۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه

دنیایەکی هەر فرە سەیرە گوڵم!

مەخلوقی ئێمە زۆر عەجایەبە. یانی هەر لە مەخلوقی دنیا ناچێت، راست وەک ئەوە وایە لە کاکێشانێکی دیکەوە دابەزیبێت. ئیتر ئاوایە و زەمانەش گۆڕاوە، ئێمەش وەکوو دنیا ئەمانەوێ بیگۆڕین، یانی گۆڕاندان؟! شتی وا ئەبیسین. ئەیچە ئابرا، بۆ نموونە، ئێمەی کورد بەپێچەوانەی خەڵکی دنیا ئەگەر بیگۆڕێن ئاوا دەیگۆڕین، یانی سەروبنی ئەکەین! یان ئەگەر سەر و بنی نەکەین لە بنەوە کونێکی تێ ئەکەین، رەنگە ئەوەش مۆد بێت کون تێکردن، ئەوسا زوو باتەی سێ ستارەیان کون تێ ئەکرد بۆ ئەوەی قاچ فێنک بێتەوە، ئەمڕۆ لە ئەورووپا سەر ئەژنۆیان ئەدڕێنن، هی وا هەیە ئەڵێ گەوزاندوویان، بێ ڕێزی نەبێت بەڵام هەر وایە، ئەوەش فیکر و بۆچونی خۆیانە و کە من هیچ دژیان نیم. بەڵام ئێمە ئەمانەش ئاوا دەگۆڕێن، یان هەڵدەگەڕێنینەوە یان وەردەگەڕێنین. دێموکراسی ئەکەین بە ژێرکراسی، رەخنە راست ئەکەین بە پێ مەڕەو و پاچ و بێڵ وەختی وا هەیە جنێو خۆشترە لە رەخنە، بەقەولی بارام بەگ: تەڵاقم کەوتبێ رەخنە لە جنێو پیس ترە" رەنگە بە دەمیانەوە هەڵبەستبێ، زەمانەکە وای لێ هاتوە هەڵبەستن بە دەم ئەم و ئەوەوە زۆر بوە، وەختی واش هەیە هەڵبەستەیەکیش راستە و خەڵککی دیکە ئەیکات بە هی خۆی. ناڵێم، دنیایەکی سەیرمان هەیە. هەر لە خۆشییا مافی مرۆڤ پێشێل ئەکەین. یان ئیتر لە ئەوپەڕی خۆشیدا خەڵک ئەکوژین، یان ئیتر زۆۆۆۆۆر کەیفمان ساز بێت وڵات تێک ئەدەین، یانی ئێمە هەمیشە لە خۆشیاین بۆیە وڵات بەرگەمان ناگرێت. باسی مافم کرد، لەو وڵاتەی ئێمەدا هەمووکەس مافی هەیە بمرێ، بکوژرێت،
بەڵام مافی نیە بژیت. لەم رۆژانە کابرایان لە سوید بە تاوانی ئێعدامی پشیلە گرتوە، دەی عەیبە سوێند بخۆم، ئەگەر ئەو یاسایە لە وڵاتی ئێمە جێگیر بێت یەکەم نەفەر من ئەگرن. خراپ تێی کەوتوین، یانی "کەر بە بارەوە لە قوڕ چەقیوە و "بە سەوزە سەوزە" دەر نایەت. کاتی خۆی باوکم ئەگەر زۆر عاجز بوایە بەدەست خزمەکانیەوە ئەیگوت:"ئەو بەردی ئەخست فسە فس، چوار لە ئێمەی پاڵ ئەخس | ئێمە بەردمان ئەخست وڕە وڕ | لەبەر دەم ئەوا ئەچەقیە قوڕ". حەکایەتی ئەم رۆژگارەی ئێمەش ئاوایە. یانی رۆژگاری ئێمە هەر بەرەو دواوە ئەگەڕێتەوە. بۆ نموونە ئەمانەوێ وات خاوێن بککەینەوە، سەتلە زبڵ دائەنێین ئەڵێی رۆح بەشەرە، پاک و خاوێن، یەک ساڵ چاوت بە عەشیا ناکەوێ تێیدا، کەچی سەر ئەو شەقام و بازاڕە بە شۆفڵ و تراکتۆر زبڵ و پیسی کەوتوە و پاککی ئەککەنەوە، داخەککەم ئەو کەسەش کە پاک و خاوێنی ناو شار ئەکات لە حەیوان پیستر چاوی لێ ئەکەن، کەچی نازانن، ئەی خودا نازانن "ئەو ئینسانەی کە ئەرکی پاکک و خاوێنی شار و گوند ئەکات چەندە گەورەیە". چ بکەین، وێرانین، تەختە گاز بەرەو دواوە لێێ ئەخوڕین. ئێمە دەبێ خۆمان وەک گوێز ساق بکەینەوە. یان بە تەواوەتی هەڵبدەین لە داهاتوو و یەکسەر خۆمان و کۆمەڵگاکەمان تێک بدەین، یان هەنگاوێک هەڵبێنین بۆ ئەوەی ککرانەوەیە، یان هیچ نەبێت هەوڵێک بۆ چاک کردنی وەزعەکە بدەین. ئەگەر بێدەنگیش بین، بە دڵنیاییەوە بێدەنگی یانی هیچ. لە بێدەنگی دا "هیچ" لە دایک ئەبێت. بەقەولی باوکم هەر "باشە" ئەخۆین. ککاتی خۆی گوێرەکەیەکمان هەبوو، باوکم هەموو ئێوارەیەکک ئەیگوت رۆڵە ئاڵف و ئاوی پێ بدەن با نەتۆپێ. خوشکەککانم ئەیانگوت باشە". ماوەیەککی بەسەر چوو، ئێواریەک هەر زۆر ئەیباڕاند، باوکم وتی رۆڵە ئەوە چیەتی، خوشککم گوتی هیچ نیە، وتی: تەڵاقم ککەوتبێ هەر "باشە"ی خواردوە بۆیە. ئێمەی کوردیش لە لایەن دۆست و دوژمنەوە هەر "باشە"مان دەرخوارد ئەدەن و سەرمان داخستوە بەشککم لە ڕێی خوا، للە ڕێی کابل مەریوان یان پیر وێنس هەنجیران، یان کاکەئەحمەو سلێمانی یان بۆ خاتر شێخەککان تەڕاتەوەن کەمێ ئەوەندەی دەمی پێ تەڕ کەین مافمان پێ بدەن". هاتوو و زوو چوو دەورانی ئێمە، تەنیا وێرانەیەک جێ ئەمێنێ و داهاتووش بە "..." یانەوە.

سەرچاوەکان بۆ ئەم بابەتە: 
ـ گیرفانی هەمیشەیی. 
ـ ژێرجگەرەکەی باوکم. 
ـ کۆبوونەوە بەر دەرگا. 
ـ راگەیاندراوێکی سەر دیوارێکی نزم. 
ـ دوایین سەرچاوە و گرینگترین سەرچاوە، وتووێژی سەتڵە زبڵێکی بەتاڵ لە شەقامی گشتی دا.

هیچ نظری موجود نیست: