شا .... ئه‌و خه‌ونه؟!
بابه‌ت: ته‌نز
ئه‌فراسیاب گرامی

شا ئه‌و زه‌مانه‌ی تێی که‌وتووین؟! شا ئه‌و به‌زم و
باوان شێواوییه!؟ شا ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵاته؟! بووه تا به ئێستا به
"هیچ" پێبکه‌نی، نا .. نا ویژدانی خۆت بخه مه‌ترسییه‌وه، به‌ڕاست بوه
"هیچ" تۆ بهێنێته پێکه‌نین، یان بوه به‌ش به حاڵی خۆت و هه‌رچی هه‌یه
به‌ده‌وروبه‌رتا تێر بگری. به هه‌ردووده‌ست خۆت بڕنی و به چه‌پۆک بده‌ی به‌ده‌موو
چاوی خۆتا. له‌وانه بووبێت، له‌وانه‌شه قه‌ت له ژیاندا بیرت له خۆت نه‌کردبێته‌وه.
چۆن ئه‌بێ ئینسان بیر له خۆی نه‌کاته‌وه و ئه‌ژنۆی توند نه‌کا له چه‌ناکه‌ی و
وه‌ک کووته‌کۆڵه له‌سه‌ر جاده‌ی نزیک شارا ته‌ماشای رۆژئاوا بکات. بێگومان به‌شێکی
زۆر، له‌وانه‌ی زۆرتر که بیر له خۆیان ناکه‌نه‌وه، به "هیچ" بێ هیچ
و خۆڕایی قا قا پێکه‌نیون و یان کوڵی گریانیان به‌رز بۆته‌وه، سه‌دا سه‌د و بێ
هیچ ته‌پ و تۆز کردنێک و خۆ گرژ کردنه‌وه ئه‌چنه ریزی ... با نه‌ڵێم. ره‌نگه ئه‌م
نووسینه‌ی منیش، به "شا" وه ده‌ستی پێکردبێ، جۆرێک ره‌هایی به‌ده‌ست
ئه‌و ختووکه‌یه‌وه بێت که رۆژانه به‌ش به حاڵی خۆم ئه‌مگریه‌نێت. که مناڵ
بووم خه‌ونم به سه‌گه‌ڕاو و ده‌ڵه‌که‌ی ره‌حمان و که‌ره‌که‌ی ماڵ باوه‌گه‌وره‌م و
ئه‌سپه کوێته‌که‌ی خۆمانه‌وه ئه‌بینی. ئه‌وکاتانه مامۆستا له‌به‌ر ته‌خته‌ڕه‌ش،
برۆی ئه‌تگوت دڕکه گۆیژه و بۆ په‌رژینی باخه‌که‌ی ماڵ مامه‌م ئه‌بوو، بانگی ئه‌کردی
و پرسیاری لێ ئه‌کردی و نه‌ت ئه‌زانی. خودکاره شینه‌که‌ی له گیرفان ده‌ر ئه‌هێنا
و ئه‌یخسته به‌ین په‌نجه‌ت...! وه‌ی مامۆستا گیان، تۆ خوا! به‌خوا دایکم نه‌خۆش
بوو، باوکم له مه‌رز بوو، خوشکم هه‌ویری ئه‌شێلا، کاکه‌م و ... هه‌موو ئه‌مانه
ئه‌هاتن به هاوارته‌وه و په‌نجه‌ت وه‌ک هێلکه‌گون پشیله ده‌ئاوسا!؟ پێم بڵێ: تۆ
ئه‌ته‌و‌ێ له داهاتوودا ببی به چی؟ ــ ئم م م مامۆستا حه‌ز ئه‌که‌م ببم به
"کارتا باز". به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو
ئه‌م خه‌ونه وه‌ک سه‌تڵه ماسه‌که‌ی نه‌نکم که پشیله سه‌لکی تێده‌خست و به که‌وچکه
دارینه‌که ده‌یدا به‌سه‌ریا و له پڕێکدا ده‌ڕژا، خواره‌وه بوو و هیچ مان له
هیچ.
ته‌مه‌ن وه‌ک داڵیتی مێوه‌که‌مان به باڵای منا هه‌ڵده‌زنا.
ئێستا ئیتر خه‌ونم به پاشایه‌تییه‌وه ئه‌بینی. پاشایه‌ک که به سه‌دان و هه‌زاران
پیاو و که‌نیزه‌کی هه‌یه و شه‌و و رۆژ باوه‌شێنی ئه‌که‌ن، نان ئه‌که‌ن به ده‌میه‌وه
و که‌س ناوێرێ قسه له‌سه‌ر قسه‌ی بکات. قسه‌ت یاسایه‌کی نه‌بڕاوه‌یه. هه‌مووشتێ
به‌کیفی "..." خۆت به‌ڕێوه ئه‌برد. سه‌ری هه‌زارانت ده‌په‌ڕاند هه‌ر ته‌نیا
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌نجه‌یان بۆ کێشاوی. ره‌نگه بیرم ئه‌بوه داڵێکی بێ ئامان و خه‌یاڵی
داگیرکردنی ده‌یان سه‌رزه‌وینی جۆراوجۆرم ئه‌کرد. بڕیارم ئه‌دا به‌سه‌ر دیواری ئه‌شکه‌وته‌کانه‌وه
وێنه‌ی خۆم و شاژن و کۆشک و سه‌راکه‌م هه‌ڵبکه‌نن و بۆ هه‌موو مێژوو بڵێن: ئه‌م
جیهانه ته‌نیا تۆ خاوه‌نی ئه‌وی و هیچ که‌سێکیش به پیاو نازانی و حه‌سابی
تڕێکیشیان بۆ ناکه‌ی. چه‌ند ساڵێکی دیکه‌ش تێپه‌ڕی، زۆر زوو له‌و خه‌ونه دوور که‌وتمه‌وه
و ئه‌وه بۆ من زۆر زه‌حمه‌ت بوو. په‌رژینێک قاییم بێ هه‌موو بای زک بوو . ئیتر خه‌یاڵم
گلی خوارد و وام ئه‌زانی له کوڕێکی ئاسنگه‌ری گوندنشین و دوور له شار، ئه‌بمه
جه‌نگاوه‌رێک و ئه‌چـمه‌وه به‌گژ پاشای زۆردارا و کۆشک و ته‌لاری به‌سه‌ردا ئه‌ڕووخێنم
و هه‌وساری ئه‌که‌م. په‌تی ئه‌که‌م و له ناوه‌ڕاستی شه‌قاما، به به‌رچاوی هه‌موو
خه‌ڵکه‌وه، له‌سه‌ر سه‌کۆیه‌کی به‌رز، په‌تی سێداره‌ی بۆ هه‌ڵئه‌خه‌م و ناوم ئه‌که‌وێته
مێژووی قاره‌مانانی مێژوو. ئه‌وکاته کیژێکی جوانکه‌ڵه و ته‌لارنشین له کۆشکێکی
لووتبه‌رزی ناو چیا سه‌رکه‌شه‌کانه‌وه و عه‌شقی ده‌بووی و حه‌کایه‌تت ئه‌بوه فه‌رهاد
و شیرینێکی تر. ده‌م به ده‌م، سنووری مێژووت ئه‌په‌ڕاند. راسته ئه‌ڵێن قسه که‌وته
ده‌م زارێ ئه‌که‌وێته شارێ. ئه‌م خه‌یاڵانه به‌رده‌وام به دواته‌وه بوون.
کلێکی پان بوون زوو زوو ده‌جووڵا. شا ئه‌و شا و گه‌دایه!