گه‌وره‌ترین زوڵمی ئه‌مساڵ له من کرا، ئه‌وه‌بوو له وڵاتی پێشکه‌تووی وه‌ک ئاڵمان، له دڵێ رێک له دڵی ئاڵمان و ئورووپادا، خه‌تێکم هه‌یه فه‌یسبووک به هه‌زار حاڵ ده‌کاته‌وه، ناتوانم له دوو میگا بایت زیاتر بنێرم، ناتوانم ته‌سویری یه‌ک عه‌بدی به‌شه‌ری خوا ببینم، ئه‌وه دوو رۆژه سێ وێنه‌م بۆ هاتوه تازه دوای پێنج سه‌حات دانلوود بوو، ئه‌مه‌وێ هه‌ندێک جار ته‌ماشای یوتیوب بکه‌م دارێک ئه‌دا به رۆحما و هه‌ر پری ناکاته‌وه و ئه‌نترنێت ئه‌که‌وێته جاده‌ی خۆڵه‌وه و ده‌بێ نه‌ک هه‌ر لاپتۆبه‌که‌م رستارت بکه‌مه‌وه، ته‌نانه‌ت ده‌بێ نیو سه‌عاتی رێک به‌دیار تاڵی شه‌به‌که‌ی ئه‌نترنێته‌که‌مه‌وه دانیشم، به یاهوو قسه ده‌که‌م ده‌ڵی رادیۆکانی ئه‌وسایه و ده‌یکا به هات و هه‌را و جیک و هووڕێک نازانم قسه‌ی چیم بۆ ده‌که‌ن، وه‌ختی واش هه‌یه که قسه ده‌که‌م له‌و لا قسه‌ی ته‌واو بوه هیشتا تازه "چۆنی و چاکی"یه‌که‌ی من ده‌گات ..، وه‌ک کورد ده‌لی شه‌ر کرا و کوژاوه، که‌چه‌ڵ بۆ دار ئه‌خولاوه. . جار ناجاریش پێم ده‌لێن سکایپت هه‌یه قسه بکه‌ین، بابه وه‌لا بیلا هه‌مه و نه‌ک دانه‌یه‌ک دوانیشم هه‌یه که‌چی خه‌ته‌که‌م به‌شی ئه‌وه ناکات ... ساڵ رۆشت، من هێشتا له گوندێکم به‌فر ببارێ ماشینی تێ ناکه‌وێ، هی وا هه‌یه سێ سک زاوه هه‌ر من ماوم لێره ... عه‌رزی خزمه‌تتان بکه‌م فێری دووچه‌رخه‌بووم ئه‌مساڵ، هه‌ڵبه‌ت جارێ که‌وتم سه‌رئه‌ژنۆ و ناومشتم ده‌لیی که‌ر قه‌پی لێ گرتبوو. تازه به‌فر باریبوو، چوومه ده‌ره‌وه، جا سارد خۆ له سه‌رما نه‌ده‌چوو، سمۆره‌یه‌کم بینی، له سووڕێکا گرتم، دوای وه‌ک شاعرانی کلاسیکی کورد ده‌رده دلێکمان کرد پێکه‌وه، گوتی ئێمه له نه‌سڵی سمۆره‌کانی کوردستانین، کاتی خۆی به‌ده‌ست تایه‌فه‌ی ئێوه‌وه هه‌ڵاتین و لێره جێگایان کردینه‌وه، مه‌ردی خوابه وازمان لێ بێنه، ئه‌نفالتان کردین، تاقتان لێ برین ئیتر چی ماوه، وه‌لا منیش به‌زه‌ییم به حاڵی خۆما هاته‌وه و گوتم له‌وه گه‌رێ مه‌ترسه خۆشم کۆچه‌رێکم رێگای دووری دوورم هه‌ڵبژارده‌وه. ئه‌وه‌ش ئه‌مساڵ، ته‌واو، تا سالێ تر به ته‌مایه‌ر خواین، وه‌ک شێتێکمان هه‌بوو له ئاوایی نێ، پێیان ده‌گووت که‌ریم کابان، ده‌مگوت کابانه دنیا که‌ی ته‌واو ده‌بێ، ده‌یگوت به ته‌مای خوا بین هه‌ر ته‌واو نابێ، ده‌بێ خۆمان گوی تێکه‌ین و خۆل که‌ین به‌سه‌ریا ئاوا ته‌واو ده‌بێ. به‌ڵام خۆشترین بیره‌وه‌رییه‌کانیش لێره زۆر بوون، هه‌رچه‌ن بێتاقه‌تی و دووری بووه، به‌لام کاتێ سارای دڵت رووناک بێ، ژیان دڕک و داڵیش بێت، به پێی په‌تی سه‌ما ده‌که‌ی. هیوادارم بزه‌ی ساڵ بکه‌وێته سه‌ر لێوتان!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر