۱۳۹۲ آبان ۲۲, چهارشنبه

جیاوازی

جیاوازی باوکی من کە موسوڵمانە و ئیسلامی سیاسی لەوەدایە کە

باوکم چاوەرێیە رۆژێ لە رۆژان سەر بنێتەوە و بە ئیمانەوە بڕواتە ژێر خۆڵ و لەو دنیادا خودا زۆر گەورەیە و دەسەڵاتی بەسەر بەڕ و بەحردا ئەشکێت و خاوەنی سەماواتە و تەنیا ئەو دەتوانێ تەنافی بۆ هەڵواسێ و دادگایی بکات و حەشری بکات، 

کەچی 

ئیسلامی سیاسیی و بەقەولی مامۆستا هەژار، رەشە موسوڵمان، پێی وایە خودا لە مەترسیدایە و دەبێ فریای بکەون ئەگینا نامێنێت و بێ ئەقڵێ بڵاو ئەبێتەوە و گەر کەسێک رەخنە بگرێ، یان پۆشتە و پەرداخ بێت، یان ئەهلی هونەر بێت، یان شاعیر بێت، یان بە کورتی وەک خەیام گوتی باوەڕێ وابێ "کە خۆی دایناوە هەڵە و سەرپێچم، سووتانی جەهەنمی بۆچی دانا" دەبێ ملی لە لاشە بکەنرێتەوە و پەلکێشی بکەیت و بەربارانی بکەیت و خوێنی حەڵال بکەیت و حەی یا عەلە سەلا جیهادی لە دژ رابگەیەنیت


هەر ئەوکاتیش باوکم سڵاواتێکی بۆ ئەوانە ئەنارد کە پێیان وابوو نەورۆز حەرامە و مەڵۆیەک ریشیان ئەهێشتەوە و دەیانگوت ئەو زوڕناو دەهۆڵەی نەورۆز و ئەو هەڵپەڕکێیە نیشانەی ئاخیر زەمانە... دەجا سڵاواتەکە بمێنێ بۆ ئەوانەی کە خۆم ئەزانم!

هیچ نظری موجود نیست: