موحه‌ممه‌دره‌زا پوورجه‌عفه‌ری
و: ئه‌فراسیاب گرامی
ده‌رفه‌ت بده‌ن شتێك كه ده‌خوێنمه‌وه ناوی چیرۆكی لـێ‌بنێم، وتار یان شێعر، له‌وانه‌یه وه‌كوو حه‌كایه‌تێكی گاڵته‌ئامێز ناوی لـێ‌بنێن‌و یان هه‌ر هیچ. وه‌كوو شنه یان زریان به‌سه‌ر ترۆپكی چیاكانه‌وه ئازادن. له هه‌ر شوێنێ هه‌ڵ بكه‌ن‌و تاو بده‌ن یان هه‌رچی بژه‌نن. به‌ڵام هه‌رچی بێت، له‌به‌رامبه‌ر مندان كه‌سی سێهه‌می تاك واته "ئه‌و"ی ئه‌ویتری "ئه‌و"ن. منیش، سوێند به‌هه‌رچی مرۆڤه كه فشه ناكه‌م. وه‌كوو چیرۆكێ له‌مه‌ڕ سێهه‌م كه‌سی تاكی نادیار، له رابردوودا كه هه‌زاران ساڵ دیلی نێو بیر‌و زه‌ینی ئێمه بووه.
نازانم بۆ ئێوه، به‌ڵام من ره‌هام كردووه، ئه‌و چاك ده‌ناسن. رزگارم كردووه. هه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو تاوانه‌كان ده‌خه‌نه سه‌رشانی. خۆپه‌سندییه‌كان، چاوچنۆكییه‌كان، دواكه‌وتووییه‌كان، گه‌نده‌ڵی، به‌ڵێ! گه‌نده‌ڵی كه‌سایه‌تی خۆیشی دێنێته‌وه سه‌ر ئه‌و. ته‌نانه‌ت قاره‌مانیی‌و تواناییه‌كانی خۆشی كه نه‌كا رۆژێك له‌داهاتوودا وه‌كوو تاوان ناوی بێنن، ده‌یهێننه‌وه سه‌ر ئه‌و.له‌وێ، له پاڵ په‌نجه‌ره‌كه دانیشتووه، پشت به كورسیه‌كه‌و له‌سه‌ر زه‌وی قاچی لـێ‌راكێشاوه یان له‌خه‌وندا ده‌نووسێ‌و چیرۆكه‌كانی رابردوو كه هێشتا رووی نه‌داوه‌و رووش ناده‌ن ده‌یكه‌نه مل ئه‌و. گێڕه‌وه‌یه‌كی باشه، نه؟ ئێوه به‌رتێڵ خۆر نین، ئه‌وه. تێكده‌ر‌و ئاڵۆزكه‌ر ئێوه نین، ئه‌وه. ئه‌وی داماو. ترسنۆكن به‌ڵام له ترسی ئابڕووچوون ئه‌و وه‌كوو ترسنۆك ده‌نوێنن. هه‌میسان هه‌ر باشه كه هۆشتان به‌ئابڕووی خۆتانه‌وه هه‌یه. ئه‌مه‌ش ریاكارییه‌كی دیكه. جوامێری‌و ئازایه‌تی‌و له‌خۆبوردوویی و چی و چی ده‌بڕن به‌باڵایدا. چونكه چاك ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر ئه‌م خسڵه‌تانه ته‌نیا حه‌قیقه‌تی كه‌ریه‌تی‌و گێلی بێت. ئه‌وه ئیدی. خۆتان كه نین. به‌ره‌و هه‌ر شوێنێك كه پێتان خۆش بێت، ده‌یبه‌ن. ده‌یبه‌نه نێو باندی تاوانباره‌كانه‌وه هه‌تا وه‌كوو ئاوخواردن خه‌ڵكی بكوژێ. ئه‌مه ئێوه حه‌زی لێده‌كه‌ن‌و ده‌ڵێن ئه‌و كردی. پێویسته ـ شه‌رمیش ره‌نگه پێویست نه‌بێ ـ به وته‌ی زانا كتێبه‌كان قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن‌و له دووتۆی هه‌زا تا دوو هه‌زار لاپه‌ڕه‌و زۆرتریش، هه‌رچی پێتان خۆش بێ ده‌یخه‌نه سه‌رشانی. ئه‌و، منی راسته‌قینه‌ی ئێوه‌یه‌و ئێوه‌ش زیاتر له كاریكاتۆرگه‌لێك نین. بۆ ئه‌وه‌ی كه مه‌چه‌كتان نه‌گرن له‌و هه‌موو لاپه‌ڕه‌یه‌دا، رابردوو و رابردووی دوور به‌كار ده‌هێنن. بیرتان له‌م هه‌مووه كردۆته‌وه: ئه‌گه‌ر بڵێن "ئه‌و ئه‌م كاره ده‌كات" ره‌نگه له‌ئێوه‌ش بپرسن "كاكه‌برا، تۆ له كوێوه ده‌زانی؟" له‌وانه‌یه یه‌كجار له‌مه‌ڕ "ئه‌و"ێك هۆكارێكی سه‌رڕاست‌و دادگا په‌سند بهێنیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دیكه "ئه‌و"، چی ده‌كه‌ن؟
ده‌زانن كه ناتوانن چاری بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاتی چیرۆكه‌ك، تێپه‌ڕیبێت، هه‌موو شتێك مردووه‌و ئێوه‌ش هه‌رچی بیت ده‌متانا ده‌یڵێن. چۆن كه‌سێكنیه كه لـێ‌پرسینه‌وه‌تان لـێ‌بكات. تازه، ده‌توانن بڵێن به‌ڵگه‌یه‌كی له خوالێخۆشبوو "ئه‌و" به‌جێماوه‌و ئه‌ویش هه‌موو شتێكی تێدا نووسیوه‌و ئێوه‌ش نه‌تاندیووه. ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ئه‌و به‌ڵگه‌یه بدۆزێته‌وه ئێوه‌ش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دواتر خزمه‌كانیان ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌یان فه‌وتاندووه. هه‌ر ئه‌م قسانه‌ش بۆ خۆی داستانێكه كه ده‌توانن هه‌مدیس بۆ هه‌زاره‌مین جار تاوانه‌كه‌ی بخه‌نه ملی ئه‌وه‌وه. به‌ڵام ئیتر ئه‌و ئازاده‌و منیش به هه‌رچی كه ئێوه بڵێن سوێندی پێ‌ده‌خۆم كه ئه‌ویش جیا له من هیچ كه‌سێكی دیكه نیه. خودی خودی من. هه‌ر ئه‌م رێزداره كه بڕیارم داوه چیرۆكتان بۆ بخوێنمه‌وه، ترسنۆكێكم كه ئازایه‌تییه‌كه‌م له تای ترازوویه‌كدایه. له‌مڕۆ به دواوه پاداشی دووڕووییه‌كانم وه‌رده‌گرم‌و وه‌كوو ئیمتیاز باسی ده‌كه‌م.
له ئه‌مڕۆوه بڕیارم داوه كه‌نه‌ڵێم: حه‌سه‌ن بوو، ته‌قی گوتی: كارمه‌ندێك ده‌رده‌كرێ، سه‌وداگه‌رێك تووشی زیان بوو.
ئیدی ئه‌وه‌یكه سێهه‌م كه‌سی تاكی نادیار وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی شكسته‌كان‌و دواكه‌وتووییه‌كانم بزانم ماندووم. چه‌نده سێهه‌م كه‌سی تاك هاتووه به هانامانه‌وه! له‌ژێره‌وه هه‌ر كارێكم كردووه، ئه‌و وه‌ڵامده‌ری تاوانه‌كانم بووه. به‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا توانیومه زۆرم لـێ‌كردووه‌و هه‌ركه‌سێكیش كه توانیویه‌زۆری پێ‌گوتم‌و منیش قبووڵم كردووه.
به‌ڵام سێهه‌م كه‌سی تاك، رێزداره‌كه‌ی ئه‌و، به ژیانی هه‌رمانی كه هه‌یه‌تی‌و به‌و تواناییه‌بێ‌سنووره‌ی كه له هه‌موو كارێكدا هه‌یه، جه‌وری ئێمه‌ی كێشاوه. نه كاكه! ئیدی ناتوانم. په‌نجا ساڵ تێپه‌ڕیوه‌و ئه‌و تاكڕه‌و ئه‌م مه‌یدانه بوو. په‌نجا ساڵ بۆته بڵقی سه‌رئاو. ئه‌ویش ده‌بوا نه‌مایه. ئێستا هه‌رچۆن كه بووبێت ده‌مه‌وێ، وه‌كوو شاعیر ده‌ڵێ، خاچی چاره‌نووسم خۆم له‌سه‌ركۆڵی خۆم ده‌كه‌م، پێویستیم به عیسایی نیه.
دنیامان كاول كردووه‌و هۆكاره‌كه‌شی سێهه‌م كه‌سی نادیار ده‌زانین. وا ده‌زانین ئه‌وه كه به‌رده‌وام به‌شه‌و ده‌كاته سه‌رمان‌و هه‌موو شوێنێك ئاگر تێ‌به‌رده‌دا‌و دواتر له سووچێكدا كه نازانین كوێیه، لێوبه بزه چاو له ده‌ستوپێ لێدانه‌كه‌ی ئێمه ده‌كات. من له‌مه به‌دواوه، له‌م كاول بووه‌دا به‌شدار نابم. راسته. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌ی جیهانیش هه‌ر ئێوه‌ن. ئه‌ی بۆ روخساری ئه‌وه‌نده ناشیرینه؟ گه‌لۆ به هۆی ئه‌و هه‌موو ناشیرینییه نیه كه هه‌موو شتێك ده‌خه‌نه ملی؟ به‌هه‌ر حاڵ من له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ش دا به‌شدار نابم. مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێوه قبووڵ بكه‌ن كه هه‌رچی هه‌یه كاری ئێمه‌یه و"ئه‌و"ئه‌م كه‌سایه‌تییه‌ی له به‌رده‌ستی هه‌موو ده‌ورانه‌كان له‌م نێوه‌دا هیچ تاوانێكی نیه.
ریاكاری بنێنه لاوه، لێره‌دا به ده‌نگێكی به‌رز راده‌گه‌یه‌نم: بۆ هه‌موو ئه‌شكه‌نجه‌كانی كه له هه‌مبه‌ر ئه‌ودا هه‌مانبووه، بۆ تێكهه‌ڵچوونه‌كانیش، زه‌بوونی‌و ملكه‌چییه‌كانی، سته‌مگه‌ری‌و دڵڕه‌قییه‌كانی‌و له هه‌موو گرینگتر كه‌ریه‌تی‌و گێلییه‌كه‌ی كه به‌باڵایدا بڕیومانه دوای لێوبوردن له هه‌مووان ده‌كه‌م.ئه‌گه‌ر هێشتا سه‌روكارتان له‌گه‌ڵدا هه‌یه، لێبوردنه‌كه‌ی منی پێ بڵێن. به‌باوه‌ڕی من، ئه‌و هه‌ر وه‌كوو مرۆڤێكی ئازادی دیكه، مافی ژیانی دڵخوازی هه‌یه كه خۆی هه‌ڵیبژێرێت. من رزگارم كردووه. ئێوه‌ش نازانم.
سه‌رچاوه: گۆڤاری "نافه" ـ زستانی 1381ـ ژماره‌ی 18و 19 ـ تابیه‌تنامه‌ی نه‌ورۆز.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر