ساڵانی زوو
ساڵانی زوو که منداڵ بووم، هیچ کات فرمێسکی باوکم نه‌بینی، جارێ زۆر دڵته‌نگ بوو، بێتاقه‌تی هه‌موو گیانی داگرتبوو، شه‌وێک بوو هه‌موومان بێ ده‌نگ دانیشتبووین، ته‌له‌فزیونێکمان هه‌بوو به‌کار ئه‌وه نه‌ده‌هات چاوی لێ بکه‌ین، زوو زوو عه‌لی برام ده‌یگوت برۆ سه‌ر بانه‌که و ئانتینه‌که بجوڵێنێ، ئانتنی چی ؟ ده‌ورییه‌کی فافۆن بوو، جارێک چۆله‌که‌ی به‌سه‌ره‌وه نیشتبوه‌وه ئه‌وه‌نده مناڵانی گه‌ڕه‌ک به‌رد تێ گرتبوو ته‌واو چه‌مابوه‌وه..، چومه سه‌ر بانه‌که، له خواره‌وه هاواریان ده‌کرد کوره به‌ره‌و زرێبار بیسوڕێنێ، دایکم ئه‌یگوت رۆڵه به‌ره‌و شه‌خسه‌که ته‌به‌ڕکه باش ده‌بێ، وای لێ هات هه‌ر به‌فره‌ک بوو و نه‌یدا، هاتمه خواره‌وه، هه‌موومان بێ ده‌نگ بووین، نه‌وزاد برام مندالێکی هه‌بوو و هه‌ڵی ده‌په‌راند، ده‌یگوت ماشه‌ڵڵا کچ کچی من، گوڵه، تاقانه‌یه و نازداره، به‌خوا منالی من وێنه‌ی نیه له جوانییا. باوکیشم زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی کرد و گوتی وه‌ڵا مناڵی منیش جوانه و ئاهێکی هه‌ڵکیشا. ساڵ هات و چوو، زوو ساڵ تێ ده‌په‌ڕێ، وه‌ک شه‌پۆلێک خێرا زه‌مان ئه‌بڕێ، ئیسته که‌وتوومه‌ته بیری ئه‌و رۆژانه و یادی باوکم ده‌که‌م... زۆر زوو تێ په‌ری له‌مێژه نه‌مدیوه، گومان ناکه‌م بیبینمه‌وه، به‌ڵام له دڵه‌وه تاسه‌م کردوه، حه‌ز ده‌که‌م رۆژێ له نزیکه‌وه باوه‌شی بگرم و پێی بڵێم باوکه‌گیان تۆش ئه‌زیزی ئێمه، ببوره نه‌متوانی کورێکی باش بم بۆت..
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر