاتنه سه‌رکاری
سه‌دام حوسین، کۆدتاکانی تورکیه له(1960)ی
ژنرال جه‌ماڵ گورسل که له1962 وه‌زیری ده‌ره‌وه فارس رشدی زورلو،وحسن پل اتکان
وه‌زیری ناوه‌خۆ له جه‌زیره‌ی دایمرالی له‌باکور له سێداره‌دران، وسه‌رۆک وه‌زیران
عه‌نان مندرس به‌هۆی پیری ئیعدام نه‌کرا به‌لام 78سال زیندانی بهسرداسهپاندرا،
به‌لام بۆ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه یه‌ک له‌وان کورد چی به دیاری نه‌هینا،ئه‌وان هه‌روا
ژیر چه‌پۆک مانه‌وه.
وئینقلابی 1357ی ئیران، چ ده‌رده‌کی ده‌رمان نه‌کرد و نه‌یتوانی هیچ
کام له کهمایتهکانی ناو ئێران یه‌ک له‌وان کورد به مافی ڕه‌وای خۆی بگه‌ینێ هیچ،
هه‌تا له مه‌ڕ زوان و فه‌رهه‌نگ ههنگاویکیان بۆ هه‌ڵگرێ، ئه‌ویش وه‌ک ئهمپراتوری ئوسمانی که له شه‌ڕی
یه‌که‌می دنیا گر له به‌ر یه‌ک هه‌ڵوه‌شاوه، دیسان کورد به مافی خۆی نه‌گه‌یی،
ماده‌کان (62-63-64) په‌یمانی لوزایش به هۆی
تێکه‌و لێکه‌ی زلهێزه‌کان له لایه‌ک و کیشه‌و ئیختلافی نێون کورده‌کان له لایه‌کی
دیکه، شه‌ریف پاشا‌و به‌درخانییه‌کان ده‌ست بهپۆش بوون. وسوورییهش که به‌شێک له
ئه‌مپراتووری ئوسمانی بوو له ژێر قهیومییهتی فرانسه قه‌راری گرت، مسته‌فا که‌مال
که له (1923 )حکۆمه‌تی جیایی دین له سیاسه‌ت
دامه‌زراند،به‌ڵام چ وه‌به‌ر کورد نه‌که‌وت ئه‌وه‌نده نه‌بێ به‌شیکی
له خاکی کوردستان له‌و پچڕ پچڕه که‌وته سه‌ر خاکی ئیراق و به‌شێکیش به خاکی سوورییه لکاندرا که به پێی په‌یمانێکی
دیکه سه‌ری گرت. و تورکیه‌ی نوی بوو به سکۆلار،
به‌لام له‌و سکۆلاره له ساڵی 1923 زایینی هه‌تا ئیستا 2011. به میلیون ئه‌رمه‌نی
کوژراوه و ده‌رکراوه دهرپراندراوه، به میلیون کورد ژیانی ولاتی خاپۆور بووه
ههتله کراوه دوور خراوه‌ته‌وه زوانی قه‌ده‌خه کراوه، جل و به‌رگی یاساخ
کراوه کوشتراوه و له سیداره دار‌و هه‌نووکه‌ش
هه‌ر لیی ده‌کۆژن ئه‌وه له‌گه‌ڵ پ.ک.ک. هه‌تا ئێستا (40) هه‌زار که‌س کوژراوه.
هه‌نووکه‌ش به تاوانی شه‌رخوازی و تروریستی
ده‌یانکوژن، ئه‌و بۆمبارانه‌ی تازه له چیایی قه‌ندیل بۆمبی شیمیایی لێدراو 36 گریله
شه‌هید بوونه، ده‌جا پێمان بڵێن مانای سکۆلارچییه؟
که ئێتسا ئه‌وه بۆته ته‌پڵی بن هه‌نگڵی فارسه‌کانی ئیران و داوه‌تی پێ ده‌گێڕن.
. یان ئه‌وه گۆرانکاری سیستمی تورکیه به ناوی ئیسلامی دیموکراسی جیا له خوێن
رژان چی داوه به نه‌ته‌وه‌کانی تورکییه، یه‌ک له‌وان میلله‌تی کورد. که وا بوو هه‌ر ئینقلابێک له ئێران
وسورییه و تورکییه بکرێ بۆ کورد ئاسمان یه‌ک ڕه‌نگه، چونکه کۆی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی
پێشگری مافی گه‌لی کورده و ده‌سته‌واژی جیایی خوازی ڕێ به مافی نه‌ته‌وه‌یی لێژ
ده‌کات، له ئیرانیش ئه‌و ها له مێشکی فارس و تورک دا جه‌مسه‌ری ئه‌و تۆمه‌ته
گاوی خواردۆته‌وه که داوای سه‌ره‌تایی پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، به سه‌ر
کوت و له سێداره‌دان و کاولکردی ولاته‌که‌ی وه‌ڵام ده‌دریته‌وه. چونکه ئه‌و هه‌ی
که دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌گه‌ر زۆر دێموکراسی خواز بێ، له پێش هه‌موو شت دا جه‌خت
له سه‌ر ئینتخابات ده‌کاته‌وه‌و زۆرینه و که‌مایه‌تی دێنیته ئارا،ده‌جا ئێمه
که‌مایه‌تین ده‌که‌وینه‌وه بازنه‌ی ژێرده‌سه‌ڵات و چه‌وساندنه‌وه، هه‌ر چی گوتیشمان
ده‌بێته ئاوازه‌ی گوێچکه زرینگانهوهو دینه‌وه سه‌ر حوله مه‌ره‌سێ، به پێی
قانون کوشت گرتنمان واجب ده‌کرێ. که وایه، به‌و داوایه‌یی که ئێمه ده‌یکه‌ین،
پێم وایه چ گۆڕانکارییه‌ک ناتوانێ کورد به که‌مترین هه‌تا مافی فه‌رهه‌نگی خۆشی
بگه‌یه‌نێت، چ بگا به سکۆلار. چونکه ئیرانییه‌کان به درشت و وردی، فیدڕاڵ و
خودموختاری و هه‌تا خوێندن به زمانی کوردی به دابه‌شکردی ئێران لێکده‌ده‌نه‌وه،
هه‌ر چه‌ند بۆخۆشیان ده‌زانن که(22) وڵاتی هه‌ره پێشکه‌وتوو له‌وان زلهێزه‌کانی
سه‌ر گۆی زه‌ویش وڵاته‌کانیان فیدڕاڵن و لێکیش پرش و بلاو نه‌بوونه. به‌ڵام ئه‌وان به شمشیری سیاسی و ئاقلیهتی کۆنه
په‌ره‌ستی دێنه ئوڵکهی کرده‌وه، به چه‌ق و ته‌فی پروپاگه‌نده‌ی ئازادی هه‌تا
ئه‌و جیگاییهی که ئاتاجیان پێمانه له گه‌ڵمانن، ده‌نا، دوژمنمانن. ئه‌وه له
ده‌ره‌وه‌ی وه‌لات که هیچیان له ده‌ستی نایه خودی ئوپوزیسیۆنهکانیان له مه‌ڕ
ئیرانی فیدراڵ وه‌خته له داخان قورقوشم له ئهوکیان بکه‌ن. و چونکه داوهکهشمان
گچکه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان دابین ناکات، له سه‌رمان وه‌جواب ناییهن. به بۆ چوونی من
ئه‌گه‌ر سه‌ربه‌خۆیمان داوا کردبوایه لاینگریشمان له ده‌ره‌کی ده‌بوو ئیدی ئه‌وها
کۆڵه‌وار نهدهبووینو ئه‌وه‌نده‌شمان کوشته ده‌دا.
به‌ڵام چلۆن
بوو که حیزبه‌کانی سیاسی سه‌ریان هه‌ڵدا ئه‌ویش ئه‌زموونێ خه‌باتی عه‌شیره گه‌ری
له به‌ستینی به‌رته‌سک بوو که به ده‌ردی ئه‌م سه‌رده‌مه ناخوات. زۆریش به‌و ده‌لیله
بوو که به‌رژه‌وندی تاکه که‌سی به پێی ئه‌زموون تاقی کراوه ئیدی باوی خۆی له
دست دابوو، نه‌ده‌کرا له‌و سه‌رده‌می نوێ چیدی ئه‌و ڕه‌وڕه‌وه‌یه سه‌ر چاوه بێ،
ئه‌زمونیش نیشانی دابوو که خه‌باتی عه‌شایری به ته‌نیا بریتی بوو له تاقه که‌سێک
که ئه‌و به هه‌ر شیوه‌یه‌ک ده‌ستی له خه‌بات بهردابوایه یا مرد بوایه، ئیدی
بزووتنه‌وه‌که فه‌شلی ده‌هێنا،و بۆ به‌ڕێوه چوونیش تووشی ته‌نگه‌ژه ده‌بوو،له بیرکردنه‌وه‌ش
دا هه‌روا سه‌ره‌رۆیی دیکتاتوری تێدادهبیندرا.
ده‌جا سروشتییه
چونکه گۆڕانکاری به سه‌ر جیهان داهاتووه هه‌مووو شت باره‌و بار بووه و گۆڕاوه،
گۆڤار‌و رۆژنامه‌و ڕۆشنبیری و سه‌رده‌می ئینترنیت و موبایل و کامپیترو فه‌یسبووک
وده‌یان حه‌له‌م قه‌له‌م هاتۆته کایه، دنیا ئه‌وه‌ند گچه بۆته‌وه به قه‌را گونده‌کی
لێهاتووه،هه‌موو که‌س ده‌شێ به چرکه‌یه‌ک له باس و خواسی ته‌واوی سه‌ر گۆی زه‌وی بزانێت، هه‌تا دوێنێ
که مرۆف ئاگای له ماڵی خۆشی نه‌بوو، هه‌نووکه به سه‌ر جیهاندا زاڵه، ده‌جا
کوردیش بۆ وه‌ی له کاروانی پێشکه‌وتووخوازی
وه‌دوا نه‌که‌وێ باری خه‌باتی خۆی له مه‌ڕ چاره‌نووس گۆڕیوه و له کلاسیک به‌ره‌وه
نویخوازی. به تایبه‌ت نه‌سلی تازه وێراگهیوو تێگهیو هاتۆته ئولکه‌ی خه‌بات،
هه‌موو شتیک ته‌وفیری کردوه، بزووتنه‌وه‌ی کلاسیکیش جلی نوێی زانیاری له به‌ر
کردوه،جلی کۆنی پاشکه‌وتوویی کلاسیکی فرێداوه،ئه‌وه شتێکی سروشتییه،
له ئیران
شورشی مه‌شرووته،بوه‌به هۆی گۆرانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له ئاستی ئیران‌دا،بۆ کورد
کام قۆناخ ده‌توانن وه‌ک قۆناخی نوێ و سه‌ده‌می نوێ ده‌ستنیشان بکه‌ین که بووبیته
هۆی گۆڕانیک له پیکهینانی سیاسی؟
ئه‌و جار پێکهێنای
مشرووتهی ئیرانیش ئه‌گه‌ر فهشهڵێشی نههێنابوایه شتێکی وه‌ک ولایه‌تی مووتلهقه
هه‌نووکه‌ی ئێرانی لێده‌که‌وته‌وه، چونکه له هه‌ڵێنجانی پڵانه‌کانیان له مێژوو
شتێکی وای لێ هه‌ڵناکرێ که به نوێخوازی و ئازادی و پیشکه‌وتووخوازی پێناسه کرێ.
یه‌کێک له‌م که‌مو کوڕیانه ئه‌وه‌یه له هیچ کوێ باسێک له مافی گه‌لانی ئێران
نه‌کراوه،به‌شی نه‌ته‌وه‌کان شه‌قڵی هه‌لپه‌رستی و جیاخوازی مۆری سه‌ر کوتیان پێوه
دیاره، چاوگه‌ی هاوه‌ڵای وانیش هه‌ر ئینتخاباتی زۆرینه‌ی که‌مینه خۆره، ئه‌و
جار باسی دێموکراسی مه‌علوم نییه ئه‌و دیموکراسی ئه‌وان باسیان لێوه کردوه له هی
خومه‌ینی باشتر بێ. چونکه دێموکراسی له چوار چیوه‌ی سوننه‌ت و شه‌رع نه مه‌فهومی
هه‌یه نه مانا. زۆربه‌شی ئاخوند بوون و ئه‌وه‌ی ئاخوندیش نه‌بووبێ هه‌ر به‌و فیکری زاخاو دراوه‌و فرچکی
گرتووه. وه‌ک ده‌بینین ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رو ئیمامه‌کان وئیسلامیان هێناوه‌ته گۆڕ
که له ئیسلام دا خه‌لک ئازادن و مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌یه، ،مشرووتهخوازان پێیان
وابوو هه‌ر شێعه ده‌توانی خه‌ڵکی ئێران له ده‌ست زوڵم نه‌جات بده‌ن له کۆیله‌تی
ڕزگار که‌ن وه‌ک قسه‌کانی خومه‌ینی. یانی کۆیله‌ی شاه نه‌بن کۆیله‌ی ئاخوند
بن،سواری ملی ڕه‌جاڵه بن،ئهخوند ده‌زانن به ناوی ئیسلام دزی بکه‌ن،پڕوباڵی خه‌ڵک
بکیشن و قوتهیان که‌ن،ئاخوند ده‌زانن چلۆن
ئه‌سپێ بکۆژن.
به‌لام هۆکاره‌که،
له سه‌ره‌تای سه‌لته‌نه‌تی(ناسره‌دین شای قاجار) نارازی بوونی خه‌ڵک له زوڵمی به‌ڕێوه
به‌رانی حکوومه‌ت بووه. ئاگاداری ئیرانییه‌کان له گۆڕانکاری دنیا فیکری گۆڕانی
حکومه‌ت و قانوون له مێشک و دڵی وان‌دا به هێزو قوودڕهت کردوه. نووسینه‌کانی
روناکبیران بریتی له: حاجی زین ئهلحابیدینی مه‌راغه‌یی،عه‌بدولکه‌ریمی تالبۆف، میرزا
فهتهلی ئاخوند زاده، میرزائاغای کرمانی و میرزا ملکم خان و سه‌ید جه‌ماڵه‌دین
ئه‌سه‌د ئابادی هتد... به‌ستێنی مه‌شرووته خوازی پێکهێنا بوو. کوژرانی ناسره‌دین
شای قاجار به دستی(میرزا ڕه‌زای کرمانی) که به ئاشکرا هۆی پسان و قهتیانی هه‌ودای
زوڵم بوو هۆکاری مه‌شرووته‌ی وهخیرا خست. هه‌ر چدند گه‌لێک شۆرش له شاره‌کانی ئیران
دژی زوڵمی حکوومه‌ت ڕووی دابوو. ده‌جا وتار دان به دژی حکومه‌ت و زوڵم و زۆری له گه‌ڵ
ئیعترازی بازاریان و هه‌رای ئاخونده‌کان تیکه‌ڵ ببوو. ده‌سته‌یک چوو بوونه عه‌بدولعه‌زیم
ده‌سته‌یه‌ک چووبوونه باڵویزی ئینگلیس، مزه‌فه‌ره‌دین شاه واده‌ی له سه‌ر کار
وه‌لانانی سه‌رۆک وه‌زیرانی پیدان و ئه‌وان عه‌داله‌ت خانه‌یان پێکهینا،مزهفهردین
شا فه‌رمانی مه‌شرووته‌ی له14ی مردادی 1285 ئیمزاکرد. خه‌ڵک له قوم گه‌رانه‌وه
له باڵوێزی ئینگلیس هاتنه‌ده‌رو جه‌ژنیان به‌ر پاکرد.
ونوینهرکان خه‌ریکی وشاندن
نووسینی قانوون ئه‌ساسی بوون. دوایی مردنی مزه‌فه‌ره‌دین شاه،وهلیعهدهکهی
محه‌مه‌د عه‌لی میرزا به پاڵشا دانرا، هه‌ر ئه‌ویش دوایی مه‌جلیسی وهبهرتۆب دا
وئازادیخوازانی ئه‌و سه‌رده‌می په‌روازه کرد که‌به(استبداد صغیر) ناوی دێره. ئه‌و
جار ڕاپه‌رینی گیلان، ڕاپه‌ڕینی به‌ختیاری و سه‌ر ئه‌نجام محه‌مه‌د عه‌لی شایان له
سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی لابرد، و کوڕه‌که‌ی وی ئه‌حمه‌د قاجار بوو به پاڵشا،که له
ساڵی 1293ی هه‌تاوی تاجی پاشایه‌تی له سه‌ر دانا. به‌ڵام چه‌ند مانگ دوایی شه‌ڕی
یه‌که‌می دنیاگر ڕویدا. وله ڕێکه‌وتی 1917ی زایینی به فه‌رمانی زهزاسوادکوهی(پاشایی
دوارۆژ) به(سه‌رداری سوپا) و له 1302) (زیا ته‌باته‌بایی) به سه‌رۆک وه‌زیران
دانران.
سه‌رئه‌نجام
له کاتیک دا که ئه‌حمد شاه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو به پیلانی ئینگلیس( ته‌باته‌بایی)
به یارمه‌تی سه‌رداری سوپا(سوادکوهی) کودیتایان کرد. دوایی کودیتایهکه،( ڕهزامیرپنچ)
که ببوو به سه‌رداری سوپا، (زیا ته‌باته‌بایی) بۆ فه‌له‌ستین دوور خسته‌وه،خۆی
کرده سه‌رۆک وه‌زیران. و هه‌ر ئه‌و که‌سی که‌دوایی به هیرشی نیزامی شێخ خزعلی ده‌رکرد
بوو، ده‌ستی به‌سه‌ر نه‌وتی ئابادان داگرتبوو، میرزا کوچک خانی کوشتبوو، و له ئه‌حمه‌دشا
شمشیری باسجوخه جواهیری وه‌رگرتبوو. خۆی کرده هه‌موو کاره و مه‌شرووته‌ی تیک وپێک
دا،پاشان خوی کردهشایی ئیران به‌ڵام شایهتیهکهشی ناقانوونی بوو، چونکه ئه‌وکات
هه‌ر مه‌جلیسی مووسسان نه‌بوو. هه‌تا ئه‌حمه‌د شای له ته‌خت بێنێته خوارو ئه‌وی
بکا به (پاڵشا). ده‌جا پارڵمانێکی کزی بی ده‌سه‌ڵاتی ژێر ده‌ستی وی به خلع یه شا
ئه‌حمدی قاجاری ده‌نگ دا،به‌لام له‌و کات که ویستی خۆی بکات به (شا) مه‌جلیسی
موسسانی پێک هێنا. وه‌ک ئاماژه‌یه‌کی کورتم پێ‌کرد مشرووتهی ئێران که ئێستا ئه‌وهای
پێ هه‌ڵده‌ڵێن هه‌ر ئه‌وه ده‌بوو که هه‌نووکه له ئێران ده‌یبینین.
ئهگهرلاپهرهکانی
مێژووی هاوچاخ ههلبدهینهوه،ده‌بینین که بزووتنه‌وه‌ی کوردی به‌پێچه‌وانه‌ی،
بزوووتهوهکانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوین،به‌ره‌وئیسلام گه‌رایی نه‌چووه؟ له‌هه‌مان
کاتیش‌دا به‌ربه‌ره‌کانیی له‌گه‌ڵ نه‌کرد؟ هۆکاره‌کان چ بوون؟
هه‌ر چه‌ند گه‌لی
کورد پسپۆورو زانا یۆخی ئیسلامی له هه‌موو پارچه‌کان زۆرن ئه‌مما ئه‌وان کوردن
هاو به‌شی ده‌ردو مه‌رگ و خۆشی و ناخۆشی و کوشت و کشتاری گه‌له‌که‌یانن ئه‌وه(500
)ساله وه‌ک خه‌ڵکی دیکه‌ی ئاسایی به ده‌ستی داگیرکه‌ران دهچهوسێندرینهوه، به
ده‌ستی داگیرکه‌ران له دار ده‌درێن، ده‌گیرێن وده‌ست به سه‌ر ده‌کرێن و ماڵیان
وێران ده‌کرێ و کوڕیان ده‌کوژرێ و ههتلهو هه‌ڵوه‌دا ده‌بن، و ده‌شزانن له مه‌زه‌ب
چاوگه‌ی ئه‌و دێموکراسییه‌ی له‌و سه‌ر ده‌مه هاتۆته کایه تیدا جێ نا بیته‌وه،
هه‌ر نه‌بێ له گه‌ڵ ئه‌و سه‌رو به‌نده‌ی دێموکراسیخوازییه له خانه‌یه‌کدا بووز
ناخوات، له راستی دا ئه‌گه‌ر نه‌یکه‌ینه زۆره ملی، قورئان یاسایه‌کی پێکه‌وه
حه‌وانه‌وه‌یه که1400ساڵ له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕی به کوردی و به کورتی بۆ قه‌له‌و
دهلهو بواری سیاسی نابێ، چونکه نه بۆ ده‌ست تێوه‌ردان ده‌بێت و نه بۆ گۆڕان،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئێستا ده‌یانه‌وێ لاسای خومه‌ینی بکه‌نه‌وه، نه ڕێز له قورئان
ده‌گرن و نه له ئیسلام. ته‌نیا حهولوو دهولییان، بۆ پله‌و پایه‌و کورسی ده‌سه‌ڵات
و پارو فڕاندنه. به‌ڵام مه‌لاکانی کوردستانی رۆژهه‌لات، هاو ده‌ردی گه‌له‌که‌یانن
و گه‌لێکی موسلمانن، و تێده‌گه‌ن که داگیرکه‌ران زۆر جار بۆ شێواندی روخساری
ناوچه‌کانی کوردستان و گێره شێوێنی و ته‌فره‌قه هاویشتن له ناو کورده‌کان له
ئیسلامیان وه‌کوو سیاسه‌ت که‌لک وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌و کاره ده‌یان به‌کرێگیراوی چ
نه‌زانیان به ناوی مالای شه‌رع وه‌ڕێخستووه، ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ر ئیمانیان
به بنچینه‌ی ئیسلام نه‌بووه. به‌لام پروپاگه‌نده‌یان بۆ کردوه هه‌تا بتوانن
کورد بکه‌نه چه‌ند ده‌سته و شه‌ق شه‌قی که‌ن و لێکتریان ڕاستکه‌نه‌وه، خه‌ڵکی
ئاسایی له رۆشنبیر دوور که‌نه‌وه، فه‌رهه‌نگ دۆست له ئاسایی ئاڵهدین که‌نه‌وه،بواری
یه‌کییه‌تی به ئیختلاف بگۆڕن،دابڕانیان له ناو بخه‌ن،گروپ و ده‌سته له ناویان
ساز بده‌ن، له هیزو پێزیان بخه‌ن ئه‌و جار داگیرکه‌ری بخه‌نه گیانی. ئه‌مما مه‌لاکانی
ئێمه که وه‌ک خه‌ڵکی ئاسایی دهچهوسیندرینهوه، وه‌کوو وان له دار ده‌درێن،
وه‌کوو وان ئه‌شکه‌نجه‌و جه‌زره‌به‌و زیندانی ده‌کرێن، تامی زوڵم و سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیان
له لایه‌ن داگیرکه‌ران چێژتووه، ده‌جا باوه‌ڕیان به کورد هه‌یه که دینی ئیسلام
پته‌و راده‌گرێ بۆیه ئێمه ده‌بێ به مامۆستا بهرێزهکای خۆمان شانازی بکه‌ین که
قه‌ت نه‌یانویستووه مافی کورد به پروپاگه‌ندی ئه‌وها که بێ‌شک ده‌ستی داگیرکه‌رانی
تیدا به زه‌قی ده‌دیترێ بفه‌وتێنن،ده‌نا زانایانی شه‌رعی ئێمه زۆریش له‌و مه‌لایانه‌ی ناوچه شیوێن
له مه‌ڕ شه‌رعی ئیسلام پسپۆر‌و زاناترن. ئه‌و جار کورد چه‌قه‌ی له سه‌ر دینی ئیسلام
نییه،خۆ دوێنی موسڵمان نه‌بوو، پێی بڵێن نۆمسڵمان. ئه‌وه 14سه‌ده‌ی به سه‌ردا
چووه، ده‌جا سازمان و حیزبه‌کانی کوردیش قه‌ت چهقهیان له سه‌ر مه‌زه‌ب و دین
نه‌بووه. هه‌تا تۆمه‌تی بێدینیان به سه‌ردا بسه‌پێنن. کار‌و باری کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یوه‌نددار
به شه‌رع وه‌ک به‌رێ به‌رێوه چووه‌و، ده‌چیت. بۆیه ئه‌من پێم وایه سکۆلار له ئیرانێکی
چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی رێکناکهوی،چونکه ئه‌وه‌ی له سیستمی سکۆلارداهاتووه جیایی دین
له سیاست و حکومه‌ته،ده‌جا به‌مه چ به کورد ناگات،ئه‌مه شیوێ مافخواردنی کورد
به ناوی سکۆلاره، چونکه حکومه‌تی شاهنشاهی سکۆلار بوو وه‌ک تورکییه‌ی
ئاتاتورکی،هه‌روا ئیراقیش ههرشاهنشاهی وسکۆلاربوو،به بهۆچوونی من سکۆلارو الیگارشی
چ تهوفیریکیان نییه، چونکه هیچ کامیان مافی نه‌ته‌وه‌کانیان گرنتی ناکه‌ن وئهنگوست
له سه‌ر دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی ته‌وافقی دانانێن، له به‌شداری هه‌موو
دایشتوانی ئیران به به‌رچه‌سپی زۆر، وه‌ک جیاخوازی خۆ لا ده‌ده‌ن له جیاتی وی بهسهرکوتیان
قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ن، هه‌ر وه‌ک به درێژایی مێژوو ئه‌وها بووه،ده‌جا له‌و حاڵه دا
چ ئاخوند بێ و چ کهڕاوت له مل و ڕۆشنبیر کاتێک کورد له کۆی ده‌سه‌لات شه‌ریک نییه
و هیچی پێناگات ته‌وفیر ناکات،و جه‌سته‌ی قاونون ئه‌ساسیش چونکه گه‌رنتی نییه،وه‌ک
ماده‌ی 15ی سه‌رده‌می کۆماری ئیسلامی لێدێ وبه‌ڕیوه ناچێ. ئه‌و جار سکۆلار ئایدولوژییهو
سه‌دان لێکدانه‌وه هه‌ڵده‌گرێ و‌ئێستا ئه‌وه ئاخونده‌کانی ئێران به که‌یفی خۆی لێکده‌ده‌نه‌وه
ده‌ڵێن ئه‌وه نامۆیه‌و بیانی، ده‌کرێ له ئیسلامی به شیوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه
که‌لک وه‌رگرین،هه‌زار درۆزن و خۆ فرۆش به ته‌خشان په‌خشانی پاره له لایان ئیران
پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌که‌ن و ماڵیشم قه‌بره بۆ کوردی نابه‌شدار له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ر
کری قوماشهکهن. چونکه ئیمه ئه‌گه‌ر له خۆن نه‌گۆڕین هه‌ر نه‌بێ حکومه‌ته‌کانی
سه‌دام و تورکییه‌ن بینیوه، چ ته‌وفیریان
له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی نه‌بوو، ئێستاش تورکییه نییه‌تی. دهجاخوێن ڕژتن بۆ سکۆلار
به خۆراییه، هیچمان نهوێوو نه‌کوژرێن باشتره نه‌ک سکۆلار. ئه‌و جار ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی
فارس و تورک له قانوون ده‌که‌ن مه‌گین چوار چیوهیهک دابنرێ ده‌نا به ئه‌گه‌ر
و مه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی هه‌موو قانوونێک له کاتی پێویست بی مانا و مه‌فهووم ده‌که‌ن.
له‌ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی بیسته‌م ئایدولۆژی کۆمۆنیزم وه‌ک دیارده‌یه‌کی به هێزی کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی
هه‌موو ناوچه‌که‌ی گرته‌وه،ئه‌م ئایدولۆژییه بۆ نه‌یتوانی ببیته پاشخانێکی فیکری
بۆ بزووتنه‌وه‌ی کورد؟
وه‌ک به‌رێ
ئاماژه‌م پێ‌کرد میلله‌تی کورد موسڵمانه ده‌جا له ناو موسڵمان شێوازی کۆمۆنیزم هه‌ر
چه‌ند پێشکه‌وتووخوازو دژی دینی ئیسلامیش نه‌بێ، زۆر چه‌توونه جێی خۆی بکاته‌وه، هه‌تا له محاڵاته. چونکه
به‌راست یان به درۆ تۆمه‌تی خودا نه‌ناسی وه‌پاڵ ده‌ده‌ن، جهماهرهیش ئه‌وها به
سووک و سانایی که کۆمۆنیزم مه‌رامێکی باش و هه‌ڵگری تۆتیایی خۆشبه‌ختی و ڕه‌که
به‌ری چه‌وساندنه‌وه‌یه و ناتوانی خۆی به سه‌ر خه‌ڵکدا هه‌ر نه‌بێ له‌م سه‌رده‌مدا
بهسهپێنێ، ده‌جا به نائاسایی ده‌زانم، ئیستاش هه‌ر پیم وایه ئه‌و فیکره له کوردستان
تاتوانێ په‌لوو پۆ باوێژێ و خه‌ڵکێکی زۆر له ده‌وری خۆی کۆ کاته‌وه‌و لایانگرێکی
زۆری هه‌بێ، و ئه‌گه‌ر به دیالۆکی تئۆڕیش تام و خویی لێبکرێ به کرده‌وه به‌ر هه‌ڵستکاری
یه‌کجار زۆره که لێکدانه‌وه شیکردنه‌وه وئازانتی نه‌توانی له مێشک وهزریاندا
کار تێکه‌ر بێ. چونکه پێناسه‌کردنی کۆمۆنیزم له کوردستان زۆر له مێژه کراوه،
ئه‌و جار به بۆچوونی من هه‌ر له بنیات کۆمۆنیزم پهلاتفورمێکی ئه‌وها ڕوون و شه‌فافی
بۆ ئازادی و دێموکراسی هه‌ڵنه‌گرتووه‌و بۆ مافی کورد پی نییه، کۆمۆنیزمی ئێمه ڕه‌نگ
و روخساری رۆسییهی پێوه دیاره که ئه‌وان ئه‌وه‌ندی له ده‌ستی وهڕهزو جاڕز
بوون بۆ له کوڵخۆ وه‌کردنه‌وه‌ی زۆریان خه‌ساره‌دا، له حاڵێکدا ئه‌وان فرچکیشیان
پێ گرتبوو. ئه‌وجار هیندیش له گه‌ڵ حیزبی کمونیست تیکه‌ڵ بووه که به کرده‌وه
بۆ کورد مافی نه‌ویستووه مه‌گین به ئیئوری، ئه‌وجار ئهوهێدهشیان له گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی
چیینی کارگه‌ری له سه‌ر تاسه‌ری ئێران
کردۆته دورشمی ماست ودۆشاو که به راستی
بۆ کورد چی تێدا نه‌ماوه‌ته‌وه، خودا بکات به‌و تێکه‌ڵ بوونه‌وه، ئه‌و ماشهرهی
له ئاڵۆزی و گرێپۆچکه دهرچووونین و هۆرپهیهکهی بێنه‌وه سه‌ر ته‌شی خۆماڵی،
هه‌تا ئاوینه‌ی باڵا نوێنی گه‌له‌کی خۆی بێت.
بۆچی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌پ نه‌یتوانی خهونو ئاواته‌کانی کورد به‌دی بێنێ؟ یان به‌واتایه‌کی دیکه،بزوووتنه‌وه‌ی
کوردی بهرهوکۆێ برد؟
له بنیات را چه‌پ به ههڵوستێک
ده‌گوترێ که داخوازی گۆڕانکاری هێورانه سه‌باره‌ت به رادیکاڵ بوون و وه‌دی هینانی یه‌کسانی و به‌رابه‌ری له داهات وسهروت و
سامان و ده‌سه‌ڵاته،ئه‌و جار چه‌په‌کان هه‌موو ئه‌وشێوه کۆمۆیزمه نین، هه‌تا زۆر
حیزب هه‌ن که به باڵی چه‌پ و راستیش ناو دیر ده‌کرین به‌ڵام شیوه‌یان وه‌ک کۆمۆیزم
نییه، بۆ نموونه کۆمۆیزمی ئورپی له سه‌ر مایه‌داری پشتیوانی ده‌که‌ن، له حاڵێکدا
مه‌فهومی کۆمۆنیزم له بن و ریشه ده‌رهێنای سه‌رمایه‌دارییه. ئه‌و جار ئه‌من بۆیه
پێم وایه کۆمۆنیزم ناتوانێ له کوردستان پهلۆ پۆ باوێ چونکه به زوانی ساده،
دژی سه‌رمایه‌داریه، کوردیش ئه‌وه‌ی باغ و خانوو به‌ره‌یه‌کی هه‌بێ خۆی به سه‌رمایه‌دار
ده‌زانی، له راستیشدا بهلهنگازو ههژاریس ئه‌وی له به‌رامبه‌ری خۆیان دا به
سهمایهداره ده‌زانن. ده‌جا بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی له ناو کورد شتێکی خۆ ههڵقولیوو
نییه،وه‌کوو پێچێ هه‌رزه، بۆ که‌وتنه شوینی خۆی، پیویستی به واشه‌ره، که هێشتا
فاکتۆری ئه‌م واشه‌ره، له کوردستان ده‌ست به‌کار نه‌بووه.
بۆ نموونه: با ده‌قی پێشووی
هه‌ڵویستی کۆمه‌ڵه بخه‌ینه به‌رباس: نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه پێیوایه ئه‌گه‌ر
ئه‌و ڕێکخراوه باوه‌ڕی به مه‌سه‌له‌ی کوردستان‌و چاره‌نووسی گه‌لی
به‌شخوراوی کورد هه‌بوایه هه‌ڵویستی چینی کرێکاری به هه‌نگاوی دووهه‌می
خه‌بات، واته پاش یه‌کلا کردنی کوردستانی داگیرکراو ده‌بوایه هه‌ڵگرتبایه.
ئه‌وه‌ی ئهسپاردبا به ده‌نگی نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاخۆ له نێوان سیسته‌می
بوورژوازی یا حکوومه‌تی چینی کرێکار کامه‌یان گه‌ره‌که. هه‌ڵگێڕ وه‌رگێڕی کۆمه‌ڵه
ئه‌و ڕاستییه ئاشکرا ده‌کات که هێنانه گۆڕی هه‌شت ئه‌سلی خود موختاری له
به‌رانبه‌ری 26 ماده‌که‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران‌و هه‌ل ڕه‌خساندنی
بۆ دانیشتن ده‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی نوێنه‌رانی حکوومه‌ت هه‌ر بۆ چاونووساندنی خهڵکو
به هه‌ڵه بردنی زه‌ینی جه‌ماوه‌رو که‌م کردنه‌وه له ده‌سته‌ڵاتی حیزبی
دێمۆکرات بوو. به‌لام گومانی تیدا نییه ئیستا له‌کۆمه‌ڵه‌دا ئه‌و ده‌قه گۆڕاوه،ئه‌وه‌ی
ئاماژه‌م پێ‌کرد په‌یوه‌ندی بهسالهکانی سه‌رده‌می ئینقلابی ئیران بوو ،ئیستا شوکر
باسه‌کان له‌سه‌ر مافی ڕه‌وای گه‌لی کورد به‌ره‌وپێش ده‌ڕوا که به‌حه‌ق به‌ڕێزکاک
عه‌وڵا موهته‌دی یه‌کجار لیزان وپسپوره نیشتمان په‌روه‌ره.
شورشی
57گرینگ‌ترین رووداوی سیاسی ئیرا بووکه له‌سه‌رده‌می نویدا،به‌گشتی کورد که‌وته
بارودۆخێکه‌وه کهتوانێ به‌شیک له‌کوردستان ئیدارهبکات،ئهوبارودۆخهچۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
پێویسته بۆ لێکتر
حاڵی‌بوون، شێوه‌ی ئینقلابی( 57 13) بدینه به‌ر زهڕهبیی توژینه‌وه‌و بزانین هۆکار
چ بوون: وه‌ک ده‌زانین ده‌م و ده‌زگای
ئاخونده‌کان پێگه‌که‌یان ده‌گه‌ڕیته‌وه سالی( 1341ی )هه‌تاوی یانی دژایه‌تی خومهیی له‌گه‌ل (ئینقلابی سفید)
یان بڵێین ئینقلابی "شاه وملت" که بریتی له شه‌ش ئه‌سل بوو،یه‌ک له‌وان هه‌ڵته‌کانی سیستمی ئاغا‌و ڕه‌عیه‌تی،که (شا)
له به‌فرانباری (1341)گهڵالهکهی بۆ رفراندۆم دانا و خومه‌ینی که ئه‌و کات
ئاخوندێکی نه ناسراو بوو داوای بایکوتی کرد، به‌لام ڕیفراندۆم به زۆرایه‌تی ده‌نگ
کۆتایی پێهات،و(شا) له وتارێکی توند‌و تیژ دا ئه‌وانه‌ی که ڕیفرادۆمیان بایکووت
کرد بوو به سه‌رکوت هه‌رشه لێکرد، ئه‌و جار بۆ خوینکاری ئاخوندیشی دوو سال ئه‌رکی سه‌ربازی ڕاگه‌یاند، که دیسان
خومه‌ینی دژی بوو به‌ڵام چی بۆ نه‌کرا هه‌ر وا دژی ئازادی ژنانیش بوو، له ئاکامدا له رێکه‌وتی خه‌رمانانی سالی
1343 به دستوری شا خومه‌ینی به فرۆکه‌ی سه‌ربازی بۆ تورکیه دوور خراوه، که
دوایی ساڵێک بۆ نه‌جه‌ف ڕۆیی و(14)ساڵ له وێ ماوه، ئاخره‌که‌ی چوو فرانسه.
خومه‌ینی و مه‌لاکانی دیکه قه‌ت ئه‌و فکره‌یان نه‌ده‌کرده‌وه که ده‌توانن
رژیم بڕۆخێنن به‌ڵام کاره چه‌وته‌کانی (شا) و غلوور بوونی و کرده‌وه‌کانی ساواک رێگایان بۆ ئینقلاب ته‌خت
کرد و هه‌ڵاتنه‌که‌ی (شا)ش وهخێرای خست.
ده‌نا وه‌ک ده‌بێنین هه‌ڵویستی خومه‌ینی ته‌نیا دژی ئازادی ژنان ودابه‌شکردنی زه‌ویوو
زاربوو، به‌ڵام دوایی پسوله‌که‌ی که‌وته بره‌و، گه‌ڵاله‌ی ولایه‌تی فهقییهی بۆ
داڕشت،دوایی به پرو پاگه‌نده‌ی مه‌زه‌بی پیگه‌ی خۆی به ده‌نگی خه‌ڵک قایم و موحکه‌م کرد، ده‌نا له ئیسلامدا ئه‌و جۆره
ئازادییه که پسپۆرانی ئازایخواز قسه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن بوونی نییه، ئیسلام وه‌کوو
هه‌موو دێنێک به درگاو ده‌روازه‌یه،ئاچهرهکهی له ده‌ستی ئاخوندی سونه‌تی دایه‌و
به‌ستراوه‌ته‌و به مه‌رجه‌عی ته‌قلید، جا ئه‌وان چۆنی شی ده‌که‌ه‌وه هه‌ر بۆخۆیان
ده‌زانن، جار وایه ده‌یبه‌نه‌وه سه‌ر فتوا، هیچ زانایه‌کی تیگه‌یشتووی ئازادی خۆاز
بۆی ناکرێ خۆی له قه‌ره‌ی بدا، به‌لام چونکه مه‌فهوم زاهیر بوونی میهدی و شه‌رعی شیعه‌یه، ئه‌وان
لیی پسپۆرن که به هه‌موو شکلێکی ده‌ربێنن و درۆشمی بۆ بده‌ن، بۆخۆشیان شیعه باش
ده‌ناسن، هه‌ر بۆیه‌ش خومه‌ینی له گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌ک ناوی ئیسلامی دێنا،چونکه
موشتههید ده‌توانی و بۆی هه‌یه به که‌یفی خۆی شه‌رع ده‌ستکاری بکات، ده‌جا ئه‌وان
ده‌یانهه‌وێ کۆیله نهمهێنێ، به‌ڵام نه‌ک
ئه‌وه‌ی ئه‌وان به کویله‌ی له گه‌ڵ ده‌جۆڵینه‌وه، به‌ڵکوو ئه‌وان خه‌ڵک به
نابالغ و سه‌غیر ده‌زانن و خۆیان به سه‌رپه‌رست و قه‌یوم . هه‌ر بۆیه‌ش خومه‌ینی
به په‌له بانگه‌وازی ریفراندۆمی بۆ رۆژی 10ی خاکه‌لیوه 1358راگه‌یاندبوو، که ڕۆژی
له سێداردانی نه‌مر پیشه‌وا قازی محمد و هاڤاڵانی بوو. و ئه‌و به‌رگه‌ی که ده‌بوا
له سندووق هاویشترابوایه، سپی نه‌بوو، که هه‌ر چی دلت بێخوازێ لێی بنووسی، به‌ڵکوو
له نێوان ڕژیمی شاه و کۆماری ئیسلامی سه‌ر پشک کرا بوو، ده‌جا سروشتی بوو که ده‌نگیان
به سه‌لته‌نه‌ت نه‌ده‌دا، که وا بوو خواستبوات، یان نهتخواستبوایه، ده‌نگه‌که
هی کۆماری ئیسلامی بوو. و ئه‌مه فێڵێکی
مه‌زن بوو له میلله‌تی ئێران کرا،ئه‌و جار له جیاتی مه‌جلیسی موسسان، هه‌ڵبژاردنی
مه‌جلیسی خوبره‌گان 12ی گه‌لاویژی 1358دانرا بوو. ئه‌وانه هه‌موو نیشانه‌ی دیکتاتۆڕی
ڕژیم بوون، به‌ڵام خه‌ڵکه‌که وا گه‌رم دههاتبوون، به تایبه‌ت ڕه‌جاڵه، که نه‌ده‌کرا
هیچ بڵێیت. له ئاخونده‌کانیش به‌ده‌ر که‌س نه‌یده‌زانی ئاخۆ ڕژیمی ئیسلامی به‌ری
چ دارێکه، به‌و تاریفه‌ی که ئه‌ون لێیان ده‌کرد وه‌ک باسی به‌حه‌شت و حه‌فتا حوریهکهی
ده‌چوو، که بێگوما ئه‌ویش خه‌یاڵاته. ده‌جا خه‌ونه‌کان به پێچه‌وانه‌ی ته‌عبیره‌کانی
خه‌ڵک، ڕه‌نگیان داوه،نه‌ک هه‌ر ته‌نیا کورد هه‌موو لێزان و ئازادیخوازانی له ده‌ره‌وه‌و
ژووره‌وه سه‌باره‌ت به‌و ڕژیمه تووشی هه‌ڵه‌ی زه‌قی سیاسی بوون، چونکه داخۆیانهکانی
خومه‌ینی چێژی ئازادی و دێمووکراسیان لێده‌کرا، به‌ڵام که‌م که‌س له خۆیان به‌ده‌ر
ده‌یزانی مه‌فهومی ئازادی له ئیسلام ئه‌وه‌یه: که ده‌تکۆژم، ده‌تگرم، تێت هه‌ڵده‌ده‌م، له دار‌ت ده‌ده‌م، سه‌رت ده‌بڕم
و که‌وڵت ده‌که‌م، چونکه ئه‌من قهیوومم و ئه‌تۆ سه‌غیری. بۆیه‌ش خودا هه‌ڵناگرێ
خومه‌ینی هه‌ر باسی ئازادی ئیسلامی ده‌کرد،
ئه‌و ئیسلامه‌ی ئه‌و له گیرفانی خۆی دا
بوو . ئه‌وه‌ش وه‌رگێڕاوه‌ی قسه‌کای خومه‌ینی به ئیستلاح ئه‌و ئازادیخوازه:
(ئه‌گه‌ر ئێمه له سه‌ره‌تا
که ڕژیمی فاسیدمان ڕووخاند...به شێوه‌ی ئینقلابیمان کرد بوایه، قه‌ڵه‌می سه‌ر
جه‌می به‌لاڤۆک و پرتیات و چاپه‌مه‌نیمان شکاند بوایه و ته‌واوی گۆڤاره‌کانی فاسیدو
تهلاساو ڕێ گۆم کرد‌و ڕزیوو بڵاوکراوه‌ی بیرچهوتمان یاساخ کرد بوایه‌و سه‌رپه‌رشتی
ئه‌وانمان به سزای کرده‌وی فاسیدی خۆیان گه‌یاند بوایه، سێداره‌مان له مه‌یدانه‌کانی
مه‌زن چه‌قاند بوایه، هه‌رچی ئه‌وها فاسید بوو درووبانمانهوه، ئه‌م زهحمهتانمان
بۆ نه‌ده‌هاتنه پیش. ئه‌من له ده‌رگای
خودای و له ده‌رگای میلله‌تی ئازیزم داوای لێبوردن ده‌که‌م، ئه‌من به تاوانی خۆم
ده‌م دادهێنم. ده‌وڵه‌تی ئێمه ئینقلابی نییه، ئه‌رته‌شی ئێمه ئینقلابی نییه،
ژاندارمه‌ری ئێمه ئینقلابی نییه، ئه‌گه‌ر ئینقلابی بواین ئیجازه‌مان نه‌ده‌دا ئه‌وان
بمێنن. هه‌موو حیزهکانمان یاساخ ده‌کرد،هه‌موو ئه‌و جهبهانهمان یاساخ ده‌کرد،
ته‌نیا یه‌ک حیزب،ئه‌ویش حیزب الله. ئه‌و حیزبی موسته‌زعه‌فین. ئه‌من تۆبه ده‌که‌م
له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که کردوومه. ئه‌من به‌و دار‌و ده‌سته‌یه‌ی فاسید له سه‌راسه‌ری
ئیران راده‌گه‌ێنم: ئه‌گه‌ر له سه‌رجێی خۆیان دانه‌نیشن،ئه‌من به شێوه‌ی ئینقلابی
له گه‌ڵیان دهبزوومهوه.) ده‌جا بۆیه ئه‌من ده‌ڵێم:
خاڵی کیژۆڵان ڕه‌شه‌و
ها—
ده‌نگی بیباریش
ڕه‌شه---
هه‌ر دوو کاکه
گیان ده‌سووتێنن
به‌لام کوێی
هاو به‌شه--
ده‌جا له‌و فه‌زایه
دا حیزبی دموکراتی کوردستان یان کۆمه‌ڵه
چی پێده‌کرا،به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دوای ڕیشهکهدا بڕۆین، ئێمه‌ی کورد له ڕۆژهه‌لاتی
کوردستان هه‌ر کێشه‌ی ده‌وڵه‌تمان نه‌بوو که لاسار‌و سه‌رکێش و که‌لله ڕه‌ق و نهمژو
خوینخۆر بوو، به‌ڵکوو کێشه‌ی ناوه‌خۆمان هه‌بوو که پێک نه‌ده‌هاتین، له سه‌ر شتێک
قاڵ نه‌ده‌بووینه‌وه، له‌و کاته ئاسکهدا بێ له به‌ر چاو گرتنی به‌رژه‌وندی گه‌له‌که‌مان
له فیکری به‌رژه‌وه‌ندی کهسینی و کورسی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕه گه‌ڕه‌ک بووین، که باسی
ئه‌و شتانه له حه‌وسه‌له‌ی ئه‌م نووسینه دا نیین. به‌ڵام بۆ نموونه حیزبی دێموکڕات
که ئه‌و کات ته‌نیا حیزبێکی ناسراو بوو که خاوه‌نی پێشینه‌ی دوور‌و درێژی حیزبی بوو، له مێژ بوو له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوو، ئاگاداریه‌کی ئه‌وهای له ئێرانی ئینقلابی نه‌بوو،حکوومه‌تیش ئه‌و
حکوومه‌ته نه‌بوو که مه‌جال بدا به‌خۆدا بێنه‌وه،بتوانێ له هه‌ر چوار پاریزگا
په‌لوو پۆ باویژێ و هه‌مووی هه‌ر له ده‌ورو به‌ری مه‌هاباد و بۆکان و سه‌قز شنۆ...
بوو. ئه‌وه بۆ خۆی زهبرهکی گرچوو بڕ بوو وه قهبرخهی حیزب ده‌که‌وت، هه‌ر
به قسه‌و له سه‌ر کاغه‌ز باسی چوار پاریزگا ده‌کرا،ده‌نا به پتوونی هه‌ر پارێزگای
کوردستان و ئازه‌ربایجان بوو، به داخه‌وه مه‌زه‌ب کۆڵه‌ی کوردی کوتاوه، کوردیش
نه‌یتوانیوه مه‌زه‌ب له گه‌ڵ نه‌ته‌وه و ڕه‌چه‌ڵه‌ک لێک کاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه
خاوه‌نی کرماشان و ئیلام و کوردستان و ئازه‌ربایجان باین، هه‌ر به مانگرتنیش دهنتوانی
مافی خۆمان مسوگه‌ر که‌ین، له لایه‌که‌ی دیکه حیزبه‌کانی وهردیلهش که زوربه‌ی
به فیتی فارسه‌کان هاتبونهو کایه، وه‌ک شه‌فه‌قی سوور‌و ئه‌شره‌ف وچی وچی فیدایی
و... توده‌و مۆوده...له بنه‌وه له گه‌ڵ ناوه‌ندی بوون،کۆمه‌ڵه‌ش که بۆ به هێز
بوونی خۆی پلانی هه‌ر ئه‌و بوو که جڵه‌و له ده‌ستی دێموکڕات ده‌ربێنێ، یان له هه‌ڵسه‌نگان بێ پارسه‌نگ بێته‌وه، بۆیه له گه‌ڵ حیزبی دێموکڕات نه‌ده‌حه‌واوه،
نائاگاداری لاوه‌کانیش هۆکاری ئه‌و چه‌قه‌و ته‌فه بوو، مرۆڤی نه‌زانیش له ناوحیزب
و کۆمه‌ڵه دا گه‌را داڕشتبوو، بۆ نموونه کاتێک حیزب ده‌یگوت حازره له گه‌ل
هه‌ئیه‌ت قسه بکات، ئه‌وان ته‌قه‌یان له رژیم ده‌کرد، و چه‌تیان تێداویشت،کاتێک
ئه‌وان 28 ماده‌یان ده‌دا به هه‌ئیه‌ت، ئه‌وانیش 8 ماده‌یان وه‌ک ته‌که له هه‌رد
ڕاده‌کێشا. ده‌وڵه‌تیش ئه‌و به‌زم هه‌رایه‌ی له خودای ده‌خواست، بیکاته بینوو به‌هانه.
سه‌رده‌مێکی زۆر به وانه رابواردرا، جگه له به‌کرێگیراوانی ده‌ره‌کی و خۆماڵی
که به داخه‌وه هیشتا بۆ کورد ئه‌و رۆژه نه‌ڕه‌خساوه، هه‌موو شتێک به ته‌وایی
بڵێت. ده‌جا هه‌ر یه‌ک به شیوه‌یه‌ک به‌رسینگه‌ی له‌و حیزبانه‌ی کوردی بڕیبووه، یان
ببوو چاو ساخیان بۆ تێکدانی سه‌فی کورد. ئه‌و جار مه‌سه‌له‌ی ئیسلاحات و پیوانه‌ی
زهوییوو زار شه‌ڕی مه‌نگوڕان.
حیزبی دێموکراتیش
بی هه‌ڵه نه‌بوو که لهونووسینهداجێ نابێته‌وه، له ڕاستیشدا هه‌ر ده‌ڵه‌مه
بوو،ده‌وڵه‌تیش کات کوژی ده‌کرد و خه‌ریکی خۆ داسه‌پان بوو، ئه‌و جار فتوای جیهادی
خومه‌ینی له ریکه‌وتی( 28)ی گه‌لاویژی( 1358)شه‌ڕی سنه نه‌ورۆزی( 1358). شه‌ری
نه‌غه‌ده له(31)ی خاکهلیوی 1358). هوموو ئاواته‌کانی به با دا هێشتبوو،نه‌ک هه‌ر
ته‌نیا ئاخونده‌کان هه‌تا توده‌ش سه‌بارت
به کورد ده‌مارگرژ بوو ،حیزبی کۆمۆنیست‌یش هه‌روا بوو،مهجاهیدیش هه‌روابوو، ئه‌وانه
هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌ر ده‌می ڕژیمی (شا) به‌ره‌به‌ستی مافی کورد بوون،بۆ
نموونه دکتور موسه‌دیق له مه‌جلیسی 17ی ئێران دژی ده‌سه‌ڵاتی پاریزگاکان بوو ئه‌وی
به دابه‌شکردنی ئیران له قه‌له‌مدا، ئه‌ویش ته‌نیا له به‌ر کورد بوو. ده‌جا
ئازایخوازێکی ئه‌وها به ناو بانگ ئه‌وها دژی دیموکراسی بێت، به‌راوه‌ژوی لێکداته‌وه،
ده‌بێ له ئاخوند ی کۆنه په‌رست چ چاوهروانێک بکه‌ین، بۆ شاهیدی ئه‌و قسه‌یه هه‌نوونکه
ئۆپوزیسونی ئیرانییه‌کان دژی رووخانی کۆماری ئیسلامی به شێوه‌ی هه‌رس هێنان نین،
به هۆی ئه‌مه‌یه نه وه‌ک میلله‌تانی ئیران یه‌ک له وان کورد به مافی خۆی
بگات، ئه‌وان له ده‌ره‌کی و له چاخی بێده‌سه‌ڵاتیدا ده‌مارگرژن،کاتیک دێموکراسیان
خۆشده‌وێ که‌یفیان به سیستمی فدراڵ دێ، له وڵاتی ئێران دوور بێ، ئه‌وه‌یه کێشه‌که‌ی
ئێمه. ده‌جا ئه‌وان ده‌یانهه‌وێ ڕژیم به ده‌ستی یه‌کێکی وه‌کوو مووسه‌وی که‌ڕوبی،
یان ده‌مار گرژێکی دیکه گۆڕانکاری به سه‌ر دابێ، چونکه ئه‌وانیش بێنه سه‌ر کار
هه‌ر ئه‌و بیروباوه‌ره‌ی به‌ڕێوه به‌رانی کۆماری ئیسلامیان سه‌باره‌ت به‌کورد هه‌یه. که وا بوو دورشمی رووخانی کۆماری
ئیسلامی هه‌ر وه‌ک دورشمی رۆخانی رژیمی شاهشاهی بۆ کورد چ به‌رهه‌م و قازانجی نییه،
به‌داخه‌وه ئاسمان بۆ کورد هه‌ر یه‌که،ته‌نیا کاتێک نه‌ته‌وه‌کانی ئێران،یانی ئه‌وانه‌ی غیره فارس و په‌راویز کراو، یه‌ک له وان کورد ده‌توانن له ئێران سه‌رکه‌ون،ده‌بێ
به یه‌کیه‌تی و ته‌بایی له سه‌ر به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا فکر کۆ که‌نه‌وه. جا
هه‌ر ناوێکی لێده‌نین ته‌وفیر ناکات. یانی پێکهێنانی حکومه‌تی ته‌وافقی.
ساڵه‌کانی
ده‌یه‌ی شه‌ست وپهنجاه،ڕۆژهه‌لاتی کوردستان به‌ڕه‌و ڕووی شه‌ڕێک بۆوه که
کارگه‌ری زۆری له سه‌ر پیکهاته‌ی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی دانا و ئاسه‌واری زۆری به‌جێهێشت،ئه‌م
شه‌ره‌و ئاکامه‌کانی توندووتیژی له کوردستان که‌م نه‌کرده‌وه،هۆکاره‌کان چ بوون؟
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ
ده‌م به ڕاستی دابێنین، پیشمه‌رگه له هه‌موو شوێنێک زراوی هیزی نیزامی و به‌کرێگیراوانی برد بوو، به کرده‌وه کوردستیانیان لێکرد
بوونه گۆرستان. ده‌جا جێ بستیک له کوردستان نییه که شه‌ڕی تێدا نه‌کرابێ،له چیا‌و
پیدهشت و به‌رپاڵ داوێن و لوتکه‌و چه‌خت و هه‌ڵدێرو ته‌لان و پانکه، له هه‌موو
وه‌رزه‌کانی ساڵ، ڕژیم به هه‌موو چه‌کی قورس و سووک له ئارپیچی، بگره هه‌تا بیده‌و
مهترالۆز و ڕه‌شاش و کاتیۆشاو تیربارو تۆپباران و بومبباران شه‌ڕی کۆپتێر به‌ر پا
بوو، به‌ڵام قه‌ت نه‌یتوانی به سه‌ر کوردستاندا زاڵ بێ، ئه‌وه‌ی دهشیگرتهوه
دوایی ماوه‌یه‌ک له چه‌نگی ده‌ر ده‌هات، و شونێکی له کوردستان نابینی که پیشمه‌رگه
خوێنی لێ نه‌ڕژابێ، له‌مه زێدتره شه‌ڕی چریکی له هیچ شوێنیکی دنیا دا نه‌دیتراوه.
به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌م پێ‌کرد پیشمه‌رگه هه‌ر له گه‌ڵ چه‌کداری پاسدار‌و ساروالله
و بهرهلله و خهشپووش زیوان وقهرهجه وگلێره به‌ره‌و ڕوو نه‌بوو، ئه‌و له گه‌ڵ
هێزی خۆیی،له گه‌ڵ کورد به‌ره‌و روو بوو، جگه له جاش. ئه‌وان نه‌فه‌سی پێشمه‌رگه‌یان
ته‌نگ کرد بوو، نه‌ک له‌شکره‌کانی خومه‌ینی که له شیراز‌و تاران و تهورێزو هه‌مه‌دان
و قه‌زوین و مهشهدو کوێ و کوێ ده‌هاتن، هه‌مووش هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو نه‌زان و جاهیلی مێشک
شووراو ڕه‌جاڵه‌ی ئاچهری به‌حه‌شت له مل، به فتوای پیره‌که‌ری جه‌ماران خوێنی
کورد حه‌ڵاڵ کرابوو. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که به‌و هه‌موو تین و گوڕه‌ی مێهدی ده‌گیشتنه
کوردستان له به‌رامبه‌ر پیشمه‌رگه‌دا وه‌کوو مشک کونه به‌ردیان پی قیسه‌ری
بوو،روڵه‌کانی چاو نه‌ترسی پێشمه‌رگه هه‌ر گه‌مه‌یان پێده‌کردن. سه‌رده‌مێک هه‌موو
دیهاته‌کان پایگا‌و موڵگه‌ی حکوومه‌تیان لێ‌بوو، به‌ڵام که شه‌و داده‌هات فه‌رمانڕه‌وا
هه‌ر پیشمه‌رگه بوون. به‌ڵام ڕژیم بێ به‌زه و دڕ بوو، سه‌رو ماڵی کوردیشی حه‌ڵال
و زه‌ڵاڵ کرد بوو، ده‌جا چاخێک بینیان ڕژیم زۆر درندانه خه‌ڵکی بێ تاوان له
گوند‌و شاره‌کانی به تۆمه‌تی هاوکاری ده‌گرێ ئه‌شکه‌جه جه‌زره‌به ده‌کات، ده‌کوژێ
و ده‌خاته چاڵاوه‌کان و بێ سهروشوێنان ده‌کات، که ئاسه‌واریکی خه‌راپی لێده‌که‌وته‌وه،
ناچاربوون شار‌و دیهاته‌کان به‌جی بێڵن، به‌ره‌و چیا هه‌ڵکشێن به‌ڵام دیسان خۆیی ڕه‌گه‌ڵ
پاسدار ده‌که‌وت و هه‌نگاو به هه‌نگاوی شاخاویه‌کانی له گهڵبوون، هه‌روا کوردی
خۆفرۆش له زۆرشوینی دیکه ده‌ستی جینایهتکاریان له قارنه، قه‌لاتان، دیالانچهرخ
و ... کۆمه‌ڵکوژی له هه‌موو شوێن، دیاربوو، به‌ستینی کوردستان له هه‌موو پاریزگاکان
له هه‌موو گونده‌کان ئیعدامی به کۆمه‌ڵ له مهاباد، له سنه، له بانه له سه‌قز،
به ده‌ستی خال‌خاڵی دهبیرا. به‌لام هه‌موویان
بۆ کورد خاڵخاڵی بوون،رژیم ده‌یه‌ویست کوردستان به‌و بههانییه وێران کات، به ئابلۆقه‌ی
شتوومه‌ک له لایه‌کی دیکه.
به‌لام بۆ ڕژیم
له هیرش و کوشت و کوشتار تێر نه‌بوو؟ ئه‌وان شه‌ڕیان به نیعمه‌تی خودای ده‌زانی،
بۆ خۆشیان نه‌ده‌کوژران، پهکیشیان به کوڕی
خه‌ڵک نه‌که‌وتبوو که ده‌کوژرێن، کۆماری ئیسلامی ئه‌وه له سه‌ر تاسه‌ری کووره‌ی
عه‌رز شه‌ڕی وه‌رێخستووه، به ده‌یان و سه‌تان گرۆپی تروریستی له لبنان، ئیراق،
فه‌له‌ستین، سوورییه، میسر، عه‌ره‌بستان، یه‌من، به‌حرین ئامریکای لاتین، پیکهیناوه
و چه‌ک و پاره‌ی هه‌مووشیان ده‌دا. چاو به‌و هوموو خۆ کوژه‌دا بگێره، چه‌ند هه‌زار
سه‌ر بازی ئه‌مریکی که له 2003 له ئیراق
کوژران، زۆربه‌ی له رێگای تروریسته‌کانی
موقته‌دا سه‌در کوژران، ده‌جا کۆماری ئیسلامی ده‌ربه‌ندی کوشتن و خوێن رژان
نه‌بووه‌و نییه. ئه‌وی به نیعمه‌تی خودای ده‌زانێ. ئه‌وان ئه‌مپراتووری شیعه‌یان
گه‌ره‌که،رژیمه‌که‌یان به هی خودای ده‌زانن به‌و دروو ده‌له‌سه‌یه ئه‌وی زوانی
بگه‌ڕێ خوێنی حه‌ڵاله،نه‌زان و جاهیل وخۆ فرۆشیش زۆر‌و زه‌وه‌نده،هه‌ر بۆیه دیفاعی
پێشمه‌رگه،توندوتیژی له کوردستان که‌م نه‌کرده‌وه،چونکه کاتێک شه‌ڕ و خوێن ڕژان
بوون به نیعمه‌تی خودا، ئیدی شه‌ڕ ههرشهڕی دێنیێ و خوێن به خوێن ده‌شوورێته‌وه،
له لایه‌کی دیکه‌ش رژیم به‌و هه‌موو حهولوو ده‌وله و پاره بڵاو کردنه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی
مێهدی مێشکی زۆربه‌ی لاوه‌کانیشی گه‌نده‌ڵ کردبوو،ده‌جا خاوێنکردنه‌وه‌ی ئه‌و مێشکانه
زه‌مان هه‌ڵده‌گرێ، ئه‌من پێموایه دوایی روخانی رژیمیش دوایی نایه.
به گشتی
ئاکامه‌کانی ئه‌و شۆرشه پاش سێ ده‌یه ده‌سه‌لاتداریی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر
کوردستان چ بوو؟
ئاکام و به‌رهه‌می خه‌راپه‌ی شورشی (1357) ی ئێران که ئاخونده‌کانی فێڵ باز پێش
هه‌موان خومه‌ینی به پڕوپاگه‌نده‌ی ئیسلامی نابی محه‌ممه‌دی له ده‌ستی خه‌ڵکی
ئێرانیان فڕاند له حیساب نایه‌ن به‌لام وه‌ک نمونه ده‌کرێ بڵیین: وڵاتیان قه‌بزه
کرد‌و به‌ره‌و( 1400) ساڵ پاشکه‌وتوویی گه‌ڕانده‌وه، له جیاتی هاوه‌ڵا کردنه‌وه‌ی
بهرکازهی ئازادی و به‌رو پێش بردنی ئێران و دابین کردنی داخوازیه‌کانی میلله‌تی
ئێران و جێ به جێ کردنی مافی چاره‌نووسی گه‌لانی ئێران و پێشیل کردنی خه‌فه‌قانی
سه‌رده‌می شاههشاهی، بوون به به‌ڵایه‌کی هه‌ر عه‌زیم له بێدادی و زوڵم و زۆریی
و کوشت و کوشتار، به تایبه‌ت بۆ میلله‌ت و گه‌لی کورد و گاڵه دانی ده‌روازه‌ی
ئازادی و به دیاری هینانی سه‌رکوتێکی ئیستبدادی
تر له رژیمی خهلیفهکای عوسمانی ده‌ر حه‌ق به کورد، ئه‌و جار جاڕدان و ئاوه ژوو
کردنه‌وه‌ی ئینقلاب بۆ سنووری وڵاتانی دیکه‌و
شه‌ڕ له گه‌ڵ ئیراق، و سه‌روتی ئێران له ته‌خشان و په‌خشان دان، بۆ گه‌یشتن به
ئهمپهراتووری شیعه له سه‌ر گۆی زه‌وی، و ده‌ست له کار‌و باری هاوسیهکان وه‌ردان.
گه‌رای تیڕۆڕ و خۆ کوژی له هه‌موو جیهان، کاول کردنی وڵات و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی
گۆرستان ته‌ژی کردنی زیندانه‌کان له ئازادیخوازان و ڕۆشنبیران وتێکشاندنی چوار پیچکی
ڕه‌و ڕه‌وی ئازادی و پیشکهوتوویی و قه‌ڵه‌م
شکاندن و لێوو ههڵدرون و چاو ده‌رێنان و نوخا پساندن و قانوونی سه‌دی به‌رد و ده‌ست
په‌راندن و شه‌لاق، بیدادکانی ئینقلاب وله
دار دادنی ئازادیخوازان وسه‌پاندنی نه‌فامی و جه‌هل و نه‌زانی و گۆڕانکاری به سه‌ر
فهرهنگ و ئه‌ده‌ب و قهدهخهو قۆرخ، هه‌مووش
به پێی گه‌زو نیوگهزی شرع و به ناوی خواد. له ده‌روه‌ی وڵاتانیش جهوغه گێڕان
و ده‌سته‌و گروپی خهراپکارو ترۆڕیست پیکهینان، بریتی له حیزب الله، له لبنان و فه‌لستین و سورییه و سه‌روه‌ت سامانی خه‌ڵکی ئیران ته‌خشان په‌خشان پێکردن و به دیاری هێنانی تۆقاندن له سه‌رانسه‌ری دنیا و ده‌ست تیوردان له کاری
هه‌موو ده‌وڵه‌تان به به‌هانه‌ی لایانگری له موسته‌زعه‌فین له به‌رامبه‌ر
موستکبهرین، و ئه‌و جار بۆ کوردیش هیچی تێدا نه‌هیشته‌وه، فه‌رمانی خه‌زاو قتل
وعام وخه‌ریک بوون به توانه‌وه،هه‌نووکه‌ش دوایی تێپه‌ڕ بوونی(32) ساڵ به سه‌ر
ئه‌و زوڵم و زۆرییه، سیله چاوێکی ئارامی نابیین، به‌راستی کوندێکی شومی به‌د به‌ختی
و چاره ڕه‌شی بوو بۆ گه‌لێ کورد،پێــم وایه
میژووی کورد له‌و رژیمه بێ به‌زه و دڕنده‌تری قه‌ت به‌خۆوه نه‌دیوه، هه‌ر
چه‌ند کورد زۆری به‌ڵاو موسیبه‌ت به‌سه‌ردا هاتووه له شه‌ڕی عه‌ڕه‌ب بگره هه‌تا
سه‌رده‌می خه‌لیفه‌کانی عوسمانی و ڕه‌زاشا په‌هله‌وی، پیشتریش هێرشه‌کانی "چه‌نگیزی مغول" و
"ته‌یموور"و "شاسمایلی سه‌فه‌وی" و"شاعه‌باس" و
"نادرشا". له تورکییه‌ش له گه‌ڵ
زه‌برو زه‌نگی مسته‌فا که‌مال به‌ره‌و رووبووه له ئیراقیش هه‌ر مل له بن ده‌ستی
زۆر داری وه له تورکیه‌و سورییه‌ش به نۆره‌ی خۆیان له که‌لله سه‌ری کوردان
مناره‌یان دورست کردوون، به‌لام کۆماری ئیسلامی ئێران سه‌ر تۆپی هه‌موو به‌ڵایه‌ک
و جیناتوو بێ به‌زه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو، چاوگه‌ی خوێن رێژی و نییه‌ت پیسی
و گڵاوییه. هیرشی دڕندانه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان جیا له
خوێن ڕشتن و وێرانی و کاول بوونی کوردستان له مه‌ڕ ئالوده کردنی لاوانی کورد به موادی
موخه‌ده‌ر له به‌رنامه گشتییه‌کانی خویندنی جه‌هاله‌ت و مێشک شوشتنه‌وه دوورهپهریزو
بێگانه کردن له هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی، ده‌کرێ به یه‌کێک له پیلانه‌کانی هه‌ره
گڵاوی کۆماری ئیسلامی پێناسه بکرێ. به‌ڵام له سه‌ر ئهوشرا ئهوههی که ڕژیم ده‌یه‌ویست
هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری له فیکری قه‌تیس کات سه‌ری وهبهدی ئه‌حه‌د که‌وت و ده‌ست
به پۆش بووه، ئێستاش نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ مافی ڕه‌وای خۆی به سهخاوهتمهندییهوه
حازر به خوین دانه. به‌راستی هه‌ر چه‌ند له‌و باره‌وه بدوێین که‌مه، بۆ
نموونه: ڕژیم که به ناوی ئیسلام پشتیوانی له فه‌لستینیه‌کان ده‌کات که عاره‌بن
به میلیارد دولار سه‌رماییه‌ی خه‌لكی ئیرانیان بۆ ده‌نێری، به‌لام پنج میلیون
عاره‌بی ئه‌هواز وه‌کوو کۆیله چاو لێده‌هات و له گرتن و کوشتن وئێعدامیان غافل نییه،
هه‌ر وا له بلوچه‌کان هه‌تا ئێستا به هه‌زارانی لێ‌کوشتوون و تیره باران کردون
و هه‌تا ئیجازه‌ی نوێژ کردنیان پێناده‌ن. ئه‌وه چ جۆره ئیسلامێکه. ئینقلابی ئیران
له1357 ئه‌مه‌بوو به‌رهه‌می. ئه‌وانه وه‌ک لۆچێک له خه‌روار ئاکامی کۆماری ئیسلامی
ئێرانن.
نه‌زمی نویی
جیهانی هاته ئاراوه،چینی نوخبه‌ی شاری دروست بوو،شاره‌کان گه‌شه‌ی خێرایان به‌خۆوه‌بینی،گۆڕانکاریه‌کی
کۆمه‌لایه‌تی وسیاسی له‌ئاست ئیران داهاتبووئاراوهو...چه‌مگه‌لێک وه‌ک ناسیونالیزمی
مه‌ده‌نی وقهومگهڕایی و...فه‌زای ڕووناک‌بیری ته‌ند بوو،جه‌نابتان ئه‌وبارودۆخه
چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟
ئه‌مه شتێکی
سروشتی بوو، کاتیک جیهان به تێکڕایی به پێی تیکنۆلوژی نوێ گۆڕانکاری به سه‌ردا
هاتوو به یۆرغهو چوار ناڵ به‌ره‌و پێکشهوتوویی هه‌نگاو ههڵدینێ ئولکه‌ی نوێخوازیهکی دیکه دست پێده‌کات،
کوردستانیش ناتوانێ له بازنه‌ی خۆیدا له گێژاوی مه‌نگ دا قه‌تیس بمێنێته‌و ئه‌ویش
ده‌بێ به پێی هه‌لوومه‌رجی ڕه‌خساو جینگلێک له خۆی بدا، هه‌ر نه‌بێ له هێلانه‌که‌ی
دا وهجمووجول بکه‌وێ، له فه‌زای ئه‌وها کراوه دا یانی تێکدانی شێلهگهی پێشگیری
له خۆنه دانی به‌ر هه‌می زانیاری و ئیمکانی گه‌شه کردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌دب، دیارده‌ی
نهخبهیه. به‌لام فه‌زای قهومگرایی دیسان سه‌ر چاوی پیلانی نه‌یاران و به پاشگر
دانانی گه‌لی کورده، ده‌نا ئه‌مه میللی گرایییه. چونکه له ولاتێکی فره نه‌ته‌وه
ناکرێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به میلله‌ت و ئه‌وانی تر به قه‌وم ناو به‌رین. به‌ڵام له
سه‌ر یه‌ک باروو دوخێکی له باره بۆ وه‌دست هێنانی مافی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌گه‌ر گرژی
و ئالۆزی به فیتی داگیرکه‌رانی کوردستان له نێوان ڕۆناکبیرانی سه‌ر به بیری نه‌ته‌وه‌یی،
گه‌رای لێ دانه‌ڕێژێ، به‌ڵکوو بتوانێ له ڕێگایی دیالووک شکه‌سته‌کانی سه‌رده‌می
چه‌کداری قه‌ره‌بۆ کاته‌وه، به‌و مه‌رجه که به‌ره‌یه‌کی یه‌کییه‌تی و پته‌و ئه‌وها
تیکسڕمێنێ که ڕێگا له خۆ تێهه‌ڵقوتان ههڵهپهست کردنی جڕو جانه‌وه‌ری نه‌یاری
گه‌ل به کرده‌وه به‌ره به‌ست بکات. ئه‌وه
پێویستی به لێبوردن و چاوپۆشی هه‌یه ده‌رحه‌ق به‌هه‌ڵه‌کانی سیاسی نێوان خۆیان،ده‌نا
دوور نییه ئه‌و که‌ڕه‌تیش بخیچێین. ئه‌و جار نه‌ک هه‌ر ئه‌ونده،له زۆر باره‌و
شێوه‌ی ڕۆناکبیری دیاره، ده‌توانێ کارتێکه‌ری هه‌بێ، وه‌ک رونکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی
کورد،له باره‌ی حه‌قانییه‌تی کورد وه‌ک میلله‌تێک چاوی لێبکرێ که سه‌ر زه‌مین و
خاکی خۆی هه‌یه،زوانی هاوبه‌شی خۆی هه‌یه،کلتۆری خۆی هه‌یه، ئیحساس و وابه‌سته‌گی
به بوونی خۆی هه‌یه تکاملی میژوویی هه‌یه،ژیربنایی جوغرافیایی خۆی هه‌یه،بۆ سه‌لماندنی،له مه‌ڕ
دابه‌شکردنی سه‌ر زه‌مینی کورد به سه‌ر ئه‌و چوار داگیرکه‌رانه‌دا زمێنهی رخساو، وه ده‌ست بێنێ بۆ گرێدانه‌وه‌ی هێلی
جوغرافیایی و حه‌ول وته‌قه‌لا بکات،چونکه ئیستا له سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک هه‌موو
شت ته‌وفیری کردوه، مافی نه‌ته‌وه‌کان ئیدی ناڵیم زۆر وه‌پشت گوێ ناکه‌ون به‌ڵام
ناچێته ئارشیفی بایگانی و به هۆی تیکنۆلوژیای سه‌رده‌م ده‌کڕێ کاری بۆ بکرێ، هه‌ر
نه‌بێ له مه‌ڕ فیدراڵی ئه‌و به‌شه کوردستانانه. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌رکی سه‌رشانی نووسه‌رو زانا
و روناکبیری کورده،هه‌ر وا بڵاو کردنه‌وه‌ی ده‌نگوو باسی ئه‌و زوڵم و زۆریه بۆ
ناو نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان(سازمان ملل) له‌و پارچانه،له قاودانی کورد کوژی له
ئیران و تورکییه وسورییه،هێنانه گۆڕی به‌ره به‌ستی زوان و پێشگیری له په‌ره پیدانی فهرههنهگ و خوێندن به کوردی، و دیان کاری
باشتر‌و هه‌نگاوی هه‌راو هه‌ڵگرتن به‌ره‌و ئاکامی به‌شتر.
گۆتارک که
باڵی به سه‌ر فه‌زای سیاسی و ڕوناکبیری کوردستاندا له ده‌یه‌ی حه‌فتادا کیشا
بوو،گوتاری خه‌باتی مه‌ده‌نی و بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی کورد له چوار چیوه‌ی
ژنان،خویدکاران،کرێکاران و...گۆتاری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی خۆی له هه‌ناوی خویندکاری
کورد هاته ئاراوه‌و ده‌یان به‌لاڤۆک و بڵاو کراوه‌ی خوێندکار هاته ئاراوه،
پاشان ره‌وتی فراکسیونی کورد له مه‌جلیسی ئیران دروست بوو و ڕیکخراوه‌ی مافی مروفی
کوردستان وئی جی ئۆکان دامه‌زران، به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد پێک هات،ئه‌م هه‌ولانه
به گشتی به‌ره‌و کوێ رویشت؟ ده‌ره‌نجامی شکه‌سته‌کان چ بوون؟
ئه‌م خه‌باته
مه‌ده‌نییه له هه‌ڵێنجانی سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی بوو. چونکه ڕژیم له کاتێک
دا که حیزب و سازمانه‌کانی یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵده وه‌شانده‌وه و به ده‌یان
تۆمه‌ت لێدان، ده‌یه‌ویست له به‌ر چاوی خه‌ڵکی ئێران به تایبه‌ت کوردستان بێ ئیحتوباریان
بکات، له لایه‌کی دیکه به هه‌زار پڕ‌و پاگه‌نده مافی هه‌موو لایه‌کی له رێگای
دیالووک به چه‌سپاو قانوونی ده‌زانی،له حاڵێکدا که ده‌یان له‌شکری بۆ به‌ره‌نگاری
حیز ب و سازمانه‌کان کورد ده‌نارده کوردستان، هه‌زاران جینایه‌تی له شار‌و گونده‌کان
ده‌خوڵقاند و مارکی نۆکه‌ری به ده‌ره‌کی لێده‌دا، به ده‌یان پرو پاگه‌نده
چاکسازی و هیور بوونه‌وه له شاره‌کان جاڕ ده‌دا. ده‌جا زۆربه که‌س پێی وابوو ڕژیم
له گه‌ل دیالووک و دانیشتن دایه، به‌لام دژی کاری چه‌کدارییه، هه‌تا ئه‌و کاتیش
که هه‌ئیه‌تی ده‌وڵه‌ت به هۆی پیلان له کوردستان له ڕایلکهو هاتووچۆ دابوون،
هه‌ر فورمهلیته و کات کوژی بوو. به‌ڵام
له ته‌بلیغاتی پێچه‌وانه ڕانه‌ده‌وه‌ستا، هه‌موو مه‌به‌ستیش ئه‌مه بوو به فشاری
خه‌ڵک هێزی چه‌کدار بارگه‌و بنه‌ی بارکات، چونکه ئه‌و کات ده‌ست درێژ کردن بۆ سه‌ر
رۆناکبیران و گاله دانی بنکه‌کانیان به په‌ڵپ و بێنوی دست تیکه‌ڵ له گه‌ل ئهمپرالیسم
سانایی بوو. به داخه‌وه له‌و پیلانه‌ش سه‌رکه‌وت، ئیدی ده‌وڵه‌ت ئه‌و جار له گه‌ڵ
خه‌ڵک به‌ره‌و روو نه‌بوو، دوایی گڕنه‌ی له ده‌رچوونی وانیش گرت و ئه‌و که‌ره‌ت
ئه‌و هه‌ی مابوو ڕووناکبیر بوو، که وایلێهات ئه‌و چاوگانهشی به‌ستن، یان به‌ڕێوه
به‌رانی له سیداردان و گۆڤاره کانی هه‌موو داخستن، ئهوههی به پێی ماده‌ی 15
قانونی ئه‌ساسی ئازاد کرابوون هه‌لی وه‌شاندنه‌وه، دیاره هه‌ر له سه‌ره‌تا هه‌موو
کاره کانی کۆماری ئیسلامی دوو لایانه بوونه، یانی ئه‌گه‌ر بنکه‌یه‌کی رووناکبیری
کردبوایه‌وه دوو سی خۆفرۆشی تێدا جێ ده‌کرده‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی بوایه، بنکه‌یه‌کی دیکه‌شی بۆ وان ده‌کرده‌وه، هه‌تا ئاگادری بنه‌ڕه‌تی
هه‌موو شتێک بێ. به‌لام له مه‌ڕ ڕه‌وتی فراکسیونی کورد له مه‌جلیسی ئیران،رێکخراوه‌ی
مافی مرۆڤی کوردستانی جی ئۆکان، ئه‌مه چه‌شنی دروست کردنی پیشمه‌رگه‌ی موسڵمان له
شوێن حیزب و سازمانه‌کان بوو، که بۆ به هه‌ڵه بردنی زه‌ینی جه‌ماوه‌ری کورد و
لارێ کردنیان و متمانه به ڕژیم بوو،لایه‌کی
دیکه‌ش ناسینی ئه‌و مۆرانه‌ی به هێز وه‌ک لاینگری له مافی نه‌ته‌وه‌یی، وه‌ک بنیمان
دوایی هه‌ر یه‌ک له‌وانه‌ی به شیویهک گرت و به سێداره ئه‌سپارد و هیندیکیش وه‌ک
"که‌بوود مه‌ند" هه‌نووکه‌ش هه‌ر له زیندانن، ده‌نا چلۆن کۆماری ئیسلامی
ئیجازه ده‌دا (رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان) و (فراکسیونی کوردی) له پارلمای
ئێران دانیشن، له کوێ‌را مه‌علوومه له‌وانه به‌شێک هه‌ر هاو ده‌ستی کۆماری ئیسلامی
به‌ره‌ی ئیستخبارات نه‌بن. به ئه‌نقه‌ست تێکه‌ڵ به روناکبیران کرابن، مه‌گین کوردی
خائین و خۆفۆش که‌من. باوه‌ڕ کردن به کۆماری ئیسلامی کارێکی ناشیانه و دوور له
زانین و ئاقلی سه‌لیمه. ڕژیمیک که هه‌ر کورد به کافر ده‌زانێ، هه‌تا حازر نییه
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆی له (که‌مپ) له گه‌ل سه‌رۆکانی کورد دابنیشێ، چۆن
ده‌کرێ له فراکسیۆنی مه‌جلیس کورسیلهیان بۆ ته‌رخان بکات. ده‌جا ئه‌م هه‌وڵانه
هه‌ر چه‌ند پیرۆزن به‌ڵام له رژیمێکی ئه‌و ها وحشی و دڕنده ناتوانێ کار ساز بیت
و ئه‌مه گومانی تیدا نییه، نه‌ک مافی گه‌لی کورد هه‌تا تاکی کورد به مافی
ئاسایی خۆی ناگات. به‌ڵام له سه‌ر ئه‌وش
را تێکۆشانی مه‌ده‌نی له چوار چیوه‌ی گوتاری (ژنان وخوێندکاران و کرێکاران
وهتد...)نیشانه‌ی ڕۆچوون دهبنهمای تێگهێن و قۆستنه‌وه‌ی هه‌لوو مه‌رجه‌کانه،هه‌ر
چه‌ند له رژیمهکی ئه‌وها گه‌نده‌ڵی وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئه‌مانه ناتوانن کارتێکه‌ربن
به‌لام نه‌فسی کاره‌که له دنیای پێشکه‌وتوو پیرۆزه،به‌لام ده‌بێ به ئیحتیاته‌وه
به‌ره‌و روویبن،چونکه ڕژیم چ په‌کی به خوێن ڕژان نه‌که‌وتووه،ده‌بێ له لایه‌کی
دیکه‌ش ئیقرار به‌مه بکه‌ین وده‌م به‌مه دابینین که ئیرانی له بنه‌رت را به‌و
تاریفه‌ی مێژوو لیاندهکات ئه‌وها نین، به‌ڵکوو هه‌لپه‌رست و مقام په‌رست و گورگ سیفه‌تن،ئه‌گه‌ر
وا نه‌بوایه کوا رژیمیکی ئه‌وها دڕنده ده‌یتوانی 32ساڵ له سه‌ر ده‌سه‌ڵات بێمینێ،به‌لام
ئه‌وشمان له بیرنه‌چیت هیچ که‌س وه‌ک ئاخوند موسڵمانی نه‌ناسیوه،هه‌ر ئه‌وان ده‌زانن
چن!! ئه‌من ده‌مه‌ویست زۆر شت له سه‌ر شێعه بنووسم به‌لام که سوننه‌ی ئهفغانم
بینی ئیدی گوتم حاشا!
بزوتنه‌وه‌ی
سه‌وز له ئیران قۆناخێکی دیکه بوو له ئێران،ڕه‌وتی سیاسی و باله‌کانی ڕژیمی به ئاقارێکی
دیکه‌دا برد،کورد بێده‌نگی نواند، ئایا بێده‌نگی مه‌سله‌حه‌تی کورد بوو یان به پێجه‌وانه؟
زۆر که‌س پییان وایه، بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز دواین هه‌وله‌کانی ریفۆرمخوازان بوو، ئه‌م
بارودۆخه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
"چاکسازی‌خوازان" یه‌که‌مین باڵی به هێز له ئه‌و دوو باڵه بوون
که دژی "شاه" گه‌رای ئینقلابیان داڕشت و که‌سایه‌تی ئه‌و باڵه له سه‌ره‌تای هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه
دژی "محهممهمهد ڕه‌زاشا" له گه‌ڵ "ئایه‌توالله خومه‌ینی"
بوون، ده‌جا ئه‌و ده‌سته‌یه پێکه‌وه ئه‌و کرهیان به شانهکرت و خستیانه سه‌ر
نووکی ته‌شێ و پێکه‌وه ماشهرکانیان ههڵاوهسێن و گڵوڵهکهیان ههڵوێزا، سه‌ر
ئه‌نجام وێكرا هاویشتیانه سه‌ردار ته‌ون
و پێکه‌وه له تهونیان کرده‌وه. که
وابوو له ته‌واوی کهلێنو قوژبن بگره گشت بنکه‌کانی هه‌ڵسوڕان له رێبه‌ری
بگره هاتا فه‌رمانگه‌کانی ئاسایی حزوریان بووه، نووکه‌ش هه‌یه، ده‌جا ده‌توانین
بڵێین ڕێژیمیان کلۆر کردوه. به‌ڵام رێبه‌رانی
بزووتنه‌وه بریتی له "موسه‌وی" و "که‌ڕووبی "هه‌ودای ئه‌و
قوماشهن! که وابوو ئه‌وانه هیچ کامیان
بۆ گۆڕانی ولایت فقیه نه‌هاتوونه‌ته ئولکه، به‌ڵکوو مشت‌و مڕیان له سه‌ر دابه‌شکردنی
ده‌سه‌ڵات بووه! ئێستاش هه‌ر به‌و ربهیه
دهپێونو ده‌یانهه‌وێ به هۆی بڕیوانچی بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام باڵی دیکه هیشتا
حازر به وه‌رگرتنه‌وه‌یان نه‌بووه! به‌لام
بێگومان داوای خه‌ڵکانی ئێران دوور له چوار چیوه‌ی به‌رته‌سک و بۆ چوونی ئه‌و
دوو ڕیبه‌ره، یانی ڕوخانی کۆماری ئیسلامێیه!
ئیرانییه‌کان ده‌یانهه‌وه‌ێ ریژیمی مه‌لاکان نه‌مێنێ به‌لام له کوێ‌را ده‌ست
پێبکهنو چلون بوێرن له ناو ئه‌و هه‌موو
زه‌برو زهنگو خه‌فه‌قان‌و زبان ههڵدروونو قه‌ڵم شکاندن‌و گرتن‌و کوشتن‌و
له سێداره‌دان‌و ئه‌و هه‌موو چاوو ڕاوه پڕ مه‌ترسییه که له سێبه‌ری خۆشیان
ده‌ڕه‌ونه‌وه به‌ره‌و ڕوو بن، پێویست به به‌رنامه‌یه‌کی ئیکجار ڕێک وپێکو بانگه‌وازیه‌کی
به‌رفره‌وان له هه‌موو دانیشتوانی ئێرانه!
ئه‌من پێموایه
هه‌تا تاکه تاکی خه‌ڵکی ئێران تێنه‌گه‌ن که هیچ ڕێژێمک ناتوانێ له ئێران سه‌ر
که‌وتنی ئیکجارهکهی به ده‌ست بێنێ مه‌گین به گه‌له کۆیی هه‌موو پێکهاته‌کان،
ئه‌ویش قه‌ت مویهسهرنابێ مه‌گین به دابین کردنی مافی هه‌موو میلله‌ته‌کانی ئێران،
ئه‌ویش قه‌ت جلی کرده‌وه له بهرناکات مه‌گه‌ین له ئێرانێکی دێموکراسی، و ئه‌ویش
هیچ گا به ئاوات ناگات مه‌گه‌ین له ئیرانێکی فیدڕال: ئه‌ویش کاتیک وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێ
که خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاده‌ی تێگه‌یشتنیان بچیته سه‌رو ده‌وڵه‌تانی پێشکه‌وته‌ی دنیا
وه‌ک نمونه بیننه‌وه، ده‌نا ئه‌گه‌ر ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش بڕوخێ یکی دیکه شوێنی
ده‌گرێته‌وه، چ مه‌علوم له وه‌ش چه‌ند قات خه‌رابتر نه‌بێت! چونکه ڕووخانی ریژیمی
"شا" ئه‌و ئازموونهی وه‌دست داوین ده‌جا پیویست نییه دووپات بکرێته‌وه.
هه‌ر له ئێستاوه
ئه‌و خه‌ڵکه ڕهجاڵهیه ئه‌وه له موسه‌ویان بووت سازداوه(حوسین میر‌حوسێن) ده‌جا
سوریش ده‌زانن که ئه‌ویش کۆپی ئهحمهدنژاده، هه‌ر ئه‌و کابرایه بوو هشت سال سه‌رۆک
وه‌زیران بوو، یان "که‌ڕوبی "که له رۆژی چاندنی بنه‌تۆی ناڕه‌زایه‌تی
له ساڵی 1341ی هه‌تاوی له پال خومه‌ینی بوو، دوو ده‌وره رئیسی مه‌جلیس بوو هه‌روا
به‌رپرسی بنیادی شه‌هیدان بوو. له مه‌جلیسی خیبڕهگان بووه، چ ته‌فاوه‌تی له گه‌ڵ
وی هه‌یه، ئاخ‌و ئه‌و هه‌موو په‌ت په‌تێنیان پێکردن ئابرو حه‌یایان بردن،دیسان هه‌ر
داوایان قانون اساسی و "ولایت فقیه" نییه!! که وا بوو خه‌ڵکی ئێران
به بلوغ نه‌گه‌ییون هیندیکیش ئه‌وه‌نده به‌رچاو ته‌نگ و ده‌مارگرژن حازرن ده‌ست
له هه‌موو شت بشۆنه‌وه به‌لام ناوی فیدڕاڵ نه‌بیسن!! ئه‌و جار ئه‌و دووه هه‌ر
دوو ده‌ستیان هه‌تا ئانیشک به خوێنی گه‌لانی ئیران سووره،و هه‌تا تاقه جارێکی
له سه‌رده‌می پله‌و پایه که شه‌ریکی جینایه‌ته‌کانی رژیم بوون ڕه‌خنه‌یان نه‌گرت،
ده‌جا پشت به وانه به‌ستن له سه‌ر ئه‌وان حیساب کردن ئینتهای نه‌زانییه بۆ
کورد، ئه‌و جار هه‌تا پهلاتفورمێکی مافی نه‌ته‌وه‌کانیان هه‌لنه‌گرت هه‌ر قانوونی ئیران و قسه‌کانی خومه‌ینییان به
ئازادی ده‌زانین، ده‌جا ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ببانه رئیس جمهور چ ده‌قه‌وما، چ ته‌وفیریان
له گه‌ڵ ئه‌حمه‌د نیژاد هه‌یه هه‌نووکه‌ش له زیندانی ماڵه‌کانیان هه‌ر قانوون
ئه‌ساسی رژیمیان قه‌بووله. ئه‌و جار رئیس جمهوری به پیی قانوون ئه‌ساسی چه‌ک
کراوه هیچی به ده‌ست نییه،ئێستا خه‌ریکه‌ن به یه‌کجاره‌کی سه‌رکۆمار هه‌ڵگرن.
ده‌جا به بۆچوونی
من بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ئه‌ویش به دورشمی (ده‌نگی من چی لێهات) هیچ ناوه‌رۆکێکی پته‌وی بۆ هیوا له سه‌ر هه‌ڵچنین هه‌ر نه‌بێ
بو کورد تیدا نه‌بوو نییه و بیروبۆچوونی ئه‌و حیزب و سازمانانه‌ی که له حاست وی
بێ ده‌نگیان نواند به باش و سیاسه‌تێکی ئه‌ریتی ده‌زانم.
ساڵی(
2011) بۆ دنیای عه‌ڕه‌ب،به‌هاری عه‌ڕه‌بی به‌دواوه‌بوو زۆر شۆرش وبزوتنه‌وه سه‌ری
هه‌ڵدا، بۆچی بۆکورد بهمێژینهی خه‌باتی سیاسییه‌وه له‌م ئاڵهگۆره وهداکهوت؟
مه‌سه‌له‌ی
کورد له گه‌ڵ دانیشتوانی ولاتانی عه‌ڕه‌ب تهفیری زۆره، چونکه ئاوان حکوومه‌تی
خۆیان هه‌یه،وه‌ک فارسه‌کانی ئێران، ده‌جا ئه‌وان کاتێک ده‌وڵه‌ته‌کانیان سه‌ره رۆ
ده‌بن داخوازیه‌کانیان چاکسازییه، نه‌ک مافی نه‌ته‌وه‌یی. ده‌جا ئه‌مه ناتوانێ
له به‌رنامه‌ی کورد داجێی بۆ بکرێته‌وه، بۆ کورد مه‌رج نییه کێ دێته سه‌رکار،
مه‌رج ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێ چی له‌مێشک دایه چلۆن
مانا له دێموکراسی ده‌داته‌وه، چه‌نده هه‌ست به مافی نه‌ته‌وه‌کانی ئیران ده‌کات،
ئاخۆ له مێشکی وی ئه‌مه گوراوه که وه‌ک وڵاتانی پیشکه‌وتوو ده‌م به مافی گه‌لانی
ئیران دابهینێ یان نه؟. ئێستاش مه‌علووم بووه له حکوومه‌تێکی نادیموکراسی داوای
مافی چاره نووس که‌لکی نییه، هه‌تا کۆی ده‌سه‌ڵات له ناوه‌ندی بێت و کورد له ده‌سه‌ڵات
به کرده‌وه به‌شدار نه‌بێ هه‌روا بێ ماف ده‌مێنێته‌وه. ئه‌و جار ئه‌و داخوازیه‌ش
کاتێک جلی کرده‌وه له به‌ر ده‌کات، که ئێران فیدڕاڵ بێت. چونکه گۆڕانی مورهکان
مه‌سه‌له نییه، ئه‌و جار به بۆچوونی من سه‌رۆکی ئێران چ کهڕاواتی له مل بێ و
کۆت و شاڵوار و چ مه‌ندیل و عه‌با، بۆ کورد مه‌سه‌له نییه،به‌ڵکوو حکومه‌تیک که
جلهۆی ده‌سه‌ڵات به ده‌ست ده‌گرێ نابێ به هه‌ڵسه‌نگانی زۆرینه پێناسه بکرێ.
به‌ڵکوو مافی کورد هه‌ر له ده‌ڵه‌تێکی فیداڕڵ ده‌توانێ جلی کرده‌وه له به‌رکات
که ده‌سه‌ڵات له ناو پارێزگاکاندا دابه‌ش بکرێن،ده‌جا با سه‌ر کۆماری ئێران خاوه‌نی
عه‌باو مه‌ندیل بێ. ئه‌وه‌م وه‌ک نموونه هێنایه‌وه. چونکه هه‌موو تاکی فارس به گشتی
خاوه‌نی یه‌ک فیکر‌و کری قوماشهکهن، که‌وا بوو ته‌نیا قانوون وسیستم هۆکاری مسوگه‌ری
ئازادی و دابین کردنی مافی گه‌لانی ئێران پێکدێنن، نه‌ک جل و به‌رگ و مووره گۆڕین.
به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌و فیکره خه‌راپ نییه، ئه‌وه‌یش به یه‌کییه‌تی ده‌کرێ
که له ڕێگای مه‌ده‌نی به مانگرتن،له شار‌و گونده‌کان داوای به‌شداری له ده‌سه‌ڵات
بکرێ،دیاره ئه‌و حکومه‌ته ئه‌وه‌ش هه‌ڵناگرێ،چونکه به راستی دڕنده‌یه و خۆی
به‌رپرس نازانی و ڕژیمێکی الیگاریشی یه،شێوه دیکتاتۆر،ئه‌ویش دیکتاتۆڕیکی بێ به‌زه‌و
پیس و چه‌وت و شهرخوازو خوێن ڕیژ،له لایه‌کی دیکه کورد به کافر ده‌زانێ و پێی
خه‌زایه. له‌و 32ساڵه‌شدا زۆری ده‌سته‌و پهستهیی به‌کرێگیراو خۆفرۆش ده‌سته‌مۆ
کردوه،بۆیه به ته‌نیا کورد ده‌روه‌ستی نایه، به‌لام ئه‌گه‌ر به گه‌له کۆ بێ،
باوه‌رم به تێشکانی هه‌یه،ئه‌مما متمانه هه‌ڵچنین له سه‌ر ئێرانییه‌کان جێگای
به‌قا نییه،وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد به داخه‌وه له حاست کورد زانا ونه‌زان
وه‌ک یه‌ک حیسابیان ده‌بێ له سه‌ر بکرێ،هه‌ر چه‌ند به پارێز بۆچوون زه‌ره‌ری نییه،ئێستا
که ده‌نگ و باسی هیرشی نیزامی بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه بزانه چ ده‌که‌ن" بی بی
سی " له هه‌مووان به بڕشتره که به تبلیغات پێشگری هیزی نیزامی ده‌ره‌کی
بۆ سه‌ر ئیران بن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا به هۆی
مافی گه‌لانی ئیران یه‌ک له وان کورده.
ئه‌گه‌ر
حافیزه‌ی مێژوویی نه‌وه‌ی نوێ و نه‌وه‌کانی به‌ر له ئیمه له به‌ر چاو بگرێن، به
گوتاری به هێزی ناسیۆنالیستی نه‌خشێندراو،له‌م ڕه‌وانگه‌وه حیزبه‌کان یه‌که‌مین
پێگه‌ی ئه‌و بیرگه مێژوییه‌ن بۆ کۆمه‌ڵگا،به گشتی جیهانبینی و روانگه‌ی حیزبه‌کان
له هه‌مبه‌ر داهاتووی پرسی کورد چۆن لێکده‌ده‌نه‌وه؟ ئایا کار کردنی خۆیان له
ده‌ست داوه،یان حیزب و رێکخراوه‌کان هه‌ڵگری پرسی کوردن؟
دهجاخۆ
سازمانه‌کان و حیزبه‌کان بۆ خۆیان هه‌ڵگری ئه‌و گۆتاری نه‌بوونه که چلۆن نه‌خشیندراوه،
چونکه مه‌فهومی ناسیۆنالیستی بریتی له
ئاگاداری له باره‌ی وه‌فاداری به وڵات و نه‌ته‌وه،پێکهێنانی حکوومه‌تێکی
گه‌لی،شیوه‌ی پیکه‌وه حه‌وانه‌وه، جه‌خت له سه‌ر ئارمانێکی پته‌و بۆ ژیان و
ئاشتی و گه‌شه کردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و مافی نه‌ته‌وه‌یی... وئه‌وان چ قسوورهکیان نه‌کردوه چ خه‌یانه‌تیان له سه‌ر
سوور نییه ،به پێی ههلوومهرجیش هه‌ر ئه‌ونده‌یان له دست هاتووه کردویانه.
به‌لام له عه‌ینی حاڵێشدا بێ که‌موو کوڕیش نین. به‌ڵام ئاخۆ بۆ داهاتوو هه‌ڵگری
پرسی کوردن یان نا؟ ئه‌گه‌ر باخه‌وانه‌کانی ئه‌و به‌ستێنه، پسپۆر بن، ده‌کرێ به رابردوویان
دا بچنه‌وه، وه‌ک باخهوانێكی لێهاتوو گه‌شه به باخچه‌که‌یان بده‌ن و به چاو
خشاندنێک به رابردوو به ههڵپهر تاوتنی لکوو پۆپی ناحه‌ز، گۆڕانکاریه‌کی قۆل و
پته‌و بێێنهکایه و له گه‌ڵ هاڤاڵانیان به شیوه‌ی مشار نه‌ک ته‌ور، پوسته‌کانی به کارزان و لیهاتوویی دابه‌شکه‌ن
و له سه‌ر لکی خۆایان چه‌قه‌ره بده‌نه‌وه، جارێکی تر لکووپۆپ تازه‌و نوێ ده‌ر
بکه‌نه‌وه‌و ببنه‌وه سیبه‌ری گه‌له‌که‌یان خه‌ڵکی کورد شانازیان پێ‌بکات. ئه‌گه‌ر
هه‌ر وا به‌تاک و ته‌ڕاو لووت لێتکتر هه‌ڵه‌نگاوتن وشیوه به‌ربه‌ره‌کانی به خۆوه
گرتن و ده‌سته و په‌سته‌ی دژی یه‌کتر پیکهێنان و له جیاتی له فیکری پته‌و بوونی
خۆیان دابن، خه‌ریکی رووخانی خمی داڕیژراوی بنکه‌ی سیاسی خۆیان بن،ده‌بێ پێی بگوترێ
دوژمن له‌خۆ داتاشین و نه‌یار له بیر بردنه‌وه،دیاره ئه‌و فیکره ته‌نیا کاتێک
لوزهو ده‌به‌ستی که هه‌ستی کهسینی به سه‌ر هه‌ست و سۆزی نیشتمان پهروریدا زاڵ بێت،ده‌جا که وای لێهات
بێگومان سه‌لاحیه‌تی خۆیان له ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌من پێم وانییه وای به
سه‌ر بێت،هیوادارم که ئه‌گه‌ر له‌و قوڕه شێله ده‌رچن،به‌و ئازموونانهی که به
ده‌ستیان هێناوه و تێیدا خیبڕه بوونه، بتوانن له به‌ستێنی ته‌خت به‌ره‌و رزگای
هه‌نگاوی به وه‌چ هه‌ڵگرن.
مشارکت سیاسی
یان به‌واتایه‌کی دی،به‌شداری ژنان له‌پڕۆسه‌ی سیاسی وکۆمهلایهتییهکاندا ولهنێوبزوتنهوهی
ڕوواکبیریدا چۆنه‌و ئایا بزوتنه‌وه‌ی ژانانی کورد تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه؟
به‌ڕاستی یاسای
شه‌رعی له مه‌ڕ لاته‌ریکی ژنان وههڵبڕانیان له پیاوان به درێژایی مێژوو ده‌وره‌کی
کاریگه‌ری هه‌بووه، ده‌نا ژن نیوه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵ و وڵاتێکن. به داخه‌وه به‌شێکی
زۆریش له ژنان به هۆی کار تێکه‌ری شه‌رع حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان ئه‌وها لاته‌ریک و هه‌ڵبڕاو
له پیاوان پێناسه بکه‌ن، ئه‌وش دیسان کار تێکه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر شه‌رع ونه‌قڵ
و نه‌زیله‌ی ئیسلام و چێرۆکی 1400سال له‌مه‌و به‌ر، بێ ئه‌وه‌ی به داخه‌وه زانایانی
ئائیینی ته‌وفیر له نێوان ئێستا‌و ئه‌و کاتی سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت دابنێن، خه‌رێکی
به ته‌ماڵ هه‌ڵنانی ئه‌و هه‌لوومه‌رجی 1400سال پێشن. یه‌کیک له وانه: دوو کیژ
به کورێک له به‌شه‌ماڵ، دووه‌م: دوو ژن به پیاوه‌ک له شاهید دان. ده‌جا
هه‌تا ئه‌و زنجیره به یه‌کچه‌لی قڵفهکانی نهپسێندرێن له کۆمهڵگاهدا به مافی
خۆ‌یا ناگه‌ن. به‌لام دیسان شوکر له ڕۆژهه‌لاتی ناوین، که ژن وه‌کوو کۆیله به حیساب
دیت له کوردستان هێندیک مافی پێ بخشراوه،بیگومان تێکه‌ڵ بوونی ژنان له پرۆسه‌ی
سیاسی و کۆمه‌لایه‌تی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و جیگای زێز لێگرتنه. پێویسته ڕۆناکبیران
زۆرتر ئاوڕ له‌و مه‌سه‌له بده‌نه‌وه و نهینیه‌کان به دیاره هه‌ڵنێن و پشت پرده‌کان
زه‌قتر بکه‌نه‌وه، ده‌قاو ده‌ق بۆ باسه‌کان بچن نه‌ک به‌پارێز،چونکه کاتی ئه‌وه
هاتووه له زۆر مه‌به‌ست لێفه له سهرههتیوان هه‌ڵبدرێته‌وه،مافخۆری به هه‌ر
شیوه‌یه‌ک به ناحه‌ز پێناسه بکرێ.
یه‌کێک لهومهسهله
گرینگانه که ئیستا سه‌ری هه‌ڵداوه،فه‌زای مه‌جازی و ڕۆڵی راگه‌یاندنی کوردییه،گوتاری
کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی و بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌م به‌ستێنه‌دا به‌ره‌و چ ئاقاریک ده‌روات؟
وه‌ک پێشدا
ئاماژه‌مان به بزووتنه‌وه‌ی کورد کردوه هه‌ر چه‌ندی له سه‌ری بڕۆێن هه‌ڵده‌گرێ،ڕاگه‌یاندنیش
هه‌ر به‌و پییه،به‌ڵام چونکه به‌ری هاوه‌ڵا نییه ناکرێ به ته‌عبیر خه‌تی بۆ بکێشین
ئاخۆ ئاقاری به‌ره‌و چ لایه‌ک وکوێ ده‌ڕوات و پرسی نێوان ده‌وڵه‌ت و سیستمه سیاسیه‌کانیش
له سێرهی چاو نه‌دیوو، ونن، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست کۆماری ئیسلامی بێ، ناچارین به‌ڕه
له سه‌ر هه‌تیوان ههڵدێنهوهو لێکدانهوکهن به‌رینه‌وه گۆڕه‌پانی ئه‌و کاتی
له چیا را به‌و هه‌موو ڕێز‌و ئیعتووبارو شه‌ڕه‌ف به‌خشین به هه‌ست و سۆزی نه‌ته‌وایه‌تی
که‌مپ نشینیمان هه‌ڵبژارد، یان کردمانه به‌شێک له سیاسه‌ت. به‌ڵام که‌مپ نشینی
ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون وخۆ به دهستهوهدانیش نه‌بێ هه‌ر نه‌بێ ده‌ست کێشانه‌وه له بزووتنه‌وه‌ی
چه‌کداری و گویێ هه‌ڵخستن له قه‌وانی دیالووکه. دیاره ئه‌مه خه‌راپ نییه به‌لام
دیالووک له گه‌ڵ کێ! مه‌گین له گه‌ڵ ئۆپۆزسیونی ئیرانییه‌کان و شه‌ره چه‌قه‌ی
سکۆلار و فیدڕاڵ. ده‌نا کوا کۆماری عهپهلۆری به هێزی ئێران که ئێستا ده‌یان
پارێزگاردی خۆ ماڵی له کورده‌کان به ده‌روازه وان مه‌خته گرتووه، دێ له گه‌ڵ
که‌مپ نشینێکی ده‌سته وه‌ستانی بێ ده‌سه‌ڵاتی مووچه خۆری پیری پیاوی میری وتوویژ
ده‌کات، ئاخۆ ئه‌مه له محالات نییه؟؟!
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ له‌چ هند خاڵدا خه‌ساره‌ناسی یان پاتۆلۆژی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بکه‌ین،
ئه‌م خاڵانه کامانه‌ن و زۆرتر چ به‌ستێنێک ده‌گرێته‌وه که بزووتنه‌وه‌ی کوردی
لاواز یان به هیز بووه؟
به بۆچوونی
من له بزاڤی سیاسی و یان پاتولۆژی پێویسته
سه‌رۆکانی کورد زۆرتر له سه‌ر ئه‌و خاڵانه ورد‌و تیژ بین بن و بدوێن که کورد به‌ره‌و
هه‌واری سه‌ر که‌وتن ده‌بات، ئه‌ویش بێگومان پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی پته‌وی کوردییه،
ده‌جا پێویسته هه‌ر لێره دوایی به‌و گرژیانه بێنن، که هۆکاری لێک دوور بوون و
ته‌فره‌قه‌ی لێ که‌وتۆته‌وه، به‌ڵکوو ئه‌و بۆشایانه به موحیبه‌ت و چاو پۆشی لێکتر
پڕ که‌ینه‌وه، ئیدی پێویست نه‌بێ دوایی ڕووخانی کۆماری ئیسلامی و گه‌ڕانه‌وه بۆ
وڵات جارێکی تر له ئێران له جیاتی له فیکری داڕژانی پڵانی نهتهوهییو مافی
چاره نووس دابین، کاتی خۆمان به کێشه‌و گرژی نێوان خۆمان و شتی لاوه‌کی بگرین،چونکه ئیرانییه‌کان له مێژه هیوایان
له سه‌ر ناکۆکی و ناته‌بایی ئێمه هه‌ڵچنیوه،
با ئه‌و خه‌ونه‌یان بۆ وه‌دی نه‌هێنین و به‌رگری له خیچانی خۆمان بکه‌ین، بێگومان ئه‌گه‌ر ئێمه به یه‌ک فیکر‌و بۆچوون بۆ
مافی چاره نووس ههوڵبدێن، چاوپۆشی له ئیده‌ی جیاواز له ناوه خۆ، له به‌رامبه‌ر
نه‌یاردا به یه‌ک هه‌ڵویست بچینه گۆڕه‌پانی دانیشتن‌و دیالووک سه‌رکه‌وتن به ده‌ست
دێنین. به‌ڵام له مه‌ڕ ههڵسهگان ئێستا، ده‌توانم به ڕاشکاوی بڵێم: به بۆچوونی
من بزووتنه‌وه‌ی کوردی له حاڵیحازر دا له ئینتهای کز‌و لاوزی خۆی دایه. وله مه‌ڕ
کاری رووناکبیرانی کورد هه‌نووکه قورس ترین ئه‌رکی سه‌ر شانیان ڕاستگویی و لادان
له خواره پیچه‌و ئه‌نگوست له سه‌ر خاڵه‌کانی ئهریتیه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر