۱۳۹۲ آبان ۲۳, پنجشنبه

شێوازێک لە ئەدەب

Marcel Reich-Ranicki
لە ئاڵمانییەوە:
ئەفراسیاب گرامی

مارسێل رایس رانێسکی ( [١٩٢٠ ـ ٢٠١٣] Marcel Reich-Ranicki)، رەخنەگری ناوداری جیهانی و "پاپی ئەدەبیاتی ئاڵمانی" ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد. بە درێژایی نیو سەدە، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر رەوتی ئەدەب و بزاوتە ئەدەبییەکانی ئەدەبیاتی ئاڵمانی هەبوو، بە چەشنێک، نووسەرانێکی زۆری گەیاندە تەشقی ناوازەیی و بۆ هەندێکی دی پەنجەرەکانی خوێنەرانی بۆ هەمیشە بەسەر داخستن. ئەم یازدە رستەیە کە لە خوارەوە کردوومەتەوە بە کوردی، لە ستوونی "خاڵ بۆ خاڵ punkt für Punkt"ی ماڵپەڕێ "دی ڤێلت"دا بڵاو بووەتەوە.

ـــــــــــــــــ

مارسێل رایش ـ رانێسکی دۆست و هاوڕێی وشەی روون و دروست بوو، نەتەنیا کاتی رەخنە، بەڵکوو کاتی ستایش کردنیش. هەروەها پیاوێکی شۆخ و تەنزئامێزیش بوو. لە روانگەی دە هەزار بەشداربوویەوە، ئێمەش یازدە دێڕ لە وتەکانیمان هەڵبژارد.


١ـ لەبارەی کەیفییەت و چۆنیەتییەوە: لەناو سەد کتێبدا، ٩٨یان خراپ ئەنوێنن. ٩٩ نۆهەمینیش لاواز و سەدەمینیش لای ئێمە دڵنیا نین.

٢ ـ دوای خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی بۆ "گوینتێر گراسس":
پاش ساڵانێکی زۆر دەبوایە نووسەری ئاڵمانی لە کۆتاییدا دووبارە خەڵاتی نۆبێل وەربگرێت ... خۆت بناسێنە: مارتین ڤالسێر دەبێ لەم خەڵاتەدا داکەوێ و ئەوەش زەربەیەکی سەخت بوو بۆ منیش. یان تەنانەت پیتر هاندکەی ئەحمەق! کارەساتە! لە ستۆکهۆلم ئەگەری هەموو شتێک هەیە. "گراسس"یش هەمیشە لەوێیە!"

٣ ـ لەبارەی گرووپی ٤٧ەوە:
زۆرجار لەبارەی ئەدەبیاتی گرووپی ٤٧ەوە دەگوترێت، بەڵام ئاوەها ئەدەبیاتێک بوونی نیە و هیچ کاتیش نەبوە".

٤ ـ لە بارەی "ئاننا زێگێرس"ەوە:
"بەڵام ئەمە، بەداخەدوە ئێستاش هەیە، ئەم رۆمانە بە ناوی "دڵنیایی Das Vertrauen"یەوە، بە ترسناکترین ترسەکان و ئەستەمترین رێگا، جێگای تێڕامانی باشتر بوو".

٥ ـ لەبارەی ئەدەبیاتی نوێی ئاڵمانەوە:
"لە چاوەڕوانی ئەدەبیاتێکی نوێی ئاڵماندا وەکوو سەرەتای دەستپێکردنی سەمای "والستێرس": پیاو دەیبستێ "هم تا تاHm-ta-ta" و لە خۆی ئەپرسێ: کەی ئەوەلای مێلۆدییەکە دەگات".

٦ ـ لەبارەی پیشانگای کتێبەوە:
"من زۆر بەنابەدڵ ئەچم بۆ پیشانگای کتێبی "فرانکفۆرت" ، دیمەنی ساڵۆنێکی تەنیا بە هەزاران کتێبەوە ـ دیمەنێکی قیزەون".

٧ ـ  لەبارەی "لیسینگ"ەوە:
"ئەو لە هەموو ژیانیدا لەبارەی دراماکانی شێکسپیرەوە هیچ دێڕێکی بەرچاوی نەنووسی".

٨ ـ لەبارەی "ئارنۆ شمیدت"ەوە:
"روانگەیەکی راستەوخۆی بۆ بابەتێکی تایبەت بوو ـ و لەگەڵیا هەموو دنیای فەرامۆش کرد. کەواتە هەندێک جار کارەکەی کاریگەرییەکی بنەڕەتی دادەنا و زۆرجاریش ترسنۆکانەش رواڵەتی و یەکسان".

٩ ـ لەبارەی "تۆماس مان"ەوە:
"لە خۆڕازی‌ترین نووسەری سەد ساڵی هەنووکە ناوی "تۆماس مان"ە. خۆپەسند وەکوو منداڵ، دڵناسک وەکوو
ئۆپێرای دۆنا(Primadonna) و بێهوودە وەک دەنگی سازی تەنوور (Tenor). 

١٠ ـ لەبارەی "فریدریش هویلدرلین"ەوە:
"من دەسخۆشی لە هویلدرلینەوە دەکەم و زۆرجاریش لەگەڵیدا چاوەڕوانکراو ئەیپەرستم".
١١ـ لەبارەی "رەخنە"ەوە:
"ئێمە ئەمانەوە لەمەڕ کتێبەکانەوە قسە بکەین، هەرچەندە، ئێمە وەک هەمیشە قسە ئەکەین: پڕ لە خۆشەویستی و کەمێ نهێنی، ژیرانە و لەوانەیشە کەمێ توندڕەوانە، بەڵام بەهەرحاڵ روون و رەوان. دواجار ئەمە ئەدەبی رەخنەگرانەیە.



پەراوێز (وەرگێڕ) ــــــــ

  • گوینتێرگراسس Günter Grass (1927): رۆماننووسی گەورەی ئاڵمانی و براوەی خەڵاتی نۆبێلی ئەدەبی .
  • ئاننا زێگێرس Anna Seghers (١٩٠٠ ـ ١٩٨٣) : ژنە نووسەری گەورەی ئاڵمانی.
  • ئەفرایم لیسینگ Lessing (١٧٢٩ ـ ١٧٨١): نووسەر و رەخنەگری ئاڵمانی و لە کەسایەتییەکانی چاخی رۆشنگەریی ئاڵمان.
  • ئارنۆ شمیدت Arno Schmidt (١٩١٤ ـ ١٩٧٩): یەکێک لە نووسەرانی سەدەی بیستەمی ئاڵمان.
  •  تۆماس مان Thomas Mann (١٨٧٥ ـ ١٩٥٥): رۆماننووسی گەورەی ئاڵمانی.
  • گرووپی ٤٧: گروپێک لە نووسەرانی ئاڵـمانی بوون کە دوای شەری دووهەمی جیهانی، دامەزراو و بە ناوی ساڵی ١٩٤٧ و کۆتایی شەڕ و بونیادنانی دنیای نوی لە  روانگەی ئەدەبیاتەوە بوو.


  • فردریش هویلدرلین Hölderlin (١٧٧٠ ـ ١٨٤٣): شاعیری ناوداری ئاڵمانی .
  • سەرچاوە: www.welt.de

هیچ نظری موجود نیست: