۱۳۹۲ آبان ۲۲, چهارشنبه

ترسی گەورەمان و ترسی گەورەیان

ئاڵمانییەکان لە راپرسییەکدا، سێزدە ترسی گەورەیان هەیە بۆ داهاتوو، کە شەشیان پێوەندی بە دنیای مەجازی و جیهانی ئەلەکترۆنییەوە هەیە. لە کەڵکئاژوو وەرگرتن لە کارتی بانکییەوە و دزی ئەنترنێتییەوە بگرە هەتا داتا و زانیاریی تاکەکەسی و سیخوڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەوڵەتەکان لەسەر شارۆمەندانی ئەو وڵاتە و دواتر هەژاری سەرە پیریی و کەمبوونەوەی داهاتەکانیان و نەخۆشی بە گەورەترین ترسی داهاتووی خۆیان دەزانن. ئەم راپرسییە بە وێنە لە سایتی دۆیچەڤێلە، بەشی فارسیدا بڵاو بۆتەوە. جێگای سەرنج بوو کە بلێم ئەی باشە ئێمەی کورد لە چی ترسمان هەیە؟ ئایا هەر داهاتوومان هەیە لێی بترسین؟! رەوەندی کوردی تازە گەیشتوو بە ئورووپا، ئەترسێ گۆڕغەریب نەبێت (نیشتمان باوانە باوان)... کوردی باشوور ترس لە ژیان رۆژانی سەخت و دژواری خۆیان لەبیر کردوە. کوردی باکوور لە نێوان بەرخۆدان ژیانە و ئیدی بەسەدا ترسیان لە چەکمەکانی رەگەزپەرەستی تورکە. کوردی رۆژهەڵات لە نێوان بێدەنگی و خوێن و سێدارەدا چاوەروانن! کوردی رۆژئاوا، ترسی لە ئیسلامی رەشۆکییە کە خوێنی حەڵاڵ کردوە. یانی ترسەکانیشمان وەک یەک نین ... دوایین خەونی ئێمە کە لە نیوان ترس و دڵەراوکێیەکی زۆرە، لە دوو سەدە لەمەو پێشەوە درێژ بۆتەوە بۆ داهاتووی ئێمە .... ئەویش خەونی بە دەوڵەتبوونمان؟؟؟؟؟؟ !

هیچ نظری موجود نیست: