من شێتم
وه‌ک شێته‌کانی سه‌ر شه‌قام
وه‌ک عه‌ره‌بانه‌ی کرێکاران
من شێتم
وه‌ک شێته‌کانی سه‌ر شه‌قام
وه‌ک عه‌ره‌بانه‌ی کرێکاران
وه‌ک باڵۆنی خه‌ونێکی بابرده‌ڵه
وه‌ک نووزه‌ی پشیله‌ی گه‌ڕه‌ک
وه‌ک بارانی هه‌راسان
من شێتم
شێت تر له که‌وێڵی ترس
شێت‌تر له قیر
شێت وه‌ک سه‌رگه‌ردانی کۆتر
تاو تاو وه‌ک پێڵاوێکی بێوه‌ژن
به به‌ژنی دار ته‌له‌کانا شێتم
من شێتم
وه‌ک دڵته‌نگی "با"
خووم به بوونه‌وه گرتوه
گاڵه به مه‌رگ ئه‌که‌م
شێت‌تر له خودا
ته‌نانه‌ت بۆ منداڵیی خه‌نجه‌ر
عه‌وداڵ وه‌ک کورسی
جیهانم ده‌که‌م به ژوورێ
بۆ نسرمی پێڵاوه‌کانم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر