
ئێعدام‌و
ئه‌ستاندنه‌وه‌ی گیانی مرۆڤه‌كان، ئه‌شكه‌نجه، کۆمه‌ڵکوژی، راوه‌دوونان، رفاندن و
سه‌ركوتی خه‌ڵكی كوردستان دیارده‌یه‌كی نوێ‌و تازه نیه له كوردستاندا به‌ڵكوو
وه‌كوو سیاسه‌تێكی سه‌خت ئه‌فزاری به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه به‌رامبه‌ر
نه‌ته‌وه‌ی کورد په‌یڕه‌و کراوه، ئاکامه‌که‌ی گه‌شه‌نه‌سه‌ندوویی، شه‌ڕ، نائه‌منی،
تێکدانی ژێرخانی ئابووری و به گشتی كۆمەڵگای كوردستانیان لە هەموو بیاڤەكانی
(بنەماڵە، كۆمەڵگا، سیستمی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی)دا به‌ره‌وڕووی قه‌یران کرده‌وه.
ئه‌م راپۆرته تیشک ده‌خاته سه‌ر مێژووی سه‌رکوت و خوێنایی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که تۆمار کراون و له لایه‌ن
چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی کوردستانه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه.
مێژووی سیاسیی کورد له ئێران له ماوه‌ی سه‌د ساڵی رابردوودا به سه‌ختترین
بارودۆخدا تێپه‌ڕیوه‌و له سه‌رده‌می دیكتاتۆریه‌تی په‌هله‌وی‌و ده‌سه‌ڵاتی
بیست ساڵه‌ی ره‌زاشا، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له سیاسه‌تی نه‌ته‌وه‌سازی و هێنانه‌ئارای پرۆسه‌ی نه‌ته‌وه‌سازی له‌سه‌ر
بنه‌مای ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه،
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، بزووتنه‌وه‌کانی کورد، توركمه‌نسه‌حرا، ئه‌هواز‌و ئازه‌ربایجان
و ... به توندی كه‌وتنه‌به‌ر سیاسه‌ته توندوتیژه‌كانی ده‌وڵه‌ت‌و
سه‌ركوت كران. گۆڕینی ناوی شار‌و گونده‌كان‌و قه‌ده‌غه‌كردنی جل‌وبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی
نه‌ته‌وه‌كان، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ هاوشێوه‌كردن‌و ئاسمیله‌كردنی گه‌لی كورد بوو.
هه‌زران كه‌س راگوێزرانه شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران‌و ئاواره كران، زۆربه‌ی
چالاكانی سیاسی‌و رێبه‌رانی سیاسی كه‌وتنه به‌ندیخانه‌كانی قه‌سر‌و ... هتده‌وه.
له نێوان ساڵه‌كانی 1934 ـ 1940، 120 كه‌س ئێعدام كران، ساڵی 1939 شاره‌كانی
كوردستان وه‌ك سه‌قز، بانه، سه‌رده‌شت، مه‌ریوان، مه‌هاباد، نه‌غه‌ده، بۆكان‌و
هه‌روه‌ها كرماشان، ئیلام، سه‌رپێڵ‌و ... له‌په‌راوێز نراو ساباتی هه‌ژاری‌و نه‌خوێنده‌واری
باڵی به‌سه‌ر كوردستان دا كێشا. ساڵی 1935 حه‌شیمه‌تێكی زۆر له هۆزه‌كانی
"گه‌ڵباخی"، "جه‌لالی" ، "پیران" ره‌وانه‌ی "سوڵتان ئاوای كرمان و شیراز
كران". له‌سێداره‌دانی پێشه‌وای كورد، قازی محه‌مه‌د و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌مین كۆماری دێموكراتی كوردستان، ساڵی1963 له شاڵاوێکی دڕندانه‌دا
زیاتر له 200 ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستانیان که‌له‌پچه‌کرد و خستنیانه به‌ندیخانه
و بڕیاری به‌ندکردنی درێژخایه‌ن بۆ ته‌وای ژیان، 15 ساڵ و ... و کوشتنی هه‌ندێکیانیان
ده‌رکرد. ساڵی 1968 به هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر خه‌باتگێڕانی کوردستان ده‌یان که‌سیان
کوشت و ته‌رمی چه‌ندین که‌سیان، بۆ نموونه ته‌رمی ئیسماعیلی شه‌ریفزاده‌یان له شه‌قامه‌کانی
مه‌هاباد و سنه له پشت ماشین، گێڕا.
ده‌وری دووهه‌می سه‌رکوت و کوشتن له کوردستان به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی
گه‌لانی ئێران و هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری
ئیسلامی ده‌ستی پێ‌کرد که ئه‌مجاره شه‌ڕ له کوردستان به‌رین بووه‌وه. روانگه‌ی
زاڵ به‌سه‌ر هۆکاره‌کانی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له کوردستان دوو لایه‌نی هه‌یه، یه‌که‌م:
روانگه‌ی ده‌وڵه‌تی به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتی دژه‌شۆڕشه‌کان و ئاژاوه‌گێڕه‌کان و هه‌روه‌ها
جیاییخوازان له کوردستان بوو، روانگه‌یه‌ک بۆ ره‌وایی دان به شه‌ڕ له
کوردستاندا، دووهه‌م: روانگه‌ی به‌رگری ره‌وا، که له ئه‌نجامی بێ‌ئاکام مانی
وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و هێرش بۆ سه‌ر کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان و له‌م پێناوه‌دا ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی له رێكه‌وتی 28/5/58 فتوای
جیهادی دژ به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و به پێویست‌و به ره‌وا زانینی رشتنی خوێنی
كورده‌كانی ده‌ركرد كه به‌م كاره جیا له ده‌ستوری حكومه‌تی، ره‌وایی‌و ره‌نگ‌و
بۆنی ئایینیشی پێبه‌خشێ و به‌تایبه‌تی به ناردنی خاڵخاڵی بۆ کوردستان ره‌وشی
کوردستان رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کی گه‌وره کرده‌وه. خاڵخاڵی له ده‌ستپێكی گه‌یشتنی
خۆی، سه‌ره‌تا له پاوه 11 كه‌س‌و پاش ئه‌وه‌ش له سنه ده‌یان كه‌س له لاوانی
خوێنده‌واری كوردی به جوخه‌كانی مه‌رگ سپارد. هه‌ر له هه‌مان کاتدا که‌سانێک
وه‌ک "تاڵه‌قانی" له وتاره‌كانی نوێژی هه‌ینی تاران دا رایگه‌یاند"
كه ئه‌گه‌ر كورده‌كان هه‌روا له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان سور بن، ئه‌من بۆ خۆم چه‌ك
له‌شان‌و سوار له‌سه‌ر تانك رێگای ئه‌و هه‌رێمه ده‌گرمه‌به‌ر". دوای قه‌تڵوبڕی
خه‌ڵكی قاڕنا و قه‌ڵاتان و به‌ڕێوه‌بردنی فتوای خومه‌ینی له‌مه‌ڕ كوشتاری خه‌ڵكی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و (كۆمه‌ڵكوژی ده‌یان گوند له ناوچه‌كانی كرماشان، نه‌غه‌ده،
مه‌هاباد‌و ورمێ)، بۆ نموونه کاره‌ساتی قارنێ و قه‌ڵاتان به‌م شێوه‌یه بوو:
كاتژمێر 1ی پاش نێوه‌ڕۆی
11ی خه‌رمانانی ساڵی 1358ی هه‌تاوی، گوندی "قاڕنێ" له 10
كیلۆمیتری شاری نه‌غه‌ده كه له‌سه‌ر رێگای نه‌غه‌ده ـ پیرانشار هه‌ڵكه‌وتوه،
له سێ كاتژمێردا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تی‌و پاسداره‌كانی كۆماری ئیسلامی
كه‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی رێژیم‌و 68 كه‌س له دانیشتوانی بێ‌تاوانی گوندی قاڕنێ
قه‌ڵاچۆكران‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری قوربانییان ژنان‌و پیر‌و منداڵان به تایبه‌ت
منداڵانی ساوا بوون. جینایه‌تی قاڕنێ وه‌ك جینایه‌تێك له‌سه‌رده‌ستی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
كۆماری ئیسلامی خوڵقاو به‌رهه‌می ره‌وشێكی له‌بار كه كورد دوای سه‌ركه‌وتنی
شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌ده‌ستی هێنابوو و خاوه‌ن كیانێكی سیاسی بوو خوڵقا كه
سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی به‌مه‌به‌ستی سه‌ركوت‌و داپڵۆسینی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی
گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران و هه‌وڵه‌كانی ئه‌م بزاڤه بۆ سه‌قامگیر‌و
جێگیربوونی سیستمێكی دێموكراتیك‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی چاره‌نووس، له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامییه‌وه كه‌وته به‌رشاڵاوی قه‌ڵاچۆكردن‌و ره‌شه‌كوژی رێژیمی
تۆتالیتێر‌و ئازادیكوژ.
("حه‌مزه" ده‌ڵێ: رۆژی 11ی خه‌رمانان،
هه‌ر چوار ده‌وری گوندیان دایه‌به‌ر تۆپباران‌و گه‌مارۆیان دا، كاتژمێر یه‌كی
پاش نێوه‌ڕۆ كۆمه‌ڵێك نزیك به 100 كه‌سێك بوون له‌گه‌ڵ كه‌سێ به‌ناوی
"قادری" به‌سه‌رو سیمای موجاهیدینی پاسدار، رژانه نێو ماڵه‌كان‌و هه‌ركه‌سێكیان
ده‌دی ده‌یانكوشت‌و سه‌ریان ده‌بڕی. مه‌لای ئاوایی به قورئانێكه‌وه چوه
لایان‌و سوێندی خوارد كه خه‌ڵكی ئه‌م دێیه هیچ تاوانێكیان نیه. هێرشبه‌ران مه‌لای
ئاواییان ده‌ستبه‌جێ كوشت‌و سه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برد‌و هێشتا سه‌ری مه‌لاكه
نه‌دۆزراوه‌ته‌وه." له‌مه‌ڕ ئه‌و چه‌كانه‌ی كه كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگیراوه
پیره‌پیاوێك به‌ناو "سه‌ید ئه‌حمه‌د" ده‌ڵی: هێندێكیان به چه‌كی گه‌رم
كوشت‌و هێندێكیان به چه‌قۆ‌و كارد سه‌ریان بڕین، هێندێكیان به تایبه‌ت منداڵان
له‌ژێر له‌قه‌و پۆتین دا تاساند." سه‌ید ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ: "من ئه‌و
رۆژه له نه‌غه‌ده بووم، كاتێك هاتمه‌وه قاڕنێ، جه‌هه‌نمێكم بینی.")
هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كورد ئه‌م ره‌شه‌كوژییه‌ی مه‌حكوم
كرد‌و راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه: "هاونیشتمانانی شۆڕشگێڕ‌و خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی
كورد هێشتا كاره‌ساتی قاڕنێ له‌بیر نه‌چۆته‌وه كه له یه‌كێك له گونده‌كانی
نیشتمانه‌كه‌مان نزیك شنۆ جینایه‌تێكی ره‌شه‌كوژیی دیكه خوڵقا. ژاندارمه‌كان،
پاسداره‌كان‌و به‌كرێگیراوانی "معبودی" هێرشیان كرده سه‌ر گوندی
"قه‌ڵاتان"و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه خه‌ڵكی سڤیلیان قه‌تڵ‌وعام كرد.
جیا له شه‌هیدبوونی 3 پێشمه‌رگه 17 كه‌س له گوندنشینه‌كان شه‌هید‌و 20 كه‌سی
دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌ئیه‌تی نوێنه‌رایه‌تی كورد وێڕای پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی
له بنه‌ماڵه‌كانی "شه‌هیدانی قه‌ڵاتان" و هه‌مو خه‌ڵكی كورد‌و
هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ بریندارانی ئه‌م جینایه‌ته سامناكه‌و كوشت‌و بڕی خه‌ڵكی
مه‌حكوم ده‌كا‌و له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی خه‌ڵكی شار‌و گونده‌كانی
كورستان داوا ده‌كا كه یه‌كگرتوو و وشیار بن‌و به‌نه‌فس به‌رزی و پاشه‌ڕۆژبینی
پیلانه شه‌ڕخوازه‌كانیان پوچه‌ڵ بكه‌نه‌وه" (كیهان،10/1/1359)
نامه‌ی سه‌رئاوه‌ڵای كۆمه‌ڵه‌ی مافناسانی ئێران له‌مه‌ڕ رووداوه‌كانی
كوردستان بۆ سه‌رۆك وه‌زیر موهه‌ندیس بازرگان:" ... ئاگادارن كه له ناوچه
كوردنشینه‌كان له ئوستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا‌و كوردستان‌و كرماشان
راپۆرتگه‌لێكی دڵته‌زێن له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئازادی‌و مافه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هاووڵاتییان ده‌كرێ. به تایبه‌ت كاره‌ساتی گوندی
"قاڕنێ" كه هێمای توند‌وتیژی‌و تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه‌ی دژه‌مرۆییانه‌یه
كه ده‌بێ بكه‌وێته‌به‌ر لێ پرسینه‌وه‌یه‌كی جیددی ... ئه‌ركی مرۆیی‌و نه‌ته‌وه‌یی
هه‌مو ئێمه‌یه كه له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م كاره‌ساته‌دا راوه‌ستین‌و له په‌ره‌پێدانی
پێش له‌م به‌رینبوونه‌وه‌ی داوێنی ئه‌م ناكۆكییانه بگرین.... (رۆژنامه‌ی
ئیتلاعات ، 21ی ره‌زبه‌ری 1358، ل 2) "
هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا به فه‌رمانده‌یی ئاخوند مه‌لاحه‌سه‌نی، له
ئه‌نجامی به‌ره‌وپێشبردنی جه‌نایه‌ته‌کانیدا، هێرشی کرده سه‌ر گونده‌کانی ده‌ورووبه‌ری
نه‌غه‌ده که به‌م شێوه‌یه کوژراوه‌کان تۆمار کراون:
ـ کوشتنی به کۆمه‌ڵی گوندی قه‌ڵاتان 13که‌س، سۆفیان سه‌ر به
پیرانشار، له رێکه‌وتی 12 که‌س، پاییزئاوا
سه‌ر به نه‌غه‌ده، 12 که‌س، کوشتنی به
کۆمه‌ڵی کرێکارانی کووره‌خانه‌ی سارۆقامیش 18 که‌س، قه‌ره‌گول 18 که‌س، سۆزی سه‌ر به مه‌هاباد 9 که‌س،
گونده‌کانی دیلانچه‌رخ و حه‌له‌بی هو کوێکان و که‌ریزه‌ی و شکاکان و یونسیلان سه‌ر
به نه‌غه‌ده زیاتر له 40 که‌س، گونده‌کانی دیمه‌سوور و جافرائاواو مه‌رجان
ئاوای سه‌ر به مه‌هاباد 9 که‌س، گونده‌کانی هه‌له‌قووش و گێجه له ناوچه‌ی سۆمای
ورمێ 13 که‌س، گونده‌کانی چه‌قه‌ڵ مسته‌فاو خه‌لیفه لیان و گۆڕخانه‌ی سه‌ر به نه‌غه‌ده
21 که‌س، گونده‌کانی جوبرییل ئاوا‌و گونده وێڵه و دواوی شنۆ 6 نه‌فه‌ر،
ئێعدام و تیرباران کردنی چالاکانی سیاسی و خه‌ڵکی سێڤیلی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی
به‌رین ده‌ستی پێ‌کرد، "له نێوان ساڵه‌كانی 1358 ـ 1370، 832 كه‌س له
كوردستان تیرباران كران و له‌م ژماره‌یه 399 كه‌سیان لایه‌نگرو ئه‌ندامی حیزبی
دێموكرات‌و 209 كه‌سیان لایه‌نگری رێكخراوی كۆمه‌ڵه بوون‌و 182 كه‌سیان خه‌ڵكی
سێڤیل و یان شوناسی سیاسیان دیاریكراو نه‌بووه كه ده‌توانین به‌رچاوترین‌و دڵته‌زێنترینیان
له‌سێداره‌دانی 59 لاوی مه‌هابادی ناو ببه‌ین كه له رێكه‌وتی 12/3/1363دا،
ئێعدام كران. به پێی ئاماری رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1979
ـ 1991، 50هه‌زاركه‌س له كوردی رۆژهه‌ڵات كوژراون، كه له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا
به ده‌یان و سه‌دان كه‌س له كوردستاندا ئێعدامكراون‌و بێسه‌رو شوێن كراون. شایانی
باسه که زۆرترین ئێعدامه‌کان له نێوان ساڵه‌کانی 1360 ـ 1367دا بووه که
تاریکترین ساڵه‌کانی مێژووی سیاسی ئێران و کوردستان بوو.
کۆماری ئیسلامی ته‌نیا له ناوخۆی وڵات له‌م شێوه‌كاره كه‌ڵكی وه‌رنه‌گرت،
به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتێش، ده‌ستی تاوانی درێژكرد و به سه‌دان كه‌س له ئازادیخوازانی
كوردی له وڵاتی جۆراوجۆردا كوشت. بۆ نموونه له ساڵی1989دا له ڤییه‌ن، پێته‌ختی
ئوتریش، به ناوی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسگری كورد، د. قاسملوو، سكرتێری
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، عه‌بدوڵڵای قادری و د. فازل ڕه‌سووڵی‌یان
تیرۆركرد. هه‌روه‌ها له 26ی خه‌رمانان (17ی سیپتامبری 1992)دا له به‌رلین، د.
سادق شه‌ره‌فكه‌ندی، سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و سێ كه‌س له هاوڕێیه‌كانی
به ناوه‌كانی فه‌تاح عه‌بدولی، هومایون ئه‌رده‌ڵان و حوسێن نووری دێهكوردی تێرۆر
کران. بێجگه له‌وه له باشووری كوردستان زیاتر له 300 كه‌س له كوردی رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان تێرۆر كران.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا گوشار بۆ سه‌ر چالاکانی سیاسی و زۆربوونی رێژه‌ی
گیراوان و زیندانیانی سیاسی، زۆرترین ئێعدامه‌کان له کوردستاندان و تاوانی سه‌ره‌کییان
چالاکی سیاسییه، که له‌وانه ده‌توانین ئاماژه به ناوی به‌شێک له‌و
ئێعدامکراوانه بکه‌ین:
ئیبراهیم لوتفوڵڵاهی، ئێحسان فەتاحیان، فەرزاد كەمانگەر ، عەلی
حەیدەریان، فەرهاد وەكێڵی، شیرین عەلەم هوولی، َفەسیح یاسەمەنی، فەرهاد تارم،
حوسێن خزری ئێعدام کراون و هه‌روه‌ها لوقمان مورادی، زانیار مورادی، عەبدوڵڵا
سەروەریان، حەسەن تاڵعی، عەزیز محەممەد زادە، سەید سامی حوسێنی، سەید جەماڵ
محەممەدی، ئەنوەر رۆستەمی، روستەم ئەركیا، موستەفا سەلیمی، شێركۆ مەعارفی، رەشید
ئاخكەندی، حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زەینەب
جەلالیان، حەبیبوڵڵا لەتیفی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، هیوا بوتیمار مه‌حکووم به
ئێعدامن.
به پێی ئه‌م باروودۆخه‌ی که کوردستان و خه‌ڵکی کوردستانی تێدایه،
به‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ین که خه‌ڵکی کوردستان له سه‌ره‌تاییترین مافه‌کان که
مافی ژیانکردنه بێبه‌شن و گه‌شه‌نه‌سه‌ندووی باڵی به‌سه‌ر کوردستاندا کێشاوه که
هه‌موو به‌رهه‌می سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر خه‌ڵک بووه و هۆکاره‌کانی پێشێل
کردنی مافی ژیان وه‌ک: كوشتار، ئه‌شکه‌نجه،
بێ‌سەروشوێن کردن، بێ‌کاری و گه‌شه‌نه‌سه‌ندووی، راگوێزانی به کۆمه‌ڵ،
ئێعدامی ناڕەوا و دادگایی كردنی نادادپەروەرانە، رووخاندنی خانوبەرە، رێزدانەنان
بۆ ژیانی فەرهەنگی، رفاندن و بارمتە گیری، گرتن و قۆڵبەستكردن، هه‌ڕه‌شه و
زیندانی، کاولکردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌کان
و هه‌زاران هۆکاری دیکه، ژیانی له خه‌ڵکی تاڵکردوه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که
داواکاری خه‌ڵکی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی سیاسییه‌که‌ی به‌ڕێوه‌بردن و مودیرییه‌تی
سیاسی، ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگین که ده‌بنه قوربانی سیاسه‌تگه‌لی
توندوتیژانه‌ی کۆماری ئیسلامی.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر