وێبنووسی ئه‌فراسیاب گرامی/ هەوڵم داوە ئەوەی دەینووسم و بیری لێ دەکەمەوە لێرە کۆی بکەمەوە.
نمایش پست‌ها با برچسب شێعر. نمایش همه پست‌ها
نمایش پست‌ها با برچسب شێعر. نمایش همه پست‌ها
۱۳۹۳ آذر ۶, پنجشنبه
۱۳۹۲ اسفند ۲۴, شنبه
هەڵتڵیشانی رۆح
گڕ بەرئەبێتە رۆح و
جەستە ئەسووتێ لە درەنگ وەختی
ناسۆرا
هەرەس بە ماڵم خاتوون!
دەست بگرە بە ژانی بارووتا کە
قەڵغانی رۆحم
هەڵئەتڵیشێ!
ئەفرا
۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه
سه‌فه‌ر
به‌ربه‌یان
په‌پووله‌یه‌کی ریبوار
به‌رێگای عشقه‌وه وه‌یلان
سه‌فه‌ر به‌هاری کۆچکردوو
بوار نادا شیوه‌نی خاک
تاریکی سه‌خت دائه‌کا
هه‌ڵیده‌گرێ به‌ره‌و پاییز
بای سه‌رشێت و
سروه‌ی ناشادی هه‌راسان
تا بۆ دوایین ساتی ژینی گوڵێ
داڵده‌ی بدا باڵاخانه‌ی خه‌زان
له‌ته‌نیشت دار هه‌نارێ
شان به شانی کازیوه‌یه‌کی دڵناسک
له ژێر
خه‌یمه‌ی گه‌لایه‌کی بێ ناونیشان
به‌رێگای عشقه‌وه وه‌یلان
سه‌فه‌ر به‌هاری کۆچکردوو
بوار نادا شیوه‌نی خاک
تاریکی سه‌خت دائه‌کا
هه‌ڵیده‌گرێ به‌ره‌و پاییز
بای سه‌رشێت و
سروه‌ی ناشادی هه‌راسان
تا بۆ دوایین ساتی ژینی گوڵێ
داڵده‌ی بدا باڵاخانه‌ی خه‌زان
له‌ته‌نیشت دار هه‌نارێ
شان به شانی کازیوه‌یه‌کی دڵناسک
له ژێر
خه‌یمه‌ی گه‌لایه‌کی بێ ناونیشان
پێشمه‌رگه / بۆ شه‌هید مه‌لاحسێنی "نێ"
له رێگای دووری سه‌ربه‌ستی
چه‌ند په‌نجه‌ره‌ی ئازادی له‌سەرشان
باوه‌شی چه‌ند کۆرپه‌یه‌کی گوڵه هێرۆ
داربه‌ڕوویه‌کی ده‌م به‌خه‌نده‌ی "میراجی" بوو
له‌گه‌ڵ ده‌سته ته‌زیوه‌کانی"دۆڵاش" ئاشنا
سه‌رشانی شاخی په‌نا بوو بۆ "پێشمه‌رگه"
په‌نای که‌پرێکی خۆزگه‌بوو نزیک تا تاسه‌ی "زرێبار"
جامانه‌ی "به‌رده‌بووک" و
ریشی ماش و برینجی ئومێدێک بوو تا دوور ده‌که‌وته‌وه
هه‌رکاتێ به به‌رئاوایی تێ ده‌په‌ڕێ
"با"ی له‌گه‌ڵ بوو
شنه‌ی له "گۆلبه‌ن"ی بوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ئازادیی...
خه‌یمه‌ی دلێری هه‌ڵده‌دا
بێستانێک بوو له وه‌نه‌وشه
شه‌وان دڕدان به تاریکی و
رۆژان لادانی پرچی سته‌م
هه‌میشه که‌پره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێ
.... هه‌میشه شین شین ئه‌بارێ
![]() |
| شەهید مەلاحسێن نێ |
باوه‌شی چه‌ند کۆرپه‌یه‌کی گوڵه هێرۆ
داربه‌ڕوویه‌کی ده‌م به‌خه‌نده‌ی "میراجی" بوو
له‌گه‌ڵ ده‌سته ته‌زیوه‌کانی"دۆڵاش" ئاشنا
سه‌رشانی شاخی په‌نا بوو بۆ "پێشمه‌رگه"
په‌نای که‌پرێکی خۆزگه‌بوو نزیک تا تاسه‌ی "زرێبار"
جامانه‌ی "به‌رده‌بووک" و
ریشی ماش و برینجی ئومێدێک بوو تا دوور ده‌که‌وته‌وه
هه‌رکاتێ به به‌رئاوایی تێ ده‌په‌ڕێ
"با"ی له‌گه‌ڵ بوو
شنه‌ی له "گۆلبه‌ن"ی بوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ئازادیی...
خه‌یمه‌ی دلێری هه‌ڵده‌دا
بێستانێک بوو له وه‌نه‌وشه
شه‌وان دڕدان به تاریکی و
رۆژان لادانی پرچی سته‌م
هه‌میشه که‌پره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێ
.... هه‌میشه شین شین ئه‌بارێ
شار بەسەر لێواری تەمەوە رووخاوە
شهر بر لبە مه ویران گشتەاست
خورشید غم غروب را در آغوش گرفته
آرام .... آرام
سفر ... سفر .... سفر به آن سوی غروب
ماه شتابان به راه افتاده است
نمی دانم کی این خیابان را جا گذاشتە است
تا من زندە بمانم ... ای یار!
...
شار بەسەر لێواری تەمەوە رووخاوە
خۆر خەمی خۆرئاوای لە باوەش ناوە
هێدی .. هێدی
سەفەر ... سەفەر ... سەفەر بۆ ئەو دیوی خۆرنشین
مانگ پەلەیەتی پەلە
نازانم کێ ئەم شەقامەی جێ هێشتوە
هەتا من زیندوو بمێنم ... ئەی یار!
آرام .... آرام
سفر ... سفر .... سفر به آن سوی غروب
ماه شتابان به راه افتاده است
نمی دانم کی این خیابان را جا گذاشتە است
تا من زندە بمانم ... ای یار!
...
شار بەسەر لێواری تەمەوە رووخاوە
خۆر خەمی خۆرئاوای لە باوەش ناوە
هێدی .. هێدی
سەفەر ... سەفەر ... سەفەر بۆ ئەو دیوی خۆرنشین
مانگ پەلەیەتی پەلە
نازانم کێ ئەم شەقامەی جێ هێشتوە
هەتا من زیندوو بمێنم ... ئەی یار!
ــــــــــــــــــــــــ
بەشێک لە شێعری بڵیند، یەکەم شێعری درێژە، نەمخوێندۆتەوە بۆ کەس، بڵام نەکردۆتەوە، بەڵام هەست دەکەم پوختەیی کاری من لەم شێعرەدایە. / وێنەی چارلیش بۆ ئەم شێعرە، دروست بوونی کارەسات و پێکەنین بە کارەساتە!
ئەسپێکم زامار
چەرخی ژیانم ناساز ئەسوڕێ
ژوورەکەم جانتا، بەسەر شانمەوە
تەنیایی جیران خەونی شێواومە
لە سوچی کۆڵانێکی تەنگ
جگەرەکەشم ئەکوژێتەوە
ئاوێنەکەشم درەنگ وەختێ
کەس پێی نازانێ! دیسان خۆی ئەکوژێ
ئێستاکە تەواو خەوزڕانیمە
مەرگ بەربۆتە سینەی قوپاوم
داد بۆ کێ بەرم، دنیا بێدەنگە؟!
پێکەنین لە دوور ... سەرابی مەنگە
نزیکەو بەهار ئەسپێکم زامار
بۆران ناهێڵێ هەنگاوێ ببڕم!
تەنیایی جیران خەونی شێواومە
لە سوچی کۆڵانێکی تەنگ
جگەرەکەشم ئەکوژێتەوە
ئاوێنەکەشم درەنگ وەختێ
کەس پێی نازانێ! دیسان خۆی ئەکوژێ
ئێستاکە تەواو خەوزڕانیمە
مەرگ بەربۆتە سینەی قوپاوم
داد بۆ کێ بەرم، دنیا بێدەنگە؟!
پێکەنین لە دوور ... سەرابی مەنگە
نزیکەو بەهار ئەسپێکم زامار
بۆران ناهێڵێ هەنگاوێ ببڕم!
اشتراک در:
پست‌ها (Atom)


















