۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

ئاخ باوکی من هەر نەحەساوەی رۆژگار بووی!

وەک جاران باوکم سینی لێ ڕووت کردبوو و پاڵی دابوەوە بە پشتییە سوورەکەی دیوەگەورەکە، زۆمپا دارینەکەمان پاش ئەوەی دایکم دایخستبوو، گرمە گرم هەموو ماڵەکەی بە تەواوی گەرم کردبوو و دوور ئەکەوتینەوە لە زۆمپاکە، . لە حەیبەتا نەخشینی خوشکم تای پەنجەرەکەی کردەوە، باران خوڕەمی دەکرد، باوکم دەستی برد و گوتی ڕۆڵە ئەوە بۆ گۆررانییەک ناگری، بزانە شریتی عەینە کوێر یان بەکرە ئەسکۆڵییەکمان نیە تاوێک گوێی لێ بگرین، هەستامەوە، عەلی برام شریتێکی تازەی بەکرە ئەسکۆڵی کڕیبوو .. گۆرانیەکە دەستی پێکرد.. باش بیرم دێ، مقامی فەلەک هەتاکەی فەلەک هەتاکەی دەخوێند، باوکم چووبوە ناو داڵغەیەکی قووڵەوە، جگەرەکەی بە دەمەوە بوو و مژی قووڵی لێ ئەدا، هەستم بە غەریبییەکی گەورە دەکرد، ئاهێکی هەڵکێشا و گوتی: "ئای دایە، ... نەخشین خوشکم دڵی پڕ بوو، دەیگوت باوە چیە عاجزی؟! باوکیشم وەک ئەوەی پیاڵەیەک بەربێتەوە، داچڵەکا و گوتی ڕۆڵە چاییەکی ترم بۆ داکە، دنیا بەقای بۆ کەس نەبوە .. دایکم خوا عەفووی بکا، کوێرەوەری و ناخۆشی زۆری چەشت، ئێمەش لە هەناسەردی خۆماندا نەمانتوان ئەجری باشی دایکمان بدەینەوە. پاش ئەو هەموو ساڵە، منیش هەموو کاتێ هەمان هەست وەک مشتەکۆڵێ سینەی قوپاوی خەیاڵ ئەگرێتەوە .......................

هیچ نظری موجود نیست: