ژیان ئیتر لێره‌وه
تێ ناپه‌ڕێ ، ره‌فێق!
رووباره‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه
رێگای دوورکه‌وتوومان
جێ‌مان ئه‌هێڵێ
به‌ر له جێ پێی سێبه‌ره‌کان
ساڵه‌های ساڵه رووناکی نێژراوه
ئه‌مه‌وێ پاش مه‌رگی
مه‌له‌کان
پاش داگیرکردنی ئاسمان
ببم به
داهۆڵێکی پیربوونی تازه پێگه‌یشتوومان
هه‌رچی قاڵاوی په‌راوێزنشینه
له خۆم کۆ بکه‌مه‌وه
پێیان بڵێم،
ئه‌بێ شۆڕشێ به‌رپاکه‌ین
حه‌قی ده‌ریای
شه‌ونمی به‌ناحه‌ق له ده‌ستچوومان
حه‌قی دارتووی په‌رۆشیمان
حه‌قی شه‌قامی
بێبرانه‌وه‌ی ته‌نیایی
حه‌قی باوانی بێ نیشتمان بوون
بهێنینه‌وه بۆ سه‌رای
چۆڵنشینی،
ئه‌ی ره‌فێق!
.... ئه‌مه‌وێ ببم به داهۆڵ
تاوێ له‌م
جیهانه دابه‌زم
له
ویستگه‌یه‌کی وێرانه‌دا ئارام بگرم!
جیهان جیا له شه‌ڕانگێزی
شوێنێکی نیه بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی
باڵنده له‌ده‌ستچووکان
ده‌مێکه ساز، سازه و خۆم ناساز
ده‌مێکه وێرانم، وێران ن ن ...
ده‌مێکه تا خوا حه‌ز
بکا ته‌نیام!
ده‌مێکه ژیان لێره‌وه
تێ ناپه‌ڕێ!
ده‌مێکه "اناالحق" ناحه‌قه و هیچ؟!
ده‌مێکه من و قاڵاو و دارتووی به‌ناحه‌ق
وشکبوونمان
چۆڵنشینین!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر