.... له په‌نجه‌ره‌ی کوختی ته‌نیاییم، له سه‌ر کورسییه‌که‌م دانیشتووم. به فێنکی سه‌ر په‌نجه‌کانم به ئاگا دێم. نیگه‌رانییه‌ک، دڵه‌خورپه‌یه‌کی دێرین وه‌ک شه‌پۆلێکی سه‌رکێش، وه‌ک مشته‌کۆڵێ سینه‌ی قووپاوی مه‌راقم ئه‌گرێته‌وه. سپێده‌ی غوربه‌تی ئه‌مڕۆژانه‌م، وه‌ک گه‌ڵا لاسارێک .. خۆی ده‌کات به ژووره‌که‌ما. ئه‌و دیوی په‌نجه‌ره‌ی خه‌یاڵم، باران به حه‌ژمه‌تێکی دێرینه‌وه لاجانگی به‌سه‌ر کۆڵان و شه‌قامدا با ئه‌یهێنێ و تێده‌په‌ڕێ و وه‌ک شۆڕه‌بییه‌کان، په‌لی شۆڕ کردۆته‌وه بۆ سه‌رشه‌قام. راسته‌شه‌قامی شار ته‌مێکی نزم و ته‌نک باڵاپۆشیه‌تی. کۆڵان ده‌ستێکی به سه‌رشانی شه‌قامی شه‌سته‌بارانه‌وه گرتووه و ده‌ستێکی به ژێرباڵی ماڵه نزمه‌کانه‌وه. خه‌ڵکانێ وه‌ک تارماییه‌ک جاده‌کان به‌جێ ئه‌هێڵن و خۆیان ده‌که‌ن به کافتریای کۆڵانه ته‌نگ و ته‌ماوییه‌کاندا. هه‌ندێکی دی، به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان دوور ئه‌که‌ونه‌وه و خه‌یاڵی من بزریان ئه‌کات و شوێنپێ خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م دێڕانه جێ ئه‌هێڵن. هاتووچۆی خه‌ڵکی له پشت دیده‌ی هه‌راسانی من و هه‌نگاوه به په‌له‌کانی بارانه‌وه، تارماییه‌کی دووره ده‌ستن، خه‌یاڵ نایگاتێ.
ئه‌م خه‌یاڵه، ئه‌م دڵه‌خورپه‌یه ده‌یان ساڵه وه‌ک گرێیه‌کی گه‌وره‌ی ژیانم قورساییه‌کی زۆری خستۆته سه‌ر شانی ئومێدم. باران جێ ئه‌هێڵم، له په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌مدا ون ده‌بم، نازانم له کام په‌نجه‌ری نووسینه‌وه ده‌ست پێ بکه‌م!
له په‌نجه‌ره‌ی منداڵیم؟!
مناڵ بووین ژیانمان به‌سه‌ر مه‌داری ترسێکی گه‌وره‌وه بوو، ده‌خزا و ده‌که‌وته داوی مه‌رگێکی بێده‌نگ.
گه‌نج بووین ... ئێواره ژوانێکی تاریک، له قووڵایی کپبوونی هه‌راو هوریای نه‌هات دا، ئه‌بوون به‌ژێر گه‌رد و تۆزی نفره‌تێکی دێرینه‌وه.
ئێستاش .... بۆ ئێستام چی بنووسم تا خه‌یاڵی شێواوم ئاشت بکاته‌وه؟
کێ ئه‌زانێ ئه‌م خه‌یاڵه ئازاده‌ی ئێستام، هێشتا دیل و یه‌خسیری بۆرانی ساڵه‌های ساڵی شه‌قژنی ئازار و ده‌ردی نه‌وه‌یه‌کی به‌جێماوه!
گه‌ر بڵێم ئه‌مه نامه‌یه‌که به درێژایی شه‌وێکی دوور، دوور تا نزیکترین رۆژ له منه‌وه. نزیک تا ئه‌و شوێنه‌ی که له‌گه‌ڵ یه‌که‌م هه‌ناسه‌کێشانی من تێکه‌ڵ به ده‌روونی شێواوم ئه‌بن و حه‌ساری دڵته‌نگیم به‌سه‌ردا ئه‌ڕووخێنن!
هه‌ردوو ده‌ستم له پشت سه‌رم هه‌ڵپێکاوه، قاوه‌که‌ی به‌رده‌مم فه‌رامۆش کردوه، حه‌زم له پیاسه‌یه‌که، نا ... نا حه‌زم لێیه سه‌ر بنێمه‌وه و هه‌میسان بچمه خه‌وێکی قووڵه‌وه. چ بکه‌م .
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر