"مرۆڤ نا، مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌ژین"، ئه‌م وته‌یه‌ی "هانا ئارنت"، بێ‌دڕدۆنگی ده‌مانهه‌ژێنێ‌و ده‌مانباته‌وه لانكه‌ی پڕ له تراژدیای مێژوو و كاره‌ساته قه‌ره‌بوونه‌كراوه‌كان له پانتایی جوغرافیا جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌دا. به‌قووڵی بیرنه‌كردنه‌وه‌و پشتگوێ خستنی ئه‌م حه‌كایه‌ته نه‌بڕاوانه‌و زه‌مه‌نه تاریكانه‌ی مرۆڤ، بێ‌گومان ئه‌گه‌ری دووپاتبوونه‌وه‌یان له داهاتووی ژیاری مرۆڤایه‌تی‌دا هه‌یه...
ره‌وڕه‌وه‌ی مێژوو به دوای رووخان‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌كی ده‌سه‌ڵاته ملهوڕ‌و سه‌ره‌ڕۆكانی مێژوو، هه‌نووكه‌ش هه‌ژاری، شه‌ڕ، سه‌رهه‌ڵدانی دیكتاتۆره‌كان، قات‌و قڕی‌و ... داوێنگری كۆمه‌ڵگای مرۆیی‌یه. له هه‌ر چوار قوژبنی جیهانه‌وه، به‌رخۆدانه ئازادیخواز‌و مافخوازییه‌كان له پێناو گه‌یشتن به ئه‌له‌ندی ئازادی‌و خولیای ئاسووده‌یی‌و به‌خته‌وه‌ری به‌رده‌وامن‌و مێژوو به هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه به خێرایی تێپه‌ڕ ده‌بێ. هه‌روه‌ك ئه‌ره‌ستوو ده‌ڵێ: ... رووخانی دیكتاتۆره‌كان، ئه‌توانن ببنه‌وه دیكتاتۆری..."، ئه‌وه‌ش مێژوو سه‌لماندوویه‌تی‌و نموونه‌ی زه‌ق‌و به‌رچاوی به‌تاڵانبردنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌و هاتنه سه‌ركاری دیكتاتۆری ئاخونده‌كان. كاتێك ده‌سه‌ڵاتێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و قه‌ڵافه‌تی دیكتاتۆری به هێزی جه‌ماوه‌ری تێكشكاوه، زۆر گرووپ‌و تاقم به نه‌مانی سیستمه‌كان ده‌روازه‌ی به‌دیكتاتۆر بوونیان بۆ ئاوه‌ڵا ده‌بێته‌وه‌و ده‌بنه‌وه دیكتاتۆری نوێی مێژوو بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له بازنه‌ی گه‌مه‌ی مێژوودا، به‌رده‌وام گیرۆده‌ی دیكتاتۆرییه‌ت‌و ملهوڕی بۆته‌وه. گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه مێژوویه‌كی تاڵ‌و سوێرییان چه‌شتووه‌و سه‌ربوورده‌ی ژیانی ئه‌م نیشتمانه له جیهاندا پڕ له جه‌ورو سته‌م‌و به‌دوور له هه‌رچه‌شنه به‌زه‌یی‌و مرۆڤایه‌تی بووه. وه‌كوو بڵێی دیكتاتۆرلێدراوی‌و چه‌وسانه‌وه به به‌ژن‌و باڵای ئه‌م نیشتمانه‌دا بڕاوه. به‌رده‌وام یاسای دیكتاتۆره‌كان له سه‌ر مرۆڤی ئه‌م ناوچه‌یه تاقی كراونه‌ته‌وه‌و بوونه‌ته كۆیله‌و دیلی ژێر چه‌پۆكی ملهوڕ‌و دیكتاتۆره‌كانی مێژوو. ره‌نگه مێژووی رۆژهه‌ڵات به لانكه‌ی ژیار‌و شارستانیه‌تی مرۆڤ دانبێین‌و به‌ر له یونانی كه‌ونارا مرۆڤی ئه‌م ناوچه‌یه ژیانی به‌كۆمه‌ڵیان پێكه‌وه نا، به‌ڵام هه‌نووكه‌ش ئازادی‌و گه‌یشتن به به‌ها مرۆییه‌كان بۆته خولیا‌و ئاواته سه‌ركوێركراوه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌و قوربانی توتالیتاریزمی سیستمه سیاسییه‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینن. به‌م هۆیه‌یه كه زۆر له بیرمه‌ندانی سیاسی له‌و باوه‌ڕه‌دان كه مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێهه‌م، ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین چاوگه‌ی ئاڵۆزی‌و بشێوی جیهانی بووه.
له نێو گۆڕه‌پانی گۆڕانكارییه جیهانییه‌كان‌و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، به وته‌ی به‌ختیار عه‌لی "كورده‌كان مێژوویه‌كی پڕ تراژدیكیان هه‌یه كه له تێگه‌یشتنی مرۆڤ تێپه‌ڕ بووه‌و بۆته ئه‌فسانه‌و ئوستووره‌كان"."نه‌ته‌وه‌ی ئێمه سه‌فه‌رێكی دوور و درێژی ژانگرتنی تیپه‌ڕاند‌و شه‌وگارێكی ته‌نیایی‌و سه‌ختی به دیار خه‌ونه‌كانی خۆیه‌وه رۆژ كرده‌وه". نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه نه‌وه‌كانی یه‌ك له دوای یه‌ك بوونه‌ته گڕكان‌و به‌گژ بێدادی‌و جه‌ورو سته‌مدا چوونه‌ته‌وه. "ته‌نیایی خه‌سڵه‌تێكی هه‌ره دیاری ناو مێژووی ئێمه‌یه‌و ته‌نیایی و خه‌مۆكی‌و خۆخواردنه‌وه‌و دانبه‌خۆداگرتن‌و دواجار گریان، ئه‌و سیفه‌تانه‌ن كه هه‌میشه گه‌وره‌یی ئینسانی ئێمه‌یان له هه‌ڵخزان به‌ره‌و هه‌رێمی رق‌و ئاژاوه‌نانه‌وه رزگار كردووه" بۆیه هه‌مووكات ئازادی‌و به‌خته‌وه‌ری بۆته ئاوێنه‌ی باڵانوێنی شۆڕش‌و سه‌رهه‌ڵدان. هه‌نووكه ده‌بێ بزانین كه به خوێندنه‌وه‌ی دوێنێ، نه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆمان ته‌یار بكه‌ین. نه‌وه‌یه‌ك خوێندنه‌وه‌ی بۆ دوێنێ نه‌بێ ناتوانێ له ئه‌مڕۆدا بژی‌و له‌گه‌ڵ رابردووی خۆیدا ته‌با بێت. كۆمه‌ڵگایه‌ك له ناو رابردوودا زیندانی بمێنێته‌وه، نه ده‌توانێ خاوه‌نی رابردووی خۆی بێت، نه ئه‌وه‌ی كه داهاتوو بنیات بنێ، چونكه له‌یه‌كدی دابڕاون‌و یه‌كتر ناگرنه‌وه.
خوێنه‌رانی هێژا، ده‌رچوونی ئه‌م ژماره‌یه‌ی گۆڤاری لاوان، هاوكاته له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وه‌رزی خه‌زان، وه‌رزی ماڵئاوایی دوایین سه‌فه‌ری سروشت به‌ره‌و هه‌رێمی به‌فر‌و باو بۆران، سه‌خڵه‌ت‌و سه‌رما‌و كڕێوه، وه‌شت‌و زریان‌و، به‌سته‌ڵه‌ك‌و سه‌هۆڵبه‌ندان. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ‌و بنیاتنه‌ری سبه‌ی، له ئاستی گوتاره سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كاندا، به‌ره‌و زه‌مه‌نی تێپه‌ڕین له زه‌مه‌نی په‌نگراوه‌یی‌و ده‌سته‌وه‌ستانی ده‌چین‌و خولیا‌و ئاواته‌كانی نه‌وه‌یه‌كمان له‌سه‌ر شانه، ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌مانه‌وێ زه‌مه‌نی ئاشتی‌و ته‌بایی هه‌مه‌ڕه‌نگ‌و تۆخ بكه‌ینه‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌و بنیاتنانی ئاشتی‌و ته‌بایی له نێو نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، باشترین رێزلێنان‌و پاداشه بۆ ماندووبوونی نه‌وه‌ی دوێنێ له نێو زه‌مه‌نه خوێناوییه‌كانی رابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا.
هیوا به داهاتوو، به‌رده‌وامی‌و نه‌دۆڕاندی ئیراده، ژیاندۆستی‌و مرۆڤ دۆستی له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی كوردن. بۆیه به چاوكراوه‌یی‌و به‌رچاو روونییه‌وه له ئاسۆ بڕوانین هه‌تا زانست‌و ماریفه‌ت بكه‌ینه هه‌گبه‌ی داهاتوومان. به وته‌ی مارتین لوتێركینگ" ... تاریكی به تاریكی له ناو ناچێ، ته‌نیا رووناكییه كه تاریكی ده‌تارێنێ‌و كۆتایی پێ دێنێ". ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تایی هه‌ركارێك شادییه، به‌ڵام شادیی‌و خۆشی ئێمه زه‌مه‌نێكه كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان لێوان‌لێو بێ له شادی‌و خۆشی ژیان. هه‌ر بژین‌و ته‌زووی زستانی دڵتان به تینی گه‌رمای خۆشه‌ویستی وه‌رزی ژیانه‌وه‌تان پێ ببه‌خشێ.
سه‌روتاری گۆڤاری لاوان ژماره 32
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر