له رێگای دووری سه‌ربه‌ستی
چه‌ند په‌نجه‌ره‌ی ئازادی له‌سەرشان
باوه‌شی چه‌ند کۆرپه‌یه‌کی گوڵه هێرۆ
داربه‌ڕوویه‌کی ده‌م به‌خه‌نده‌ی "میراجی" بوو
له‌گه‌ڵ ده‌سته ته‌زیوه‌کانی"دۆڵاش" ئاشنا
سه‌رشانی شاخی په‌نا بوو بۆ "پێشمه‌رگه"
په‌نای که‌پرێکی خۆزگه‌بوو نزیک تا تاسه‌ی "زرێبار"
جامانه‌ی "به‌رده‌بووک" و
ریشی ماش و برینجی ئومێدێک بوو تا دوور ده‌که‌وته‌وه
هه‌رکاتێ به به‌رئاوایی تێ ده‌په‌ڕێ
"با"ی له‌گه‌ڵ بوو
شنه‌ی له "گۆلبه‌ن"ی بوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ئازادیی...
خه‌یمه‌ی دلێری هه‌ڵده‌دا
بێستانێک بوو له وه‌نه‌وشه
شه‌وان دڕدان به تاریکی و
رۆژان لادانی پرچی سته‌م
هه‌میشه که‌پره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێ
.... هه‌میشه شین شین ئه‌بارێ
![]() |
شەهید مەلاحسێن نێ |
باوه‌شی چه‌ند کۆرپه‌یه‌کی گوڵه هێرۆ
داربه‌ڕوویه‌کی ده‌م به‌خه‌نده‌ی "میراجی" بوو
له‌گه‌ڵ ده‌سته ته‌زیوه‌کانی"دۆڵاش" ئاشنا
سه‌رشانی شاخی په‌نا بوو بۆ "پێشمه‌رگه"
په‌نای که‌پرێکی خۆزگه‌بوو نزیک تا تاسه‌ی "زرێبار"
جامانه‌ی "به‌رده‌بووک" و
ریشی ماش و برینجی ئومێدێک بوو تا دوور ده‌که‌وته‌وه
هه‌رکاتێ به به‌رئاوایی تێ ده‌په‌ڕێ
"با"ی له‌گه‌ڵ بوو
شنه‌ی له "گۆلبه‌ن"ی بوو بۆ حه‌سانه‌وه‌ی ئازادیی...
خه‌یمه‌ی دلێری هه‌ڵده‌دا
بێستانێک بوو له وه‌نه‌وشه
شه‌وان دڕدان به تاریکی و
رۆژان لادانی پرچی سته‌م
هه‌میشه که‌پره‌که‌ی ئه‌گه‌ڕێ
.... هه‌میشه شین شین ئه‌بارێ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر