هێشتا گه‌نجی، نابێ ناهومێد بی، دنیا پره له ئازار، مه‌رگ دوایین پردی هه‌ناسه‌یه، ئه‌ها گوێ له‌م گۆرانیه بگره، "به قوربانت بم گوڵاڵه‌ی ئازیز، وا به سه‌ر ده‌چێ ماته‌می پاییز"، ئه‌م پاییزه هه‌سته‌وه تا پاییزی دیکه دێ خوا گه‌وره‌یه! ژیانی ئێمه هه‌موو ئازاره، به منداڵێ له‌گه‌ڵ ئازار‌و ژاندا گه‌وره بووین، هه‌ر کۆرپه‌بوون مژێ شیر و مژێ ژانمان ده‌نۆشی، مه‌مکی دایکمان هه‌موو ژان بوو، دایکمان له نه‌سڵی هه‌راسانی دار هه‌نجیره‌کان بوو، باوکم هێشتا له‌پی ده‌ستی جێی هێڵی زه‌مانه، خوشکانمان له ناو گه‌نمزارا خه‌یمه‌یان هه‌ڵداوه و براکانمان ره‌ندان رچه‌ی ته‌نگانه ئه‌شکێنن! هێشتا ناهومێدی نه‌هاتوه‌ته به‌ر په‌نجه‌ره‌ی ته‌مه‌نت نه‌که‌ی ناهومێد بی!؟ هه‌سته‌وه گوێ له خه‌نده‌ت بگرم، هه‌سته‌وه ئه‌مه‌وێ باوه‌شت بگرم! پێکه‌وه تێر بگرین... گریان مه‌راق ئه‌کوژێ ... فرمێسک دڵ ئه‌شۆرێته‌وه! هیشتا گوێم له هه‌ناسه‌ته چه‌نده بڵینده!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر