كچ ئه‌گه‌ر وه‌ك كوڕ نه‌كا سینگی به قه‌ڵغانی گوللـه
زه‌حمه‌ته ته‌نیا به كوڕ ئیشی گه‌لت بۆ سه‌ركه‌وێ
زه‌حمه‌ته ته‌نیا به كوڕ ئیشی گه‌لت بۆ سه‌ركه‌وێ
مامۆستا قانع
ئاماده‌كردن:
به‌رایی:
بزووتنه‌وه‌ی ژنانی كورد ئه‌وڕۆكه له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه رووناكبیرییه‌كانی كوردستان‌و ئێران‌دا ده‌كه‌وێته به‌رباسه‌وه. ئاوڕدانه‌وه له‌م بزووتنه‌وه‌یه، ئاوڕدانه‌وه له بزووتنه‌وه‌یه‌كی ره‌وای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسییه كه شانبه‌شانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام‌و چالاكه. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌و ره‌نج‌و مه‌ینه‌تی‌و هه‌وڵ‌و ته‌قلا‌و هه‌روه‌ها چالاكییه‌كانی ژنانێك وه‌كوو رووناك سه‌فازاده، هانا عه‌بدی، په‌روین ئه‌رده‌ڵان، رۆئیا تلووعی‌و .... ده‌خه‌ینه به‌رباسه‌وه‌و ئاوڕێك له بزووتنه‌وه‌ی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ده‌ینه‌وه.
بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان
له بارودۆخی ئێستاكه‌ی جیهان‌و دنیای پڕ له گۆڕان‌و گۆڕانكاری زانست‌و تیكنۆلۆژی‌دا، گوتاره فه‌رهه‌نگییه‌كان‌و توێژینه‌وه‌و راڤه‌كردنی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ورێكی سه‌ره‌كیی له پانتایی رۆژنامه‌و گۆڤار‌و راگه‌یاندنه‌كان‌و میدیاكانی جیهانی ده‌گێڕن‌و له لایه‌ن لێكۆڵه‌وه‌رانی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌خرێنه به‌ر باس‌و شرۆڤه‌وه.
بزاڤه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له به‌ربه‌یانی مێژووه‌وه، وه‌ك كردارێكی پرسهه‌ڵگر‌و جێگای تێڕوانین بوون. كردارێك كه توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ له پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی گۆڕانخواز‌و هانده‌ری توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی كولتووری كۆمه‌ڵگای مرۆیی بوون.
ژیانه‌وه‌خوازانه‌ی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له به‌ستێنی كۆمه‌ڵایه‌تی، دۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێكهاته‌و ساته‌وه‌خته مێژووییه‌كان‌و ...هتد له ره‌وتێكی عه‌قڵانی‌و ئوبژكتیڤ‌دا، توانیویه‌تی گۆڕانكارییه‌كی مه‌زن پێك‌بێنێ. ئه‌وڕۆكه بزاڤه نوێیه‌كان له هه‌وێنی دیارده‌كۆمه‌ڵایه‌تییكان‌دا سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن كه سه‌رنجی توێژه‌ران‌و لێكۆڵه‌رانی بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ لای خۆیان راكێشاوه‌و سیستمه سوننه‌تییه‌كان له بزاڤێكی عه‌قڵانی‌و جه‌ماوه‌ری‌دا هه‌ڵده‌ته‌كێنێ‌و سیستمه مۆدێڕنه‌كان ده‌بنه ئاڵتێرناتیڤی سیستمه كۆن‌كه‌وتوو و له‌كه‌ڵك‌كه‌وتووه‌كان. هه‌نووكه گرینگی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له نێو گوتاری به‌جیهانیبووندا وه‌ك گوتارێكی فره‌چه‌شن‌و فره‌ره‌هه‌ند، هه‌موو كه‌لێن‌و قوژبنه‌كانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ده‌ته‌نێ‌و باندۆڕێكی گشتگیر‌و ئه‌رێنی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی جیهان‌دا، داناوه.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بزاڤه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئامانجی جۆری ده‌ستڕاگیشتن به ئامانجه‌كانیانه‌و له ره‌نێوهێنانه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌و ستراكتۆری كۆمه‌ڵگا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. واته بزاڤه سوننه‌تییه‌كان پتر شێوازێكی سوننه‌تی‌و توندوتیژانه، مه‌زنخوازانه، شوڤێنیزمی، ... لێ‌كه‌وتۆته‌وه، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بزاڤه نوێیه‌كان له شێوازی قه‌ناعه‌ت پێ‌هێنان، ڕێپێوانی یاسایی، به‌رهه‌ڵستكاری‌و ... به‌شێوه‌یه‌كی به‌رین‌و كه‌رنه‌ڤاڵی كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا داده‌نێن.
"سن‌سیمون" بۆ یه‌كمین‌جار زاراوه‌ی بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی له‌سه‌ده‌ی 19دا داهێنا. " سن‌سیمون" له‌و باوه‌ڕه‌دابوو كه" به جمانی پیاوماقووڵان (نخبه‌گان)ی زانستی، رۆشنبیران‌و تاكه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بوو توانرا، سیستمێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له بیاڤی ئه‌ندێشه‌و هزری كۆمه‌ڵگا، شكڵ بگرێ".
بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م به ته‌وژم‌و گوڕوتینێكی نوێ به‌دوای شه‌پۆله‌كانی پیشه‌سازی‌و گه‌شه‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگا، ده‌ركه‌وتنی چینه‌كانی كۆمه‌ڵ، چوراچێوه‌یه‌كی به‌رینخوازی له خۆگرت. گیدێنز ده‌ڵی: "بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك هه‌وڵدانێكی به‌كۆمه‌ڵ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان، له رێگه‌ی كردارێكی گشتی له‌ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كاندا پپَناسه ده‌كرێ". له وه‌ها ره‌وشێكدا بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای هزر، ئیدئۆلۆژی، میكانیزمه شوێندانه‌ره‌كان، پێگه‌ی چینایه‌تی،... دو جۆر بزاڤی به‌هێز كردوه كه رۆڵێكی به‌رچاویان گۆڕانكارییه‌كانی دوو سه‌د ساڵی رابردوودا گێڕاوه:
یه‌كه‌م، بزاڤه كۆمه‌ڵایه‌تییه گشتگیره(كلان‌نگر)ه‌كان، كه بزاڤگه‌لێكی نه‌ته‌وه‌خواز، سوسیالیستی، بناژۆخواز، ... له خۆده‌گرێ‌و هۆكاری پێكهێنه‌ری شۆڕشه‌مه‌زنه‌كانن‌و شه‌ڕه گه‌وره‌كان بوون. نێوئاخنی ئه‌م بزاڤه سه‌رتاپاگیرانه به ئیدئۆلۆژییه‌كی مه‌زن پشت ده‌به‌ستن‌و به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان هه‌موو توێژه‌كانی كۆمه‌ڵ ده‌گرێته‌وه.
دوهه‌م، بزاڤه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه وردبین(خردنگر)ه‌كانن، واته بزاڤگه‌لێكی مودێڕن‌و ئه‌وڕۆیی‌یه كه خوازیاری گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری كۆمه‌ڵگاكان. ئه‌م شێوه بزاڤگه‌له كرده‌كاره‌كانی له چوارچێوه‌یه‌كی مافخوازی‌و هه‌وێنی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مرۆڤ ره‌نگ ده‌داته‌وه وه‌ك: بزاڤی ژنان، سه‌وزه‌كان ( ژینگه‌پارێزان)، خوێندكاران، لاوان، منداڵپارێزان، ... تایبه‌تمه‌ندییه مودێڕنه‌كانی سه‌رده‌می هاوچه‌رخن‌و شوێنپێیه‌كی تایبه‌تییان له پانتای جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تیی ـ سیاسی و فه‌رهه‌نگی‌دا بۆ خۆیان داگیركردوه. بزاڤه وردبینه‌كان له ئاستی جیهان‌دا، شێوازێكی مودێڕنی حه‌قیه‌قه‌ت‌ته‌وه‌ر‌و كرده‌كارانه‌یه‌و راستییه‌كی به‌رهه‌ستی ئه‌مڕۆیی كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌و به شێوه‌یه‌كی گونجاو ژیانی به‌رهه‌ست‌و ده‌رهه‌ستی ئه‌م دۆخه‌ی توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا له ره‌وتێكی نوێ‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. تایبه‌تمه‌ندیی گرینگی ئه‌م بزاڤه نوێیانه‌ی جیهان: بنه‌ماشكێنی، به‌ره‌نگاری، ئاكارخوازی، فره‌ڕه‌هه‌ندی، شه‌به‌كه‌یی، كه‌رنه‌ڤاڵی كه له‌سه‌ر شێوازی به‌رخۆدان‌و خواسته‌كانی تایبه‌ت به ژیانی ئه‌وڕۆی مرۆڤ دابین ده‌كا‌و تێڕامانه‌كان‌و تێڕوانینه‌كان له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگای مودێڕن‌و سوننه‌تی، ده‌سه‌ڵات‌و دابینكردنی مافه‌كانیان، پێمڵ ده‌كا. ئه‌م بزاڤگه‌له به هۆی تێكه‌ڵاوبوونی كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له گوندێكی چووكه‌ی جیهانی‌و به جیهانیبوونی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ‌و دێموكراسی‌و ناچه‌قبه‌ستوویی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای سه‌رده‌می نوێ، بۆته هۆی گۆڕانێكی مه‌زن له بناخه‌داڕشتنی پێكهاته‌یه‌كی نوێ‌و بنیاتنانه‌وه‌و راهێنانی فه‌رهه‌نگی‌و له ئاستی كۆمه‌ڵگادا بۆ رێفۆرمێكی سیاسی ـ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ... هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی بزاڤه نوێیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان:
ـ لۆژیكی سه‌ره‌كیی ئه‌م چه‌شنه بزووتنه‌وانه وه‌ك: ژنان، خوێنكاران، ژینگه‌پارێزان، منداڵپارێزان...هتد، گۆڕانی دۆخی هه‌نووكه‌ی‌و هه‌نگاونان به‌رو دۆخێكی نوێتره‌وه به میكانیزم‌و چوارچێوه‌یه‌كی دیكه‌وه، ئاوه‌زمه‌ند، گۆڕانخواز، لۆژیكی، گشتگیر، بیروهزرێكی كراوه بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگا.
ـ بزاڤه‌كان ناسكار(سوژه)ێكی دیاریكراو‌و رزگاریده‌رن. واته بكه‌رێكی مێژوویی هاوچه‌رخ‌و چالاكخوازه كه به پێی خودئاگایی‌و هۆشیاری له گۆڕاندنی دۆخێكی داسه‌پاو‌و چه‌ق‌به‌ستوودا ده‌وری سه‌ره‌كیی ده‌گێڕێ. بۆیه بزاڤه‌كان ئاست‌ته‌نگه‌كان ده‌ناسێ‌و پێكهاته‌شكێنی ده‌كا.
ژنان له ره‌وتی مێژوودا
ژن وه‌كوو بوونه‌وه‌رێكی نامۆ ئه‌وڕۆكه له به‌رده‌م هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا، پێوه‌ندییه‌كی قه‌یراناوی له‌گه‌ڵ مێژووی مرۆڤایه‌تی‌دا هه‌یه. له‌وێڕا كه هه‌مووكات مێژوو به قه‌ڵه‌می نووسه‌رانی پیاو نووسراوه، كه‌متر هێما به رۆڵی ژنان له سه‌رهه‌ڵدانی شارستانییه‌تدا كراوه. ئه‌گه‌ر له سووچێك له مێژوودا باس له ژنان كرابێ، ئه‌وا له روانگه‌ی پیاوانه‌وه بووه‌و پاش ئه‌وه‌ی كه به تاووتوێكردنی ره‌وتی مێژوو كه ده‌ورانێك له مێژوو به ناوی "دایك شایی" یان "ژنسالاری" هه‌بووه، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ رۆڵی ژن هه‌تا ده‌ورانی مۆدێڕنیته كه‌متر بۆته‌وه.
دێترمنیزمی پێكهاتوو له به‌ستێنی مێژوودا، بۆته هۆی چه‌نشێك له كرده‌كار‌و بیری زاڵ كه پیاوان له رووی فیزیكی‌و جه‌سته‌ییه‌وه په‌ره‌یان پێداوه‌و گوتاری پیاوسالاری باڵی خۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا كێشاوه. له واقێعدا پیاوان توانیان له به‌ستێنێكی به‌رین‌و به‌رفراواندا هێژموونی خۆیان به‌رنه ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا زاڵ ببن. له‌م روویه‌وه‌یه كه بیروباوه‌ڕه پیاوسالارییه‌كان یه‌كێك له رێكاره‌كانی پێناسه‌ی پیاوانه بۆ ژن بووه‌و ژنی له رووی جینسییه‌ته‌وه پێناسه كردووه. له رابردوودا، له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا ئازادیی ژن هه‌بووبێ، رۆڵی ژنانیش به‌رچاو بووه.
سیمای ژنان‌و ره‌وشی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌یان له رابردوودا كه‌متر بووه‌و كه‌متر له رووپه‌ڕه‌كانی مێژوودا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به وته‌ی یه‌كێك له نووسه‌رانی هاوچه‌رخی ژن ده‌ڵێ: ژن له ریزی سه‌رسووڕهێنه‌رترین‌و نامۆترین و ئازارچیژترین بوونه‌وه‌ره‌كانی هاوچه‌رخ‌و مێژوو بووه. ژن له مێژووی كه‌ونارا‌و سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاستدا چیرۆكی حه‌كایه‌ته پڕ له ئازار‌و مه‌ینه‌تییه‌كانن‌و به‌رده‌وام به دوای ده‌ربازبوون مرۆڤ له شه‌وانكاره‌ییه‌وه بۆ وه‌رزێری، ژنان چه‌وساونه‌ته‌وه.
له چاخی كه‌ونارا(باستان) هه‌تا ده‌ورانی مۆدێڕنیته ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی پیاوه‌كاندا بووه، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا سیاسی نیه، به‌ڵكوو ئابووری‌و فه‌رهه‌نگیش بووه. ئه‌ره‌ستوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه كه‌سێكی دێموكرات بوو له كتێبی "سیاسه‌ت"دا ده‌نووسێ: "پێوه‌ندی ژن له‌گه‌ڵ پیاو، پێوه‌ندییه‌كی فه‌رمانڕه‌واو فه‌رمانبه‌ره". تێڕوانینی ئه‌ره‌ستوو تێڕوانینێكی سروشتگه‌راییه، تا ئه‌وه‌ی كه روانگه‌یه‌كی مۆدێڕن‌و ئه‌مڕۆیی هه‌بێ.
له رۆمی كه‌ونارادا، ژنان مافی كۆمه‌ڵایه‌تییان نه‌بوو‌و له میراتیش بێ به‌ش ده‌كران. ژن له دوای مردنی مێرده‌كه‌ی وه‌ك كه‌لوپه‌له‌كانی دیكه بۆ میراتگره‌كانی ده‌مایه‌وه، رۆمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه له بواری یاسا‌و مافه‌وه پێشكه‌وتنی زۆریان وه‌ده‌ست هێنا بوو، به‌ڵام بیروڕٍای گشتی سه‌باره‌ت به ژنان له توندوتیژیو سه‌ختگیرییه‌وه نزیك بوو.
له دێموكراسی ئاتێندا ژنان له‌گه‌ڵ كۆیله‌كاندا یه‌كسان بوون‌و مافی ده‌نگدان‌و خاوه‌نداریه‌تیی ئابووریان نه‌بوو. به‌هه‌ره‌سهێنانی ئێمپراتوورییه‌تی رۆم، فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی له ژێر كاریگه‌ریی كولتووری مه‌سێحییه‌ت دا تا راده‌یه‌ك له‌بار بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاست قۆناغی حه‌سانه‌وه‌ی ژنانی ئورووپایی كۆن بوو، به‌ڵام سه‌ده‌كانی شه‌ش‌و حه‌وتی زایینی كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی بیروباوه‌ڕی مه‌سێحییه‌ت به چاوی رێزه‌وه ده‌یڕوانیه ژن، به شێوه‌یه‌ك كه توانی بۆچوونی دواكه‌وتوانه‌ی پێش له مه‌سێحییه‌ت سه‌باره‌ت به ژن بگۆڕێ. چونكه ئه‌م ئایینه له‌سه‌ر بناخه‌ی ژنێك به ناوی مه‌ریه‌م پێكهێنرا، كه له‌سه‌ده‌كانی ده‌یه‌م‌و یازده‌هه‌می زایینی‌دا، ژنان هێدی هێدی هاتنه نێو كاروباری سیاسی، حكوومه‌تی‌و قه‌زایی‌یه‌كانه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی
فیمینیزم، بزووتنه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه بۆ ده‌ست راگه‌یشتن به مافه‌كانی ژنان و ئیدئۆلۆژییه‌كه بۆ گۆڕینی كۆمه‌ڵگا كه مه‌به‌سته‌كه‌ی ته‌نیا وه‌دیهاتنی به‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ژنان نیه، به‌ڵكوو خه‌ون به لابردنی هه‌ر چه‌شنه زوڵم و هه‌ڵاواردن و جیاوازیدانانێكی ره‌گه‌زییه‌وه ده‌بینێ، هه‌موو ئه‌و مه‌یل‌و رێبازانه كه له‌ژێر چه‌تری به‌ربڵاوی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن كه ژنان له‌گه‌ڵ بێ عه‌داڵه‌تی و ناوبه‌رابه‌ریدا به‌ره‌وڕوون، به‌ڵام له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هۆیه‌كانی زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه له‌سه‌ریان راڤه‌ی جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و هه‌ر به‌و پێیه رێكار و شێوازی جۆراوجۆر پێشنیار ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ربنه‌مای دابه‌شكردنێكی گشتی مێژوویی مرۆڤایه‌تیی دوو قۆناغی مه‌زن هه‌یه، قۆناغی پێش له پیشه‌سازی (سه‌نعه‌تی)و قۆناغی پیشه‌سازی (سه‌نعه‌تی). ئه‌گه‌ر ئه‌م دابه‌شكردنه‌و ئاسه‌واره‌كانی قبووڵ بكه‌ین كه بریتییه له بوونی دابڕٍانێكی نێوان ژیاری پیشه‌سازی‌و پێش له پیشه‌سازی، له روانگه‌ی شوناس‌و مه‌عریفه‌شه‌وه ئه‌م دابه‌شكردنه شیاوی قبووڵ كردنه. به واتایه‌كی دیكه قۆناغی پێش له پیشه‌سازی، مه‌عریفه‌ش پێش له پیشه‌سازی بووه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه.
زۆر له چه‌مكه نوێیه‌كان له‌سه‌ربنه‌مای راڤه‌یه‌ك، له به‌ستێنی مه‌عریفه‌ی قۆناغی پیشه‌سازی‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. هه‌ست كردن به پێویستی گه‌شه‌سه‌ندن له قۆناغه جیاوازه‌كان‌و، رۆڵ‌و مافی ژن له گه‌شه‌كردندا، به تایبه‌ت ئه‌م چه‌مكگه‌له له داوێنی مه‌عریفه‌ی قۆناغی پیشه‌سازی له دایك بوون.
رۆڵی ژنان له گه‌شه‌سه‌ندن راسته‌وخۆ به گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌وه به‌نده. مه‌به‌ست له گه‌شه‌سه‌ندن گۆڕانكارییه‌كی به‌رین‌و گشتگیره، كه له رووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كولتووری‌و بواره‌كانی دیكه‌ی ژیانی مرۆڤایه‌تی له خۆ ده‌گرێ. وه‌ها گه‌شه‌سه‌ندنێك ده‌بێ ده‌رتانی پێویست بۆ كۆمه‌ڵگا بڕه‌خسێنن تا ژنان وه‌كوو "نیوه‌ی كۆمه‌ڵ" بتوانن به ئامانجه مرۆییه‌كانی خۆیان بگه‌ن. ئه‌م ره‌وته له مێژوودا به وته‌ی تافلره‌كان، هه‌تا به‌ر له قۆناغی پیشه‌سازی، مێژووی مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانیوه گرینگی زیاتری پێ بدات‌و گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له رووی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بكاته پێوه‌ری پێشكه‌وتن.
فیمینیزم وه‌ك رێبازێك كه هه‌وڵی پێشخستنی مافه‌كانی ژنان ده‌دا له‌سه‌ده‌كانی هه‌ڤده‌و هه‌ژده‌ی زایینی‌دا هاوكات له‌گه‌ڵ خێراتربوونی سێكولاریزاسیون له ئه‌خلاق‌و فه‌رهه‌نگ، ئاڵوێری كۆیله‌كان‌و هه‌ژار بوونی به‌شێك له مرۆڤایه‌تی‌و كۆكردنه‌وه‌ی سامان، حورمه‌تی مرۆڤ له ئورووپا، به رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا‌و پاشكه‌وته ماددییه‌كانی هاته خواره‌وه، له‌م نێوه‌دا، بارودۆخی ژنان له چاو پیاوان دژوارتر‌و خراپتر بوو، ژنی رۆژئاواییش فیمینیزمی به تاكه پشتیوانی قانوونی‌و رێز‌وحورمه‌تی له ده‌ست چوونی خۆی داده‌نا، ره‌خنه له یاسا نا عادڵانه‌و نادادپه‌روانه‌كان، پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات، فه‌رهه‌نگ، بایه‌خه‌كان‌و داب‌و نه‌ریته پیاوسالاره‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌زانی. ده‌توانین به‌م پێیه ره‌وتی مێژوویی سه‌رهه‌ڵدانی فیمینیزم به دووبه‌شی سه‌ره‌كیی ناودێر به شه‌پۆله دوو لایه‌نه‌كان پۆلێن به‌ندی بكه‌ین. شه‌پۆلی یه‌كه‌م فیمینیزم تیشك ده‌خاته سه‌ر بزووتنه‌وه فیمینیسته‌كانی كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی. ته‌وه‌ری چالاكییه‌كانیان وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسان بۆ ژنان‌و به تایبه‌ت مافی ده‌نگدان بوو، شه‌پۆلی دووه‌م له كۆتایی‌یه‌كانی ده‌یه‌ی 60و ته‌واوی ده‌یه‌ی 70ی سه‌ده‌ی بیسته‌می زایینی، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی سه‌رله نوێیه دژی نه‌بوونی یه‌كسانیی ژنان‌و زیاتر گرینگی به پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیی ژنان ده‌دات.
ئه‌م دوو شه‌پۆله فیمینیستییه پێیان وایه كه بیاڤێكن كه هه‌ڵگری بیروباوه‌ڕه‌كان، مێژوو‌و هه‌نگاوگه‌لی تایبه‌تی خۆیانن. به‌ڵام له كرده‌وه‌دا له نێوان ئه‌م بیروباوه‌ڕ‌و كرده‌وانه‌دا هیچ یه‌كگرتنێك به‌دی ناكرێ.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وڕۆكه زۆر له لێكۆڵه‌رانی بواری زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیان وایه كه بزاڤی فیمینیستی به نێو شه‌پۆلێكی دیكه‌دا تێده‌په‌ڕێ كه به شه‌پۆلی سێهه‌م ناودێر كراوه. ئه‌م شه‌پۆله له ده‌یه‌ی 1970ی زاینییه‌وه هه‌تا ئێستای گرتۆته به‌ر. له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌كانی ئه‌م شه‌پۆله، تێپه‌ڕین له مه‌ودایه‌كی په‌نگراوی ژن بوون‌و ره‌هایی له به‌نده‌یی‌و كۆیله‌تی‌و سه‌رهه‌ڵدانی گوتاری فیمینیستی. كه ئه‌و شه‌پۆله له نووسراوه‌كانی شاعیرانی فێمینیست‌و هه‌روه‌ها له نێو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه رووناكبیرییهكاندا جێگای مشت‌و مڕه‌و كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاویان هه‌یه.
به گشتی فێمینیسته‌كانی جیهان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون كه فیمینیزم ئه‌و زانست‌و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه پێی وایه ژن به هۆی ژنبوون‌و جینسیه‌ته‌وه سته‌می لـێ‌ده‌چێ‌و تووشی هه‌ڵاواردن ده‌بێ، هه‌ر بۆیه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌و لابردنی ئه‌و سته‌مه چ له‌سه‌ر ژنان‌و چ له‌سه‌ر پیاوان، ده‌بێته هۆی یه‌كسانی نێوان كۆمه‌ڵ‌و مرۆڤ به مافه‌كانی ده‌گات. شیاوی ئاماژه پێدانه كه بزووتنه‌وه‌ی ژنان هه‌ڵقووڵاوی ده‌ورانی مۆدێڕنیته‌ن، ده‌ورانێكه كه ئێمه گوێ بۆ عه‌قڵانیه‌ت‌و هزر‌و ئه‌ندیشه ده‌گرین نه‌ك بۆ خورافه‌و دواكه‌توویی.
له‌روانگه‌ی كۆمه‌ڵناسییه‌وه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م به‌شداریی سیاسی ژنان له كاروباری سیاسیی‌دا هه‌مان روانگه‌ی سوننه‌تی‌و جیهانگیریی پیاوسالارانه‌یه كه له زۆر وڵاتانی جیهان‌دا به تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به هۆی سه‌رهه‌ڵدان‌و گه‌شه‌كردنی بناژۆخوازی‌و رادیكالیزمی ئیسلامی، فه‌رهه‌نگی پیاوسالارانه، ره‌وشی ناله‌باری ژنانی دووقات خراپتر كردووه‌و بوونی رێژیمه توتالیتێره‌كان دو ئه‌وه‌نده ره‌وشی چاره‌سه‌ری پرسی ژنانی دواخستووه‌و په‌كی خستووه.
له‌م روویه‌وه پێویسته بڵێین كه گه‌وره‌ترین بوێری‌و ئازایه‌تی كه ده‌بێ ژنان هه‌یانبێت، ئازایه‌تی‌و بوێری بیركردنه‌وه‌یه. له واقێعدا هه‌مان وته‌ی كانت كه له سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری دا ده‌ڵێ:"بوێر به هه‌تا بیر بكه‌یته‌وه‌و به‌ته‌نیا بیر بكه‌یته‌وه". ئه‌وه‌ش به‌ڕای من گه‌وره‌ترین بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی ژنان ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به یه‌كسانی له كۆمه‌ڵگادا. "ویرجینیاوولف" پێی وابوو كه هه‌ر ژنێ ده‌بێ ژوورێكی تاكه‌كه‌سی هه‌بێ هه‌تا خودموختاری خۆی هه‌بێ‌و ئازادییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر بكات.
بزاڤی فیمینیستی به گشتی له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه مه‌سه‌له‌ی حقووقی ژنان یه‌كێ له‌و بابه‌تانه‌یه كه به وته‌ی "راسته‌كان" به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر كراوه‌و ئه‌و كه‌م‌و كوڕییانه‌ش كه هه‌یه ئه‌گه‌ر یاسایی بكرێن، ته‌واو ده‌بێ ـ یان به باوه‌ڕی "چه‌په‌كان" ره‌وتێك كه پرسه‌كه‌ی له چاره‌سه‌ری دژایه‌تیی چینایه‌تیی‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستمی چینایه‌تییه دایه‌و پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی سوسیالیستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات. به‌ڵام له راسیتدا فێمینیزم وه‌كوو بزاڤێكی سه‌رتاپاگیر به جیهانبینی‌و گوتاری زاڵی خۆی ئه‌وڕٍۆكه وه‌كوو ئیدئۆلۆژییه‌ك ده‌ركه‌وتووه‌و له كۆمه‌ڵگادا بابه‌تێكی ئۆبژكتیڤ‌و بابه‌تییانه‌یه كه ده‌بێ به روون‌و ئاشكرا بخرێته به‌رباسه‌وه‌و هه‌نووكه‌ش گوتاری فیمینستی به‌سه‌ر كه‌ش‌و هه‌وای كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه رووناكبیرییهكاندا زاڵ بووه.
ده‌توانین هێما به گرینگ‌ترین ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیزم بكه‌ین كه بریتین له:
ـ هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی وه‌ك یه‌ك له‌گه‌ڵ پیاوان.
ـ هه‌وڵدان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌كه‌م گرتنی ژنان
ـ پێداگری له سه‌ر نه‌بوونی یه‌كسانیی‌و به‌ارمبه‌ریی نێوان ژن‌و پیاو
ـ هه‌وڵدان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافی یه‌كسانی‌و ....
كه هه‌موو ئه‌م ئامانجانه له بیاڤی تاك، بنه‌ماڵه، كۆمه‌ڵگا، جیهانیدایه.
به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین بڵێین كه سه‌ده‌ی بیسته‌م، سه‌ده‌یه‌كی گرینگ‌و پڕ بایه‌خ بوو بۆ ژنان كه توانیان مافه یاساییه‌كانی خۆیان به‌ده‌ست بێنن، كه هه‌تا به‌ر له‌م سه‌ده‌یه خاوه‌نی ئه‌م مافانه نه‌بوون.
بزاڤی ژنان له كوردستاندا
زۆر له نووسه‌رانی كورد‌و گه‌ڕیده‌كان، كوردبوون‌و پێگه‌ی ژنان له ئاستی خان‌و ده‌ره‌به‌گ‌و ده‌سه‌ڵاتی خێڵدا له به‌راورد له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، نیشان له یه‌كسانی كۆمه‌ڵگای كوردی وێنا كردووه. موساعه‌نته‌ر، نووسه‌ری به ناوبانگی باكووری كوردستان له وتارێك له ژێر ناوی " پێگه‌ی ژنی كورد له مێژووی كورددا" (1991) ده‌ڵێ: ئێمه له رێگای كتێب‌و ده‌ستنووسه كۆنه‌كانه‌وه تێگه‌یشتین كه له نێوان كورده‌كاندا، ژنان له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، له‌گه‌ڵ پیاوان یه‌كسان بوون. له درێژه‌دا ده‌نووسێ كه له ده‌وره‌ی ئیسلامدا،ـ ژنانی كورد وه‌كوو موسوڵمانه‌كان مه‌جبوور به داپۆشاندنی رومه‌ت‌و سیمایان نه‌بوون. هیچ كات له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له پیاوان جیا نه‌كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها ئاماژه به چه‌ند سه‌رۆك خێڵی ژن ده‌كات وه‌كوو: عادیله‌خان له هه‌ڵه‌بجه، په‌ریخان خاتوون له ناوچه‌ی ماردین، شه‌مسی خاتوون، حه‌پسه‌خان نه‌قیب و ....
"مینۆرسكی" رۆژهه‌ڵاتناس، له‌م باره‌وه وه‌ك رۆژهه‌ڵاتناسێك ده‌ڵێ: كورد له‌سه‌ر جه‌م نه‌ته‌وه‌كانی مووسڵمان‌و ناموسڵمانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ژن‌دا لێبورده‌یه. هه‌وره‌ها "دێرك كینان" ده‌رباره‌ی كورد‌و هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ژنانی كورد ده‌ڵێ: ژنی كورد خاوه‌نی بڕێك ئازادی‌یه، پتر له ژنانی نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێ ئازادی هه‌یه، چونكه جل‌و به‌رگی حیجابی له‌به‌ر ناكات.
سه‌رچاوه مێژوویه‌كان باس له كه‌سێتی تاكی كورد له رووی ئازادییه‌كی رێژه‌ییه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وڕۆكه پرسی وه‌كوو واقعێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی به‌رچاوه. ژنانی كورد وه‌كوو مێژووی كورد، سه‌فه‌رێكی دوور و درێژی ژانگرتنی تیپه‌ڕاندوه‌و شه‌وگارێكی ته‌نیایی‌و سه‌ختی به دیار خه‌ونه‌كانی خۆیه‌وه رۆژ كردۆته‌وه. به‌ڵام له‌و وتاره‌دا به هێما كردن بۆ بزاڤی ناسیونالیستی كوردستان، تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر گوتاری فیمینیستی كوردستان.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ناسیونالیزم گه‌وره‌ترین هه‌ڤبه‌ندی‌و یه‌كانگیری‌و هاوپێوه‌ندیی ژنانی كورد بووه. بزاڤی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، بۆن‌و به‌رامه‌ی ناسیونالسیتی هه‌بووه‌و شۆڕشه ئازادیخوازه‌كان هه‌میشه پێشه‌نگ بوون‌و ژنانیش له‌و شۆڕشانه‌دا به‌شداری چالاكانه‌یان هه‌بووه. وه‌كوو نمونه‌ش نه‌ته‌وه‌ی كورد كه ژنانیش له به‌رگی پێشمه‌رگه، وه‌كوو سه‌ربازی نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌ملێكراو بۆ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌یان خه‌باتیان كردووه‌و هه‌نووكه‌ش له سه‌نگه‌ری به‌رخۆداندان.
ژنان وه‌ك پێكهێنه‌ری نیوه‌ی كۆمه‌ڵ، له ره‌وتی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی كورد دا، رۆڵێكی به‌رچاو ئه‌كتیڤیان گێڕاوه. شانبه‌شانی پیاوان له ره‌وگه‌ی ئه‌م ئامانجه پیرۆزه‌دا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه به‌رزه‌كانی كوردبوون‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌خوازی كورد، رۆڵێكی به باندۆریان هه‌بووه‌و پێگه‌یه‌كی پڕبایه‌خیان له مێژووی خه‌باتی سیاسی ـ نه‌ته‌وه‌یی كورددا، هه‌یه. ژنان جیا له‌وه‌ی كه له رووی ره‌گه‌زییه‌وه له لایه‌ن بیرۆكه پیاوسالارییه‌كان‌و بیروباوه‌ڕه مه‌زهه‌بیی‌و داب‌و نه‌ریته دواكه‌وتووه‌كانه‌وه كه به‌سه‌ریدا زاڵه‌و بۆته هۆی نه‌هامه‌تی‌و پاشكه‌وتووی ژنان، سته‌میان لـێ‌چووه، هه‌روه‌ها سته‌مێكی دیكه‌یان لـێ‌چووه كه ئه‌ویش سته‌می نه‌ته‌وایه‌تییه. ژنی كورد، تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردییه كه له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیل‌و چه‌وساوه‌ی كوردستاندا ده‌ژی‌و شانازی به هێماو نیشانه‌كانی كوردبوون‌و نه‌ته‌وه‌یی بوونی خۆی ده‌كات‌و هه‌وڵی بێ‌وچان بۆ سه‌قامگیری ئاواته له‌مێژینه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌دات. ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌كی مێژووكرده‌وه بڕوانینه خه‌باتی ژنی كورد، ژنی كورد به وته‌ی خاتوو مه‌هاباد قه‌ره‌داخی" دوانه‌یه‌كی دیله". واته جیا له هه‌ڵاواردنی جیسنی، هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌ییشی لـێ‌چووه. كه‌واته یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گه‌شه‌نه‌كردوویی‌و دواكه‌وتووی ژنان له كۆمه‌ڵدا، سیاسه‌ته دژه‌نه‌ته‌وه‌یی‌و ئاسمیلاسیۆنی نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست بووه‌و ئه‌و هۆكاره گه‌شه‌نه‌كردوویه‌و زاڵكردنی كولتوورێكی نه‌خوازراو‌و دیكتاتۆری‌و ئاینزاكردنی كورلتوورێكی ده‌ست‌وپێگیر، ژنانی له مه‌یدانی خه‌باتی كورد دا، كه‌م بایه‌خ نرخاندوه، به‌ڵام مێژوو ده‌یسه‌لمێنێ كه خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردبێ به‌شداری خه‌باتی ژنان لاواز‌و كه‌مڕه‌نگ بووه. فیمینزیزمی كوردی جیا له‌وه‌ی كه چه‌مكێكی مۆدێڕنی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌و ئاخێزگه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی بزاڤی مۆدێڕنی ژنان له سه‌رده‌می 11 مانگ ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان‌و دامه‌زرانی یه‌كه‌مین رێكخراوی تایبه‌ت به ژنان، به‌ڵام میژووی كوردیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه ژنان چ له وه‌رگرتنی به‌رپرسایه‌تی‌و چ له قۆناخه سه‌خت‌و دژواره‌كانی خه‌باتدا، شانبه‌شانی پیاوان‌و له سه‌فی پێشمه‌رگه‌ی نیشتماندا بوون. بۆیه ئاوڕدانه‌وه له كسێتی ژن‌و پێگه‌ی ژن له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و فیمینیزمی كوردی له‌و به‌رخۆدانه بێ‌كۆتاییه‌دا، ده‌بێ له‌به‌رچاو بگیردرێ. كه‌واته خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی، بێ به‌شداری به‌باندۆر‌و دینامیكی ژنان، ناتوانێ سه‌ربكه‌وێ‌و به ئامانجه‌كانی خۆی بگات‌و ئه‌و به‌شدارییه‌ش به درێژایی مێژوو له شۆڕشه كلاسیك‌و مۆدێڕنه‌كانی كورد دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه. به‌م بۆنه‌وه روونه كه زۆر ساویلكانه‌یه كه ئه‌گه‌ر بڵێین ناسیونالیزمی كورد، له‌مپه‌ری به‌رده‌م گه‌شه‌و په‌ره‌پێدانی ژنان‌و رۆڵی ژنان له ژیانی سیاسییاندا بووه.
سه‌رهه‌ڵدانی شارستانیه‌ت، بیچمگرتنی چین‌و توێژه نێونجییه‌كان‌و ورده‌بورژواییه‌كان، گه‌شه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن‌و سه‌رهه‌ڵدانی گرووپه‌كانی كوردستان، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتنی رۆڵی ژن وه‌كوو كاراكته‌رێكی به‌هێزی سیاسی له ژیانی سیاسی رۆژئاوا‌و ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و كوردستان به تایبه‌تی، بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی‌دا هاوته‌ریب‌و هاوپێوه‌ند ده‌رخست.
ژنانی كورد ناتوانن جیاواز له نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و فه‌رهه‌نگ‌و داب‌و نه‌ریتی كورده‌واری بن‌و خۆیان به دابڕاو له‌و كولتووره بزانن. چونكه له پێناسه له‌گه‌ڵ شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌دا نامۆ ده‌مێننه‌وه‌و ناتوانن خۆیان وه‌كوو پێشه‌نگی یه‌كسانی له كۆمه‌ڵدا ببیننه‌وه. له‌و سۆنگه‌وه‌یه كه ره‌وتی یه‌كسانیخوازی له كۆمه‌ڵگادا ده‌ستخستنه نێو بنه‌مایی‌ترین ژێرخانی كۆمه‌ڵ واته: فه‌رهه‌نگه. هه‌ر بۆیه فیمینیمی كورد، ژنی كورد به تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردی پێناسه‌ده‌كات كه هه‌ڵگری رۆحی نه‌ته‌وه‌یی‌و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه. واته خۆی له نێو كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام له جیهانبینی ژنبوونی خۆیدا وه‌كوو هه‌موو ژنانی جیهان، خاوه‌ن ماف‌و ئازادییه‌كانی خۆیه‌تی‌و له جیهانبینی كوردی دا، خاوه‌ن پێگه‌و شوناسی كوردی‌یه‌و ده‌توانێ خاوه‌ن گوتاری فیمینسیتی خۆی بێت.
ژنان ده‌بێ شوناسی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ شوناسی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان وه‌كوو ژن بگونجێنن. ژنانیش وه‌ك ناسیونالیست بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌م وه‌كوو ژن بۆ ئه‌ستاندنی مافه‌كانی خۆیان له به‌ستێنه جۆراوجۆره‌كاندا خه‌بات بكه‌ن. به‌پێی ڕوانینی بزووتنه‌وه‌ی میللی دێموكراتی كورد نه‌ته‌وه‌كان‌و ناسیونالیزم جنسییه‌تیان هه‌یه‌و وه‌كوو هێمای جۆراوجۆر بۆ وڵات وه‌كوو زێدی دایكی‌یه، له‌م روویه‌وه جه‌سته‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ژنان وه‌ك پشتیوانی نه‌ته‌وه ره‌چاو بكرێت. بۆیه له ژنان‌و بزاڤه‌كه‌یان چاوه‌ڕوانی ده‌كات كه به به‌شداری له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت‌و ره‌خنه‌ی پێوه‌ندییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی ده‌سه‌ڵات، به بزاڤی نه‌ته‌وه‌خوازیی ئیعتبار‌و ره‌وایی بده‌ن.
ئه‌م بزووتنه‌وه من پێم وایه كه به‌سه‌ر سێ قۆناغدا تێپه‌ڕ بووه كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م:
یه‌كه‌م: له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان هه‌تا شۆڕشی گه‌لانی ئێران:
خه‌بات بۆ ئازادی‌یه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان به درێژایی مێژووی سه‌ده‌ی بیسته‌م، نێواخنی بزاڤی ناسیونالسیتی كورد بووه. كه كۆماری كوردستان له فۆرم‌و قه‌واره‌ی خۆیدا وه‌كوو حكوومه‌تێكی مۆدێڕن له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌لی كورددا بوو.
له ماوه‌ی 11 مانگ ته‌مه‌نی پڕله‌شانازی‌و سه‌روه‌ری كۆماری كوردستاندا، بۆ یه‌كه‌مین‌جار جێژنی 8ی مارس، رۆژی جیهانی ژنان به شكۆیه‌كی گه‌وره‌و له رێوره‌سمێكی تایبه‌تی‌دا رێز له‌و رۆژه مێژووییه ده‌گیردرێت‌و ژنان به شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك ئه‌و جه‌ژنه به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌ودۆخه كه‌له كۆماری كوردستان بۆ ژنان پێك هات، بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ خه‌باتی مافخوازانه‌و یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن‌و دێمۆكراتیك كه تا ئه‌مرۆش هه‌ر به‌رده‌وامه‌و خه‌بات‌و تێكۆشانی ژنانی كورد تا گه‌یشتن به یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری‌و له هه‌موویان گرینگتر رزگاری نه‌ته‌وه‌یی درێژه‌ی ده‌بێ.
رێبه‌رایه‌تی كۆماری كوردستان گرینگیه‌كی به‌رچاویان به ژنان دابوو. بۆ نموونه له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگی راگه‌یاندنی كۆمار، 23 كه‌س له كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمار وتار پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له‌و 16 كه‌سه‌ی كه قسه ده‌كه‌ن دوانیان ژن بوون، وتاربێژانی ژن كه هه‌ردووكیان مامۆستای خوێندنگه‌ی كچان بوون (خه‌دیجه مه‌جدی‌و ویلماسه یادیان) رێزیان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان گرت‌و له‌سه‌ر پێویستی به‌شداری چالاكانه‌ی ژنان له خه‌باتدا پێداده‌گرن. و له رۆژی جێژنی 2ی رێبه‌ندان شاگرده‌كانی قوتابخانه‌ی "په‌روانه" له مه‌هاباد بۆ رێزلێنان له دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان رێژه ده‌ڕۆن.
له درێژه‌ی جێژنه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا كه له 18ی ژانوویه‌ی 1946دا رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرتی داوه، 23 له ئه‌ندامانی سه‌ره‌كی كۆماری كوردستان له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكدا ده‌ركه‌وتن، دوو كه‌س له 16 كه‌سێ كه ئاخاوتبوون، ژن بوون‌و قوتابخانه‌ی كچانه یه‌كێك له‌و قوتابخانه‌یه بوو كه تێدا سروودی نه‌ته‌وایه‌تی خوێندارو یه‌كێك له مامۆستاكان به ناوی:خه‌دیجه سدیقی" ده‌ڵێ:
"خوشكانی ئازیز، كاتی ئه‌وه هاتووه كه پشتی براكانمان بگرین‌و ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌كتر، چونكه وه‌ته‌ن چاوه‌ڕێی كچانیه‌تی كه به ده‌ست به چالاكی‌و فێربوون‌و په‌روه‌رده بكه‌ن. هه‌تا ببن به هاوشان‌و هاوخه‌باتی براكانمان. له جیهانی ئه‌مڕۆدا پێویسته كه كچان‌و كوڕان وه‌كوو خوشك‌و برا، بۆ پێشكه‌وتنی نیشتمان خه‌ریكی چالاكی‌و خوێنده‌واری‌و فێربوون ته‌نیا رێگایه".
له ئاخاوتنێكدا خاتوو عیسمه‌ت كچی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د، له قوتابخانه‌یه‌كی كچانه‌دا ده‌ڵێ:
ئێمه ژنان ده‌بێ جێژنی زۆر‌و به‌شكۆ بۆ ئازادییه‌كه‌مان بگرین، تا ئه‌وی كه هه‌موو جیهان بزانن كه ژنان كورد ئازادییان له پیاوان خۆشتر ده‌وێ.
كوبرا عه‌زیمی له‌مه‌ڕ كار‌و خه‌باتی ژنان هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ده‌ڵێ:
به هۆی دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵگاكه‌مان، كاری ئێمه دژوارتر‌و قورس تر بووه. ئێمه ده‌بێ بزانین چۆن ئه‌م باره قورسه له‌سه‌ر شانمان هه‌ڵگرین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مجاره به هێزی عه‌قڵ‌و زانست‌و خوێنده‌واری.
بۆیه ئه‌گه‌ر بڵێین كۆماری كوردستان چاوگه‌ی بیری یه‌كسانی له‌كۆمه‌ڵدا بووه، هه‌ڵه‌مان نه‌كردوه، چونكه بیری حیكمه‌تی‌و زانایی پێَشه‌وا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه رۆڵی ژن وه‌كوو كاراكته‌رێك له كۆماردا ده‌رده‌كه‌وێ‌و بایه‌خێكی گرینگی پێ ده‌دا‌و هه‌نگاو هه‌ڵگرتن بۆ ده‌رخستنی تواناكانی ئه‌م كاراكتێره له كۆمه‌ڵگا‌و به‌شداریی سیاسی‌دا، كارێكی دژوار‌و ئه‌سته‌مه كه پێشه‌وا به هه‌ست كردن به‌م دژوارییه میناخانمی خێزانی ده‌كاته پێشه‌نگی بیره پێشكه‌وتنخوازه‌كه‌ی. د. رۆئیا تلووعی ده‌ڵێ: به‌داخه‌وه ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان كه‌م بوو، ئه‌گه‌ر بمابایه‌و به هه‌مان شێوه كه ده‌ستی پێكرد له‌سه‌ر كاروباری ژنان بچوایه، ئێستا له‌وانه‌یه كوردستان‌و دۆخی ژنانی كورد له ریزی وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان‌دا بوونایه. كه ده‌توانین بڵێین: بوونی حیزبی ژنان به واتای راگه‌یاندنی به‌شداریی سیاسیی ژنان له مێژووی سیاسیی كۆماردا بوو.
قۆناغی دووهه‌م: شۆڕشی گه‌لانی ئێران هه‌تا ده‌ركه‌وتنی رێفۆرمی ده‌وڵه‌تی:
ئه‌م ده‌ورانه تاریكترین‌و ناله‌بارترین دۆخی ژنان له لایه‌ن سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌سه‌ر ئێران‌و كوردستاندا بوو، بزووتنه‌وه‌ی ژنان بێ‌به‌زه‌ییانه سه‌ركوت كرا. له‌م بارودۆخه‌دایه گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو ته‌ناهیی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌كوو پرۆسه‌یه‌ك بۆ به كۆیله‌كردنی ژن ده‌كه‌وێته گه‌ڕ. ئیدئۆلۆژی ره‌گداكوتاوی ویلایه‌تیی فه‌قیه گه‌وره‌ترین باندۆری له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه هه‌بوو. ده‌بینن به فتوای ده‌ركردن له‌وه‌ی كه مافی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ژن له ده‌ره‌وه‌ی ئیسلامه. ئه‌وه بووه هۆی گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی خانه‌نشینكردنی ژنان، حیجاب، به‌رگری له ئازادی‌یه تاكه‌كه‌سییه‌كان كه ته‌نانه‌ت ئه‌م یاسا قه‌ده‌غه‌كراوانه له یاسای بنه‌ڕه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا گونجێندران. دیاره ئه‌م قۆناخه له بزووتنه‌وه‌ی فیمیزمیزمی كوردی‌دا، قۆناغێك له دژواری خه‌باته‌و له‌م قۆناغشدایه كه ژنان، هاوكات له پێناو به‌رگری ره‌وای نه‌ته‌وه‌كه‌یدا ده‌بێته پشتیوان‌و هاوخه‌بات پیاوان‌و شانبه‌شانی پیاوان سینگی خۆیان ده‌كه‌نه قه‌ڵغانی گولله‌و به‌رگری ده‌كه‌ن. له هه‌رشوێنك ژنێك هه‌ست به بوونی خۆی كردبێ، به‌رگری له‌به‌رامبه‌ر دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌ی دا كردووه. ده‌كرێ بڵێین ئه‌م قۆناخه وه‌كوو به‌رگری ره‌وای ژنان له نه‌ته‌وه‌كه‌یان بووه.
قۆناغی سێهه‌م: هاتنه‌سه‌ركاری رێفۆرمی ده‌وڵه‌تی هه‌تا ئێستا
له‌م قۆناغه‌دا، ژنان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و فه‌زا كراوه‌یه، ده‌رفه‌تی هاتنه گۆڕه‌پانی سیاسه‌تیان بۆ ره‌خسا. ده‌بینن گه‌شه‌سه‌ندن (Devlopment) به واتای ره‌وتێكی ماریفه‌تی‌و زانستی‌یه كه له نێو كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌و به تایبه‌تی كوردستان هێدی هێدی ته‌واوی بیاڤه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی‌و سیاسییه‌كانی گرتۆته‌وه‌و وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی تێپه‌ڕین له سوننه‌ت‌و هه‌نگاو به‌ره‌و بنه‌ما ماریفه‌تییه‌كان‌و ره‌هایی له‌ده‌ست توتالیتاریزمی رۆژهه‌ڵاتی‌و به تایبه‌تی له‌ژێرده‌ستی په‌لی هاوێشتۆته سه‌ر هزر‌و رامانی نه‌وه‌ی نوێی كۆمه‌ڵگای كوردستان. به سه‌رنجدان به جیهانی ئه‌وڕۆكه‌و گۆڕانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی سێهه‌مدا، ژنانی كوردستان توانیان گۆڕانێكی قووڵ له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگادا بێنێته ئاراوه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌كی به‌رین له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا وه‌ڕی بخات. ئه‌م بزووتنه‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار له نێو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا چه‌خماكه‌ی لێ دا‌و دیتمان كه به‌به‌شداری له رێپێوان‌و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌كاندا رۆڵێكی گرینگ‌یان گێڕا. هه‌وڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتنی بزاڤی فیمینیستی كورد وه‌كوو گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی ـ فیمنیستییه. به‌ڵام بۆ ئه‌م قۆناغه‌ش دوژمنان هه‌میشه هه‌وڵی شێواندنی دۆخه‌كه‌یان داوه كه جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی ئه‌وڕۆكه په‌ره‌ی ئه‌ستاندووه‌و هه‌موو قوژبنه‌كانی جیهانی ته‌نیوه‌ته‌وه، ئه‌وڕۆكه مه‌سه‌له‌ی روانگه‌ی فیمینزمی ئیسلامی پاش رێفۆرمی ده‌وڵه‌تی له ئێران‌دا، چه‌شنێك روانگه‌ی پۆپۆلیستی فیمینیستی هاتۆته مه‌یدانه‌وه كه بۆته رێگا خۆشكردن بۆ شێواندنی چه‌مك‌و ده‌سته‌واژه‌كان‌و هه‌روه‌ها به‌لاڕێدا بردنی بزووتنه‌وه‌ی فلیمینیستی له ئێران‌و كوردستاندا.
به‌ره‌نجام:
بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان بتوانێ به‌ره‌نگاری پاشماوه كوشنده‌كانی سیستمی پیاوسالاری بێته‌وه ده‌بێ له بنه‌ڕه‌تدا قه‌یرانی دواكه‌وتوویی‌و كۆنه‌ستی مرۆڤی كورد گۆڕانی به‌سه‌ردا بێنێ‌و ژن وه‌كوو مرۆڤ‌و نیوه‌ی كۆمه‌ڵ ببێت به ناسكارێك كه هه‌تا له رێگای عه‌قڵانی كردن‌و تیۆریزه‌كردنی بزاڤی فیمینیستی ژنی كورد به‌سه‌ر كێشه سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تییه‌كاندا زاڵ بێت‌و ره‌وگه‌ی سه‌قامگیری كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ئاراسته بكرێت. مێژووی دوور و درێژی ژانگرتن‌و په‌راوێزخستن، سه‌ركوت‌و هه‌ڵاواردن‌و ... ژنانیان تووشی جۆرێك سڵكردنه‌وه كردووه كه ئاكامه‌كی بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان نه‌توانن ببنه خاوه‌ن گوتارێكی فیمینیستی. ئه‌وڕۆكه ده‌بینین بزاڤی فیمینستی كورد، توندوتیژیو گوتاری پیاوسالاری‌و باوك ساڵاری‌و هه‌روه‌ها فه‌رهه‌نگی چه‌قبه‌ستوو‌و له‌مپه‌ر له به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ژناندا بردۆته ژیر پرسیاره‌وه. هه‌رچه‌نده بزووتنه‌وه‌ی فیمینیسی كوردستان، به هۆی بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی كوردستانه‌وه كه‌وته دواوه. به‌ڵام رونه كه هاوخه‌باتی‌و بونی سته‌می دوولایه‌نه به‌سه‌ر ژنانه‌وه، هاوئاراسته‌و هاوخه‌بات بوون.
دواكه‌وتوویی‌و گه‌شه‌نه‌كردوویی‌و سپیتایی به‌ها ره‌گداكوتاوه كۆنه‌په‌رستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له‌مپه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی ژنانن. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هه‌وڵ بۆ یه‌كسانی ده‌دات، نه‌ك به ته‌واوی ژنان، چونكه هه‌مان ره‌وش ده‌بێته هۆی له رێگا ده‌رچوونی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازی ژنان‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌و یه‌كسانیه، به‌خته‌وه‌ری‌و ئه‌منییه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگا به‌دیاری دێنێ. ئه‌م كاره‌ش له‌سه‌رخۆیی و تاقه‌تی زۆری ده‌وێ‌و ئه‌بێ به پێی راستیه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵبگیریێت.
فیمینیزمی كورد له سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی ره‌سه‌نایه‌تی مرۆڤ راوه‌ستاوه‌و دژ به پیاو راناوه‌ستێ‌و به‌ڵكوو دژ به سیستمی پیاومه‌زنی‌و كۆیله‌كردنی ژنان راده‌وه‌ستێ. د.رۆئیا تلووعی پێی وایه ژنانی كورد به هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێندنه‌وه‌ی چه‌وت‌و خراپ له چه‌مكی فێمینیزم كراوه، به‌داخه‌وه زۆر له ژنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوایان نه‌زڕێ، نا‌وێرن شوێن فێمینیزم بكه‌ون. به كورتی: هه‌ڵگری فێمینزیم بوون له وڵاتی ئێمه‌دا ئاسان نیه.
هه‌ندێ جاڕ بڕێ ماف‌خواز و فمینیست زۆر به په‌له‌ن و له وتاره‌كانیان‌دا به توند و تیژی روو له باسه‌كان ئه‌كه‌ن و پێیان خۆشه به هه‌نگاوێك بگه‌ن به دنیا ئیدئاله‌كه‌یان. ئه‌م كه‌سانه ده‌كۆشن تا بیری مافخوازی و مافپه‌روه‌ری تا به‌رته‌سكایی شه‌ڕی نێوان ژن و پیاو به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه، له حاڵێك‌دا نابێ له‌و راستیه چاو بپۆشین كه ده‌ردی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه یكجار زۆره و ره‌هه‌ندی جیاوازی به خۆیه‌وه گرتوه. كولتوور و په‌روه‌رده‌ی ئێمه هه‌ر له بنه‌ماڵه‌وه هه‌وڵی داوه تاكی وێران پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگا بكات و له‌م بواره‌ش‌دا تا راده‌یه‌كی زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه. بۆیه ئێمه نابێ یه‌ك ره‌هه‌ندی مه‌سه‌له‌كان لێك بده‌ینه‌وه و بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هێنده به په‌له بین كه بۆ خۆشمان بكه‌وین و دووچاری زیانی زیاتر ببین.
هیوا به داهاتوو، به‌رده‌وامی‌و نه‌دۆڕاندی ئیراده، ژیاندۆستی‌و مرۆڤ دۆستی له تایبه‌تمه‌ندییه به‌رزه‌كانی نه‌وه‌ی نوێی كوردن. بۆیه به چاوكراوه‌یی‌و به‌رچاو روونییه‌وه له ئاسۆ بڕوانین هه‌تا زانست‌و ماریفه‌ت بكه‌ینه هه‌گبه‌ی داهاتوومان. به وته‌ی مارتین لوتێركینگ" ... تاریكی به تاریكی له ناو ناچێ، ته‌نیا رووناكییه كه تاریكی ده‌تارێنێ‌و كۆتایی پێ دێنێ". ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تایی هه‌ركارێك شادییه، به‌ڵام شادیی‌و خۆشی ئێمه زه‌مه‌نێكه كه كۆمه‌ڵگاكه‌مان لێوان‌لێو بێ له شادی‌و خۆشی ژیان.
هه‌ر بژین‌و ته‌زووی زستانی دڵتان به تینی گه‌رمای خۆشه‌ویستی وه‌رزی ژیانه‌وه‌تان پێ ببه‌خشێ.
سه‌رچاوه‌كان:
ـ زرێبار، گۆڤارێكی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی، كۆمه‌ڵایه‌تییه/ ژماره‌كانی: 57 ـ 56، 66ـ 65.
ـ الیزا ناساریان، ترجمه: نوشین احمد خراسانی، جنبش زنان در ایران، ـ نویسا، گۆڤار، ژماره 4و ژماره 1.
ـ برووسكه، گۆڤاری خوێندكاری زانكۆی رازی كرماشان، ژماره 1ی،
ـ جهانبگلو، رامین، زمانی برای انسانیت بشر
ـ ویل دورانت، ترجمه: عباس زریاب، لزات فلسفه
ـ لاوان، گۆڤارێكی لاوانه‌یه كه یه‌كیه‌تیی لاوانی كوردستانی ئێران ده‌ری ده‌كات، ژماره‌كانی 32، 31، 28
ـ هاواری نیشتمان، بلاڤۆكی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كورستانی ئێران
ـ وێبلاگی عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی
ـ كوردستان له دیدی رۆژهه‌ڵاتناسانه‌وه
ـ بێهزاد خۆشحالی، كوردیزم، وه‌رگێڕانی: ئه‌فراسیاب گرامی
ـ ساڵح، كازیوه، فێمینیستناسی‌و جڤاكی كوردی
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی ئه‌نترنێت:
اخبار روز، ایران امروز، رۆنان، انجمن زنان مریوان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر