۱۳۹۲ آبان ۲۹, چهارشنبه

Alphabet ئه‌لف و بێ

پێناسەیەکی زۆر کورت:
زمانی ئاڵمانی Deutsche Sprache، یەکێک لە گەورەترین زمانەکانە لە ئاستی فەرهەنگ، زانست و فەلسەفە و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی دنیادا و سەر بە بنەماڵەی زمانەکانی هیند و ئەورووپایی و ژێرمەنییە. زمانی فەرمیی کۆماری فیدڕاڵی ئاڵمانە، سویس و ئوتریش (نەمسا)یە. لە زۆرێک وڵاتانی وەک فەرانسە  و ئیتالیا و چێکسلۆڤاکیشدا قسەی پێ دەکەن. بە گشتی سەد و پێنج ملوێن کەس لە دنیادا بە زمانی دایکی خۆیان دەزانن. ئەنیستیتۆی گۆتە، گەورەترین ئاکادمی و فەرهەنگستانی زمانی ئاڵمانیە. لەم لینکەی خوارەوەدا زیاتر دەتوانن بخوێننەوە. ویکیپدیای فارسی و ئاڵمانی
یەکەم وانەمان، پیت و ئەلف و بێی زمانی ئاڵمانیە، لێرەدا کوردی و ئاڵمانییەکەیم داناوە: 

Alphabet
ئه‌لف و بێ
Aa
ئا
Bb
 بێ
Cc
سێ 
Dd
 دێ
Ee
ئێ 
Ff
 ئێف 
Gg
 گێ
Hh
 ها 
Ii
 ئی 
Jj
 یۆت
Kk
 کا 
Ll
 ئێل 
Mm
 ئێم 
Nn
 ئێن 
Oo
 ئۆ 
Pp
 پێ 
Qq
 کوو 
Rr
 ئێر 
Ss
ئێس 
Tt
 تێ 
Uu
ئوو 
Vv
 فاو 
Ww
 ڤێ 
Xx
 ئێکس 
Yy
 ئیپسیلۆن 
Zz
 تست 
ß
سس 
Ää
 ئێ ئوملاوت 
Öö
 ئۆی ئوملاوت 
Üü
ئیۆی ئۆملاوت 

هیچ نظری موجود نیست: