هه‌ڤپه‌یڤینێک له‌گه‌ڵ ئه‌فراسیاب گرامی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی ئیجرایی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
ئا: ئومید ئه‌سغه‌ران
ئا: ئومید ئه‌سغه‌ران
پ ـ لاو کێ‌یه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کامانه‌ن؟ چۆن پێناسه‌ی لاوی کورد ده‌که‌ی؟
و: بۆ ئه‌وه‌ی که پێناسه‌یه‌کی تۆکمه له روانگه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌و ده‌روونناسانه‌وه بده‌ینه ده‌سته‌وه، سه‌ره‌تا من پێم وایه لاو له رووی ته‌مه‌نییه‌وه، قۆناخێکه که پێیه‌کی له منداڵییه، واته هێشتا هه‌ڵس‌وکه‌وت‌و خووخده‌ی منداڵی هێشتا له مێشک‌دا ماوه‌و ئه‌و قۆناخه‌ی که پێویسته لێی ده‌رباز بێ بۆ دنیایه‌کی ئاڵۆزتر له خۆی تێپه‌ڕ نه‌کردوه. به‌ڵام پێیه‌که‌ی دیکه‌ی به‌ره‌و پیری هه‌نگاو ده‌نێ. واته ئه‌و قۆناخه‌یه که لاو ده‌یهه‌وێ قۆناخێک به هه‌موو یاد‌و بیره‌وه‌ره‌ییه‌کانییه‌وه تێپه‌ڕ بکات‌و بچێته قۆناخێک به جیهانبینی‌و تێڕوانین بۆ ده‌وروبه‌ری خۆی. بۆیه لێره‌دایه که لاویه‌تیی قۆناخێکی هه‌ستیار‌و ئاڵۆزه، به قووڵی له مه‌سه‌له‌کان ناکۆڵێته‌وه‌و به دوای میتۆده شیکارییه‌کاندا ده‌گه‌ڕێ. خوازیاری ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا به مزاجی ئه‌و و به پێی پێویستییه‌کانی ئه‌و هه‌نگاو بنێ‌و ده‌یهه‌وێ گۆڕانکاری خێرا بکات. من لێره‌دا پێم وایه که: لاو، قۆناخێکی هه‌ستیار‌و ئاڵۆزه، پڕ له دڕدۆنگی‌و به‌په‌له‌و قۆناخێه بۆ گۆڕینی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگایه. ئه‌گه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی باس بکه‌ین، له رووی سیاسییه‌وه، لاو ئه‌و هێزه‌یه که ده‌سه‌ڵات به‌له‌رزه دێنێ. له کاتێکدا هێزی لاو ده‌توانێ چاکسازی کۆمه‌ڵ بێ‌و له کاتێکی دیکه‌شدا ده‌توانێ رووخێنه‌ر. چونکه به‌په‌له‌یه‌و ده‌یهه‌وێ به قۆزتنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک، ده‌روازه‌یه‌ک به‌ره‌و رووی خۆی بکاته‌وه. به په‌له‌یه، سه‌ربزێوه، له هه‌وڵدایه، گۆڕانخوازه، له دیالۆگ له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای خۆیدا ناسازێ‌و ده‌یهه‌وێ کۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بێت. که‌واته هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتدارانی دیکتاتۆر‌و سه‌ره‌ڕۆ له هێزی لاو ده‌ترسن‌و نایانهه‌وێ ئه‌و توێژه زیندوو بن. زیندووبوونی توێژی لاو، زیندوو بوونی کۆمه‌ڵگایه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه نووستوو بوونی توێژی لاو، وه‌ک ئه‌کتیڤترین توێژی کۆمه‌ڵ، نووستووبوونی کۆمه‌ڵگایه.
ئه‌وه‌ی که له پرسیاره‌که‌تاندا ئاماژه‌تان پێ‌کرد، لاوی کورد کێیه، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ هۆکاری مێژووکردی کورد‌و پێناسه‌کردنه‌وه‌ی شوناسی کوردی. که‌واته مێژووی کوردستان ده‌توانێ پێناسه‌ی لاو بکات. چونکه ئه‌و که‌ڵکه‌ڵه‌و په‌رۆشییه‌ی که دواێنگری لاو ده‌بێ‌و تووشی قه‌یرانی شوناسی ده‌کات، هۆکاره ده‌روونی‌و کۆمه‌ڵناسانه‌کانی مێژووی کورده. که‌وابوو، لاوی کورد، تاکێکی کۆمه‌ڵگای کوردییه که له نێو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا به نێوی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ژی، شانازی به مێژوو، ئوستووره، هێما‌و نیشانه‌کانی نه‌ته‌وه، داب‌و نه‌ریتی کوردستان‌و خاک‌و نیشتمانی ده‌کات‌و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر چه‌شنه فیداکارییه‌ک. ئه‌م پێناسه‌یه هه‌ڵگری زۆر واتا‌و لێکدانه‌وه‌یه. چونکه کوردستان‌و دابه‌شبوونی له ره‌وتی مێژوودا، هه‌روه‌ها زااڵبوونی بیری شۆڤێنیستی‌و ئاسمیله‌کردنی کولتووری کوردی له لایه‌ن باڵاده‌سته‌وه، هه‌میشه لاوی کوردی تووشی په‌رۆشی کردوه‌و ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاوی زۆری ده‌وێ‌و له ده‌رفه‌تی ئه‌م وتووێژه‌دا نیه.
پ: پێویستی دامه‌زرانی یه‌کیه‌تیی لاوان له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا، چی بوو؟
و: دامه‌زرانی کۆماری کوردستان یه‌کێک له لاپه‌ڕه زێڕینه‌کانی مێژووی کورده، گه‌لێک ده‌سکه‌وتی مێژووی هه‌بوو که من لێره‌دا ته‌نیا ئاماژه به دامه‌زرانی ئه‌و دوو رێکخراوه‌یه (یه‌کیه‌تی لاوان‌و ژنان) ده‌که‌م‌و به تایبه‌تی یه‌کیه‌تیی لاوان. دامه‌زرانی ئه‌م یه‌کیه‌تییانه به ده‌ستی به‌هێزی حیزبی دێموکرات‌و بیری تیژ‌و حیکمه‌تی پێشوای زانای کورد دامه‌زرا. من پێم وایه هۆکاری سه‌ره‌کی دامه‌زرانی رێکخراو ئه‌وه بوو که یه‌که‌م، خه‌باتی کورد به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له نێو توێژه‌کاندا په‌ره‌پێ بدات‌و بتوانێ سیستماتیک تر و گشتگیرتر بکات. دوهه‌م، به چه‌شنێک تێکشکاندنی نۆرم‌و به‌ها عه‌شیره‌ییه‌کان، به‌و واتایه که ئیدی تاکی کورد به تایبه‌تی لاوان، خاوه‌ن ده‌نگی خۆیان بن‌و چیدی عه‌شیره نه‌توانێ ده‌نگی کۆتایی بێت. نه به‌و واتایه که دژایه‌تی له‌گه‌ڵ عه‌شیره بکات. به‌ڵام واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه که بوونی رێکخراو یه‌که‌م هه‌نگاوه بۆ سه‌قامگیری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نیش له‌گه‌ڵ بیری عه‌شیره‌تی‌و دوگمدا ناته‌بایه‌و دامه‌زرانی وه‌ها رێکخراوگه‌لێک، سڕینه‌وه‌ی بیری عه‌شیره‌یی‌و جێگیر بوونی پره‌نسیپه دێموکراتیکه‌کان. لێره‌دا به تێکه‌ڵ کردنی ئه‌و دوو فاکته‌ره، به‌و ئه‌نجامه ده‌گه‌ین که پێویستی دامه‌زرانی ئه‌و یه‌کیه‌تییه، ئه‌وه‌یه که کچان‌و کوڕانی لاوی کورد، بتوانێ خه‌باته‌که‌یان به نه‌زم‌و دیسیپلین‌و سیستماتیک‌تر بکات‌و ببنه دینامیزمی بزاڤی کورد، دیتمان که پاشه‌ڕۆژی ئه‌ندامانی لاوان، هاتنه ریزی رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموکرات‌و ئه‌رکی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تییان وه‌ئه‌ستۆ گرت. له‌وانه شه‌هیدی ناوداری کورد، د.قاسملوو ده‌توانین ناوبه‌رین.
پ: رۆڵی لاوان له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیدا، چیه؟
و: لاوان وه‌کو دینامیزمی شۆڕش، ئه‌و توێژه‌ن که به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه سه‌ره‌ڕۆیی‌و ده‌ستدرێژییه‌ک به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا به‌رهه‌ڵستکارن‌و نایانهه‌وێ زۆردار هه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌و توێژه‌ش که سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌کن، ده‌بینن نه‌ته‌وه‌که‌یان سته‌می لێده‌چێ‌و به تایبه‌تی لاوی کورد هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ست به‌و سته‌مه ده‌کات، سروشتیه که رابوونی لاوان له نێو کۆمه‌ڵدا ده‌توانێ باندۆرییه‌کی به‌رینی له‌سه‌ر ره‌وتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ. به‌و واتایه هه‌میشه رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ن که سینگیان کردۆته قه‌ڵغانی تیری نه‌یارنی گه‌ل. رۆڵه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌ن که ده‌بنه پێشمه‌رگه‌و گیانی خۆیان ده‌که‌نه فێدای ئاو‌و خاک‌و سه‌روه‌ری نیشتمانه‌که‌یان‌و نه‌مامی ئازادی به خوێنی خۆیان ئاو ده‌ده‌ن. له راستیدا هیچ شۆڕێک‌و هیچ بزاڤێک بێ بوون‌و به‌شداری لاو، سه‌رناکه‌وێ‌و ناتوانێ بزاڤێک رێک بخرێت که کوڕ‌و کچی لاو به‌شداری ئه‌و بزاڤه نه‌بن.
پ: ئایا یه‌کیه‌تیی لاوان به‌و جۆره‌ی پێویسته توانیویه‌تی ئه‌رکه‌کانی خۆی به نیسبه‌ت به لاوان به‌جێ بگه‌یه‌نێت؟
و: به‌ڵی، نزیک به 62 ساڵه که یه‌کیه‌تی لاوان دامه‌زراوه، قۆناخه جۆربه‌جۆره‌کانی خه‌باتی بڕیوه، له نێو ململانێی بیره چه‌پ‌و راسته‌کان‌و هه‌وارز‌و نشێو و چاڵاوه‌کانی بزاڤی گه‌لی کورد تێپه‌ڕیوه. ره‌نگه ته‌مه‌نێکی رێکخراوێک له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که له ناوچه‌یه‌کی گه‌شه‌نه‌کردووی وه‌ک رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا هه‌ڵکه‌وتوو‌و گیرۆده‌ی هێندێک تابۆ‌و کولتووری چه‌قبه‌ستووه، زۆر که‌م بێ، چونکه رێکخراوه‌کان ئه‌رکی چاکسازی کۆمه‌ڵ‌و گۆڕان له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵگایان له ئه‌ستۆیه‌و ده‌یانهه‌وێ کۆمه‌ڵێکی ئه‌کتیڤ‌و کارامه‌یان هه‌بێ. یه‌کیه‌تی لاوانیش، سه‌رده‌مانێک نه‌خوێنده‌واری به‌رۆکی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێ، له گوند‌و شاره‌کاندا قوتابخانه داده‌نێ، ئه‌رکی هوشیارکردنه‌وه‌ی لاوانی له ئه‌ستۆیه، رێکخستنی لاوان بۆ به‌گژداچوونه‌وه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌ردا له ئه‌ستۆیه‌و هه‌زاران ئه‌رکی دیکه. ئه‌م مێژووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به‌ربه‌ره‌کانێ بووه له‌گه‌ڵ دیارده دزێوه‌کانی کۆمه‌ڵ‌و چاکسازی‌و هۆشیار کردنه‌وه‌ی توێژی لاو، خه‌بات بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه سێنفییه‌کان، له هه‌مان کاتدا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی مافی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یشیی له ئه‌ستۆ بووه. که‌واته خه‌باتی یه‌کیه‌تی لاوان، خه‌باتێکی نه‌ته‌وه‌یی ـ سێنفییه‌و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌ش قوربانی داوه‌و کاروانی شه‌هیدانی لاوانی دێموکرات، له بست به بستی خاکی کوردستاندا بونه‌ته نه‌مامی ئازادی. بۆیه ئێمه پیمان وایه که خه‌باتی ئێمه له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه بۆ ئازادی‌یه، ئازادی به واتای گه‌یشتن به مافه سروشتی‌و حقوقییه‌کانمان.
پ: هه‌روه‌ک ده‌زانن، لاوان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، گیرۆده‌ی زۆر کێشه‌و گرفتی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو : ئێعتیاد، خۆکوژی، بێ‌کاری، ..، بوون، ئێوه وه‌ک یه‌کیه‌تی لاوان هۆکاری ئه‌و گرفتانه له‌چیدا ده‌بینن؟
و: له راستیدا کۆمه‌ڵگا هه‌میشه خوازیاری گۆڕانه، ده‌یهه‌وێ نوێژه‌ن بێته‌وه، ئه‌و توێژه کارامه‌یه‌ش که رۆڵی زیاتر له گۆڕاندایه چالاکه، به‌ڵام له سیستمه دیکتاتۆر‌و توتالیتاره‌کاندا ئه‌و رێفۆرم‌و چاکسازییه به واتای نه‌مان‌و تێکڕووخانی سیستمه. سیتستم گۆڕانهه‌ڵنه‌گره. که‌واته ده‌یهه‌وێ به‌شێوه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگا بخاته ژێر رکێفی خۆیه‌وه‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی ملکه‌چی ده‌سه‌ڵات دروست بکات‌و مرۆڤه‌کان بکاته کۆیله. ئه‌مه له مێژووی جیهاندا به‌ده‌یان جار دوپات بۆته‌وه‌و ئێستاش له کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌و سیاسه‌ته پێڕه‌وی ده‌کات. بێده‌نگ کردنی لاو. لاوێک که بێکار بێ، تووشی ئێعتیاد ده‌بێ، توشیی ئێعتیاد بوو، به‌ره‌و خۆکوژی هه‌نگاو ده‌نێ یان نه بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه ئاڵۆزه، روو له هه‌نده‌ران ده‌کات. ئێمه وه‌ک له به‌رنامه‌و پێڕه‌وه‌که‌ماندا هاتووه به‌رامبه‌ر به هه‌ر دیارده‌یه‌کی دزێو راده‌وه‌ستێن‌و هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی هه‌ر هۆکار یان دیارده‌یه‌ک که ببێته هۆی نه‌خۆشی کۆمه‌ڵ‌و کۆمه‌ڵگای لاو، ده‌ده‌ین.
پ: کاک ئه‌فراسیاب، وه‌کوو دوایین پرسیار، پێنشار‌و رێکاری ئێوه بۆ لاوانی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چیه؟
و: لاوی کورد ئه‌مڕۆ لاوێکی وشیاره‌و ئاگایه له‌هه‌مبه‌ر ده‌رووبه‌ری خۆی‌و لێدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر چاره‌نووسی دواڕۆژی خۆی. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفت‌و کێشه‌گه‌له‌ی که داوێنی کۆمه‌ڵگای لاوی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به هۆی سیاسه‌ته‌کانی رێژیمه‌وه گرتووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که وه‌ک پێشنیار بێت، من پێم وایه لاوان به پشت به‌ستن به پره‌نسیپه دێموکراتیکه‌کان‌و به دووری کردن له هه‌ر چه‌شنه ئیدئۆلۆژیگه‌راییه‌ک‌و به‌نداوی چه‌قبه‌ستوو، بوێرانه‌و شۆڕشگێڕانه، له هه‌وڵی دێموکراتیزه‌کردن‌و به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگاکه‌یان بن. یه‌کیه‌تیی لاوان به رابوونی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی له نێو توێژی لاواندا‌و هه‌وڵدان بۆ دابینبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و به پێکهێنانی فه‌زایه‌کی دیالۆگ‌و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن، له هه‌وڵی ئه‌ودایه له‌گه‌ڵ ئه‌و لاوانه‌دا پێوه‌ندی بگرێ‌و له ده‌وری به‌رنامه‌و پێڕه‌وی خۆی کۆیان بکاته‌وه‌و پێشنیاری ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه که له‌ده‌وری یه‌کیه‌تی لاوان کۆ ببنه‌وه. چونکه لاوانی دێموکرات، قوتابی قوتابخانه‌ی دێموکرات‌و رۆڵه‌ی به‌وه‌فای نیشتمانه. مادام لاوین‌و ده‌مانهه‌وێ وه‌کوو لاوێک‌و توێژێکی زیندووی ئه‌و کۆمه‌ڵه گۆڕانکاری پێک بێنین‌و نه‌هێڵین چیدی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا زاڵ ببێ، خوازیاری گه‌یشتن به مافه‌کانمانین، بۆ ئه‌وه‌ش خه‌باتێکی بێ‌وچانی ده‌وێ. به وته‌ی مامۆستای ئاشتی‌و دێموکراسیمان‌و رێبه‌ری هه‌میشه زیندوومان د. قاسملوو که ده‌ڵێ: گه‌لێک ئازادی بوێت، ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدات" ئێمه‌ی لاو، لاوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ژیانێکی هێمن‌و ئاسوده‌و سه‌رده‌میانه دابین بکه‌ین، پێویستیمان به‌وه هه‌یه که بوێرانه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی نگریستی ئاخوندی رابین‌و به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌ین. گۆڕانکاری له ئه‌مڕۆدا، گۆڕانکاری له داهاتوودایه‌و بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی دێموکراتیک، ئاسووده‌یی‌و ته‌ناهی کۆمه‌ڵگای لاوی داهاتووه.
ـ زۆر سپاس.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر