۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

کچ


کچ ـ ئاه باوکە؟! تۆ خەریکی درۆ ئەکەی؟
باوک ـ نا نا کچم. کوا، ئەوە نیە بۆت ئەگێڕمەوە؟
کچ ـ نا باوکە بە چاوتا دیارە؟
باوک ـ چۆن ئەزانی؟ 

کچ ـ دایکم وا ئەڵێت ... 
باوک ـ دایکت چوزانێ رۆڵە؟
کچ ـ ئەڵێ ئەگەر زۆری لێ گوت، ئەوە بزانە درۆ ئەکات!
باوک: چەن ساڵەتە باوانەکەم!
کچ ـ حەوت، ئەبم بە هەشت
باوک: هیچ نیە ڕۆڵە، با بی بە هەشت، تۆش عادەت ئەکەی!
کچ ـ باوکە؟
باوک: گیان رۆڵە ...
کچ ـ دەی ئاخرەکەی، چی بوو!
باوک ـ ئاخر رۆڵە لەبیرم چوو!
کچ ـ ئەرێ وەڵا دایکم راستی کرد
باوک ـ چی فرەزان!
کچ ـ دایکم ئەڵێ هەروا فێری جگەرەش بوو.
باوک ـ ئاخ کە لە دایکت ئەچی ..
کچ ـ باوکە خۆشمەوی ...



ئەگەر ئەم دیالۆگەم درێژ بدایە، لەوانەیە .

هیچ نظری موجود نیست: