وەک کەشتی باهەڵگرەکانم شکاو
زەریای سینەت هەراسان رێم لێ ون ئەکا
چ بکەم ...
باڵۆنی خەیاڵم سەرگەردان
ماسی سەرشێتی ماچەکانت
زامەکانم قوڵتر ئەکەنەوە
تا بەرگەی شەپۆلێکی تر بگرم
.... ئەی یار!
له ئاکامی جوانیی بێبڕانهوهی ماچی یاردا، دهمهوێ بڵێم:
ماچی ماڵئاوایی
ماچی تابۆشکێنی
ماچ ههڵگری ناخ و گشت حهز و خۆشهویستیی و ئاواتهکانی مرۆڤه که گرێی دهروونیی شێواوی مرۆڤ ئهکاتهوه. ماچ، سنووری دووری نێوان خۆشهویستی و ژیانی ئهوهنده لهیهک نزیک کردۆتهوه که له ئامێزی یهکتری دا جێگایان دهبێتهوه. لهم دنیایهی که ئێمهی تێی کهوتووین، ئهوهنده فهزای ترس و دڵهراوکێی ژیان بهرین بۆتهوه که جێگایهک بۆ خۆشهویستی و ئهوین نهماوه، وهک بڵیی خۆشهویستیی نامۆیییهکی گهورهیه له ژیانی ئێمهدا.
پەیکەری خۆشەویستی لە لای منا، لە مەنارە و گازەنگی کەنیسەکان پیرۆزترە. ئەمەش کۆمەڵێک وێنەی جۆراوجۆری ماچ، بۆ ئەوەی جوانیی ژیان لە ئاوێنەی خۆشەویستیدا ببینین، نەک لە داوێنی شەڕ و توندوتیژی و چەک و کوشتن و ترس و تۆقاندن.
ماچی کیسەڵ و پەپوولە
تابلۆی ماچ / گوستاوڤ
ماچی ئەفسانەی رۆمیو و ژولیوت
ماچی دایک
لە تابلۆی ماچ، لە باخەکەی هونەرمەندی گەورەی ئوتریشی، گوستاوڤەوە بگرە هەتا ماچی کازابلانکای خۆشەوستی، ماچ بەسەر نسرمی دەریای تایتانیکەوە، ماچی کۆتایی خوێنڕشتن و شەڕ، ماچی دایک مێهربانترین مرۆڤی دنیا، ماچەکەی دوو دڵداری عاشقی ئەفسانەیی رۆمیو و ژولیت، هەتا .......... ماچی بازبازێنی کیسەڵ و پەپوولەکان ..... تا دەگاتە سلێمانی، هەموو بیرمان ئەخاتەوە کە "مەم و زین"کانی کوردستانیش باوەشیان بۆ خۆشەویستی کردۆتەوە نەک بۆ داهۆڵی وەحشەت!
ماچی ماڵئاوایی |
ماچی تابۆشکێنی |
ماچی کیسەڵ و پەپوولە |
تابلۆی ماچ / گوستاوڤ |
ماچی ئەفسانەی رۆمیو و ژولیوت |
ماچی دایک |
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر