ئه‌و ده‌مه‌ی چركه‌ی كاژێركه خه‌یاڵم ئه‌باته‌وه كۆڵانه‌كانی خۆشه‌ویستیت، شێعرێك خۆی ده‌خزێنێته بنباخه‌ڵَی هیواكانم.. ره‌نگه بۆ گه‌یشتن به حه‌سره‌تی دیدار بێت، یان برووسكه‌ی نیگایه‌كی ئاڵی یار بێت شێعرێك به تاوه‌ته‌رزه‌ی ئه‌وینه‌وه، به وه‌شته‌بارانی خۆزگه‌وه، به تامی هه‌ناری سینگی پاییزه‌وه، به هه‌زار خه‌ونی ده‌ریاوه خۆی ده‌كات به ژووره‌كه‌ما و پێم ئه‌ڵێ بمنووسه .... ئه‌م شێعره پێشكه‌شه به خۆشه‌ویستترین كه‌سی ژینم.
ئه‌و ده‌مه‌ی چركه‌ی كاژێركه خه‌یاڵم ئه‌باته‌وه كۆڵانه‌كانی خۆشه‌ویستیت، شێعرێك خۆی ده‌خزێنێته بنباخه‌ڵَی هیواكانم.. ره‌نگه بۆ گه‌یشتن به حه‌سره‌تی دیدار بێت، یان برووسكه‌ی نیگایه‌كی ئاڵی یار بێت شێعرێك به تاوه‌ته‌رزه‌ی ئه‌وینه‌وه، به وه‌شته‌بارانی خۆزگه‌وه، به تامی هه‌ناری سینگی پاییزه‌وه، به هه‌زار خه‌ونی ده‌ریاوه خۆی ده‌كات به ژووره‌كه‌ما و پێم ئه‌ڵێ بمنووسه .... ئه‌م شێعره پێشكه‌شه به خۆشه‌ویستترین كه‌سی ژینم. گۆشه‌یه‌ك له ماڵی چاوه‌كانت
تا به شه‌قامی ئاسۆی نیگاكانتا
په‌ڕه‌سیلكه كۆچه‌رییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر جاده‌كانی دڵته‌نگی ................. ته‌نیایه دارته‌له‌كان له غوربه‌ت
***
سه‌رنجێكی پڕته‌قاڵی بده له یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌ت
با تریفه‌ی مانگه‌شه‌وی غوربه‌ت نه‌ژاكێ .................................... بێ ده‌ماخه مانگه‌شه‌و به دیار تابۆكانه‌وه
***
دڵته‌نگیی به‌هار
به گۆنای هه‌ڵاڵه‌وه عاره‌قه‌ی كردووه
تۆ نازانی ئه‌م به‌هاره
خه‌ونه‌كانی له كوێ داڵده داوه ..............................................دڵسارده گومان له حه‌قیقه‌تی عه‌شق
***
هێشتا گوڵ بێ خه‌به‌ره
چرۆیه‌كی دڵكه‌یل ... ره‌دووی باران كه‌وت....!!!!!!
تا له گۆمی بێقه‌راریت
بین به تاسه‌ی دیدارته‌وه بنێ ............................................... تینوه ماچ به گۆنای بێ تۆیی تۆ
***
ده‌ستێكت له دار هه‌ناری سه‌ر كانیله‌ی ته‌مه‌ن
درێژكه بۆ ناخی زه‌مان
ئه‌م دوو وه‌رزه پێكه‌وه ببه‌سته
خۆشه‌ویستی به مه‌یله‌وشینی ئاسۆ
دڵته‌نگیی به نیگای كاڵی كازیوه ......................................... دڵكه‌یله زستان له حه‌ژمه‌تی گه‌رمی نیگات
***
باران ...
ئه‌ی خه‌ڵوه‌تی دڵۆپ ... بلووری چاوه‌ڕوانی
ئه‌ی به‌رامه‌ی شه‌رابی هێمنیی كه‌ناری چاوه‌كانی
گه‌ر نێرگزی تاسه‌ت ئه‌م به‌هاره شكۆفه‌ی نه‌كردبا........................... بێ ده‌نگه ته‌نیایی به‌ده‌م شنه‌ی وه‌فا
***
زریان خه‌ون به برووسكه‌وه ئه‌بینێ
به خه‌یاڵی شه‌یدایی كچێك
به‌ره‌و لووتكه‌ی ئه‌ڤینستان
چه‌ند هه‌نگاوی په‌یڤ هه‌تا ژوانگه....................................... دڵته‌ڕه ماچ به لێوه‌ی ژیانه‌وه
***
له‌تێك له ئێواره‌ی چاوه‌كانت
ئه‌و له‌ته‌ی شاری غه‌ریبان
به جانتای دڵته‌نگییه‌وه
شه‌و ئه‌كه‌ن به رۆژ ................................................. كۆڵانی چاوه‌كانت به‌ره‌و شه‌قامی شه‌یدایی كێشاوه
***
دڵۆپێك له شه‌رابی سینه‌ت
ئه‌و دڵۆپه‌ی نیشتمانی منداڵیم ئاشت ئه‌كاته‌وه ........................ شه‌رابی هه‌نار مه‌ستمان ئه‌كات
چركه‌یه‌ك له هه‌ڵمی شیشه‌كانی دڵته‌نگیت
ئه‌و ده‌مه‌ی به‌فری یه‌كشه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی ماچ ئه‌وێته‌وه
به‌یانیت پڕ ده‌كا له په‌نجه‌ره ............................................ په‌نجه‌ره‌ی ناز ئه‌كرێته‌وه
****
چه‌پێك له بیره‌وه‌ریی
ئه‌و كاته‌ی كه‌ژاوه‌ی ماچ
سنوور ئه‌بڕێ تا ئه‌گاته به‌رامه‌ی ئامێزت ............................ مه‌لی ئه‌وین خۆزگه ئه‌ژمێرێ
***
خه‌ون به كانیله‌یه‌كه‌وه ئه‌بینم
ساتێك له چاوه‌ڕوانی وه‌رزی خه‌یاڵت
بكه میوانی
ئه‌و ساته‌ی به‌هار به‌ده‌م نیگاته‌وه پێ ئه‌كه‌نێ ..................... به‌خت گوڵ ئه‌گرێ.
***
داره داره به دڵم بكه
ده‌ستی گه‌ون بگرین و گوڵ و با ئاشت بكه‌ینه‌وه ...
ساته‌كانی منداڵیم به تاڵێك هیواوه گرێ بده ................... خۆشه‌ویستی نیشتمانه.
***********
پێشكه‌شه به خۆشه‌ویستترین كه‌سی ژیانم كه كوێستانی دڵمی له ئامێزی گه‌رمی گه‌یانده به‌هاری خۆزگه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر