۱۳۹۰ تیر ۲۴, جمعه

بۆ باوكم ..

كاتێ دڵ ئەبێتە شەتاوی رووبار و

خۆزگەش ئەبێتە تاف و

هیواش ئەبێتە دڵۆپ

كاتێ دڵ ئەبێتە شەتاوی رووبار و

خۆزگەش ئەبێتە تاف و

هیواش ئەبێتە دڵۆپ


مێهرەبانی باوكم زەنگۆڵ زەنگۆڵ دەبنە شەستە باران

كاتێ چاو ئەبێتە وەیلانی باخ

باوەش باوەش

نیگاكانی نمامی هیوا ئەچێنن

كاتێ یادەكان دەبنە باڵندەیەكی كۆچەری و

بە دوای حەزا لە شەقەی باڵ ئەدەن

یادگارییەكانی باوكم دەبنە باڵی باڵەفڕە بەرەو دەریای خەونەكان

"با" هێمنی دەستە قڵەشاوەكانی‌ باوكمە و

"ئاو" هێمنی دەستە مێهربانەكانی‌ دایكم

نیگای‌ زەنگۆڵی باوكم چاوەكانیەتی و

شۆڕەبی هیواكانی‌ دایكم فرمێسك

هیچ نظری موجود نیست: