شه‌هین موحه‌ممه‌دی
و: ئه‌فراسیاب گرامی
جیا له توندوتیژی دژی ژنان، خۆكوژیی ژنان، قه‌تڵی نامووسی و مه‌سه‌له‌كانی دیكه كه راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به ژنان و كۆمه‌ڵگای پیاوسالاره‌وه هه‌یه، پرسێك كه له مێژه مێشكمی پێوه سه‌رقاڵ كردووه‌و دیارده‌ی دزێو و خراپه‌كانی له سه‌ر ژنان رۆژ به رۆژ ئازارم ده‌دات‌و ئاڵۆزیی به‌رینیی ئه‌م دیارده‌یه له روانگه جۆراوجۆره‌كانه‌وه بۆته هۆی دواخستنی نووسین له‌مباره‌وه، دیارده‌یه‌ك به ناوی "ته‌ڵاق"ه.
دیارده‌ی ته‌ڵاق وه‌كوو یه‌كێك له خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فیكر و رۆحی هه‌ر مرۆڤێكی به‌رپرسیاری به خۆوه خه‌ریك كردووه. ئه‌گه‌رچی ته‌ڵاق له ئه‌سڵدا دیارده‌یه‌كه، نه‌وه‌كوو خه‌سارێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی‌و له هه‌ندێك كاتدا وه‌كوو رێگاچاره‌یه‌كی مه‌نتقی‌و ژیرانه بۆ كۆتاییهێنان به پێوه‌ندییه‌كی ناله‌بار و به مه‌به‌ستی به‌رگریی له خه‌ساره گه‌وره‌كانی دیكه رێگایه‌كی باش بووه‌و هه‌روه‌ها له‌مپه‌رێك له به‌رده‌م "ته‌ڵاقه خامۆش"كان (كه ته‌نیا سیمایه‌كی ژیانیان ماوه‌و له ناخه‌وه هیچ چه‌شنه هۆگرییه‌كی جێی متمانه‌و یه‌كگرتووییه‌ك له ژیاندا بوونی نیه) بووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆرتر له هه‌رشتێكی فیكری منی به‌خۆیه‌وه خه‌ریك كردووه، لایه‌نی فه‌رهه‌نگییه‌كه‌یه‌تی به تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی ئێمه (كوردستان)بووه كه تان‌وپۆی ژیانی ژن‌وشوویی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به ناوی "ته‌ڵاق" تێكئاڵاوه و وه‌كوو پرسه‌كانی دیكه به واتای زه‌عیفه‌بوون‌و داماویی ژنان‌و فه‌رهه‌نگی پیاوسالاریی زاڵ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌ماندا، هه‌مدیس ژنان خه‌سارهه‌ڵگرتر له هه‌موان، ده‌بێ شان بده‌نه ژێری ئه‌و باره قورسه و به بێ ئه‌وه‌ی كه هیچ رۆڵێكیان له به‌ڕێوه‌بردن و په‌سند كردنی یاساكانیدا هه‌بێت.
ئه‌وڕۆكه باسی ته‌ڵاق و هۆكاره‌كانی و ئاسه‌واره‌كانی له كۆمه‌ڵگا ئیسلامییه‌كاندا به تایبه‌تی فه‌رهه‌نگی كوردیدا زۆر جێگای باس‌و راڤه‌یه‌و وه‌كوو هه‌ر دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤی دیكه‌و تا راده‌یه‌ك ترسناك ناوی ده‌هێنرێت. منیش هاتمه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دوای گه‌ڕان و تاوتوێكردنێكی مه‌یدانی (پرس‌وڕا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاو و ژنانێك كه ته‌ڵاقیان وه‌رگرتووه یان ده‌یانهه‌وێ ته‌ڵاق بستێنن)، بۆچوونی خۆیشم له‌و بواره‌دا ده‌رببڕم و بیخه‌مه‌سه‌ر روانگه‌كانی دیكه‌وه. ده‌بێ قه‌بووڵ بكه‌ین كه ته‌ڵاق دیارده‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره. دیارده‌یه‌ك كه هه‌نووكه له رێگادایه و رۆژ به رۆژ به‌هه‌شتاوتر ده‌بێت. به پێی ئاماری فه‌رمیی راگه‌یاندنه‌كانی ناوچه‌كه هاتووه كه ساڵی 1381 هه‌تا ساڵی 1385، راده‌ی پێكهێنانی ژیانی هاوبه‌ش 93/14 له‌سه‌د به‌رز بۆته‌وه، به‌ڵام ته‌ڵاقی له ئاستی 41/58 له‌سه‌ددا به‌رز بۆته‌وه. له ساڵی 1385 ئه‌گه‌رچی ئاماری ئیزدواج به نیسبه‌تی ساڵی پێشووه‌وه نزیك به 3% دابه‌زیوه، به‌ڵام ته‌ڵاق به نیسبه‌تی ساڵی پێشووه‌وه 5/9% به‌رز بۆته‌وه. نوێترین ئاماره‌كانیش له سێ مانگی ساڵی 86ی هه‌تاویدا به نیسبه‌تی سێ مانگی دووهه‌می ساڵی ئیزدواجه‌وه، 10/1% نزم بۆته‌وه، به‌ڵام ته‌ڵاق 39/14% به‌رز بۆته‌وه. واته به نیسبه‌تی ته‌ڵاقه‌وه، ئیزدواج له سێ مانگی دووهه‌مدا 80/15% و له سێ مانگی سێهه‌مدا 27/18% بووه. له گۆشه نیگایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێت به هۆكاره‌كانی و په‌سندكرانی له ده‌قه دینی و ده‌ستووره‌كانی ئاشكرای ئیسلامیشدا خه‌ریك بین و چاوپۆشی لێ نه‌كه‌ین.
به ڕای من ده‌بێ "ته‌ڵاق" له سێ لایه‌نی جۆراوجۆره‌وه، به‌ڵام لێكگرێدراوه‌وه بخه‌ینه به‌رباس و لێكۆڵینه‌وه‌وه. تاوتوێكردنی ئه‌م سێ لایه‌نه ره‌نگه بتوانێ تا راده‌یه‌ك رێگاچاره‌ی ئێمه بۆ چوونه ناو بابه‌ته‌كه‌وه بێ‌و كه‌مێكیش ئازاری ده‌روونیمان كه‌م بكاته‌وه. چونكه ئه‌وڕۆكه ته‌ڵاق وه‌كوو ترسێك له دڵی خه‌ڵكی دا شانی داداوه‌و جێگای سامۆتكه‌ی رابردووی گرتۆته‌وه.
1ـ ته‌ڵاق له روانگه‌ی دینییه‌وه
2ـ ته‌ڵاق له روانگه‌ی یاسایییه‌وه
3ـ ته‌ڵاق له روانگه‌ی كولتوورییه‌وه
ته‌ڵاق له روانگه‌ی دینییه‌وه
له به‌ربه‌یانی مێژووه‌وه، له‌و كاته‌ی مرۆڤ پێی نایه ژیانی به كۆمه‌ڵه‌وه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین چه‌خماخه‌ی ده‌ستپێكردنی ژیار‌و شارستانیه‌ته‌وه، مرۆڤ به مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیی جینسی ـ كه فرۆید به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین و شوێندانه‌رترین پێداویستی ناودێری ده‌كات ـ‌و هه‌روه‌ها مانه‌وه‌ی مرۆڤ‌و زاوزێ، هه‌وڵێك بۆ رێكخستنی ژیانی ژن‌وشوویی یان به واتایه‌كی دیكه جووتبوون و منداڵپه‌روه‌ریی بوو. له هه‌مان ده‌ورانه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی گشتیی‌و ئاسانكردنه‌وه‌ی كاره‌كان، كۆمه‌ڵه نه‌ریتێكیان له‌و به‌ستێنه‌دا‌و له عورف و نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیاندا داهێنا‌و قبووڵ كرد. ده‌ستپێكردنی ئه‌م ژیانه به به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م داب‌و نه‌ریته بوو. به‌م شێوه‌یه ژیانی هاوبه‌ش له لایه‌ن خزمایه‌تی‌و بیروڕای گشتییه‌وه وه‌ك ژیانی جڤاكی قبووڵ كرا. چۆنایه‌تی ئه‌م داب‌و نه‌ریته به جۆری كۆمه‌ڵ‌و یان خێڵ‌و ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه به‌رفره‌ه (كلان)كانه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ر ده‌هات‌و جیاواز بووه. دواتر دین‌و دیانه‌ته‌كانیش گرینگ‌یان به‌م مه‌سه‌له‌یه داوه‌و به مه‌به‌ستی رێكخستن‌و باشتركردنی له ئاستێكی به‌ربڵاوتردا، كۆمه‌ڵه یاسایه‌كیان له‌و بواره‌دا ده‌ركرد‌و به‌رنامه‌گه‌لێكیان هێنایه ئاراوه. توێژینه‌وه‌كان له دینه‌كانی سه‌رده‌می كه‌ونارادا، له بوودا، زه‌رده‌شت، تا ده‌گاته یه‌هوود‌و مه‌سێحییه‌ت ده‌رخه‌ری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بوون. دینی ئیسلامیش له‌م مه‌سه‌له‌یه غافڵ نه‌بووه‌و ره‌نگه له ئاستێكی به‌رینتر‌و به‌ربڵاوتردا‌و به شێوه‌یه‌كی قووڵتر پێوه خه‌ریك بووه كه له‌م وتاره‌دا ده‌رفه‌تی خه‌ریكبوون به‌م مه‌سه‌له‌یه نیه به‌ڵام ته‌نیا گوزینه‌ی ته‌ڵاقمان له‌به‌رچاو بێت كه ئه‌ویش وه‌كوو دوایین رێگاچاره‌و بوونی ده‌رفه‌تێكی جیابوونه‌وه‌ی (ژن‌و پیاو) له كاتێكدا كه پێكه‌وه هه‌ڵنه‌كردن‌و مه‌سه‌له‌كانی دیكه بێته ئاراوه. له تاوتوێكردنی یاسا ئیسلامییه‌كاندا چه‌ند خاڵێك گرینگی هه‌یه: وه‌كوو دابین كردنی پێداویستییه ئابوورییه‌كان، دابین كردنی پێداویستییه جینسی و رۆحییه‌كان، سالمبوونی ژن‌و پیاو و به كورتی رازی بوونی دوولایه‌نه‌و رازی مانه‌وه‌یان به درێژایی ژیان. له كاتێكدا كه ناكۆكی له‌م بواره‌وه بێته ئاراوه‌و ناڕازیبوونی یه‌كێك له لایه‌نه‌كان (ژن یان پیاو)، لایه‌نی دیكه مافی جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق ده‌داته ئه‌وی دیكه. به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی وتاره‌كان‌و نووسراوكاندا كه له‌م بواره‌وه خوێندومه‌ته‌وه، ته‌نیا بواری كۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌ته‌كه له‌به‌رچاو گیراوه‌و به گرینگی‌دان به یه‌كه‌مین شیرازه‌ی بنه‌ماڵه، كۆمه‌ڵ‌و گرینگیی په‌روه‌رده‌و فێركردنی منداڵان، هه‌وڵ له پێناو پیرۆزكردنی بنه‌ماڵه‌و مانه‌وه‌ی ژیانی هاوبه‌ش له هه‌موو دۆخێك‌دا بووه. له حاڵێكدا له راستیدا گرینگ‌یان به پێداویستییه‌كانی لایه‌نه‌كان نه‌داوه‌و ئه‌وه‌یكه تاك، خۆی چ (ژن یانه پیاو)، تا چه‌نده دڵخۆشه به ژیان هاوبه‌ش‌و پێداویستییه‌كانیان تاچه‌نده به‌دی هاتووه. گه‌لۆ پێداویستییه جۆراوجۆره‌كان له ده‌قه ئاینییه‌كاندا له‌به‌رچاو گیراوه‌و شیاوی سه‌رنجدان‌و گرینگی‌دان له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه نیه؟، ئه‌گه‌ر پێمان وابێ كه جێگای په‌سندی خواست‌و ئاواته‌كانی كۆمه‌ڵگایه كه ژن یان پیاو له پێناو مانه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌و سڵامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌موو پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی خۆیان فیدا بكه‌ن. به‌ڵام چه‌ند له‌سه‌دی پیاوان‌و ژنان توانایی ئه‌م خۆبه‌ختكردنه‌یان هه‌یه‌و بۆ چ ماوه‌یه‌ك؟ ده‌بێ قبووڵ بكه‌ین كه ژن یان پیاو مافی به‌رگریی له مافه‌كانی خۆی و هه‌وڵدان له پێناو دابینكردنی پێداویستییه‌كانیدا هه‌یه. چونكه پێداویستییه‌كان له ده‌قه ئایینییه‌كاندا له‌به‌رچاو گیراون. له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌مه كه زۆربه‌ی مه‌لاكان‌و دادگاكان له ئاكامدا ته‌ڵاق قبووڵ ده‌كه‌ن‌و وه‌كوو مافی یه‌كێك یان هه‌ردولا ده‌ناسن. له‌م به‌ستێنه‌دا ده‌بێ زیادی بكه‌م كه كه‌سانێك خوازیاری ته‌ڵاق وه‌رگرتنن له روانگه‌ی دینی خۆیانه‌وه، ئه‌و مافه‌یان پێ دراوه‌و هه‌وڵی خۆیان له‌و بواره‌دا به تاوان نازانن. له‌و پرسیار‌و وه‌ڵادانه‌وانه‌دا له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌دا بوومه، ئه‌وان به روونی ئاماژه‌یان به‌و بابه‌ته كردووه.
ته‌ڵاق له روانگه‌ی یاسایییه‌وه
یاسای هه‌ر وڵاتێك به پێی گرینگی‌دان به جۆری تێڕوانین، باوه‌ڕه‌كان، پێشكه‌وتنه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی‌و ...كان بۆ ئیداره‌كردنی كاروباره‌كانی خۆیان، هه‌وڵی داڕشتن‌و په‌سه‌ند كردنی یاسا‌و رێساكانیان داوه. له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێكهاتنی بنه‌ماڵه، میرات، ته‌ڵاق‌و .. هه‌روه‌هایه. تاوتوێكردن‌و به‌راوردی یاسای وڵاته‌كان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌ڵاقدا جیاوازه‌و ئه‌وان له جۆری تێڕوانین، باوه‌ڕه‌كانیانه‌وه ده‌رده‌خات. له‌م وتاره‌دا هه‌وڵی به‌راوردی یاساكان‌و تاوتوێكردنی خاڵه به‌هێز‌و لاوازه‌كانم نیه، چونكه ئه‌م كاره پێویستی به كاتێكی زۆره‌و نووسینێكی جیاوازه. به‌ڵام گرینگ ئه‌وه‌یه ئاماژه‌یه‌ك بكه‌ین كه بوونی یاساكان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ڵاق، خۆی نیشانده‌ری ئه‌م راستییه‌یه. یاسادانه‌ر له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵگا له ماوه‌ی ده‌ورانه جیاوازه‌كاندا، به‌م ئاكامه گه‌یشتووه كه زۆرجار كاتێ ژن و پیاو ژیانی هاوبه‌ش پێك ده‌هێنن، پێكه‌وه نه‌سازاون و له خاڵێكدا به بنبه‌ست گه‌یشتووه‌و لێك جیابوونه‌وه. به‌ڵام بۆ رێكخستنی ئه‌م كاره گرینگه، هه‌وڵ بۆ داڕشتنی یاسا دراوه. بۆیه داڕشتنی یاسا له خۆیدا ده‌ربڕی تێپه‌ڕینی كۆمه‌ڵگا له قۆناغێكی سه‌ره‌تاییه‌وه به‌ره‌و قۆناغی مه‌ده‌نییه‌ته. چونكه مێژوو سه‌لماندوویه‌تی كه له زۆربه‌ی خێڵه‌كاندا ژن به‌ر له ئیزدواج، موڵك‌وكۆیه‌له‌ی باوك‌و براو و دوای ئیزدواج موڵك‌و كۆیله‌ی هاوسه‌ر بووه و دوای مه‌رگیشی هاوسه‌ریش هه‌ر وه‌كوو شه‌وی بووكێنی، به جل‌وبه‌رگی رازاوه‌و ئاریش كراوه‌وه وێڕای ته‌رمی شووه‌كه‌ی به زیندوویی ئاگر ده‌درا. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا له‌گه‌ڵ مه‌رگی شووه‌كه‌یدا ژن وه‌كوو هاوڕێی له گۆڕه‌كه‌دا كفن‌و دفن ده‌كرا. له ئه‌ساسدا نابێ له‌بیر بكه‌ین كه خۆڕاگریی ده‌یان ساڵ ژیان وه‌كوو كۆیله‌و موڵك، خۆی به شێوه‌یه‌ك گۆڕێك بوو زۆر به‌ژانتر له مه‌رگ.
به‌م هۆیه‌وه له كۆمه‌ڵگاگه‌لێك كه له روانگه‌ی مه‌ده‌نی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ئاستی گه‌شه‌كردنه‌وه‌و هێدی هێدی بۆ ئیداره‌ی كاروباری كۆمه‌ڵ له ئاستی بان خێڵه‌كی‌و بان بنه‌ماڵه‌ییه‌وه هه‌وڵی داڕشتنی یاسایان داوه، به تایبه‌تی یاساكانی پێوه‌ندیدار به ژن‌وشوویی‌و رێكخستنی ماڵبات‌و خێزان.له‌م یاساگه‌له‌دا تاڕاده‌یه‌ك له ئه‌سته‌می‌و ئاسان بوونی ژن و پیاو ماف دراوه كه له بارودۆخێكدا ده‌توانێ خوازیاری جیابوونه‌وه‌و له‌یه‌كتر جیا ببنه‌وه به بێ ئه‌وه‌یكه به‌ها حقووقی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بخرێته ژێر پێ.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م یاساگه‌له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی به ژن‌و پیاو داوه‌و ئه‌وان له به‌رده‌وامی یان جیایی ژیانی هاوبه‌شدا ئازاد ده‌كات. هه‌ڵبه‌ت ماف‌و مافه‌كان‌و چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌بردنیی له یاساكاندا دیاری كراوه. ده‌بێ وه‌بیری بهێنمه‌وه كه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌م یاساگه‌له به سه‌رنجدان به رێسای دیانه‌ته‌كان دیار كراوه‌و كاریگه‌رییان هه‌بووه.
كه‌واته ده‌بینین جیا له دینه‌كان، یاسا داڕێژراوه‌كان له لایه‌ن مرۆڤه‌كانیشه‌وه به پێی هه‌ر بارودۆخێك مافی جیابوونه‌وه‌ی له ژیانی هاوبه‌شی به ژن‌و پیاو داوه. كه‌واته ده‌بێ باوه‌ڕ بكه‌ین كه ژیانی هاوبه‌ش‌و ژن‌وشوویی هه‌ڵبژاردنێكی ئاگایانه‌یه نه‌ك داسه‌پاندنی چاره‌نووس. هه‌روه‌كوو ئه‌وه‌ی كه ژن‌و پیاو له سه‌ره‌تای پێكهێنانی ژیانیاندا، مافی هه‌ڵبژاردنیان هه‌یه، له كاتێكدا كه به بنبه‌ست ده‌گه‌ن‌و هه‌ست ده‌كه‌ن ناتوانن ئاوات‌و ویسته‌كانیان له‌و ژیانه‌دا بدۆزنه‌وه، به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی‌و اسایی خوازیاری ته‌ڵاق ده‌بن‌و مه‌سه‌له‌ی جیایی دێننه ئاراوه. ئه‌مه‌ش مافێكه كه بۆیان له‌به‌رچاو گیردراوه.
ته‌ڵاق له روانگه‌ی كولتوورییه‌وه
كولتوور یان فه‌رهه‌نگی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك كه‌ڵه‌كه‌كراوێك له ئیده، باوه‌ڕ‌و ئه‌زموونگه‌لێكه كه به درێژایی هه‌زاران ساڵ، نه‌وه به نه‌وه پێیان گه‌یشتووه‌و هه‌روه‌كوو میراتێكی به‌كۆمه‌ڵی به نه‌وه‌كانی دیكه ده‌ستاوده‌ست كراوه. به‌ڵام زۆر به‌هێز، ئاڵۆز‌و چڕ‌وپڕه‌و به توندی هه‌ڵسووكه‌وت‌و كرداری مرۆڤه‌كان چ له ئاستی تاكه‌كه‌سی‌و چ له ئاستی كۆمه‌ڵدا كاریگه‌ریی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی منی هان دا ده‌رووی په‌یڤم به‌ره‌و وشه‌ی ته‌ڵاق بكه‌مه‌وه، هه‌مان به‌شی فه‌رهه‌نگی مه‌سه‌له‌كه‌یه‌و ئاكامه ناله‌باره‌كانی به‌سه‌ر ژیانی هاوسه‌ریه‌تیی‌و به تایبه‌تی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه دزه‌ی كردۆته ناو تان‌وپۆی فه‌رهه‌نگی كورده‌كان‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه تێكچڕژاوه، مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقه كه هیچ ره‌وتێك هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه له كاریگه‌رییه‌كانی كه‌م بكاته‌وه. نه خوێنده‌واریی‌و نه تێكنۆلۆژیی. له‌م بوارانه‌دا ده‌بێ بابه‌ته‌كه له دوو لایه‌نه‌وه تاوتوێ بكه‌ین:
1ـ چه‌مك‌و بابه‌تی ته‌ڵاق
2ـ وشه‌ی ته‌ڵاق
چه‌مك و بابه‌تی ته‌ڵاق
له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی كوردان، چه‌مك‌و بابه‌تی ته‌ڵاق وه‌كوو تابۆیه‌ك بووه‌و به‌ڕێوه‌نه‌بردنی پیرۆز كراوه. له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا هه‌روه‌كوو زۆربه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كانی دیكه، ژیانی ژن‌وشوویی‌و خۆشه‌ویستی‌و گه‌رمیی بنه‌ماڵه، جێگای رێزێكی زۆره‌و هه‌ر جووڵه‌یه‌ك كه بێته هۆی له‌رزۆكی شیرازه‌كه، ده‌كه‌وێته به‌ر تانه‌و لۆمه‌وه. به تایبه‌تی ته‌ڵاق به ته‌واوه‌تی لێكی ده‌ترازێنێ‌و له بنه‌ڕه‌تدا تێكی ده‌دات. به‌ڵام جیا له مافی دینی‌و یاسایی كه به ژن‌وپیاو دراوه، هێشتا له رووی لایه‌نه تێكچڕژاوه‌كانی فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا ئه‌م بابه‌ته قبووڵ نه‌كراوه‌و ناڕوون وێنا كراوه.
به‌ڵام له‌م كولتووره پیاوسالاره‌دا، ژن زۆرترین خه‌سار هه‌ڵ ده‌گرێ. ژنێك كه ته‌نانه‌ت مافی لایه‌نگریشی هه‌بێ‌و هه‌وڵ بۆ ته‌ڵاق بدات له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه خاوه‌ن پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نابێت‌و ده‌كه‌وێته به‌ر تانه‌و لۆمه‌وه‌و ئه‌مه‌ش له‌و خه‌سارانه‌یه كه ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێ. به باوه‌ڕی من هیچكه‌سێك باشتر‌و جیدی‌تر له ژنان ناتوانێ به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه فه‌رهه‌نگییه‌دا بكات.
كۆمه‌ڵگا ده‌بێ قبووڵ بكات كه ته‌ڵاق، هه‌ڵبژاردنێكه‌و ژن‌و پیاو كه‌ڵكیان له مافی یاسایی‌و شه‌رعی خۆیان وه‌رگرتووه. یاسا باشتر له هه‌ركه‌سێك ده‌توانێ تاوانبار دیاری بكات‌و سزای بۆ دیاری بكات. هه‌رچه‌نده له زۆربه‌ی وڵاتاندا ئه‌م یاساگه‌له به توندی ده‌ست‌وپێ گیرن‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پیاواندا دیاری كراوه كه پێویستی به پێداچوونه‌وه هه‌یه.
كۆمه‌ڵگا ده‌بێ قبووڵ بكات كه ژن له بنه‌ڕه‌تدا تاوانبار‌و گوناهكار نیه.ئه‌ویش وه‌كوو پیاوان مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌یه‌و به‌ڵام ده‌بێ رێز له مافه‌كانی بگیردرێ. له لایه‌كی دیكه‌وه پیاوسالاری له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه خه‌تاكان‌و تاوانه‌كانی پیاو داپۆشرێت‌و ئه‌ویش به‌رده‌وام سه‌ربڵیند بێت‌و شانازیی به خۆیه‌وه بكات‌و ته‌نانه‌ت له كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ته‌ڵاقیشدا له لایه‌ن بیروڕای گشتییه‌وه هه‌ست به شكست‌و یان سه‌رزه‌نشت نه‌كات‌و هه‌موو تاوانه‌كان بكه‌وێته ملی ژنان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مافیش به‌وان بێت. ئه‌ركی رووناكبیران‌و راگه‌یه‌نه‌كانه كه له راستای گۆڕانی تێڕوانینی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگادا هه‌وڵ بده‌ن و به كه‌ڵكوه‌رگرتن له به‌رده‌وامیی‌و دینامیكی فه‌رهه‌نگی، توانا‌و هێزیان له رێگای به رۆژه‌ڤ كردن‌و گۆڕانیدا بخه‌نه گه‌ڕه‌وه.
وشه‌ی ته‌ڵاق
مه‌به‌ست له وشه‌ی ته‌ڵاق، وشه‌یه‌كه كه به‌رده‌وام زۆرێك له پیاوان له بارودۆخێكی جیاوازدا په‌نای بۆ ده‌به‌ن‌و سوێندی پێ ده‌خۆن. "سێ ته‌ڵاقه‌ت ده‌ده‌م" كه هه‌رچه‌نده زۆرتر له زمانی كوردیدا باوه‌و به داخه‌وه تێڕوانینی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش وه‌ریگرتووه‌و پیاوان به‌ره‌و ئه‌و كرده‌وه‌یه هان ده‌دات. هه‌رچه‌نده ئه‌مه دیارده‌یه‌كی فه‌رهه‌نگییه‌و عورفێكی كۆمه‌ڵگایه بۆته هۆی درووستبوونی، به‌ڵام به داخه‌وه گرێدراوه به تێڕوانین‌و باوه‌ڕی دینییه‌وه‌و به ناحه‌ق یادكردنی، ژیانی ژن‌وشوویی هه‌ڵده‌وه‌شێنێ‌و حه‌رام رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ژن‌و پیاو رازی به ژیانی خۆیان بن‌و هه‌ست به خۆشبه‌ختیش بكه‌ن. به‌ڵام كۆمه‌ڵگا‌و به تایبه‌تی مه‌لاكان له‌م بواره‌وه ده‌بێ له‌م بواردا رۆشنگه‌ریی بكه‌ن‌و لایه‌نی فه‌رهه‌نگی وه‌ها كرده‌وه‌یه‌ك له روانگه‌ی باوه‌ڕمه‌ندی‌و دینییه‌وه جیابكه‌نه‌وه.
به‌داخه‌وه سوێندخواردن به وشه‌ی ته‌ڵاق به سه‌رنجدان به تێڕوانینی فه‌رهه‌نگی‌و باوه‌ڕمه‌ندیی كۆمه‌ڵگا، بۆته هۆی كه‌ڵئاژۆی له‌راده‌به‌ده‌ری پیاوان كه لاوازیی مودیرییه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی بنه‌ماڵه‌یان هه‌یه، له نێو دۆستان‌و كۆمه‌ڵگادا. ئه‌م گرووپه له پیاوان له هه‌ر پله‌یه‌كدا بن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی خۆیان‌و سه‌لماندنی ئامانجه‌كانیان چ درووست یان نادرووست‌و یان به واتایه‌كی دیكه كه‌ڵكاژۆ له بیروباوه‌ڕی خه‌ڵكی، "به‌ته‌ڵاقم قه‌سه‌م"، ده‌به‌سترێته‌وه‌و چونكه باسی ته‌ڵاق له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا تایبه‌ت به پیاوانه‌و ژنان ناتوانن به‌شێكیان هه‌بێ‌و رۆڵێكیان تێدا نیه‌و به سه‌رنجدان به كولتووری پیاوسالارانه هه‌میشه ژنانی تووشی سته‌م‌و بێ رێزی بوونه‌ته‌وه‌و سته‌مێك سه‌دان قاتتر ده‌كه‌وێته سه‌رشانیان.
ئه‌وڕۆكه كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م ده‌ربڕینه به سه‌رنجدان به‌و كه‌ڵكئاژۆیانه كه له لایه‌ن پیاوانه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه بۆ نێو توێژه‌كانی دیكه‌و تازه‌لاوانیش كه له ته‌مه‌نێكی قه‌یراناوییدان‌و سه‌ره‌تای شكلگرتنی كه‌سایه‌تی كۆمه‌لایه‌تییانه، گرتۆته‌وه‌و به هۆی شوێن دانانی گه‌وره‌كان‌و به‌كارهێنانی ئه‌م سوێنده ناڕه‌وایه له نێو پیاوان له كۆمه‌ڵگادا، تازه‌لاوانیشی هان داوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م ئولگووه نائاگایانه‌یه به‌ره‌و بێ نۆرمی (بێ هنجاری) ده‌ڕۆن‌و شێوه‌یه‌ك كه له به‌كارهێنانی هه‌ست به چێژ، غروور‌و گه‌وره‌یی ده‌كه‌ن. كه به‌ڕای من ره‌ساله‌تی خه‌بات دژی ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه‌یه‌ی سوێندخواردن به ته‌ڵاق، له ئه‌ستۆی مودیرو مامۆستاكانی ده‌بیرستانه‌كانی كوڕانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی شیاو‌و مه‌نتقی تازه‌لاوان‌و لاوان له‌گه‌ڵ شێوه‌ژیانی دروست‌و پیرۆزیی بنه‌ماڵه ئاشنا ده‌كات‌و ئه‌گه‌رچی خۆیشی به شێوه‌یه‌كی نادروست تووش بووه، به ته‌رككردنی‌و دزێو زانینی كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و وشه‌یه، نه‌وه‌یه‌كی شیاو و ئاینده‌سازی كۆمه‌ڵگا له ئاكامه‌كانی كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌و وشه‌یه ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و مرۆڤایه‌تییان فێر بكه‌ن. به‌ڵام نموونه‌گه‌لێك كه خۆم شایه‌تیان بووم‌و چاودێری مه‌سه‌له‌كه‌یان بووم‌و له نزیكه‌وه بیر‌و زه‌ینی منیان ئازارداوه، راستییه‌كه بۆ وته‌كه‌م‌و ده‌یخه‌مه به‌رباسه‌وه.
"چنوور" كچێكی چالاك‌و قوتابییه‌كی زیره‌كی پۆله‌كه بوو، ساڵی دووهه‌می ده‌بیرستانی به سه‌ركه‌وتووییه‌وه تێپه‌ڕ كرد‌و نزیكی ناونووسی بۆ ساڵی خوێندنی تازه بوو كه باوكی به هۆی كێشه‌یه‌كی دواكه‌وتوانه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه به ته‌ڵاقی سوێندی خوارد كه رێگه نه‌دات كچه‌كه‌ی ئیدی درێژه به خوێندن بدات. "چنوور" خه‌مبار‌و دڵكه‌یل ئه‌گه‌ر بهاتبایه بۆ قوتابخانه‌و ناونووسی بكردایه، ده‌بوایه به شێوه‌یه‌كی شه‌رعی دایكی ژیانیانی ته‌رك بكردایه، ئه‌گه‌ریش نه‌چووایه‌ته قوتابخانه هه‌مدیس هه‌ستكردن به شكستێكی گه‌وره‌ی له ژیاندا بوو و به ناچاری فیدای دایكی كرد‌و له‌و ساڵه‌دا نه‌چووه قوتابخانه‌و وازی له خوێندن هێنا.
خانمی "س.م" ده‌ڵێ:
چه‌ند ساڵ پاش ده‌رد‌و ره‌نج‌و بێ شوناسی ژیانی هاوبه‌شی خۆمم به بێوه‌ژنی له ناله‌بارترین بارودۆخی ژیانی كۆمه‌ڵگا دا. "سوێنده‌كانی به ته‌ڵاقمی پیاوانه"ی بێ هۆی هاوسه‌ره‌كه‌م له‌سه‌ر مه‌سه‌له دواكه‌وتووه‌كان كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له بێ سه‌روبه‌رییه ه‌خلاقی‌و هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی بوو، ژیانی له من‌و كوڕه‌كه‌م تاڵ كردبوو. به شێوه‌یه‌ك هه‌تا ته‌مه‌نی 4 ساڵی ، كوڕه‌كه‌م نه‌یتوانی به سانایی وشه‌یه‌ك به زمان بهێنێ. من كه ژنێكی پیشه‌كار بووم، له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوبه‌شییه‌وه ئیزنی وه‌رگرتنی حقووق‌و مافه تاكه‌سییه‌كانمی لێگرته‌وه به شێوێه‌ك كه ده‌یان جار بۆ دابین كردنی كه‌مترین پێداویستی ژیان، ده‌بوایه له باوكم یان دۆستانی دیكه پووڵم قه‌رز بكردایه. رۆژێكیان خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌و خاوێنكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كه بووم كه به شتێكی نادیار‌و جێی گومان گه‌یشتم. هاوسه‌ره‌كه‌م سه‌نه‌دی زه‌وینه‌كه‌ی كه به پووڵی من‌و به ناوی خۆی كڕیبوو، به ناوی یه‌كێك له خوشكه‌كانی خۆیه‌وه كردبوو‌و به هاوسه‌ره‌كه‌م گوت كه ده‌بی له‌مه‌و به‌دوا حقووق‌و مافه‌كانی پیشه‌ییم به‌ده‌ستی خۆمه‌وه بێت.
هاوسه‌ره‌كه‌م به سێ ته‌ڵاقه قه‌سه‌می خوارد كه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ، ئیزنی چوونه سه‌ر كارم نیه. من چوومه سه‌ر كار‌و له روانگه‌ی شه‌رعی و عورفییه‌وه ژنێكی ته‌ڵاقدراو چاوم لێ ده‌كرا‌و شووه‌كه‌شم له‌وپه‌ڕی بێ به‌زه‌ییدا جیا له بێ ئه‌خلاقییه‌كانی كه هه‌یبوو به‌من و ته‌نانه‌ت كوڕه‌كه‌م خیانه‌تی پێ كردم. دیتنی ئه‌م هه‌موو بێ عه‌داڵتی‌و خیانه‌ته ده‌رفه‌تێكی بۆ به‌خشین‌و لێبوردنی بۆ نه‌هێشتمه‌وه‌و ناچاربووم روو بكه‌مه دادگا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شاهێده‌كان له دادگادا هێشتا دوای دوو ساڵ به‌سه‌ر ته‌رككردنی، ژیانم ناڕوونه‌و مه‌سه‌له‌ی سوێندی ته‌ڵاق كه خواردوویه‌تی هێشتا له جێی خۆیه‌تی.
حانمی "ف.ر" ده‌ڵێ: هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌ر مه‌سه‌له‌یك روو بدات، سوێندی سێ ته‌ڵاقه ده‌خوات‌و منیش به هۆی دۆخی فه‌رهه‌نگی‌و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا‌و ئه‌وه‌یكه هاوسه‌ره‌كه‌م خۆش ده‌ویست، هه‌ركاتێك سوێندی به ته‌ڵاق ده‌خوارد منیش ده‌بوایه پارێزم له هه‌موو شتێك بكردایه تا ته‌ڵاقه‌كه‌م هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر پێی خۆش نه‌بوایه بڕۆمه ماڵی باوكم، سوێندی به ته‌ڵاق ده‌خوارد كه ئه‌گه‌ر بێ ئیزنی من بڕۆیته ماڵی باوكت هه‌ر سێ ته‌ڵاقه‌ت كه‌وتبێ. ده‌یان جار پێش هاتووه كه نه‌بووه‌و من ده‌بوایه بچوومایه‌ته ماڵی باوكم به‌ڵام چوونكه نه‌بوو تا ئیزنی لێ وه‌ربگرم‌و ئه‌گه‌ریش ده‌ڕۆیشتم بێوه ده‌بووم و به ناچاری سیله‌ی ره‌حمم ده‌خسته ژێرپێ‌و درێژه‌م به ژیانی هاوبه‌شی ده‌دا.
خانمی"پ.ن" ده‌ڵێ: هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كردم كه "به ته‌ڵاقم" ژن ده‌هێنم‌و تۆ ئیزن بده‌ی و نه‌یده‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌م. منیش به پێی ئه‌وه‌ی كه 5 منداڵی وردم هه‌بوو هه‌موو جۆره بێ عه‌داڵه‌تی‌و به‌دبه‌ختییه‌كم قبووڵ ده‌كرد. له به‌ین هه‌موو ئه‌م بێنه‌وبه‌ره‌یه‌دا بوو كه هاوسه‌ره‌كه‌م گوتی: به ته‌ڵاقم قه‌سه‌م، تا ساڵی داهاتوو ژنی دووهه‌مم دێنم. چووكه لای مه‌لاكان تا به شێوه‌یه‌ك ئه‌و ته‌ڵاقه خۆش بكه‌نه‌وه‌و هاوسه‌ره‌كه‌م ژنی دووهه‌م بێنێ. به‌ڵام فتوای ده‌ركرد كه رێگه‌یه‌ك بۆ چاك بوونه‌وه‌ی نیه. دوای هه‌موو ئه‌م بار گرانی‌و خه‌فه‌ته، به هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌نی شه‌رعییه‌وه چوومه ژێر باری ژیانی چه‌رمه‌سه‌ریی و له پاڵ منداڵه‌كانم درێژه‌م دا‌و ره‌زایه‌تم دا ژنی دووهه‌م بهێنێ. له گوندێكی دووركه‌وتووه‌وه كچێكی داماوی ماره كرد‌و دوای ماوه‌یه‌كیش ئه‌ویشی ته‌ڵاق دا‌و ئه‌وه‌ش سته‌مێكی گه‌وره بوو له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌مه‌وه ده‌رحه‌ق به ئێمه‌و هه‌زاران ژنی بێ په‌نای دیكه كه هه‌ركام به جۆرێك له ژێرباری دیلیه‌تی ناڵه‌یان به‌رز بۆته‌وه‌و هیچكات ده‌نگیشان نه‌گه‌یشته بێده‌نگی. ئه‌گه‌ر ملدان به ویسته‌كانی هاوسه‌ر، نه‌بوونایه‌ته فه‌رهه‌نگ‌و شه‌رع، كوژران‌و خۆكوژیی كردن‌و یان بێ له‌به‌رچاوگرتنی مافه مرۆڤانییه‌كانیان له ماڵ ده‌رده‌كران‌و یان به هۆی بێ په‌نابوون‌و بێكه‌سی‌و به‌دبه‌ختییه‌وه ملیان بۆ ژیانی پڕ له ژان‌و ئازار ده‌دا.
ئه‌مانه نموونه‌گه‌لێكی زۆر كه‌م بوون له خه‌ساره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سوێندخواردن به ته‌ڵاق له لایه‌ن پیاوانی كورده‌وه كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌سه‌ر ژناندا داده‌سه‌پێت‌و ته‌نیا خه‌سارهه‌ڵگره‌كانی ئه‌م نه‌ریته دواكه‌وتوو و دزێوه له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌دا، ژنان‌و منداڵانی بێ دایكه. كه ئاكامه‌كه‌ی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ی له كۆمه‌ڵدا لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و له‌م وتاره‌شدا ناگونجێ. توندوتیژی هاوسه‌ره‌كان به نیسبه‌تی ژنه‌كانیانه‌وه پله‌و پایه ناناسێت له خوێنده‌واره‌وه بگره هه‌تا نه‌خوێنده‌وار، خاوه‌ن پیشه هه‌تا ماڵدار، ده‌وڵه‌مه‌ند‌و هه‌ژار، ناشیرین‌و جوان‌و باش و خراپ، هه‌ركام به شێوه‌یه‌ك ئه‌سیری ساوێر(توهم)یی پڕوپووچ‌و بێ بنه‌مای پیاوانن كه مرۆڤبوونیان خستۆته ژێر ركێڤی خۆیانه‌وه. ئێمه ژنان ده‌بێ خوازیاری ماف‌و حه‌قیقه‌ت‌و گه‌شه‌و په‌ره‌سه‌ندنی خۆمان‌و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بین یان پێبه‌ندبوون له داب‌و نه‌ریت‌و فه‌رهه‌نگی داڕزاو كه ژیانی هاوسه‌ریه‌تی به شێوه‌یه‌كی هێمنانه، گورگ و مه‌ڕ پێكه‌وه ئاو بخۆنه‌وه درێژه بده‌ین. ئێمه‌ی ژنان، چۆن هاواری مه‌زڵَوومییه‌تی خۆمان‌و حقووقی پێشێلكراوی مرۆڤانیی خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه كه هه‌م رساله‌تی مرۆڤبوونمان فێری كۆمه‌ڵگا كردبێت‌و هه‌م بۆ خاوه‌نه‌كانمان كه خۆیان به موڵك‌و ساحێب ئێختیاری مرۆڤانیمانن، دڵگران نه‌بێت. ئێمه ژنایه‌تیی خۆمان له چ شوێنێكی ئه‌م چه‌رخی شارستانییه‌ته‌دا تل بده‌ین، نه‌ریت یان مه‌زهه‌ب؟ ئێمه ساڵانێكه تێڕوانینمان به نسبه‌تی خۆمان‌و هاوچه‌شنه‌كانمانه‌وه گۆڕیوه‌و له ده‌رووندا شۆڕشێكمان كردووه‌و خوازیاری ماف‌و حه‌قیقه‌ت‌و مرۆڤایه‌تیین، جنسێكین كه ده‌مانهه‌وێ بگۆڕین، ژێرچه‌پۆكیمان ناسیوه‌و گه‌یاندوومانه‌ته گوێی جیهانه‌وه، به‌ڵام هه‌ر كات دێت زۆرتر له دوێنێ ده‌نگی مه‌زڵوومیه‌تی ئێمه بێده‌نگ ده‌بێت‌و هه‌ر جاره‌س كپتر له دوێنێ ده‌كوژێته‌وه كه تۆ "ژنی"و "ژن" یانی: "حه‌یا، شه‌ره‌ف و نامووسی بنه‌ماڵه"و بنه‌ماڵه كه پێویست ناكات ناوی بێنم كه بریتین له چ كه‌سانێك. نازانم چۆن به‌م ئاغاگه‌له‌ی خاوه‌نی له‌ش‌و رۆحی ژنان، تێبگه‌یه‌نم كه كه‌س خاوه‌ن له‌ش‌و رۆحی كه‌سێكی دیكه نیه‌و له‌شی كه‌سێكیش شه‌ره‌ف‌و نامووسی كه‌سێكی دیكه نیه. وه‌كوو شاملوو ده‌ڵێ: "ژیان ئازاده‌و یه‌كسانی له هه‌وایه‌كدایه كه هه‌ڵیده‌مژی". له‌وانه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه "نامووس‌و شه‌ره‌ف" شتێكی ئاسایی وێنا بكرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ش خۆی یه‌كێك له هۆكاره‌كانی دواكه‌وتوویی ئێمه له چه‌رخه‌لا پێشكه‌وتن‌و دنیاییه كه تێدا سنووره‌كان به‌ره‌و سڕینه‌وه‌یه‌و خاوه‌ندارێتی بێ مانا ده‌بێت چ بگات به‌وه‌ی كه كه‌سێك ئیدیعای له‌شی كه‌سێكی دیكه بكات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر