بانگەواز بۆ هەموو لایەک
پرۆژە: پێشنیار بۆ نووسینەوەی مەنشوورێکی سیاسی و
کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
دۆستان، چالاکانی سیاسی، رووناکبیران و مافزانانی
ئازیز!
هاوڕێیان
ئازیز!
ئه‌و بارودۆخه
سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه چ له ئاستی نێوخۆیی و چ له ئاستی ده‌ره‌کییدا به خاڵه
لاواز و به‌هێزه‌کانییه‌وه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا درووست بووه، به‌رهه‌می گه‌شه‌ی
سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له سه‌ده‌ی بیسته‌م تا به ئێستایه که به دڵنیاییه‌وه
بارودۆخێکی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندوه و که‌وتۆته ململانێیه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسی
و ئایدۆلۆژیی سه‌د ساڵی رابردوه‌وه. ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان گه‌یاندۆته
ته‌شقی سیاسه‌ت و ململانێکانی ناوچه‌که، دۆزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی حاشالێکراوه
له لایه‌ن نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌کانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه