یه‌كێك له رێگاكان بۆ خۆڕاگری به‌رامبه‌ر گرانبایی ژیان، نغرۆبوون له ئه‌ده‌بیاته، وه‌ك بڵێی به‌شداری له جێژنێكی نه‌مرانه‌دا كردن. "فلۆبێر"
شێعر یه‌كێك له ژانره به‌هێزه‌كانی ئه‌ده‌بییه كه پانتاییه‌كی به‌رینی له ژیانی جڤاكی مرۆڤدا داگیر كردووه‌و تا ئێستاش جێگای له نێو ئه‌ده‌ب و وێژه‌دا سه‌وزه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا كه نیگا‌و روانینی شێعر هه‌زاران پێناسه‌ی شه‌یدای خۆی كردووه، كه‌چی نه‌كه‌وتۆته داوی هیچ پێناسه‌یه‌كی تایبه‌تی رێبازه ئه‌ده‌بییه‌كانه‌وه و هه‌ركام به شێوه‌كی جیاوازه‌وه پێناسه‌یان كردووه.

شێعر، ناولێنانی بنیاتی هه‌بوون‌و گه‌وهه‌ری هه‌موو شتێكه، ده‌ستپێكی ئه‌و شتانه‌یه كه زمان دره‌نگتر گه‌ڵاڵه‌یان ده‌كات. یان وه‌كوو هایدگێر ده‌ڵێ: "شێعر رزگاربوون له كۆتی جیهانی ئۆنتیكه، جیهانی ئۆنتیك، دنیای ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤه، دنیای تێگه‌ینی هه‌موان، فۆرمی رووداوه‌كان، راستییه‌كان‌و زانیارییه‌كان، كه‌وایه شێعر له نێو ئه‌م
دنیایه‌دا گوزه‌ر ده‌كات". بۆیه له‌م پێناسه‌یه ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه هه‌قیقه‌تی شێعر له هه‌قیقه‌تی ژیانی رۆژانه جیایه. شێعر له رێگای گێڕانه‌وه‌وه، ده‌بێته داهێنه‌رێكی كه‌تواری تازه‌و له رێگای دیارده سروشتی و جڤاكییه‌كانه‌وه، به‌ره‌و قه‌له‌مڕه‌وی داهێنان و زمان ده‌ڕوات. لێره‌دایه كه شێعر تێپه‌ڕین له جیهانی ناخودئاگاو نه‌ستی شاعیر به‌ره‌و بیاڤی مه‌عریفه‌وه‌یه. یاكوسبن شێعری وه‌كوو "كاركردی جوانیناسانه‌ی زمان‌و هێرشی گه‌ڵاڵه‌دارو هوشیارانه‌یه بۆ سه‌ر زمانی رۆژانه" پێناسه كردووه. له‌م رووه‌وه زمانی شێعر وه‌ك پێوه‌رێك بۆ ده‌ربڕینی تێكستی ئه‌ده‌بی دێته كایه‌وه كه له هیچ كام له زمانه‌كانی دیكه وه‌كوو" زمانی زانستی، زمانی په‌خشان، زمانی رۆژنامه‌گه‌ری، زمانی پێوه‌ر، زمانی چیرۆك" ناچێت و تایبه‌ته‌مه‌ندیی زمانی شێعریش پێكهاته‌شكێنی زمانه‌و له هه‌موو زمانه‌كانی دیكه بۆ تێكڕماندنی یاسا‌و رێساكانی زمان به‌تواناتره. وروژاندی جیهانبینی، ژیان، حه‌ز و تاسه و خۆزگه و سۆزی مرۆڤ له رێگای واقعیه‌ته جڤاكییه‌كانی ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه و چۆنیه‌تی رامان و مه‌عریفه‌ناسی مرۆڤ، پێمان ده‌ڵێ كه شێعر "دیارده‌یه‌كه كه له زماندا ده‌ڕسكێت". خه‌یاڵی شاعیرانه، یان زینده‌خه‌ونی شێعری ئه‌و رێگایه‌یه كه بیركردنه‌وه ده‌یگرێته به‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی ره‌وتێكی دیكه بۆ ژیان و بۆ سازدانی په‌یوه‌ندییه‌كی دیكه له‌گه‌ڵ ژیاندا. بۆیه له‌م رێگاوه جیا له‌وه‌ی كه خۆدۆزینه‌وه له ناو جوانییه‌كانی ژیان و هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌یه كه مرۆڤ تیایدا ده‌توانێ به جوانترین شێوه بیر بكاته‌وه. كه‌واته شێعر ده‌توانێ ژیان و بوونی مرۆڤ و مێژووی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌كانی سروشت و مرۆڤایه‌تی ، له رێگای جوانیناسی و ده‌ورووبه‌ره‌وه راڤه بكات، هه‌روه‌كوو ئه‌دۆنیس، گه‌وره شاعیری عه‌ره‌ب، ده‌ڵێ: شێعر ده‌توانێ مێژوو راڤه بكاته‌وه، به‌ڵام مێژوو ناتوانێ شێعر راڤه بكاته‌وه".
"ئه‌ره‌ستوو شێعری به كه‌لامی خه‌یاڵاوی پێناسه كرد و ئه‌فلاتوونیش شاعیرانی له كتێبی كۆماری خۆی ده‌رهاوێشت"، "رۆلان بارت داهێنانی شێعری به پرۆسه‌ی سازدان‌و تێكدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چییه‌تیی شێواز‌و ماناكانه‌وه گرێ دا"، جوبران خه‌لیل ده‌ڵێ شێعر به دوای حه‌قیقه‌ت دا ناگه‌ڕێ، به‌ڵكوو هه‌ر ده‌یهه‌وێ بیدۆزێته‌وه. كه‌واته شیعر له نێوان په‌یوه‌ندییه دیار‌و نادیاره‌كانیدا، له نێوان مێژووی وشه‌و وزه شاراوه‌كانی وشه‌دا، له نێوان خه‌یاڵی نووسه‌ر‌و خه‌یاڵی زماندا، له نێوان شێوازی جیاواز‌و جیهانبینی جیاوازدا، له نێوان چێژ‌و وێناكردندا، له نێوان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و بونیادناندا پڕشنگه تاوگیر‌و جوانه‌كانی خۆی ده‌وه‌شێنێت، به‌و مانایه شیعر له چركه‌ی دره‌وشانه‌وه نزیكمان ده‌كاته‌وه. شاعیر له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاو و قه‌ترانی دا ده‌نووسێ، له به‌ر چرای كزی شه‌و و روناكی مانگه‌شه‌و ده‌نووسێ، به‌ڵام ده‌یهه‌وێ رووناكایی به شه‌وی ده‌یجوور ببه‌خشێ كه سه‌رچاوه له خه‌وبینینی شاعیر به په‌یڤ و وشه و ده‌سته‌واژه‌كانی زمانه‌وه ئه‌بینێ و راڤه‌و بینینی ئه‌و دیوی شته‌كان ده‌كات‌و خه‌یاڵ ده‌كاته پرده‌بازی رێبازی ئه‌ندیشه‌و به‌ره‌و قه‌له‌مڕه‌وی هێرمۆنتیك و مه‌عریفه ده‌ڕوات."جۆناسان كوله‌ر" ده‌ڵێت: "زمان وه‌ك زنجیره‌یه‌ك ئاماژه‌ی بینراو ده‌خاته روو. به‌و مانایه نووسین له رێگه‌ی زمانه‌وه تێگه‌یشتنمان بۆ دنیا لا دروست ده‌كات، به‌ڵام (دریدا) پێیوایه زمانی ئه‌ده‌بی له‌و پێوانه‌یه ده‌رده‌چێت، چونكه گوزاره له واقیع ناكات، به‌ڵكو هه‌ڵچوون ده‌وڕوژێنێت. رووداوی مێژوویی ده‌كاته واقێع و بێده‌نگی ره‌ت ده‌كاته‌وه".
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ندین قوتابخانه‌و رێبازی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی شێعریان له چوارچێوه‌ی فۆرمی خۆیاندا قه‌تیس كردۆته‌وه، به‌ڵام شێعر له‌وه ده‌ربازبووه، كه‌واته ئه‌گه‌رچی هه‌موو ئه‌وانه مه‌رجی پێناسه‌كردنی شێعری هه‌ڵنه‌گرتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌شێ هه‌موو به‌دواگه‌ڕانێك خۆبینینێكی دیكه‌ی شیعر بێت، یان به‌رجه‌سته‌كردنی جۆرێكی دیكه‌ی ژیان بێت، به‌و مانایه شیعر ده‌بێته ده‌ستلێدانێكی دیكه‌ی ژیان. هه‌روه‌كوو نوالیس ده‌ڵێ " نامۆكردنی توخمه ئاشناكان‌و ئاشناكردنی توخمه نائاشناكان" پێكه‌وه‌یه.
شێعر هه‌میشه كۆڵه‌كه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی بووه‌و پانتاییه‌كی به‌رینی له به شووناسكردنی كولتوور و زمانی كوردی داگیر كردووه. بازنه‌ی ئه‌ده‌بی و داهێنان و ئافراندنی ئه‌ده‌بی ته‌نگ و به‌رته‌سك بووه، ئه‌وه‌ش بۆ بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژیانی كورد ده‌گه‌ڕێته‌وه. زمانی له ژیانی رابردوو له كاتی ئێستادا راڤه كردووه. هه‌نووكه به هاتنی مۆدێڕنیته و چه‌مكه‌كانی مۆدێڕنیته و ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆكه به پۆستمۆدێڕنیته ناودێر كراوه، بێ ئه‌ملاوئه‌ولا خۆی ده‌كات به خانه‌ی ئه‌ده‌بی كوردیدا، به‌ڵام وه‌رگرتنی ساوێرانه له‌و چه‌مكانه‌ش ده‌بێته ئاڵۆزكردنی جه‌وهه‌ری واقعییه‌ته جڤاكییه‌كانی جڤاتی كوردی. له چوارچێوه‌ی ره‌وتی نوێگه‌ری شێعری كوردیدا، چه‌شنێك له پێكهاته‌شكێنی و پێكهاته‌ی زمانی له نێو شێعری كوردیدا سه‌ری هه‌ڵداوه كه پێم وایه هێشتا نه‌یتوانیوه بگاته ئاستی نێواخندۆزی واتاكانی زمان. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌وڕۆكه ده‌مانه‌وێ زه‌مه‌نی هه‌بوونی شێعرییه‌تی كوردی، له نێو گوتاری رووناكبیری و ئه‌ده‌بیدا هه‌مه‌ڕه‌نگ و تۆخ بكه‌ینه‌وه و تێكه‌ڵ به گوتاری مۆدێڕنیته بكه‌ین، ده‌بێ زه‌مه‌نی ئاشتیی و ته‌بایی و ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پاقژ بكه‌ینه‌وه. شێعر له بنه‌ڕه‌تدا له قووڵایی ژیانی مرۆڤدایه و له ناخی هزر و ئه‌ندیشه و هه‌ستی ئێمه‌دا شكڵ ئه‌گرێ و ده‌ربڕی هه‌موو هه‌ست و سۆزی مرۆڤه. رۆڵی شێعر بۆ شوناسكردنی جیهانی ده‌ورووبه‌ره، شێعر بێ داهێنان هیچ قسه‌یه‌كی بۆ گوتن نیه و ناتوانێ له نێو هێژموونی گوتاری زاڵی سه‌رده‌مدا خۆی پێناسه بكات و ئه‌بێت به ژێره‌وه، بۆیه ره‌مزی ده‌قی ئه‌ده‌بی له داهێنانیدایه. ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ره‌و قه‌له‌مڕه‌وی نوێگه‌رایی شێعر بچین: ئاماده‌بوونی گوتاری ره‌خنه‌ئامێز له ئه‌ده‌بی كوردیدا‌و گه‌یشتن به ئاستی راڤه‌و هێرمۆنتیكی ده‌ق، تێپه‌ڕین له وێنه‌ی سواو بۆ گه‌یشتن به هه‌زاران جیلوه‌و به‌رجه‌وه‌ندی نادیار، نێواخندۆزی زمان و تێپه‌ڕین له لێڵی و ته‌مومژی زمان، كرانه‌ی ده‌رووی هزرو مانا به رووی وشه‌و میتافۆره‌كان‌و ره‌هایی له ئیدۆلۆژی و له ئاكامدا وه‌كوو ئۆكتاویۆپاز ده‌ڵێ: " شێعر هاواری هه‌مووكه‌س و هیچ كه‌س، هاواری ئه‌وی دی بوون".
***
سه‌رچاوه‌كان له ئارشیڤی رۆژنامه‌دا پارێزراون.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژ: 527

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر