۱۳۹۰ تیر ۲۹, چهارشنبه

لە دیاریترین تایبەتمەندییەكانی ‌ قۆناغی‌ هەرزەكاریی‌

نقوم بون لەئەندێشەكردنەوەدا،خوێندنەوەی‌ چیرۆكی‌ سێكسی‌، ڕۆمانی‌ پۆلیسی‌، چیرۆكی‌ توندوتیژی‌ و تاوان، زیندەخەون، خۆشەویستی‌ لەیەكەم نیگاوە، دەستدانە كاری‌ مەترسیدار، ئارەزوی‌ لاسایكردنەوە ...
دكتۆر "ئەحمەد مەجدوب"، پسپۆڕی‌ تایبەت لەسەنتەری‌ نەتەوەیی ، بۆ توێژینەوە كۆمەڵایەتی‌ و تاوانكارییەكان، دەڵێت: 
لە دیاریترین تایبەتمەندییەكانی‌ قۆناغی‌ هەرزەكاری‌ ئەمانەن" نقوم بون لەئەندێشەكردنەوەدا،خوێندنەوەی‌ چیرۆكی‌ سێكسی‌، ڕۆمانی‌ پۆلیسی‌، چیرۆكی‌ توندوتیژی‌ و تاوان، زیندەخەون، خۆشەویستی‌ لەیەكەم نیگاوە، دەستدانە كاری‌ مەترسیدار، ئارەزوی‌ لاسایكردنەوە'."
یەكێكیتر لە گرنگترین ئەو گرفتانەی‌ هەرزەكار پێوەی‌ دەناڵنێت توشبونێتی‌ بە نەخۆشییەكانی‌ گەشەكردن وەكو "كەمخوێنی‌، چەمانەوەی‌ پشت، كورتبینی‌"، سەرجەمی‌ ئەم گرفتانە بۆ ئەو گەشەكردنە خێراو هەمە چەشنە‌ دەگەڕێنەوە، كە لەجەستەی‌ هەرزەكاردا ڕوو دەدات، ئەوەش پێویستی‌ بە خواردنی‌ تەواو تەندروست هەیە، هەتاكو هاوكاریی‌ جەستە بكات بوگەشەكردنی‌، بۆیە لەسەر خێزانەكان پێویستە لەپێناو دابینكردنی‌ خۆراكی‌ تەندروست و ژەمی‌ باش لەڕوی‌ چۆنێتیەوە بۆ هەرزەكار دابین بكەن.
پسپۆڕانی‌ دەرونزانی‌ و بواری‌ كۆمەڵاتی‌ و پەروەردەیی ڕێكەوتون لەسەر بەشداریپێكردنی‌ هەرزەكار لە تاوتوێكردنی‌ زانستیانە و ڕێكخراودا بۆچارەسەركردنی‌ كێشەكانیان، ئەویش بۆ ئەوەی‌ هەرزەكار كێشەكانی‌ بخاتە ڕوو، تا ئەوپەڕی‌ دڵنیابوون لەخۆو ڕاشكاوانه لەگەڵ گەورەكاندا مامەلە بكات.
لەگرنگترین ئەو ڕێگانەی‌ بۆ چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ هەرزەكار بەكاردەهێنێرێن:
1- هاندانی‌ چالاكی‌ خۆشنودەگی‌ بۆ هەرزەكارو ڕێكخستنی‌ گەشت و بەشداریپێكردنیان لە چالاكیە مەیدانیەكاندا، هەروەها پێویستە ئاڕاستە بكرێن لەكاری‌ دەستەجەمعیدا و بەشداریكردنیان لە پڕۆژە خزمەتگوزاریە گشتیەكان و خولە هاوینییەكاندا.
2- پێویستە دایكان و باوكان ئەوە لەبەرچاوبگرن، كە هەرزەكار لەكاتێكی جیاواز لەكاتی خۆیاندا دەژی، بۆیە ناكرێت باوان حەزیان لەچیكرد، ئەوەش بەسەر منداڵەكانیاندا بسەپێنن، ئەمەش چ لە ڕووی‌ ئایدۆلۆژیەوە بێت یان ئاینیەوە بێت یاخود لە جۆری‌ جلوبەرگەوە بێت یان لە خواردن و خواردنەوەوە و چێژ وەرگرتن لە هونەر و گۆرانی‌.
تێركردن و پڕكردنەوەی‌ پێداویستییەكانی‌ هەرزەكار و پەراوێز نەخستنی‌ ئاڕاستەكردنی‌ بە شێوەیەكی‌ ناڕاستەوخۆ و لێبووردەیی و سنگفراوانی‌ لەبەرامبەر هەندێك لە هەڵوێستی‌ كۆمەڵایەتی‌ نادروستدا. پێویستە هەرزەكار لە خێزاندا هەست بەخۆشەویستی‌ و یەكسانی‌ و ئاسایش و سەربەخۆیی خۆی‌ بكات و بەدوربێت لە ترسی‌ لێكترازان و هەڵوەشاندنەوەی‌ خێزان و شكست هێنان لە خوێندن و ملكەچی‌ پێكردن.
لەهەموی‌ گرنگتر كەمكردنەوەی‌ دەسەڵاتی‌ دایك و باوكە بەسەر منداڵەكانیانەوە لەم قۆناغەدا و پێدانی‌ دڵنیابوون بەشێوازێكی‌ زۆر لەگەڵ چاودێریكردن و بەدواداچونی‌ بە شێوەیەكی‌ نهێنی‌.
فێركردنی‌ هەرزەكار بە بەرپرسیارێتی‌ لەو شوێنەی‌ تێیدا دەژی‌ و پارێزگاریكردن لەو شتانەی‌ كە لەبەردەستیدان و بەكارهێنانیان لە ڕێگەی‌ ئیشی‌ باش و بەرهەمهێنەرو دەركردنی‌ چەمكی‌ مەترسیدار و هەڵە لە مێشكیدا و هاوڕێیەتیكردنی‌ كەسانی‌ نموونەیی وباش وفێركردنی‌ هەندێ ڕێگا بۆچارەسەركردنی‌ قەیران و ڕوبەڕوبونەوەی‌ خەڵكانی تر بەشێوەیەكی‌ دانایانەو دورلەتوندوتیژی‌، پاداشتكردنی‌ لەكاتی‌ باش و پۆزەتیڤدا و دوركەوتنەوە لەبەكارهێنانی‌ ئەو زاراوانەی‌، دەبنە بێزاركردن و توڕەكردنی‌ هەرزەكار.
ڕێگەدان بە هەرزەكار و فێركردنی‌ بۆ گوزارشتكردن لە بیرۆكە و بارە ویژدانی‌ و سۆزداریەكانی‌ خۆی‌، بۆ ئەوەی‌ چارەسەركردنی‌ كێشەكانی‌ هەرزەكار ئاكامێكی‌ باش بەدەستەوە بدات، پێویستە ئاگاداربین لەبەكارنەهێنانی‌ گوزارشتی‌ نێگەتیڤانە وەكو: "تۆ شكست خواردویت، كەلە ڕەق، سەرسەری‌، زماندرێژ، تۆقەت تێناگەیت،هەرگیزچاكنابیت، لەكۆڵمان بەرەوەو چەند گوزارشتێكی‌ نابەجێی‌ دیكە"، ئەم وشە و دەستەواژانە بەتەواوەتی‌ هەرزكار لاواز و بێئومێد دەكات و توشی‌ كێشە و ماندووبونی‌ زیاتری‌ دەكات، بەدەر لەوەی‌ گفتوگۆ و ڕێگە چارەسەرەكان ئاكامی‌ نابێت.
لێكۆڵینەوە زانستییەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوه، كه لە 80% كێشەكانی‌ هەرزەكار بەهۆی‌ ئەوەوەیە، كە باوان دەیانەوێت منداڵەكانیان بارگاوی‌ بكەن بەداب و نەریت و بیروبۆچونی‌ كۆمەڵگەكەیان. لێرەدا پێویسته پەروەردەكاران دیالۆگ لەگەڵ كەسوكاری‌ هەرزەكاردا بكەن، چونكە زۆر جار دایك و باوك لەحەز و ئارەزوو و پێداویستییە هەنوكەییەكانی‌ هەرزەكارەكەی‌ خۆی تێناگات و چارەسەریشی‌ بۆ ناكرێت، ئاڕاستە و لێكۆڵینەوە هاوچەرخەكان پێ لەسەر ئەوە دادەگرن هونەری‌ گوێگرتن لەم قۆناغەدا بەشێكە لە كێشەكانی‌ هەرزەكار، هەروەها گرنگیشە ڕایەڵەیەكی‌ هاوڕێیانەو زمانێكی‌ ناسك بەكاربهێرێت لەگەڵ هەرزەكاردا.
قوتابخانەی‌ تایبەتی‌ بۆ لێكۆڵینەوەی‌ كۆمەڵایەتی‌ لە وڵاتە یەكگرتوەكانی‌ ئەمریكا هەستاوە بە لێكۆڵینەوەیەك لەسەر 400 منداڵ لەسەرەتای تەمەنی‌ باخچەی‌ ساوایانەوە هەتا وەكو تەمەنی‌ 24 ساڵی‌، ئەویش لەسەر بنچینەی‌ چاوپێكەوتنی‌ ناوبەناووجیاواز لە تەمەنەكانی‌ 5، 9، 15، 18، 21، ساڵی‌ ئەو هەرزەكارانەی‌، كە لە خێزانێكی‌ پتەو و پێكەوە بەستراودا كە تاكەكانی‌ پێكەوە بڕیار دەردەكەن و لەدانشتنە خێزانیەكاندا خۆشەویستی‌ ئاڵوگۆڕ دەكرێت و گرنگی‌ بەیەكتری‌ دەدەن، ئەم جۆرە خێزانانە كەمتر دەكەونە ژێر فشارەوە بە چاوێكی‌ پۆزەتیڤەوە سەیری‌ ژیان دەكەن، ئەمانە زیاتر توانایان هەیە لە چارەسەركردن و ڕوبەڕونەوەی‌ كێشەكاندا، بەپێچەوانەشەوە ئەو خێزانانەی‌ ئەو مەرجانەی‌ سەرەوەیان تێدا نەبێت زیاتر نیشانەكانی‌ خەمۆكی‌ و فشاری دەرونیان تێدا بەدەر دەكەوێت.
چۆنێتی‌ مامەڵەكــــردن لەگەڵ هەرزەكاراندا بۆ "ڕابـەر، بــاوان، مـامۆستایان
هەرزەكاری‌ یەكێكە لە قۆناغە گرنگەكانی‌ ژیانی‌ مرۆڤ، ئەم زاراوەیە واتای‌ ژیانی‌ نێوان كۆتاییەكانی‌ منداڵی‌ و سەرەتاكانی‌ پێگەیشتنە، بۆیە تاك لێرەدا هەوڵدەدات، بۆ سەربەخۆبوون. هەندێك لە زانایان ئەم قۆناغە دادەنێن بە لەدایكبوونی‌ ژیانێكی‌ نوێ، یان گەردەلوول، یاخود قۆناغی‌ قەیرانی‌ دەروونیی‌، لەبەر ئەوەی‌ یەكێكە لە قۆناغە ناسكەكانی‌ تەمەنی‌ مرۆڤ، كە ئەویش ماوەی‌ باڵقبونە، ئەم قۆناغە بەپێی كارتێكەری‌  كۆمەڵایەتی‌ و ژیاری‌ و جوگرافی‌ و كەلتووری‌ و ڕەگەزی‌ دەگۆڕێت، بۆ نمونە كچان زوتر دەچنە ئەم قۆناغەوە وەك لە كوڕان هەروەها ئەوتاكانەی‌ لە ناوچە گەرمەكاندان زوتر دەچنە قۆناغی‌ هەرزەكاریەوە وەك لە ناوچە ساردەكان. هەرزەكاریی‌ لە كۆمەڵگە مەدەنیەكاندا شێوازی‌ جۆراو جۆری‌ هەیە بە پێی‌ ئەو ژینگەیەی‌ كە هەرزەكاری‌ تێدا دەژی‌ لەوانە: 1- هەرزەكاری‌ سروشتی‌ و خۆگونجێنەرو بێ كێشەو گرفت2- هەرزەكاری‌ كشاوە، لەكۆمەڵگەو خێزان و هەڵبژاردنی‌ گۆشەگیری‌ تەنیایی و تێڕامان لە كێشەكانی‌ خۆی3- هەرزەكاری‌ شەڕانگێزو یاخی‌ بو بەرامبەر بە خودو، تاكەكانی‌ خێزان و قوتابخانە4- هەرزەكاری‌ لادەر، كە ئەمەش لە چەند ڕەفتارێكی‌ لادەرانەدا خۆیان نیشان دەدەن وەكو بەكارهێنانی‌ مادە بێهۆشكەرەكان، دزیكردن، پوكانەوەو كاڵبونەوەی‌ ئاكار.
ڕوخسارو تایبەتمەندیەكانی‌ گەشەی‌ هەرزەكاریی‌ بە شێوەیەكی‌ گشتی
1- گەشەكردنی‌ جەستەیی- فیسیۆلۆژی‌- جوڵەیی‌: قۆناغی‌ هەرزەكاریی‌ جیادەكرێتەوە بە كۆمەڵێك گۆڕانكاری‌ جەستەیی خێرا، بەتایبەت لە سێ ساڵی‌ یەكەمیدا بەهۆی‌ زۆری‌ ڕژێنی‌ هۆڕمۆنی‌ گەشەكردنەوە، لەگرنگترین ڕوخسارەكانی‌ گەشەی‌ جەستەیی درێژبونێكی‌ بەرچاوە لە باڵادا، زیادبونی‌ كێش، ئەمەش لەدەرئەنجامی‌ گەشەیە لە خانەكانی‌ ئێسكو و ماسولكەكانی‌ دا، زۆربونی‌ چەوری‌ بەتایبەت لای‌ كچان، هەروەها گەشەكردنی‌ پەیكەری‌ مرۆڤ. بە شێوەیەكی‌ گشتی‌، لە ڕوخسارەكانی‌ گەشەكردنی‌ فیسیۆلۆژی‌ بریتین لە گەشەكردنی‌ قەوارەی‌ دڵ، گەشەكردنی‌ گەدەو گەورەبونی‌، كەئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی‌ هەرزەكار توانای‌ وەرگرتنی‌ خواردنی‌ هەیە بەشێوەیەكی‌ زیاتر، بەهۆی‌ ئەو گەشەكردنە خێرایەی كە ڕودەدات، وزەی‌ زیادی‌ لێدەبات. گەشەكردنی‌ جەستەیی- فیسیۆلۆجی‌، جێماوی‌ دەرونیی،‌ لەسەر هەرزەكار بەجێدەهێڵێت، بۆیە پێویستە لەسەر پەروەردەكاران و دایكان و باوكان ئەمانە لەبەرچاو بگرن، گۆڕانكاریە جەستەییە سێكسیەكان ڕۆڵێكی‌ بەرچاویان هەیە لە تێگەشتنی‌ هەرزەكاریدا، بۆ نمونە كچان وەڵامدانەوەیان بۆ ئەم گۆڕانكارییە جەستەییانە دولایەنەیە، لەلایەكەوە شانازی‌ بە كچێتی‌ خۆیەوە دەكات و لەلایەكیشەوە شەرمەزارە لە دەرئەنجامی‌ ئەو گۆڕانكاریانە و هەست بە دڵەڕاوكێ و ماندوبون دەكات، بە تایبەت لەكاتی‌ سوڕی‌ مانگانەدا، بەڵام لە ڕووی‌ گەشەكردنی‌ جوڵەییەوە هەرزەكار سست و بێتاقەت و ماندو بەدەردەكەوێت، زۆر جار جوڵەكانی‌ هەرزەكار هاڕمۆنیەت و گونجان و وردیی‌ پێوە دیارنیە وەكو، خۆپێداكێشان و بەركەوتنی‌ كەلوپەلی‌ ناوماڵ، یاخود كەوتنە خوارەوەی‌ شتومەك لە دەستی‌، هەموو ئەمانە دەگەڕێنەوە بۆ نەبونی‌ هاوسەنگی‌. 2- گەشەكردنی‌ ژیری‌:  گەشەكردنی‌ زیرەكی‌ گشتی‌ و زیادبونی‌ توانا لە پڕۆسێسە ژیریە باڵاكاندا، وەكو بیركردنەوە، وەبیرهێنانەوە، بەندن لەسەر تێگەیشتن و هەڵێنجان، و فێربونو خەیاڵكردنەوە، هەرزەكار لەم قۆناغەدا توانستە ژیریەكانی‌ وەكو ماتماتیك زیاد دەكات، توانای مامەڵكردنی‌ هەیە لەگەڵ ژمارەو زمانەوانی‌ و وردی‌ لە گوزارشت كردن، و توانی‌ میكانیكی‌ و هونەری‌ و داهێنانی‌ لا بەدەردەكەوێت، وەكو چالاكی‌ بەرهەمێكی‌ عەقڵی ‌،  بەدەرلەمانەش هەرز .
سەرچاوە: ئینترنێت
***

هیچ نظری موجود نیست: