"...و مادام ئاماده‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆت، گیانی خۆت به‌خت بكه‌ی، ژیانی نیشتمانتان هه‌رمان ده‌بێ".(مازینی، 1872ـ 1805)
*رووخان‌و تێكشكانی شان‌و شكۆی پووشاڵیی دیكتاتۆره‌كان، جێژن‌و شادییه‌كی زۆری به دواوه‌یه‌و كاتێ په‌یكه‌ری دیكتاتۆری به ده‌ستی نه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازه‌وه وردوخاش ئه‌بێت، شادیی سه‌رانسه‌ری وڵات‌و نیشتمان داده‌گه‌رێ
"...و مادام ئاماده‌ن بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆت، گیانی خۆت به‌خت بكه‌ی، ژیانی نیشتمانتان هه‌رمان ده‌بێ".(مازینی، 1872ـ 1805)
*رووخان‌و تێكشكانی شان‌و شكۆی پووشاڵیی دیكتاتۆره‌كان، جێژن‌و شادییه‌كی زۆری به دواوه‌یه‌و كاتێ په‌یكه‌ری دیكتاتۆری به ده‌ستی نه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازه‌وه وردوخاش ئه‌بێت، شادیی سه‌رانسه‌ری وڵات‌و نیشتمان داده‌گه‌رێ. نه‌وه‌یه‌ك له ژێر سته‌م‌و بێدادی دیكتاتۆرییدا، به خوێنی خۆی داری ئازادی هێناوه‌ته‌به‌ر هه‌تا ترووسكاییه‌ك رووناكی‌و خۆری ئازادی بدات له سیمای رووشاو‌و دیكتاتۆرلێداروی مێژووه‌كه‌یه‌وه. به‌ڵام كێ هه‌یه چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه بكات خه‌ونی به‌هاری ئازادی، ماته‌مینی خه‌زانی لێ بنیشێ و نه‌وه‌كانی پاش شۆڕش به‌رده‌وام سه‌ركوێر بكات. به‌ڵام ئه‌وه خولیای مرۆڤه كه بۆ گه‌یشتن به ئازادی به‌رده‌وامن‌و هه‌میشه له رێگای گه‌یشتن به ئازادییه‌كانیان بێ‌وچان خه‌بات ده‌كه‌ن‌و پڵینگئاسا به‌گژ سامی دیكتاتۆریدا ده‌چنه‌وه‌و فه‌سڵێكی نوێ له خه‌بات‌و تێكۆشان ده‌خه‌نه‌وه رێ. رێژیمه دیكتاتۆرییه‌كان‌و سیستمه ئیدۆلۆژییه ره‌گداكوتاوه‌كان، كه بێ هیچ چه‌شنه پاراستنێكی مافی مرۆڤ و ئه‌خلاقێكی ئینسانی له رێگای ده‌سه‌ڵاتی سته‌مكارانه‌وه، ده‌ست له هه‌موو بیاڤه سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جڤات وه‌رده‌ده‌ن، كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی قووڵ ده‌كه‌نه‌وه.
** ئێران له به‌رده‌م گۆڕانكارییدایه‌و قه‌یرانێكی قووڵی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌خه‌ی كۆماری ئیسلامی گرتۆته‌وه‌و فه‌سڵێكی نوێ له ئێعدام‌و سه‌ركوت به‌رۆكی لاوانی ئازادیخوازی ئێران‌و كوردستان به‌تایبه‌تی گرتۆته‌وه.سه‌ركوتی بزاڤی خوێندكاریی له 16 سه‌رماوه‌ز، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له ئێران‌دا، ویست و داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی له چوارچێوه‌ی دروشمه‌كانی "مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر" خۆی نواند. ئه‌مه‌ش بووه هۆی سه‌ركوتكردنی توندی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه‌و له ئاكامی ئه‌و سه‌ركوتكردنه‌شدا كۆمه‌ڵێك كوژران‌و بریندار‌و گیرانی هاووڵاتییانی لـێ‌كه‌وته‌وه. ئاكامی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌و خرۆشانی خه‌ڵك، جیا له‌وه‌ی كه له ناوخۆی وڵات بوو به هۆی به‌زاندنی هێندێك كۆت‌و به‌ند‌و شكانی هه‌یبه‌ت‌و قه‌واره‌ی به رواڵه‌ت له‌شكان نه‌هاتووی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی، له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ناوچه‌ییشدا، قه‌یرانی ره‌وایی رێژیم دوو ئه‌وه‌نده‌ی دیكه قووڵ بووه‌وه. هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه‌ی كه داوێنگری ئێران و كوردستان بوونه‌ته‌وه، قوربانیی سه‌ره‌كییان توێژی ئه‌كتیڤ‌و بونیادنه‌ری داهاتوو، لاوانن. ره‌وشی لاوان له رووی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له دۆخێكی ناله‌باردایه‌و ژیانی ده‌یان‌و بگره سه‌دان لاو له ئێران و كوردستاندا له مه‌ترسیدان. "بۆ نموونه له سێ مانگی دواییدا نزیك به 60 كه‌س له خه‌ڵكی سڤیل كورد به ده‌ستی هێزه‌كانی سه‌ركوتكه‌ری رێژیم كوژراون و 28 كه‌سی دیكه‌ش بریندار كراون. نزیكی 80 كه‌س له چالاكانی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ به تاوان"دژی ئه‌منییه‌تیی میللی" ده‌ستگیر كراون كه 30 كه‌س له‌وان به حوكمی قورس مه‌حكووم كراون. ئێحسان فه‌تاحیان له 11ی مانگی نوامبری 2009دا، له زیندانی شاری سنه دا ئێعدام كرا. ئه‌وه له كاتێكدایه كه 15كه‌سی دیكه له زیندانیانی سیاسیی كورد كه له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون"(وتاری د.خسرو عه‌بدوڵڵایی، نوێنه‌ری حدكا له كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی ئه‌نترناسیونال سوسیالیست‌دا)، چاوه‌ڕوانی مه‌رگن.
ئێعدام‌و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی گیانی مرۆڤه‌كان، ئه‌شكه‌نجه‌و سه‌ركوتی خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستان دیارده‌یه‌كی نوێ‌و تازه نیه له كوردستاندا به‌ڵكوو وه‌كوو سیاسه‌تێكی سه‌خت ئه‌فزاری كۆماری ئیسلامی بووه له هه‌مبه‌ر توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورددا. له سه‌ره‌تاكانی هاتنه سه‌ركاری كۆماریی ئیسلامییه‌وه، قه‌یرانه نێوخۆییه‌كان ده‌سته‌ودامێنی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوونده‌كان بووه‌و هه‌ڵاواردنی سیاسی، فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری له‌وپه‌ڕی خۆیدا خۆی نواند‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له مافی په‌ره‌سه‌ندن بێبه‌ش كران‌و كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی سه‌ركوت، ئێعدام، كاولكاریی‌و ژینۆسایده‌وه. بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و رزگارییخوازیی و بزووتنه‌وه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له هه‌ناوی ئه‌م قه‌یرانه چاره‌سه‌رنه‌كراوانه‌وه‌ی مێژووی كۆن‌و هاوچه‌رخی ئێرانه‌وه، سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرته‌وه. له كاتێكدا جیهان به هۆی پرۆسه‌ی مۆدێڕنیته‌وه كۆڵه‌كه‌كانی داهێنان‌و پێشكه‌وتنی دامه‌زران، له ئێران‌دا به هۆی هاتنه سه‌ركاری سیستمێكی توتالیتاریزمی ئیسلامییه‌وه بونیانه‌كانی كۆمه‌ڵگای نه‌ریتسالار‌و دواكه‌وتوو وه‌كوو خۆی مایه‌وه، مۆدێڕنیته به خێرایی كه‌وته خزمه‌تی عه‌قڵیه‌تی دواكه‌وتوو و ئه‌مه‌ش توتالیتاریزمی ئایینی گه‌یانده ته‌شقی خۆی.
سه‌ركوت، ئێعدام، ره‌شه‌كوژی، كۆمه‌ڵكوژی‌و ... له كوردستاندا له‌هه‌مان سه‌ره‌تاكانی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران (1357)ه‌وه ده‌ستی پێكرد. دوای قه‌تڵوبڕی خه‌ڵكی قاڕنا و قه‌ڵاتان و به‌ڕێوه‌بردنی فتوای خومه‌ینی له‌مه‌ڕ كوشتاری خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و (كۆمه‌ڵكوژی ده‌یان گوند له ناوچه‌كانی كرماشان، نه‌غه‌ده، مه‌هاباد‌و ورمێ)، "له نێوان ساڵه‌كانی 1358 ـ 1370، 832 كه‌س له كوردستان تیرباران كران و له‌م ژماره‌یه 399 كه‌سیان لایه‌نگرو ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات‌و 209 كه‌سیان لایه‌نگری رێكخراوی كۆمه‌ڵه بوون‌و 182 كه‌سیان خه‌ڵكی سێڤیل و یان شوناسی سیاسیان دیاریكراو نه‌بووه(شه‌هابه‌دین شێخی،30 ساڵ ئێعدامی سیاسی له كوردستاندا)". كه ده‌توانین به‌رچاوترین‌و دڵته‌زێنترینیان له‌سێداره‌دانی 59 لاوی مه‌هابادی ناو ببه‌ین كه له رێكه‌وتی 12/3/1363دا، ئێعدام كران. به پێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1979 ـ 1991، 50هه‌زاركه‌س له كوردی رۆژهه‌ڵات كوژراون، كه له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا به ده‌یان و سه‌دان كه‌س له كوردستاندا ئێعدامكراون‌و بێسه‌رو شوێن كراون.
رێژیمی تیرۆرسیتپه‌وه‌ری ئاخوندی ته‌نیا له ناوخۆی وڵات له‌م شێوه‌كاره كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرت، به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێش، ده‌ستی تاوانی درێژكرد و به سه‌دان كه‌س له ئازادیخوازانی كوردی له وڵاتی جۆراوجۆردا كوشت. بۆ نموونه له ساڵی1989دا له ڤییه‌ن، پێته‌ختی ئوتریش، به ناوی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسگری كورد، د. قاسملوو، سكرتێری حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، عه‌بدوڵڵای قادری و د. فازل ڕه‌سووڵی‌یان تیرۆركرد. هه‌روه‌ها له 26ی خه‌رمانان (17ی سیپتامبری 1992)دا له به‌رلین و له كاتی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دۆستانه‌دا، د. شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و سێ كه‌س له هاوڕێیه‌كانی به ناوه‌كانی فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان و حوسێن نووری دێهكوردی، به‌ده‌ستی تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كوژران. بێجگه له‌وه له باشووری كوردستان به‌ده‌ستی مرۆڤكوژه‌كانی كۆماری ئیسلامی، زیاتر له 300 كه‌س له كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێرۆر كران.
*** دوای ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانی‌و قات‌و قڕی‌و كوشت‌و كوشتاره‌ی كه به هۆی شه‌ڕی یه‌كه‌م‌و دووهه‌می جیهانییه‌وه، هه‌موو جیهانی گرته‌وه، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ژێر گوشاری بیروڕای گشتی خه‌ڵكی جیهاندا، له 10ی دێسامبری 1948 (19ی سه‌رماوه‌زی 1327ی هه‌تاوی)دا، جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤی بڵاوكرده‌وه كه له پێشه‌كییه‌ك‌و 30 به‌ند پێكهاتبوو(مادده‌ی 1و 2هه‌م، چاودێری به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌سڵه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كا، مادده‌ی 3هه‌م هه‌تا 21ه‌م، چاودێری به‌سه‌ر مافه مه‌ده‌نی‌و سیاسییه‌كان ده‌كات، مادده‌ی 22 هه‌تا 27ه‌م، بریتییه له مافه ئابووری، جڤاكی‌و كولتوورییه‌كان‌و مادده‌ی 28 هه‌تا 30یه‌م، چوارچێوه‌یه‌كی گشتییه بۆ پاراستنی جیددی له پێناو له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو مافه‌كانی مرۆڤه). جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، بانگه‌شه‌یه‌ك بۆ ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و ئارمانجێكی هاوبه‌شی جیهانی بۆ ئازادی، ئاشتی، ته‌ناهیی‌و یه‌كسانی له پێناو به‌رگریكردن له خوێنڕێژی‌و قات‌و قڕییه مرۆڤانییه‌كان بوو. پاش 61 ساڵ تێپه‌ڕبوون له په‌سندكردنی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ، بۆ به فه‌رمی ناسینی ئابڕوو و كه‌رامه‌تی زاتیی هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌و مافی وه‌كوو یه‌ك‌و حاشا لـێ‌نه‌كراوی مرۆڤه‌كان، هه‌نووكه‌ش وه‌به‌رچاونه‌گرتن‌و سووكایه‌تیكردن به مافه‌كانی مرۆڤ، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی پشێلكه‌رانی مافه‌كانی مرۆڤه.
له‌م هه‌زاره‌یه‌دا كه به سه‌رده‌می تێكنۆلۆژیی و گۆڕانكارییه خێراكان به‌ناوبانگه‌و گوندی جیهانی له نێو تۆڕه جیهانییه‌كانی ئێنترنێت، ته‌له‌ڤیزیۆندا خۆی ده‌نوێنێ‌و سنووره سیاسییه‌كانی كه‌مڕه‌نگ كردۆته‌وه، له‌م هه‌زاره‌یه‌دا كه هه‌موو گرووپ‌و رێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیان به پارێزه‌ری مافی مرۆڤ ده‌زانن‌و بانگه‌شه‌ی ئاشتیی و هێمنایه‌تی بۆ جیهانییان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پاش 61 ساڵ له ده‌رچوونی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤ، هێشتا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و به به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه، مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران و كوردستاندا به توندی پێشێل ئه‌كرێت، كه‌چی بێده‌نگی لێ ده‌كه‌ن‌و كوێر‌و كه‌ڕ بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو تراژدیایه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كدا. تراژدیایه‌ك كه به درێژایی مێژوو نه‌وه‌یه‌ك ئه‌ینووسێته‌وه‌و خۆی ئه‌خواته‌وه‌و له پێناو ترووسكاییه‌ك ئازادی خوێنی له‌به‌ر ده‌چۆڕێ. سه‌رمایه‌یه‌ك كه ده‌سكه‌وتی ئارمانجی سیاسی‌و به‌شداریی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له گۆڕه‌پانی سیاسیدایه، سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به‌رهه‌می خه‌باتێكی ره‌وایه‌و به درێژایی مێژوو هه‌تا ئه‌مڕۆ درێژه به خه‌بات ده‌دات‌و سه‌رده‌می جیهانیبوونی مافه‌كانی مرۆڤ‌و دێموكراسی بێده‌نگی به‌رامبه‌ر ده‌نوێنێ. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئه‌سته‌مترین ساته‌وه‌خته مێژووییه‌كاندا له پێناوی ئازادی‌دا درێژه به خه‌بات ده‌دات. بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هاواره‌دا، ئه‌وڕۆكه سه‌رمایه‌و سامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌تاڵان ده‌چێت‌و نه‌وه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی تراژدیای مه‌رگهێنه‌ر ده‌كرێته‌وه‌و خه‌ون‌و خولیای ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌ركوێر ده‌كرێت، به‌ڵام شه‌رمه‌زاری بۆ مێژوو ئه‌منێته‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر تراژدیای نه‌وه‌یه‌كدا، هه‌زاره‌یه‌ك بێده‌نگی لێ كرد.
" ئه‌و كاته‌ی ئاینده ده‌ستی به نیگای په‌تی سێداره‌وه گرت
شاخ هه‌ستایه سه‌ر پێ‌و شار كوڵه‌باڵی له‌به‌ر كرد..."
****
ئه‌م وتاره، سه‌روتاری ژماره‌ی نوێی (36) گۆڤاری لاوان، ئۆرگانی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر