۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

غەزەڵی غوربەتیم


هەر ئەڕۆم و ناگەمێ، شەو بەرۆکم پێ ئەگرێ
هەر ئەپێوم، ناسرەوم، چەرخی گەردوون ناگەڕێ
من خەیاڵی رەنجەڕۆم و قومری مەستی شەوگەڕم
ئەسپی سەرشێتی سڵکۆکم، ئەم شەرابە نامگرێ
پاییزانە چۆڵنشین و کوختی وەحشەت غوربەتیم
قەشمەرێکی تاسەبارم، پێکەنینیش نامگرێ

ئەفرا 

هیچ نظری موجود نیست: