قه‌ڵه‌م ره‌نگه هێندێك جار كه‌وڵ بكرێ‌و هێندێك جاریش نووسه‌ر كه‌وڵ بكرێ یان باشتره بڵێین كه هیچ نووسه‌رێك بێ‌كه‌وڵ بوون نه‌بۆته نووسه‌ر‌و هیچ خامه‌یه‌كیش نه‌بۆته خامه‌ی نووسه‌ر هه‌تا كه‌وڵ نه‌كرابێ...
قه‌ڵه‌م ره‌نگه هێندێك جار كه‌وڵ بكرێ‌و هێندێك جاریش نووسه‌ر كه‌وڵ بكرێ. یان باشتره بڵێین كه هیچ نووسه‌رێك بێ‌كه‌وڵ بوون نه‌بۆته نووسه‌ر‌و هیچ خامه‌یه‌كیش نه‌بۆته خامه‌ی نووسه‌ر هه‌تا كه‌وڵ نه‌كرابێ. یان ره‌نگه نووسه‌رێك به كه‌وڵی له سووچی په‌رتووكێكی تۆزاوویدا فڕه درابێت، یان پێنووسێكی كه‌وڵ كرا‌و له دێبه‌ری شێعرێكدا مابێته‌وه، یان ره‌نگه كه‌وڵكردن بووبێته بابه‌تێكی نووسه‌رێك. لێی گه‌ڕێین. نووسه‌ر هه‌ر كه‌وڵه‌و قه‌ڵه‌میش كه‌وڵ كرا‌و. زۆر جار وه‌ستایه‌ك به خۆی‌و شاگرده‌كانیانه‌وه به‌ر ده‌بنه دڵی ماڵێك‌و به شه‌وێك سه‌نگ‌و به‌ردی ده‌نێن‌و سه‌ربان‌و بانیجه‌و هه‌موو شوێنێكی ده‌گرن. شاگرد به‌م ده‌ست‌و به‌و ده‌س، وه‌ستا هاوار... هاوار ده‌ی به قوربانه بابێ .. هاها براكه‌می.. وا رۆژ ده‌بێته‌وه‌و ئێمه‌ش هیچمان نه‌كردووه. خاوه‌ن ماڵیش له‌په‌سا قاوه‌سینییه‌كی گه‌روه به ریزێكی چایی خه‌ست‌و خۆڵه‌وه زوو زوو خۆی به نێو ته‌پ‌و تۆزی ژووره‌كه‌دا ده‌كات. به‌ئه‌سپایی‌و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س ئاگای لێبێت له‌و شه‌وه زه‌نگه‌دا، له بێده‌نگی‌و چۆڵه‌وانی ئه‌و شاره تێكوڕماوه‌دا، وه‌ستایه‌ك‌و شاگرده‌كانی خه‌ریكن ماڵێك ده‌به‌نه ئاسماندا‌و ده‌بێ هه‌تا به‌یانی رۆژ ده‌كاته‌وه ئه‌و ماڵه سه‌نگ‌و به‌ردی نرابێت‌و سپێده‌ی به‌یانی بێته خانه‌خوێی خاوه‌ن ماڵ. شه‌وان ئێستا باوه، جاران یه‌ك ماڵ‌و دوو ماڵ بوو، ئێستا په‌راوێز كه‌وتوه‌كانی شار، به‌جارێك له‌مسه‌ر‌و ئه‌وسه‌ری شاره‌وه، ماڵێك به‌ره‌و ژوور هه‌ڵده‌كشێنن كه ئیزنی له هیچ كاغه‌زخانه‌یه‌كدا مۆركی ئه‌رێی لـێ‌نه‌دراوه. بێت‌و هه‌تا سپێده لێی ده‌دا سه‌ری نه‌گیرابێت‌و نانی به‌یانیشی لێی نه‌خورابێت، شۆفڵێك دێنن‌و ره‌نجی نه‌ك شه‌وێ ساڵێكیش به فیڕۆ ده‌چێ. شه‌وه هێشتا دوولای شه‌و نه‌بۆته‌وه كه دیوار ده‌چێته سه‌ر‌و هێدی داره‌ڕای‌و سیمانكاری‌و نێوماڵ‌و په‌نجه‌ره هه‌موو داده‌مه‌زرێ. شه‌و كۆتایی به‌خۆی دێنێ، رۆژیش بێ‌پرس تیرێژه‌كانی خۆی ده‌وه‌شێنێته سه‌ر پانتایی شار. پرشنگه‌كانی خۆر، له كڵاوڕۆژنه‌ی ماڵه‌كه‌وه‌و له په‌نجه‌ره‌كانه‌وه ده‌خزێته ئه‌م دیوی ماڵه‌كه‌وه‌و وه‌ستا: یاڵڵا ده‌ی كوڕینه، ته‌واو بوو ... ساحێب ماڵ هه‌را ده‌كا وه‌ستاگیان! ماندوو نه‌بی‌و ماڵت ئاوا.. چه‌نده حه‌قده‌سته ده‌یخه‌مه سه‌رچاوم...
ساحێب ماڵ‌و وه‌ستای ناچار هه‌ردوو له شوێنێك رامابوون‌و ویشك هه‌ڵا تبوون.. شاگرده‌كانیش له‌وان ماتتر بوون... خۆشیان نه‌یانده‌زانی چۆن بووه.... ئاخر هه‌تا به‌یان به‌ردیان له‌سه‌ر یه‌ك ناوه، درگای چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان له‌بیر چووه... ماڵی بێ ده‌ركه، وه‌ستای ناچار‌و مه‌مله‌كه‌تی بێ‌ده‌روازه‌و حاكمی ناچار.... ئاخۆ شاگرد‌و ماڵ‌و مه‌مله‌كه‌ت‌و قه‌ڵه‌م‌و نووسه‌ر چۆن كه‌وڵ ناكرێن....
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر