۱۳۹۲ آبان ۵, یکشنبه

شەوانە II


1 
شەوە: ئێستاکە ئاوازی شەوانەی ئەوینداران خەو زڕانە ... گیانی منیش، ئاوازێکی ئەویندارانە...
وەهای گوت زەردەشت.

Nacht ist es: nun erst erwachen alle Lieder der Liebenden. Und auch
meine Seele ist das Lied eines Liebenden.
Also sang Zarathustra
٢

شەوانە I

شەوانە
١
حەز ئەکەم هەندێک جار شەوانە بنووسم، شەو بێدەنگییەکی تایبەتیی هەیە؛ بێدەگییەکی قووڵ کە هەموو مرۆڤ هەستی پێدەکات؛ بۆیە زۆر جار، شەو بەشێکە لەو بێدەنگییەی کە سێبەری بەسەر هەموو رۆژگاری مرۆڤەوە هەیە. ئەگەڕێنەوە کە شاعیری ئاڵمانی پاول رویکس؛ شەوان کە خەڵکی ئیتر بەرەو جێگای ئارامییان دەڕۆشتن، تابلۆیەکی بە بەرماڵەکەیدا دائەکوتاو کە لێی نووسرابوو: شاعیر خەریکی کارە". رەنگە ئەمە تەنیا رەمزی ژیانێکی شاعیرێک یان نووسەرێک نەبێت کە خەون و خەیاڵ یان ئەو چەمکە مۆدێڕنەی کە زۆرجار نووسەرانی ئێمەی پێ قەڵب ئەبێ، واتە فانتازی؛ سواری سەریان ئەبێت و خەوزڕانێکە کە هەموو ژیان ئەگرێتەوە. بەراست وایە کە نووسین خەوزڕانێکی هەتاهەتاییە. شەو گەر نەنووسیت، ئەو خەیاڵە سەرکەشە دێتە خەوت، زۆر لە نووسەران بوون ئەگەر نەیانووسابایەت، ئەوا دیقیان ئەکرد. ناڵێم من منیش هاوتای ئەوانم؛ بەڵام هەندێ جار ئەو خەیاڵە سواری سەرت ئەبێت؛ بڕبڕەی پشتم ئەگرێت و وات لێ دەکات لە نیوەشەوێکی بێدەنگدا قنج بیتەوە و دەست بۆ قەڵەم ببەیت؛ زۆر جار بوە شێعرێکم بەدەم خەو و خەیاڵەوە تەواو کردوە کە هەستاوم نەماوە لە جێگاکەی خۆیدا، یان لە دەست چوە یان وەک خەوی دوێنەشەو بیرم چۆتەوە. بۆ ئەوەی ئەم بیرچوونەوەیە بەرۆکم نەگرێت، بڕیارمداوە، کورت یان درێژ، شێعر یان پەخشان یان  هەر شتێک کە مێشکی من هەڵیبگرێت، بیهێنمەوە سەرکاغەز و بینووسمەوە.

۱۳۹۲ مهر ۲۹, دوشنبه

خۆشەویستی لە لای منا، لە مەنارە و گازەنگی کەنیسەکان پیرۆزترە


وەک کەشتی باهەڵگرەکانم شکاو
زەریای سینەت هەراسان رێم لێ ون ئەکا 
چ بکەم ...
باڵۆنی خەیاڵم سەرگەردان
ماسی سەرشێتی ماچەکانت
زامەکانم قوڵتر ئەکەنەوە
تا بەرگەی شەپۆلێکی تر بگرم

.... ئەی یار!

له‌ ئاکامی جوانیی بێبڕانه‌وه‌ی ماچی یاردا، ده‌مه‌وێ بڵێم: 
ماچی ماڵئاوایی
ماچی تابۆشکێنی
ماچ هه‌ڵگری ناخ و گشت حه‌ز و خۆشه‌ویستیی و ئاواته‌کانی مرۆڤه‌ که‌ گرێی ده‌روونیی شێواوی مرۆڤ ئه‌کاته‌وه‌. ماچ، سنووری دووری نێوان خۆشه‌ویستی و ژیانی ئه‌وه‌نده‌ له‌یه‌ک نزیک کردۆته‌وه‌ که‌ له‌ ئامێزی یه‌کتری دا جێگایان ده‌بێته‌وه‌. له‌م دنیایه‌ی که‌ ئێمه‌ی تێی که‌وتووین، ئه‌وه‌نده‌ فه‌زای ترس و دڵه‌راوکێی ژیان به‌رین بۆته‌وه‌ که‌ جێگایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی و ئه‌وین نه‌ماوه‌، وه‌ک بڵیی خۆشه‌ویستیی نامۆیی‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ له‌ ژیانی ئێمه‌دا.






۱۳۹۲ مهر ۲۴, چهارشنبه

شوناس و مێژوو رۆڵی مێژوو لە بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی دا

خالید تەوەکولی
وەرگێڕان: ئەفراسیاب گرامی

پێشەکی:
نەتەوە و شوناس، لە چەمکە بنەڕەتی و لە هەمان کاتدا ئاڵۆزەکانی زانستی مرۆڤایەتین، ئەگەرچی زۆربەی بزووتنەوە و بە گشتی دیاردە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان بە یارمەتی ئەمانەوە شرۆڤە و راڤە ئەکرێن، بەڵام لە هەمان کاتدا زانایانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەهەمبەر پێناسە و چۆنیەتی بیچمگرتن و پەرەسەندنیدا لەسەر روانگەیەکی تایبەتەوە، کۆک نین.