۱۳۹۰ تیر ۲۴, جمعه

گۆرانی رۆژهەڵاتی




و: شاملوو
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئه‌فراسیاب گرامی
لۆرکا

و: شاملوو
وه‌رگێڕان له‌ فارسییه‌وه‌: ئه‌فراسیاب گرامی



لە هەنارێكی مێخۆش

زایەڵەی ئاسمانێكە

هەر دەنكێك ئەستێرەیەك

هەر پەردەیەك خۆرنشینێك.

ئاسمانێكی وشك‌و

گرفتاری چنگی ساڵەهای ساڵ



هەنار مەمكی ماوە

زەمەنێك زمانی كێشابوو

نووكی بێتە ئەستێرەیەك‌و

هەموو باغستان رووناكی ببەخشێ

شانەیەكی ورد

كە شانەی لە ئەرغەوانە:

مێش هەنگوینەكان

لە زار ژنانەوە خەریكن

ئەو دەمەی بقڵشن

بزەی هەزاران لێو ئازاد ئەكەن!

هەناری دڵێ ماوە

كەبەسەر كێڵگەكان لێ دەدا

دڵێكی رێزدارو خاوەن شكۆ

كە باڵندەكان به‌ره‌و ترس نابنەوە

دڵێ كە پێستی

بە وێنه‌ی دڵی مه‌ ره‌ق،

بەڵام بەوەی كە بیسوێ

عەتر‌و خوێنی خاكەلێوە دەپرژێنێ.

هەنار

زێڕێكی مه‌ستی پیری مێرگه‌زاری که‌سک

كە لە دارستانا په‌رت

بە پەریزادێك دەیپارێزێ ـ

زێڕێكی ریش چەرموو

بەرگی هەنارینی لە بەرە

هەنار زێڕە

كە گەڵای سەوزی داران ئێشکچین:

لە قووڵایی، بەردە ئاڵتوونییەكان‌و

لە دڵ‌و ناخیدا،

ئاڵتوونێكی نایاب

هێمای نانە:

مەسێح تەرمێك، زیندوو و مردوو...

دار زەیتوون

شەوقی كار‌و توانایییە

سێو

مێوەیەكی شەهوەتە

مێوە ـ "ئەبولهولی" گوناه

چاڵاوكەی سەدەكان

كە پێوەندی لەگەڵ شەیتان ئەپارێزێ

نارنج

لە خەمی دزێوی گوڵەكان دەپەیڤێ

ئاڵتوون‌و ئاگرێكە لە پاكی سپێی خۆی

جێگری یەكتر دەبنەوە

تاكپەرستی شەهوەتە

كە بە هاویناندا دەبەستێ

و دەیخاتە مل كەنیسە

تا شەرابی موقەدەسی لێ دروست بكا

شابەڕووەكان هێوریان بانگ كردووە

وەك شتەكانی رابردوو

هەیمەنە پیرەكان كە قەڵش ئەبەن

وەكوو رێبوارانێكن

كە رێیان لێ ون بووە

بەڕوو شێعرە،

دڵخۆشی زەمەنە بەسەرچووەكان‌و

‌و بە ـ رەنگ پەڕیوی رەنگێكی زەردی تەڵایی ـ

هێمینیەكی سازگارە.

هەناری ئێمە، خوێنە

خوێنی پیرۆزی مەلەكووت

خوێنی زەوی

برینداری سوژنی شاڵاوەكان

خوێنی زریانەكان كە دێن

لە لوتكەی بڵیند كە چنگیان لێ گیر كردوون،

خوێنی ئەقیانووسەكان هەڵچووە‌و

خوێنی زەریاكان نووستوو

به‌ر له‌مێژووی خوێنێ كە لە رەگی ئێمەدا دێت‌و دەڕوا

لەودایە

سیمای خوێنە

دیل لە بڵقێكی سەخت‌و ترش

بە شكڵێكی ناڕوون

سیمای دڵێكی هەیە‌و هەیمەنەی ئێسكی مرۆڤێ

هەنار شه‌قی برد!

تۆی گڕی دڵی ناو سەرچڵ‌و گەڵا

خوشكی جەستەی ڤێنووسی ‌و

پێكەنینی باخچەی ناو "با"!

پەپوولەكان دەوریان داوی

چونكە هەتاوی تۆیان خۆش ئەوێ ‌و

لە ترسی ئەوەی كە بستووتێن

كرمە دڵداماوەكان دووریت لێ دەكا

تۆ رووناكی ژیانەوەی‌و زێی، لە ناو مێوەكان

ئەستێرە رووناكەكان كە بریقە ئەدەن

بەسەر لێواری رووبارێكی عەشقن

چەندە من لە تۆ ناچم

ئەی شەهوەتی ئاگرپژێنی سەر چیمەن.





هیوادارم باش وه‌رم گێرابێته‌وه‌...

هیچ نظری موجود نیست: