۱۳۹۲ آبان ۲۹, چهارشنبه

ئاپارتاید Aparteid

ئاپارتاید Aparteid) دەستەواژەیەکی سیاسیی بوو کە لە لایەن ئەفریقای باشوورەوە بە مەبەستی جیاکردنەوە و هەڵاواردنی رەگەزی بەکارهێنرا. ئەم زاراوەیە لە زمانی ئەفریکانس (ئینگلیسی ئەفریقایی) واتای "لەتکردن و جیاکردنەوە" دەگەیەنێت. لە ئەدەبیاتی سیاسیدا، ئاپارتاید بە سیستمی هەڵاواردنی رەگەز[نەژاد]ی ناودێر ئەکرێت، واتە بە شێوەیەک لە دڕندانەترین شێوەکانی جیاوازیی ڕەگەزایەتی و بە گشتی سیاسەتێک لە پێناو زەوتکردنی ھەموو مافە "سیاسی و مەدەنییەکانی شارۆمەندان" پێناسە ئەکرێت. ئاپارتاید، پەڵەیەکی رەشە بە ناوچاوانی مێژووی سەدەی بیستەم و یەکێک لە شێوەکانی لەژێرپێنانی مافەکانی مرۆڤ لەقەڵەم ئەدرێت کە سەرچاوە لە بیرێکی دواکەوتوانەی رەگەزپەرستی بوو کە ئێستاکە لە پانتایی سیاسەتی جیهانیدا، بۆتە هۆی رۆنانی زۆر دەستەواژەی سیاسی دیکە وەکوو: ئاپارتایدی جینسی، ئاپارتایدی نەتەوەیی، ئاپارتایدی دینی و .... هتد.

هیچ نظری موجود نیست: