۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

هەموو رۆژێ

هەموو رۆژێ ئەبم بە وەحشەتێ 
ئەچمە گیانی گوڵێکەوە 
گوڵ ئەلەرزێ 
گوڵ ئەوەرێ 
گوڵ ئەژاکێ 
گوڵ دڵی دائەکەوێ 
من نازانم ... نازانم نا! 
وەحشەت منم یان خەریکە 
وێرانەکان پێم فێر ئەبێ! 

هیچ نظری موجود نیست: