باوکم بە دەنگێکی غەریبەوە پێم ئەڵێ: خۆشی تۆ جەژنی منە. من دەوڵەمەنم، کوڕێکم هەیە سەری بەرز کردووم... مەنزڵت خۆش بێ، من دڵخۆشم ...
من دڵتەنگتر ئەبم، پێم ئەڵێ: بێتاقەت مەکە، مشتێ مناڵ بووم کوڕی ساردە کویستان بووم، تۆش دەبێ ببی بە کوڕی مەیدان. دەبێ ئاگات لە خۆت و کوردستان بێت. ... رۆڵە کافەی خوشکت بەر لە من، لە باوەشی منا گیانی دا، هەر بانگی تۆی دەکرد، بێ تاقەت مەبە هەموو شتێک باش ئەبێ و ئیوەش ئەگەڕێنەوە بۆ وەتەن.
ئەمە ئەو وتە سادە و پڕ لە حیسرەتانەی باوکمە، کە پێم وا نیە قەد لەبیری بکەم. حیکمەت و زانایی لە ئینسانێکی نەخوێندەواردا نیشان دەدات کە ژیری و زانایی و کوردبوون بە خوێندەواریی نیە.
بۆ هەموو ئەو قسانەی باوکم، تەنیا دەتوانم بڵێم شەرمەزارم کە لە کاتی نەخۆشی و تەنگانەدا لە لات نیم و ناتوانم خزمەتت بکەم. شەرمەزارم لە بەرامبەر باوکم و دایکم دا، چون شەونخونی و هەوڵ و رەنج و ماندووبوونیان هەموو لە پێناو دڵخۆش کردنی ماڵ و منداڵیان دابووە. غەریبیتان ئەکەم ... تاسەتان ئەکەم
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر