چاوخشاندنێک به‌سه‌ر ماڵپه‌ڕو هه‌واڵده‌رییه
کوردییه‌کان
ئه‌م راپۆرته، ئه‌و هه‌واڵانه‌یه که
سه‌باره‌ت به مافی مرۆڤ له کوردستان له به‌ستێنه‌کانی سیاسه‌ت، کۆمه‌ڵگا و
ژینگه‌ی کوردستان له ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵده‌رییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و
هه‌وڵ ده‌ده‌م حه‌فتانه له "ئه‌مڕۆژانه"دا ئاماده‌ی بکه‌م. شایانی باسه که به هۆی ئه‌وه‌ی که
هه‌واڵده‌رییه‌ک ئیزن و ده‌رفه‌تی چالاکی و گه‌یاندنی زانیاریی پێ نادرێت و ئه‌وه‌ش
وای کردوه که ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رده‌وام له مه‌ترسیدا
بێت، ئه‌وه‌ی که ده‌کرێت و راده‌گه‌یه‌ندرێت ته‌نیا به‌شێکی که‌م له‌و
پێشێلکارییانه‌یه که له لایه‌ن چالاکان و حیزبه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانه‌وه بڵاو ده‌کردێته‌وه. سه‌رنجی
خوێنه‌ران بۆ هه‌واڵه‌کانی پێوه‌ندیدار راده‌کێشم که ئاماده کراوه:
ئازادكرانی چه‌ند
لاوی بۆكانی به دانانی بارمته
2-05-1390
هه‌واڵده‌ریی كوردستان: چه‌ند رۆژ به‌ر
له 22ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی ئێتلاعاتی رێژیم چوار لاوی شاری بۆكان به ناوه‌كانی:
شۆڕش ئیسماعیلزاده، محه‌ممه‌د ره‌مه‌زانی، محه‌ممه‌د قادرپوور‌و عومه‌ر محه‌ممه‌دزاده
ده‌ستبه‌سه‌ر كردوو‌و له رۆژی 26ی پووشپه‌ڕدا ئیداره‌ی ئێتلاعاتی بۆكان ئه‌و ناوبراوانه‌ی
به دانانی بارمه‌ته‌ی 20 تا 30 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كردووه.
شایانی باسه تۆمه‌تی ئه‌م چوار
لاوه، بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له هێزه‌كانی دژبه‌ری رێژیم راگه‌یه‌ندراوه.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی
مین هاووڵاتیه‌ك گیانی له ده‌ست دا
2-05-1390
کوردستان
میدیا: ئێواره‌ی رۆژی
هه‌ینی رێكه‌وتی 31ی پووشپه‌ڕ له به‌رزاییه‌كانی جه‌ماڵه‌دین له ناوچه‌ی"هۆمل"ی
سه‌رده‌شت هاووڵاتی "حه‌سه‌ن ئه‌مین پوور" خه‌ڵكی ئاوایی زیوێ كه‌وته
سه‌ر مینێكی چێندراوی هێزه‌كانی رێژیم‌و گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌ندكراوێكی سیاسیی
كورد له به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا گیانی له‌ده‌ست دا
4-05-1390
کوردستان میدیا: دوانیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه،
2ی گه‌لاوێژ، به‌ندكراوێكی سیاسیی كورد له بێهداریی به‌ندیخانه‌ی ناوه‌ندیی
ورمێ‌دا به هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ریی
موكریان، ناسر خانی‌زاده، خه‌ڵكی بۆكان كه له‌م داییانه‌دا بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی
له به‌ندیخانه‌ی بۆكانه‌وه بۆ ورمێ راگوێزرابوو له بێهداریی به‌ندیخانه‌ی ورمێ‌دا
گیانی له ده‌ست دا.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه ناسر خانی‌زاده
له لایه‌ن دادگای شۆڕشه‌وه به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه‌كانی
دژبه‌ری رێژیم‌دا، 18 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
مانگرتن له‌خواردنی سێ به‌ندكراوی پێڕه‌وی
ئایینی یاری له به‌ندیخانه‌ی یه‌زددا
4-05-1390
کوردستان میدیا: سێ كه‌س له به‌ندكراوانی پێڕه‌وی ئایینی یاری،
به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی یه‌زددا مانیان له خواردن گرتووه.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ریی
موكریان، سه‌هه‌ند عه‌لیمحه‌ممه‌دی، به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی‌و عه‌بادوڵڵا قاسمزاده
بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌وه‌ی كه به ئاگادارنه‌بوون له هۆی دادگایی دووباره‌ی
خۆیان راگه‌یه‌ندراوه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه، 1 گه‌لاوێژه‌وه ده‌ستیان داوه‌ته
مانگرتن له‌خواردن.
شایانی باسه سه‌هه‌ند عه‌لیمحه‌ممه‌دی،
به‌خشعه‌لی محه‌ممه‌دی‌و عه‌بادوڵڵا قاسمزاده، خه‌ڵكی گوندی ئووچ ته‌په‌ی میاندواون
كه به دوای تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ساڵی 1383 له نێوان هێزی ئینتیزامی‌و كۆمه‌ڵێك
له پێڕه‌وانی ئایینی یاریدا ده‌ستبه‌سه‌ر‌و پاش دادگاییكران هه‌ر كام به 13 ساڵ
زیندان‌و دوورخرانه‌وه بۆ به‌ندیخانه‌ی یه‌زد مه‌حكووم بوون.
چالاكێكی مه‌ده‌نی كورد به 4 ساڵ‌و
نیو زیندان مه‌حكووم كرا
1-05-1390
کوردستان میدیا: به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی
دانشجو نیوز، حوكمی 4 ساڵ‌و نیو زیندانی ته‌عزیری بۆ شه‌هرام بلووری، چالاكی
مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن لقی 36ی دادگای پێداچوونه‌وه‌ی تارانه‌وه په‌سند كرا.
شه‌هرام بلووری له مانگی ره‌زبه‌ری ساڵی رابردوو به تۆمه‌تی "كۆبوونه‌وه‌و
رێككه‌وتن به دژی نیزام" له لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران به به‌رپرسایه‌تی
قازی مقیسه، به 4 ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.
شه‌هرام بلووری رێكه‌وتی 2ی
پووشپه‌ڕی ساڵ 1388 له دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دوای به ناو هه‌ڵبژاردنه‌كانی
ده‌یه‌مین خولی سه‌ركۆماری له ئێران‌دا، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه
له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بۆ به‌ندی 240ی به‌ندیخانه‌ی ئێوین راگوێزرا.
ناوبراو ماوه‌ی 8 مانگ له ژووری تاكه‌كه‌سی‌و به‌ندی گشتیی 209و 350 به‌ندیخانه‌ی
ئێویندا له ژێر توندترین گوشاری رۆحی جه‌سته‌یدا بوو.
شایانی باسه له سه‌ره‌تادا دادگا
بۆ ئازادكردنی كاتی ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه داوای بارمته‌ی قورسی یه‌ك میلیار
تمه‌نی كردبوو‌و له كۆتایدا به هۆی نه‌توانینی دانانی ئه‌و بارمته‌یه له لایه‌ن
بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه، بارمته‌كه بۆ 200 میلیۆن تمه‌ن كه‌م كرایه‌وه. ناوبراو له رێكه‌وتی
17ی رێبه‌ندانی 1388دا به دانانی بارمته ئازاد كرا.
شایانی باسه قازی مقیسه یه‌كێك
له‌و قازییانه‌یه كه له دوای به ناوهه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری له ساڵی
1388دا قورسترین حوكمگه‌لی بۆ به‌ندكراوانی سیاسی ده‌ركردووه.
هاووڵاتییه‌كی كورد به هۆی ده‌ستڕێژی
هێزه‌كانی رێژیم گیانی له ده‌ست دا
1-05-1390
هه‌واڵده‌ریی كوردستان: هاووڵاتییه‌كی
كورد به ناوی ئارام خوسره‌وی كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له شاری قه‌زوین له لایه‌ن
هێزه‌كانی رێژیمه‌وه كه‌وتبووه به‌ر ده‌ستڕێژ‌و به توندی بریندار كرابوو، رۆژی
پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 30 پووشپه‌ڕ به هۆی توندی برینه‌كانییه‌وه گیانی له ده‌ست
دا.
شایانی باسه تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی
ئه‌م هه‌واڵه ته‌رمی ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه راده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی
نه‌كراوه.
كوژرانی هاووڵاتییه‌ك له لایه‌ن هێزه
ئه‌منیه‌تییه‌كانی رێژیمه‌وه
1-05-1390
هه‌واڵده‌ریی كوردستان: چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپێش
له شاری سنه هێزه‌كانی ئێتلاعاتی كۆماری ئیسلامی رژانه نێو ماڵی هاووڵاتییه‌كی
ئه‌و شاره به ناوی"فه‌رشید ئه‌نساری" ته‌مه‌ن 26 ساڵ‌و له شه‌قامی
سیروس‌و دوای لێدان‌و سووكایه‌تییه‌كی زۆر به خۆی‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هێندێك كه‌ل‌وپه‌لی
تایبه‌تی وه‌كوو كه‌یسی‌كامپیوتێر‌و... له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن. چه‌ند كاتژمێر دواتر
فه‌رشید له ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه شاری سنه ده‌كرێ‌و
هه‌ر له‌وێ به هۆی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كان گیانی له ده‌ست
ده‌دا.
شایانی باسه به پێی ئاكامی
لێكدانه‌وه‌كانی پزیشكی یاسایی هۆی مردنی فه‌رشید زه‌ربه‌یه‌ك بووه كه به‌ر
سه‌ری ناوبراو كه‌وتووه.
چه‌ند هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوی شاری
بانه به دانانی بارمته ئازاد كران
1-05-1390
هه‌واڵده‌ریی كوردستان: چه‌ند هاووڵاتیی
خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه به ناوه‌كانی عوسمان حوسێنی خه‌ڵكی گوندی واژێ، حسه‌ین سه‌عدی
خه‌ڵكی گوندی سه‌دبار، ناسر ره‌حیمی خه‌ڵكی كۆخی ئه‌لێ، سه‌عید ساڵحی خه‌ڵكی نێو شاری
بانه، عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دی خه‌ڵكی نێو شاری بانه، كه به دوای مانگرتنی گشتیی خه‌ڵكی
كوردستان، له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیمه‌وه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی
نیزام‌و ئه‌ندامه‌تی له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری ڕێژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون
به دانانی "بارمته" ئازاد كران. شایانی باسه هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا
به‌همه‌ن عێزتپناه‌و عه‌لی خورشیدی تا ئێستا هه‌ر له به‌ندیخانه‌دان‌و له بارودۆخیان
تاكوو ئێستاهیچ زانیارییه‌ك له به‌ر ده‌ستدا نیه.
سێ چالاکی ژینگەپارێز لە مەریوان دەستبەسەر
کران
ئه‌مڕۆژانه:
سێ چالاکی ژینگەپارێز دوای بانگهێشت بۆ
ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەستبەسەر کران. شەریف باجوەر، ئیرەج قادری و بهرووز راوەند
چالاکانی ژینگەپارێز رۆژی شەممە رێکەوتی 1/4/1390 بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کران
و دوای زیاتر لە یەک رۆژە کە راگیراون. سەرەڕای سەردانی بنەماڵەی ئەم گیراوانە بۆ ئیدارەی
ئیتلاعات، تا ئەم کاتە هیچ وڵامێکیان سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردنیان نەداوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراوان ئەندامی کۆمێتەی ناوەندی ئەنجومەنی سەوزی چیای شاری مەریوانن
کە پێشتریش هەڕەشەی دەستبەسەرکردنیان لە لایەن ئیتلاعات و سپاوە لێ کرابوو.
هاووڵاتییه‌کی مه‌ریوانی به
3 ساڵ زیندان حوکم درا
به‌یانی - هه‌واڵ:
به پێی هه‌واڵێک که بۆ به‌یانی نێردراوه، هاووڵاتییه‌کی خەڵکی شاری
مەریوان زیاتر لە سێ مانگە لە گرتووخانەدایە.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، شاهۆ رەزایی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە سێ مانگە کە لە گرتووخانەی ناوەندی ئەم شارەدایە.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، شاهۆ رەزایی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان، زیاتر لە سێ مانگە کە لە گرتووخانەی ناوەندی ئەم شارەدایە.
شاهۆ رەزایی کە ساڵێک لەوە پێش بە تۆمەتی دۆزینەوەی چەک لە ماڵەکەیدا
دەست بەسەر کرابوو، داوی نزیک بە مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. داوتر لە دادگای
شۆرشی مەریواندا بە چوار ساڵ زیندان حوکم درا کە لە دادگای پێداچوونەوەدا حوکمەکەی
بوو بە سێ ساڵ. شاهۆ ئێستا زیاتر لە سێ مانگە لە گرتووخانەی ناوەندی شاری مەریوانه.
لە ماوەی سێ مانگدا: كوژراو و برینداربوونی 29 كۆڵبەری سەر سنووری كوردستان
کوردپا(ئاژانسی هه‌واڵده‌ری کوردستان):
ئاماری كوژران و برینداربوونی كۆڵبەرانی سەرسنوورەكانی كوردستان دەخەینە
روو كە لە ماوەی سێ مانگەی یەكەمی ساڵی 1390دا روویان داوە. لە سەرەتای مانگی خاكەلێوەی
1390وە هەتا مانگی پووشپەڕ 29 كوڵبەر لە ناوچە سنوورییەكانی كوردستان بە دەستی هێزە
نیزامییەكانی كۆماری ئیسڵامە ئێران كووژراو و بریندار بوون. لە‌و 29 حاڵەتە 12 كەسیان
كووژراو و 17ی دیكەش بریندار بوونكووژراوەكان بەپێی ناوچە سنوورییەكان: ورمێ: 2 كەس
ـ پیرانشار: 3كەس ـ بانە: 1كەس ـ سەقز: 1كەس ـ مەریوان: 1كەس ـ نەوسوود: 1كەس ـ سەردەشت:
3كەس بریندارەكان بەپێی ناچە سنوورییەكان:ورمێ: 6كەس ـ پیرانشار: 1كەس ـ سەردەشت:
1كەس ـ مەریوان: 7كەس ـ نەوسوود: 2كەس.
كۆمەلێك لە زیندانیانی سیاسيی زیندانی ناوەندیی سنە مەترسیی دوورخستنەوەيان
لەسەره
کوردپا: كۆمەڵێك لە زیندانیانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی سنە رووبەڕووی
دۆخی دژواری ئەمنیەتی بوونەتەوە. بەرپرسانی زیندان بە زەخت و گوشار و شەڕی دەروونی،
چالاكانی فەرهەنگی و رۆژنامەوانیی بەندكراو لە‌و زیندانەیان بەرەو رووی گرفتی فراوان
كردۆتەوە.
كوردپا: بەپێی هەواڵ و زانیاریی
ناوخۆی زیندان، بەرپرسانی زیندانی سنە لە رێگای چەند دەست و پێوەندییەكی خۆیانەوە لەناو
زیندانی سیاسی دەستیان داوەتە سازكردنی ناكۆكی و تەنگەژە. لەم پێوەندییەدا دوو كەس
لە زیندانیانی سیاسیی بەندكراو لە زیندانی ناوەندیی سنە كە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ
یەكێك لە حیزبەكانی دژبەری حكوومەت حوكمیان پێدراوە، لە راستای ویست و داخوازییەكانی
بەرپرسانی زینداندا بۆ سازكردنی گرژی و ناكۆكی لەناو زیندانیانی سیاسی، دەستیان داوەتە
كۆمەڵێك كردەوە.
بەپێی هەواڵێك كەلە بەندی ناسراو
بە بەندی پاكی2ی سیاسييەوە گەیشتۆتە دەرەوەی زیندان، پاش دوورخستنەوەی كۆمەڵێك لە زیندانیانی
سیاسیی ئەو زیندانە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، بەم دوایانەش كۆمەڵێكی تر لە زیندانیە
سیاسیەكانی كورد لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی دوورخستنەوەیان لێكراوە.
لەناو لیستەی زیندانیانی سیاسیی
زیندانی ناوەندیی سنە دەكرێ ئاماژە بە چەند سیمایەكی ناسراوی وەكوو: عەدنان حەسەنپوور:
رۆژنامەنووس، موختار هووشمەند: چالاكی فەرهەنگی، هیوا بووتیمار: چالاكی مەدەنی و حەبیبوڵڵا
لەتیفی: چالاكی خوێندكاری بكەین.
چیاكانی زاگرۆس لە داوێنی ئاگردا
کوردپا: دیاردەی ئاگر كەوتنەوە لە لێڕەوار و رەوەكەكانی كوردستان، ژینگەی
كوردستان و خەڵكی ناوچەكەی بەرەوڕووی مەترسییەكی گەورە كردۆتەوە كە بەەرنجام و لێكەوتەكانی
زیان بەخشن و پێشنەگرتن بەم رەوتە و پەرەسەندنی ئەم دیاردەیە ژینگەی كوردستان چ لە
رووی ئێكۆسیستمی و چ لە رووی ئابوورییەوە رووبەڕووی قەیرانێكی جیددی دەكاتەوە. ئاگركەوتنەكانی
ئەمساڵیش (1390) دیسانەوە لە 18ی جۆزەردانەوە لە شارەكانی سەقز، مەریوان، سەردەشت،
سنە، ئیلام، نەوسوود و بۆكان دەستی پێكردووە.
لە كاتێكدا كە لێڕەوار و لەوەڕگە و مووچە و مەزراكانی كوردستانی كوردستان
یەك لە دوای یەك ئاگر دەدرێن، ئەنجومەنی سەوزی چیا كە رێكخراوێكی ژینگەپارێزیی شاری
مەریوانە لە دوایین راگەیاندنەكانیدا، لیستێكی چڕوپڕی لە‌و سوتماكە بڵاو كردۆتەوە، كە
تێدا باس لە 101 نموونەی ئاگركەوتنەوە لە ناوچەی مەریوان و سەوڵا كراوە.
ئەوەش لە كاتێك دایە كە دواجار
راگەیەندرا ٢٠٠٠ هێكتار لە لەوەڕگەكانی ناوچەی سەقز لە "كێوی جاقڵ" بوونەتە
خۆراكی ئەو ئاگرەی كە ماوەی چەند مانگە لە كوردستانی ئێرانی گرتۆتەوە. لەم بارەوە
"كەریم شەریفی" سەرۆكی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەكانی ناوچەی سەقز رۆژی
١٧ی گەلاوێژ، لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵدەریی فارس وتی: پاش ئەوەی هاوڵاتیەكی ناوچەی سەقز
بە تەلەفوون پێوەندی بە فەرمانگەی سەرچاوە سروشتیەكانی سەقزەوە گرت و لەم رووداوە ئاگاداری
كردینەوە، تیمەكانی فریاكەوتن خۆیان گەیاندە شوێنی رووداوەكە و ویستیان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ
بكەن، بەڵام بە هۆی هەڵكردنی با و هەروەها وشك بوونی گژوگیای ئەم لەوەڕگەیەوە، ئاگرەكە
بەرەو شوێنەكانی دیكەش تەشەنەی كرد.
لەلایەكی دیكەوە ژینگەپارێزانی
سنە مەترسی ئەوەیان هەیە سووتماكەكە كێوی ئاویەر و كێوەكانی دیكەی دەوروبەری سنەش بگرێتەوە.
هەر بۆیە رۆژی ١٥ی گەلاوێژ لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی مامۆستایانی ئەو شارە كۆبوونەوەیەك
لەسەر كانی شەفا لە ئاویەر پێكهات و نامەیەكیان بۆ ناوەندە بەرپرسەكان نارد تا سزای
ئەو كەسانە بدەن كە دەستیان لە‌و تاوانانەدا هەیە.
هەروەها لە ناوچەی ئیلام، شاخەكانی
رۆژهەڵاتی ئیلام ، رۆژی دووشەممە 30 جۆزەردان، بەپێی هەواڵێك لە "جام جم ئانلاین"ەوە
بەپێی لێدوانی عەبدولڕەزا بادزار، بەرێوەبەریی گشتیی سەرچاوە سروشتییەكانی ئیلام باس
لە ئاگركەوتنەوە لە ناوچەكە دەكات و هۆكاری ئاگركەوتنەوەكەش بۆ كۆمەڵێك موعتادی ناوچەكە
دەگەڕێنێتەوە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی سێشەممە،
14ی پووشپەڕ، بەشی كۆمەڵایەتیی ئاژانسی هەواڵی "موكریان نیوز" لە هەواڵێكدا
باس لەوە دەكات كە : 13 هێكتار لە دارستان و لێڕەواری بۆكان زیانی پێگەیشتووە و لەم
ئاگركەوتنەوەدا كەلە بەرزاییەكانی "كێوە رەش" رووی داوە 7 هێكتار لە دارستانەكان
سووتاوە. " هەروەها رۆژی پێنج شەممە، رێكەوتی 16ی پووشپەڕ، هێزەكانی كۆماری
ئیسلامی لە شاری نەوسوود بە بیانوی مانۆڕی نیزامی دارستان و لێڕەواری شاخەكانی
"گەچینە، گاكوژە و خووگەلانە" یان ئاگر تێبەردا كە ئەو كارە بووە هۆی
ناڕەزایەتیی خەڵكی ئەو ناوچەیە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم پیوەندییەدا
بە وتەی "دانشوەر"لە زۆربەی ئاگر كەوتنەوەكاندا كە خەڵكێكی زیاتر لە 100
تا 150 كەس بۆ كوژاندنەوەی ئاگرەكە بەشدارییان دەكرد تەنیا دوو یان سێ كەس لە دامودەزگاكانی
پێوەندیدار بە كوژانەندنەوەی ئاگرەوە لە‌و شوێنانە بوون و ئەمەش لە حاڵێك دایە كە
بە وتەی بەرپرسانی باڵای ناوچە‌و وڵات، بوودجەیەك لە مەجلیسدا بۆ كوژاندنەوەی ئاگركەوتنەكان
پەسەند و تەرخان كراوە.
بۆیە مەسەلەیەك كە بەرپرسانی حكوومەتی
بەردەوام خۆیان لێ بواردووە و هەوڵیان داوە حاشای لێبكەن كەمتەرخەمی و نەبوونی هەستی
بەرپرسایەتی بۆ پێش‌گرتن و نەبوونی هیچ هەوڵ و كردەوەیەك بۆ كوژاندنەوەی ئەم ئاگركەوتنەوانە
و لەگەڵ ئەوەشدا گوشار خستەسەر چالاكانی ژینگەپارێز و خەڵكی ناوچەكە بۆ پێش‌گرتن بە
بەردەوامی ئاگركەوتنەوەكان. لەم پیوەندییەدا بە پێی هەواڵێك كە زۆرێك لە ماڵپەڕە كوردییەكان
بڵاویان كردۆتەوە، چوار ژینگەپارێزی شاری مەریوان، ئەركان حەیدەری جێگری رەییسی ئیدارەی
سەرچاوە سرووشتییەكانی مەریوان، ئەحمەد قەڵاجێی و دوو چالاكی تری بواری ژینگە لە شاری
مەریوان دەستبەسەر كران. كە رۆژی شەممە 18/4/1390 ئەم چوار كەسەیان دەستبەسەر كردووە
كە هەر چوار كەسەكەیان بە دانانی وەسیقە ئازاد كراون.
شایانی باسە كە ئاكامی ئەم ئاگركەوتنەوانە
جیا لەوەی كە خەسارێكی قەرەبوو نەكراوە، ژینگەی كوردستانی تووشی گەورەترین مەترسی گیانی
كردۆتەوە كە ژیانی هەموو رووەك و گیانلەبەرانی بەرەوڕووی مەرگ كردۆتە كەلە پرۆسەی ژینۆسایدی
ئێكۆسیستمدا پێناسە دەكرێ و ئایندەی سووتماكی دارستانەكان لە نێوچوونی گیانلەبەرە ورد
و درشتەكان، وشكارۆبوونی سەوزایی و بەروبومەكان، داتەپینی ئابووریی ئاژەڵداری و گەشتیاری
ناوچەكە و لە هەموو گرینگتر سڵامەتی كەش و هەوای ژینگەی كوردستانە.
مه‌رگی شارۆمه‌ندێک به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌وه له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت
ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان » سرویسی
کۆمه‌ڵایه‌تی
ته‌قینه‌وه‌ی مینێک له بێوران‌ی
ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، بوه هۆی کوژرانی شارۆمه‌ندێک. به پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ری
موکریان و به واتای خه‌ڵکی ناوچه‌که، ئه‌م شارۆمه‌نده حه‌سه‌ن ئه‌مین پووری ناوه
و رۆژی هه‌ینی رێکه‌وتی 31ی پووشپه‌ڕ به مه‌به‌ستی گه‌شت و سه‌یران له ناوچه‌ی بێوران‌ی
سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت، مینێک زۆر به سه‌ختی برینداری ده‌کات و تا ده‌گاته خه‌سته‌خانه،
گیانی له ده‌ست ده‌دات. جێی ئاماژه پێ کردنه، هه‌بوونی ته‌قه‌مه‌نی و مینی چێنراو
له ناوچه سنووریه کوردنشینه‌کان، تا ئێستا سه‌دان که‌سی کوژراو و بریندار و که‌م
ئه‌ندامی لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
دوور خستنه‌وه‌ی دوو زێندانی خه‌ڵکی پیرانشار بۆ زیندانی یه‌زد
چهارشنبه ۲۹ تير ۱۳۹۰
ئاژانسی خه‌به‌ری
موکریان » سرویسی مافی مرۆڤ
به پێی هه‌واڵێک، دوو به‌ندکراوی
زیندانی ناوه‌ندی ورمێ بۆ زیندانی یه‌زد دوورخراونه‌ته‌وه. به پێی راپۆرتی ئاژانسی
خه‌به‌ری موکریان، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو دوو به‌ندکراوی زیندانی ناوه‌ندی ورمێ
به ناوه‌کانی عه‌بدولره‌حمان چه‌نگالی، خه‌ڵکی ئاوایی زه‌نگیاوی پیرانشار و هه‌روه‌هاعه‌بدولسه‌لاح
عوسمانی خه‌ڵکی ئاوایی خراپه‌ی پیرانشار له زیندانی ناوه‌ندی ورمێه‌وه بۆ زیندانی
یه‌زد دوورخراونه‌ته‌وه. شایانی باسه چه‌نگالی و عوسمانی پێشتر به تۆمه‌تی هاوکاری
کردنی یه‌کێک له حیزبه نایاسایه‌کان، له لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه، هه‌ر کامیان
ماوه‌ی پێنج ساڵ و شه‌ش مانگ، حه‌بسیان بۆ ده‌رچوو بوو.
قۆڵبه‌ست کردنی شارۆمه‌ندێکی نه‌غه‌ده‌یی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه
سه شنبه ۲۸ تير ۱۳۹۰
ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان
» سرویسی مافی مرۆڤ
شارۆمه‌ندێکی خه‌ڵکی نه‌غه‌ده
به ناوی ئیدریس عه‌بدوڵڵا زاده له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه قۆڵبه‌ست کرا.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان، ماڵی ئه‌م شارۆمه‌نده که خه‌ڵکی ئاوایی
خه‌لیفانی سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده‌ی هه‌ڵکه‌وتوو له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایه، له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه پشکێندراوه. هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کان هه‌ندێک وێنه، سی‌دی،
هه‌روه‌ها له‌پ تۆپه‌که‌ی ئه‌م شارۆمه‌نده‌یان له گه‌ڵ خۆیان به‌ردوه. شایانی باسه
تا ئاماده بوونی ئه‌م هه‌واڵه له شوێنی را‌گرتن و تۆمه‌تی به‌ره‌و رووی ئه‌م شارۆمه‌نده،
هیچ ئاگاداریه‌ک وه ده‌ست نه‌که‌وتووه.
شارۆمه‌ندێکی مه‌هابادی 4 ساڵ زیندانی به سه‌ر دا
سه‌پێنرا
شنبه ۲۵ تير ۱۳۹۰
ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان
» سرویسی مافی مرۆڤ
دادگای ئینقلابی ئیسلامی، شارۆمه‌ندێکی
مه‌هابادی به ناوی جه‌عفه‌رغه‌فووری مه‌حکووم به زیندان کرد. به پێی راپۆرتی ئاژانسی
خه‌به‌ری موکریان، ئه‌م شارۆمه‌نده که ماوه‌ی زیاتر له ساڵێکه له زیندان دایه، له
لایه‌ن دادگای ئینقلابه‌وه به تۆمه‌تی هاوکاری کردنی گرووپه مه‌زهه‌بیه‌کان، مه‌حکووم
به چوار ساڵ زیندانی بوه. شایانی باسه جه‌عفه‌رغه‌فووری هه‌ر ئێستا له زیندانی ره‌جایی
شار خه‌ریکی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی مه‌حکوومیه‌ته‌که‌یه‌تی.
چه‌ند شارۆمه‌ندێکی کوردی مه‌هابادی و سه‌قزی قۆڵبه‌ست کران
جمعه ۲۴ تير ۱۳۹۰
ئاژانسی خه‌به‌ری موکریان
» سرویسی مافی مرۆڤ
سێ شارۆمه‌ندی مه‌هابادی له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئه‌م شاره‌وه قۆڵبه‌ست کران. به پێی راپۆرتی ئاژانسی خه‌به‌ری
موکریان، ناوی ئه‌م سێ شارۆمه‌نده که مانگێک پێش ئێستا له ماڵی خۆیان دا گیراون،
بریتین له مه‌نسوور ئاروند، ئومید عه‌بده، شۆڕش ئه‌ولیا. تا ئێستا سه‌بب و هۆیه‌کانی
گرتنی ئه‌م شارۆمه‌ندانه له لایه‌ن سه‌رچاوه قه‌زاییه‌کانی مه‌هاباده‌وه ئاشکرا نه‌کراوه
به‌ڵام ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که ئه‌م که‌سانه به هۆی هاوکاری کردنی یه‌کێک له حیزبه‌کان
ده‌س به سه‌ر کرابن. هه‌ر وه‌ها به پێی راپۆرتێکی دیکه که له شاری سه‌قزه‌وه به ئاژانس
گه‌یشتوه، شارۆمه‌ندێکی خه‌ڵکی سه‌قز به ناوی جه‌هانگیر که‌سنه‌زانی له لایه‌ن هیزه
ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه قۆڵبه‌ست و ره‌وانه‌ی زیندان کراوه. ده‌گووتری ئه‌م شارۆمه‌نده‌یه‌ش
به هۆی هاوکاری کردنی یه‌کێک له حیزبه نایاسایه‌کان، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو
دا ده‌ست به سه‌ر کراوه.
چالاکێکی مه‌ریوانی ده‌ستگیرکراوه و بێسه‌روشوێنه
کوردیش پرێسپکتیڤ: چالاکێکی مه‌ده‌نی کورد نزیک مانگێکه له لایه‌ن هێزه‌کانی
ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و تا ئیسا بێسه‌روشوێنه.
"فه‌رزاد حه‌ق
شناس" چالاکی مه‌ده‌نی و ژێنگه پاریزیی له شاری مه‌ریوان سه‌ربه پارێزگای کوردستان
له 18ی مانگی مه‌ی (28ی گوڵان) له به‌ر شوێنی کاره‌که‌ی له لایه‌ن هیزه‌کانی ئیتلاعاته‌وه
ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کرێت.
تا بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هۆکاری ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی فه‌رزاد حه‌ق
شناس و شوێنی راگرتنی که نزیک به مانگێکه نادیاره.
بنه ماڵه‌ی ناوبرا نیگه‌رانی چاره‌نوسی کوره‌که‌یانن و تا ئستا نه‌یانتوانیه‌وه
هێچ پێوه‌ندیه‌ک له گه‌ڵ فه‌رزاد دا بگرن و هیچ زانیاریه‌کیان له ره‌وشی ئه‌و نیه.
هه‌ر وه‌ها بنه ماڵه‌ی حه‌ق شناس داوایان له پاره‌زه‌رانی مافی مرۆف
و ناوه‌نده مرۆڤ دۆست و پیوه‌ندیداره‌کان کردوه که یارمه‌تیان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی
له هه‌ر رێگایه‌که‌وه که مومکنه کوره‌که‌یان رزگاری بێت.
دادگایی نوێنەری شارەکانی سنە،
کامیاران و دیواندەرە
عه‌بدلجه‌بار که‌ره‌می نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه ، کامیاران و دیوانده‌ره
له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی کە لە لایەن سەرۆک
کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە شکایەتی لێ کرابوو، دادگایی کرا.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی خه‌به‌ریی
موکریان ئه‌م نوێنه‌ره کوردەی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران، به‌هۆی ئه‌وه‌ی 2 ساڵ
له‌وه پێش له لایه‌ن سه‌ر کۆماره‌وه شکایه‌تی لێ کرابوو، بانگ کرایه دادگا‌و لێپێچیه‌وه‌ی
لێ کرا. ئه‌حمه‌دینژاد له شکایه‌تنامه‌که‌یدا باسی له‌وه کردوه که عه‌بدولجه‌بار
که‌ره‌می سوکایه‌تی به ده‌وڵه‌ت و به‌رپرسانی پارێزگاکان کردوه.
به‌پێی زانیارییه‌کانی که‌سانی نزیک له‌م کێشه‌یه، ده‌وڵه‌ت سه‌ره‌رای
بڕیاره‌کانی دادگا، پێداگری له بە تاونبار ناسینی نوێنه‌ری شاره‌کانی سنه‌و کامیاران
و دیوانده‌ره ده‌کات.
ئه‌گه‌ر که‌ره‌می به تاوانبار بناسرێ ئه‌وا له 2 مانگه‌وه بۆ 2 سال
زیندانی ده‌کرێ.
شایانی باسه که عه‌بدولجه‌باری که‌ره‌می یه‌کێک له نوێنه‌رانی مه‌جلسی
شۆرای ئیسلامی ئێرانه که سه‌فه‌ره‌کانی ئه‌حمه‌دی نژاد بۆ پارێزگاکانی خستۆته ژێر
پرسیاره‌وه‌و له ماوه‌ی رابردووش‌دا به دانانی بارمته تا کاتی دادگایی کردنه‌که‌ی
له زیندان ئازاد کرابوو.
سه‌رچاوه‌کان:
ـ کوردستان میدیا
ـ سایتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ری کوردپا
سایت ئاژانسی هه‌واڵی موکریان نیوز
ـ سایتی به‌یانی
ـ کوردیش پرێسپکتیڤ