۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

منداڵی



زۆرجار مرۆڤ دەچێتە قاوەخی منداڵی، نزیک ئەبێتەوە لە سات بە ساتی شیوەن و پێکەنینەکانی، هەموو لە شانۆیەکی سەرشەقام ئەچن. راست ئەبێژن کە ژیان شانۆیەکی گەورەیە، ئەکتەرکانی گاڵە بە ژیان ئەکەن، راست ئەبێژن تەختەی شانۆی ئەم جیهانە گەلێک دڵرەق و نامێهرەبانە، بەڵام هەندێ جار دەروویەکی رووناک هەیە کە سەرای شانۆت بۆ رووناک ئەکاتەوە، گۆشەیەک لە ژیانت بۆ ئەکاتەوە تا دیالۆگەکەت پێشکەش بکەی یان نە رووخسارت لە گۆشەیەک لە شانۆکەدا دەربکەوێ ... هەرچەندە لە منداڵیمەوە تا بەئەمڕۆ هەموو گۆشەکانی تەمەنم لە تارماییەک دا بوە، ئێستا وا هەست ئەکەم، دەروویەک بە روومدا کراوەتەوە کە سەرای شانۆ ژین و رووناکایی و سات بە ساتی دیمەنەکانم کەسک و شین ئەبێت .... بۆیە هەمیشە وا هەست بکەین کە دەروویەکی دیکە و لەدایکبوونێکی دیکە هەیە، تا ژیان بەردەوام بێت........ بێگومان هەر وا دەبێت!

هیچ نظری موجود نیست: