۱۳۹۰ مرداد ۳, دوشنبه

سێ چالاکی ژینگەپارێز لە مەریوان دەستبەسەر کران

سێ چالاکی ژینگەپارێز دوای بانگهێشت بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کران. شەریف باجوەر، ئیرەج قادری و بهرووز راوەند چالاکانی ژینگەپارێز رۆژی شەممە رێکەوتی 1/4/1390 بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کران و دوای زیاتر لە یەک رۆژە کە راگیراون. سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی ئەم گیراوانە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، تا ئەم کاتە هیچ وڵامێکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەداوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراوان ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی ئەنجومەنی سەوزی چیای شاری مەریوانن کە پێشتریش هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لە لایەن ئیتلاعات و سپاوە لێ کرابوو.

هیچ نظری موجود نیست: