۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

ژیانەوە بە کتێبە قەبەکان نیە ...

یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی کۆمەڵگای ئێمە ئەوەیە کە پێمان وایە کتێبە
قەبەکانی فەلسەفە و قوتابخانە فکرییەکانمان نەکردوەتەوە کوردی و ئێمە لە فەلسەفە بە جێ ماوین و ناتوانین پێشکەوتوو بین. بە دڵنیایەوە فەلسەفە بۆ کۆمەڵگا دەتوانێ رۆڵی خۆی هەبێت، بەلام بنەما نیە. کۆمەڵگای ئێمە لە سەرەتا دا زانیاریی لەسەر خۆی نییە، لەسەر دەورووبەری. کۆمەڵگای ئێمە پێویستیی بە دابینبوونی کار و نیشتەجێبوون و خۆراک و پۆشاک هەیە. کۆمەڵگای ئێمە پێویستی بە ئەمنییەتیی تاک و بنەماڵە هەیە دابین ببێت، ئەگەر ئەمانە دابین ببن، ئەوا لەسەدا کێشەی سەرەکیی ئێمە وەک کۆمەڵگای کوردی چارەسەر دەبێت. کە سەیری ئەم ئورووپاییانە دەکەی، هەست دەکەی هەموو شتێ ئەزانن، باس دەکەی لەگەڵیان و ناوی دەیان فەیلەسووف و نووسەر دەهێنیتەوە، کەچی ئەوان هەر تەقەی سەریان دێت. ئەوان پێویستییان بەو زانیارییە فەلسەفییانە نیە، پێویستیان بە دابینبوونی کار و ئایندە و پیشەیەکی بە دڵی خۆیان هەیە. ئێمە دەبێ قەناعەت بهێنین کە هەموو خەڵکی کوردستان فەلسەفە ناخوێننەوە، کۆمەڵناسی ناخوێننەوە، یان هەر هیچ ناخوێننەوە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا گەشە بکات دەبێ داخوازیی و خواستەکانیان دابین بکرێت. من جارێک لە سمینارێک لەسەر مەسەلەی ژن لە شاری کۆیە گوتم: ژنان پێویستیان بە قوتابخانەی فیمینیستیی نییە، ئەوە کۆمەڵیک نوخبەن کە هەوڵ دەدەن قوتابخانە و رەوتە فککرییەکان بخوێننەوە نەک هەموو ژنان، ژنان پێویستییان بە دابین بوونی کار، پێویستیان بە پشتیوانی ماڵ و نیشتەجێبوون هەیە. ئەگەر ئەوەی بۆ دابین بکرێ و ژن بتوانێ بەتەنیا بژیت، ئەوا کێشەی چەند ژنی، قەتڵی نامووسی، لەمالەوە دانیشتن و ستەمی پیاوسالاری و ..... چارەسەر دەبێت. بەلام ئەگەر ئەمانەی نەبێت، ژن هەمیشە کۆیلەی پیاوە، چون پیاو ئەیژییەنێت و ککاری بۆ دەکات. هەڵبەت ئەمەش هەموو کێشەکان چارەسەر ناکات، ئەمە دەرەتانێکە تا ژن سەربەخۆ بێت. وەک چۆن گوتم هەموو شتێ باشە بکرێت بۆ کۆمەڵگا، بەلام زەروورەتی ژیان دابین بوونی ئەمنییەت و کار و ژیانی ئاسوودەیە. بە قەولی سەربازێکی رووسی لە بەرەکانی شەردا، یەککێک لە ئەفسەرەکان پیی دەڵی با شێعرێکی شکسپیرت بۆ بخوێنمەوە، شاکارە، ئەویش دەلێ ئێستاکە جووتێ چەکمە لە سەد بەرهەمی شکسپیر بە نرخترە، شێعری شکسپیر نە دەبێ بە نان نە دەبێ بە چەکمە بۆ بەردەوامی لەم بەرەیەی شەردا".

هیچ نظری موجود نیست: