وێبنووسی ئه‌فراسیاب گرامی/ هەوڵم داوە ئەوەی دەینووسم و بیری لێ دەکەمەوە لێرە کۆی بکەمەوە.
۱۳۹۲ آبان ۱۱, شنبه
لە هاواری نیشتمانەوە
۱۳۹۲ آبان ۱۰, جمعه
رۆژگار
![]() |
| وێنەی گوندی نێ / لە فەیسبووکەوە وەرمگرتوە |
بۆ ئەنووسم
هەندێكجار مرۆڤ خەیاڵی ئەباتەوە ئەو شوێنەی كە دەتوانێ جیهانبینی خۆی لێوە فراژوو بكات‌و بۆن‌و بەرامەی جوگرافیای دەورووبەری خۆی بكاتە پێوەری ژیوەری بیركردنەوە. رەنگە ئەمە دوایین مەنزڵگە بێت بۆ بینینی دنیا بە جۆرێكی دی. ئەز لە گۆشەنیگای پەیڤ‌و كەژاوەی خەیاڵەوە دەمهەوێ بڕوانمە دنیا‌و سووچێكی ئەم جوگرافیا بەرینە‌و بە شێوەیەكی دیكە بڕوانمە ئەم نیگا كاڵ‌و كرچانەی ژیانم.شەوانە III
۱۳۹۲ آبان ۵, یکشنبه
شەوانە I
۱۳۹۲ مهر ۲۹, دوشنبه
خۆشەویستی لە لای منا، لە مەنارە و گازەنگی کەنیسەکان پیرۆزترە
وەک کەشتی باهەڵگرەکانم شکاو
زەریای سینەت هەراسان رێم لێ ون ئەکا
چ بکەم ...
باڵۆنی خەیاڵم سەرگەردان
ماسی سەرشێتی ماچەکانت
زامەکانم قوڵتر ئەکەنەوە
تا بەرگەی شەپۆلێکی تر بگرم
.... ئەی یار!
له ئاکامی جوانیی بێبڕانه‌وه‌ی ماچی یاردا، ده‌مه‌وێ بڵێم:

ماچی ماڵئاوایی

ماچی تابۆشکێنی
ماچ هه‌ڵگری ناخ و گشت حه‌ز و خۆشه‌ویستیی و ئاواته‌کانی مرۆڤه که گرێی ده‌روونیی شێواوی مرۆڤ ئه‌کاته‌وه. ماچ، سنووری دووری نێوان خۆشه‌ویستی و ژیانی ئه‌وه‌نده له‌یه‌ک نزیک کردۆته‌وه که له ئامێزی یه‌کتری دا جێگایان ده‌بێته‌وه. له‌م دنیایه‌ی که ئێمه‌ی تێی که‌وتووین، ئه‌وه‌نده فه‌زای ترس و دڵه‌راوکێی ژیان به‌رین بۆته‌وه که جێگایه‌ک بۆ خۆشه‌ویستی و ئه‌وین نه‌ماوه، وه‌ک بڵیی خۆشه‌ویستیی نامۆیی‌یه‌کی گه‌وره‌یه له ژیانی ئێمه‌دا.
![]() |
| ماچی ماڵئاوایی |
![]() |
| ماچی تابۆشکێنی |
۱۳۹۲ مهر ۲۴, چهارشنبه
شوناس و مێژوو رۆڵی مێژوو لە بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی دا
۱۳۹۲ تیر ۲۹, شنبه
مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا
د. ئەسعەد رەشیدی(دوکتورای پێوەندییە نێونەتەوەییەکان)
کۆڵانی باراناوی دایه ئامین
۱۳۹۲ خرداد ۲۳, پنجشنبه
لەبەردەم یاسادا Vor dem Gesetz
۱۳۹۲ اردیبهشت ۲۴, سه‌شنبه
میراتی نووسین
۱۳۹۲ فروردین ۱۳, سه‌شنبه
نووسین، ئافراندنی دنیاکان
۱۳۹۱ دی ۲۴, یکشنبه
نەمری
ژان کوکتوو، لەمەڕ بارس، رەخنەگری ناوداری سەدەی بیستەم دەنووسێت: "خەریکە هێدی هێدی دێڕە نەمرەکان دەنووسێتەوە". لەم دێرەی “ژان کوکتوو” دا وا دەرئەکەوێت کە نووسەرە بە ناوبانگەکان، ئەیانهەوێ پەیامێکی نەمرانە بە مرۆڤ و بە کۆمەڵگا ببەخشن، ئەوان بەر لەوەی کە بە نەمری بمێننەوە، بە سێحری دێر و وشە پێمان ئەڵێن، بتانەوێ و نەتانەوێ ئێمە بە نەمری ئەمێنینەوە. سەر دەرووی ئەم باسە ئەوەیە، نووسەر ئەیهەوێ جیهانی ئەو دیوی خەون و خەیاڵەکانی ئێمە پێکەوە ببەستێت. ئەوەی نووسەر و خوێنەر جیا ئەکاتەوە، نووسەر خەون بە خەونە دەبینێت، خوێنەر خەون بە نووسەرەوە دەبینێت. واتە نووسەرئەکەوێتە دۆخێکەوە کە خەونە شاردراوەکانی ئێمە ئەنووسێتەوە. هیچ نووسینێک بەدەر لە خەیاڵ و خەونی ئێمەی خوێنەر بوونی نیە، ئەوەی واتا دەبەخشێتە نووسین، خەون و خەیاڵی تاک بە تاکی کۆمەڵگایە کە نووسەر گیان دەکات بەبەریانا و ئەیانووسێتە و دەقە نەمرەکان دەخوڵقێنێت. رازی نەمریش لە جیهانی نووسەردا لەم دێڕەوە سەرجاوە دەگرێت کە ئەوان هێدی هێدی دێرە نەمرەکان ئەنووسنەوە و ئێمەش دێرە نەمرەکان فەرامۆش ئەکەین.
۱۳۹۱ دی ۲۲, جمعه
نیوه‌ی پڕی من، نیوه‌ی به‌تاڵی ئاوێنه*
۱۳۹۱ دی ۶, چهارشنبه
بانگەواز بۆ هەموو لایەک پرۆژە: پێشنیار بۆ نووسینەوەی مەنشوورێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان
۱۳۹۱ شهریور ۲۷, دوشنبه
دێموکراسی یان جیابوونه‌وه؟
۱۳۹۱ شهریور ۱۱, شنبه
Çiwarşemeyekî baranî hemişeyî
۱۳۹۱ شهریور ۷, سه‌شنبه
بوی مرگ
بیان عزیزی
می نشیند روبرویم. قد بلند است با چشمهای بسیار زیبا. حتا یک خط یا رنگ اضافه آرایش ندارد. دو ماه است قهر کرده و از خانه بیرون آمده. دلش برای دختر یک ساله اش تنگ شده که هنوز شیر می خورد. میان بغض و گریه می گوید که شوهرش با خواهر 15 ساله اش رابطه دارد. دختر را به خانه انها می آورد و نیمه شبها به تنش دست می کشد. می ترسد این راز را به مادر و دیگران بگوید. می ترسد برادرهایش شوهر و خواهرش را بکشند و ساکت مانده. آخرین بار که شوهرش را تهدید به افشای این خیانت کرده ، شوهر ساکت شده است. اما روز بعد زن را به حمام برده ، رویش نفت ریخته و قسم خورده که او را آتش می زند و بعد هم بچه هایش را. می گوید از سینه هایم شیر می ریزد و دلم برای دخترم پر می زند. حالم بد می شود و حس می کنم از اتاق بوی نفت می آید...
و: ئه‌فراسیاب گرامی
له‌به‌رامبه‌رم دائه‌نیشێت. باڵابه‌رز و به چاوه جوانه‌کانییه‌وه. ته‌نانه‌ت هێڵێک یان ره‌نگێک جوانکاریی تێدا به‌دی ناکرێت. دوو مانگه تۆراوه و له ماڵ هاتۆته ده‌رێ. دڵته‌نگه بۆ کچه یه‌کساڵه‌که‌ی که هێشتا شیره‌خۆره‌یه. له نێوان بوغز و گریاندا که شوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خوشکه پانزه ساڵه‌که‌یدا نێوانی هه‌یه. کچه ئه‌هێنێته‌وه بۆ ماڵه‌وه و نیوه‌شه‌و ده‌ست به له‌شیا ئه‌هێنێت. ده‌ترسێ ئه‌م نهێنییه به دایکی و وانی بڵێت. ده‌ترسێ براکانی شوو و خوشکه‌که‌شی بکوژن و بێده‌نگ ماوه‌ته‌وه. دوایین جار که به ئاشکراکردی هه‌ڕه‌شه‌ی له شوه‌که‌ی کردوه، شووه‌که‌ی بێده‌نگ بووه. چه‌ند رۆژ دواتر ژنه‌ی بردۆته حه‌مام و ده‌به‌یه‌ک نه‌وتی به‌سه‌ردا هه‌ڵڕشتووه و سوێندی خواردوه که خۆی و منداڵه‌کانیشی ئاگر تێ‌به‌رئه‌دات. ده‌ڵێ سینه‌م لێوان‌لێو بووه له شیر و دڵم خه‌ریکه باڵ ئه‌گرێته‌وه بۆ کچه‌که‌م. باش نیم و هه‌ست ئه‌که‌م ژووره‌که‌م بۆنی نه‌وت ئه‌دات ....
۱۳۹۱ شهریور ۴, شنبه
یه‌کگرتن و پرسیاره‌کانی من؟؟
یه‌کگرتن و پرسیاره‌کانی من؟؟
Afrasiab Grami
ئه‌م یه‌کگرته‌نی حزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه پاش سێ ده‌یه خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی هه‌م جێگای پرسیاره و هه‌م جێگای خۆشحاڵی. پیرۆزبایی کردن له یه‌کتر و کادر و پێشمه‌رگه کانی خۆیان و ته‌رخان کردنی تی ڤی یه‌کانی رۆژهه‌ڵات و تیشک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دیاره کارێکی گه‌وره رووی داوه. به‌م پرسیاره‌کان چین؟
۱۳۹۱ مرداد ۲۹, یکشنبه
شروعی بی پایان ... تا صدای مرگ در این نزدیکی
افراسیاب گرامی
این روزها، با توجه به اخبار روزانه‌ی مناطق کردنشین در ایران و گزارشهای متعددی از شکنجه، زندانی، اعدام و کشتار که شنیده می‌شود و در دنیای مجازی و رسانه‌ها قرار می گیرد، مثل اینکه شرایط و وضعیت سیاسی و اجتماعی برای کوردها سالهاست از حوالی سالهای شصت و اوایل انقلاب تغییرات چندانی نکرده است. با این حال، روزگار سخت ما کوردها همیشه همراه با اعدام، کشتار، شکنجه، نسل کشی، تعقیب، آدم ربایی و سرکوب سیستم سیاسی مردم کردستان بوده که پدیده نوین و تازه به‌وجود آمده نیست، بلکه به عنوان سیاست سخت‌افزاری مدام از طرف قدرت سیاسی حاکم طی صد سال اخیر به اجرا درآمده است. سرانجام این سیاست فاجعه‌آور در کردستان، ناامنی، توسعه‌نیافتگی، جنگو ویران کردن زیرساخت‌های سیاسی و فرهنگی و اقتصادی در تمام سطوح (خانواده، جامعه ـ فرهنگ، سیستم دولت) هیچ دستاورد دیگری به‌همراه نداشته است.
اوایل انقلاب شاهد تحولات عمیقی در ساختار سیاسی کشور شدیم، این تغییرات متاسفانه سنگ بنای دمکراسی را در ایران به لرزه درآورد و استبداد شاهنشاهی در بطن استبداد دینی سربرآورد و ایران را به جولانگاه استبدادی خویش تبدیل نمود که پس لرزه‌های آن مناطق کوردنشین را بیش‌تر لرزاند و فاجعه‌های جبران‌ناپذیری در کوردستان را به وجود آورد.
۱۳۹۱ مرداد ۲۶, پنجشنبه
خه‌ونی ئه‌مڕۆژانه چه‌ند گه‌وره‌بن، ئه‌وه‌نده‌ش دوور ئه‌که‌ونه‌وه .....؟
Afrasiab Grami
ئازادیی به‌شێکه له بوونی ئێمه، خه‌وبینین به ئازادیی به‌شێکه له ئازار و ده‌ردی ئێمه به درێژایی لانیکه‌می دوو سه‌ده، له‌م دنیایه‌ی که ئێمه تێی که‌وتووین، ئه‌وه‌نده فه‌زای ترس و دڕدۆنگیی بڵاوه‌ی کردوه که به‌ری ئازادیی له رۆژهه‌ڵاتدا به نه‌زۆکی هێشتۆته‌وه. له رۆژئاوا په‌یکه‌ری ئازادیی بووه هێمای ساتێک له مرۆڤ بوون و مرۆڤایه‌تی وه‌ک خۆی رێزی لێ گیرا، له رۆژهه‌ڵات ئه‌م په‌یکه‌ره هێند مه‌زن کرایه‌وه که له شێوه‌ی دیکتاتۆری خۆی نواند و په‌یکه‌ری مرۆڤه ئازاده‌کان له خوێن گه‌وزان ... ناسیونالیزم عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی گه‌شه‌یان کرد و له پێناو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا خه‌ونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یان به تاڵان برد.
۱۳۹۱ مرداد ۲۳, دوشنبه
په‌یڤی ته‌نیایی 5
که‌ڵکه‌ڵه‌ی هه‌میشه‌یی من ئه‌وه‌یه، به‌رده‌وام ته‌نیایی قورساییه‌کی زۆر بخاته سه‌ر ژووره‌که‌م! هه‌ندێجار له کۆڵانی پشته‌وه‌ی مناڵیمدا یاری ئه‌که‌م و ئێواره‌ی دره‌نگ وه‌ختێ ده‌چمه‌وه بۆ ماڵه‌وه.، هه‌ندێ جار ئه‌بم به نامه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی و خه‌یاڵ ئه‌مباته‌وه تا به‌ده‌م خه‌ونێکی خۆشه‌وه رائه‌په‌ڕم! هه‌ندێ جاریش ده‌ست ئه‌گه‌رم به په‌لی ته‌مه‌نم و به هه‌ورازێکی سه‌ختا رێ ئه‌که‌م، جار نا جارێ له سێبه‌رێکی ناوه‌ختا پشوو ئه‌ده‌م! سێبه‌راو سێبه‌ر نزیک ئه‌بمه‌وه له مه‌رگێکی بێده‌نگ ... ده‌م به ده‌م ته‌نیایی هاوڕێ و دڵبه‌ری منه، نزیکتر له ئاوێنه‌ی ژووره‌که‌م! بۆیه ئه‌ترسم ئه‌م هاوڕێ ئازیزه، ئه‌م دڵبه‌ره نازاره ... هێدی هێدی له‌گه‌ڵ لێدانی دڵ و هه‌ڵچوونی خوێنمدا یه‌کیان گرتوه بۆ تێکشکانی رۆحی من
په‌یڤی ته‌نیایی 4
ته‌نیایی به‌شێکه له من، ته‌نیایی کوختێکه هه‌موو ئێواران رێگام ئه‌وێ ئه‌گرێته‌وه، ته‌نیایی حه‌ژمه‌تی بارانێکی نزیکه له منه‌وه ...
ئیستا من له‌گه‌ڵ بازنه‌ی سێبه‌راویی ته‌نیاییدا رێ ده‌که‌م و شوێن پێی باران هه‌ڵئه‌گرم. ئه‌مویست بڵێم ئه‌مڕۆژانه تۆ له کوێی؟! له‌گه‌ڵ کام گه‌واڵه هه‌ورێ سه‌فه‌ر ده‌که‌ی! خۆت ده‌خزێنیته نیشتمانی کام گوڵی غوربه‌تییه‌وه. سه‌ر ئه‌ده‌ی له کام تاقه‌دار! له به‌ر په‌رژینی کام باغستانا چاوه‌ڕێی ده‌ستی پاییزی. ئه‌مه‌وێ به‌سه‌ر گه‌ڵا گه‌ڵای باهه‌ڵگرتووی غوربه‌ته‌وه بۆت بنووسم: "من ته‌نیام وه‌ک ته‌نیایی دڵۆپه شه‌یداکانی باران ... ئه‌ی دلۆڤانترین دڵۆپی باران..."
په‌یڤی ته‌نیایی 3
سادقی هه‌دایه‌ت ده‌ڵێ: "بۆ سێبه‌ره‌کان ده‌نووسم"! به‌ڵام سێبه‌ر به بێ من بوونی نیه، سێبه‌ر ساباتێکی ترسنۆک و تاریکه، ئه‌ونده ترسنۆک که به رووناهییه‌کی کز شه‌ق ئه‌بات و ماڵی رووناکی به‌سه‌ردا ئه‌ڕووخێ
نه‌خشین خوشکم ... ساده‌ترین ژنی دنیا و مێهره‌بانترین مرۆڤی سه‌رزه‌وی، قسه‌خۆش، ده‌مبه‌پێکه‌نین و وره به‌رز، له ساته دژوار و سه‌خته‌کاندا شتێکی لێوه فێربووم که ناتوانم له سه‌دان کتێب‌دا وه‌ک خۆی به‌ده‌ستی بێنم. پێکه‌نین!
ده‌یگوت دنیا پێکه‌نینێک به من قه‌رزاره، خه‌م هیچ نیه:. خه‌م ته‌نیا پیرمان ئه‌کات و هیچی تر، چاییه‌کی دا ئه‌کرد و چوار کڵۆ قه‌ندیشی له‌گه‌ڵ داده‌نا، خه‌سووی به لاچاوه‌وه ده‌یڕوانی بۆی. ئه‌ویش ئه‌تریقایه‌وه و کڵۆ قه‌ندێکی تری زیاد ئه‌کرد،
رووی ئه‌کرده من و ئه‌یگوت، مه‌شه گیان:
تۆخوا /چوار چواری پیوه بخۆ، ئه‌ونه گیسک و بزنمان هه‌یه به‌شمان ئه‌کا تا ئه‌مرین! دنیا نابێ ئه‌ونه سه‌خت بیگرین ...
به‌راسی بیری ده‌که‌م، بیری قسه‌ی خۆش و پێکه‌نین و شیرینیه‌که‌ی و چایی خواردن له‌گه‌ڵیا ...
ئێستا هه‌رکات چایی ده‌خۆم، بیری ئه‌وه ئه‌که‌مه‌وه دوو دووی پێوه بخۆم یان چوار چوار! ♥
په‌یڤی ته‌نیایی
چه‌ند خۆشه له‌م دنیایه هێشتا په‌نجه‌ره‌یه‌ک مابێ بۆ هیوا و ئومێده‌کانی مرۆڤ و تاوێک پێ بکه‌نێ به ده‌مته‌وه!
ئه‌مڕۆژانه دڵته‌نگیی به‌شێکه له ژیان!
۱۳۹۱ تیر ۲۴, شنبه
نهێنیی ماچی یار (Der Kuss)
![]() |
| تابلۆی ماچ |







.jpg)







