خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌فته‌ره شێعری گوڵباخ بارامی
ن: ئه‌فراسیاب گرامی
"ناسکترین وه‌رزی ئێواره و/ لێوی تۆ / ته‌نیاترین بیده‌نگی ساڵ و دڵی من/ که ئه‌تبینم لێوم ئه‌فڕێ / چ وه‌رزێکی دڵته‌نگه ماچ! (ل 12)
بێ دڕدۆنگی، بێ که‌ڵکه‌ڵه و خه‌م، بێ قووڵ بوونه‌وه له زمانی شاعیر، خوێنه‌ر ئه‌بێ ببێت به دێڕ، ببێت به حه‌ژمه‌تی سێبه‌رێکی ته‌نک و نزیک بێته‌وه له خه‌یاڵ. دێڕه‌کان له جه‌غزی ئاوێنه‌یه‌کدا خۆیان ئه‌نوێنن که خه‌یاڵێکی نوێ، ده‌نگ و جوانییه‌کی نوێ ئه‌به‌خشن به ئاوێنه، ئاوێنه‌ی ئه‌م خه‌یاڵه به‌رده‌وام ئه‌گه‌ڕێ، به‌رده‌وام نزیک ئه‌بێته‌وه له سنووری حه‌ز و ئه‌وین، به‌رده‌وام ده‌می زامێکی کۆن هه‌ڵئه‌داته‌وه، هه‌میشه بێ‌سه‌برانه و هه‌راسان رێگای دووری غوربه‌تی دڵه‌کان ئه‌دوێنێ. هه‌ندێجار ئه‌م بزاوته له خوێنه‌ریش تێده‌په‌ڕێ، زۆرجارانیش شۆڕ ئه‌بێته‌وه بۆ ناخ! به ده‌روونی شێواوی ئێمه‌دا تێ ئه‌په‌ڕێ و هارمۆنیی ئه‌م رێگایه په‌یڤڕێژ ئه‌کات :
"ئه‌شێ من / هه‌ر له ئاوه تینووه‌کانی / روخساری شه‌ونمێک بچم / ده‌مه‌و کاڵبوونه‌وه‌ی ره‌نگه ئاڵه‌کانی باران / له‌گه‌ردنی ئارامی ئێواره‌یه‌کدا / ئاوێزانت بم (ل 22)
ئه‌وه‌ی که شێعر "هونه‌ری زمان"ه، ره‌نگه ئیتر باسێکی کلیشه‌یی و کۆن بێت، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێکدا، زمان ده‌وری باڵای هه‌یه له شێعردا. رۆمن یاکوبسن زمان‌ناسی رووسی پێی وایه زمان له پێوه‌ندی و ئاخاوتن دا شه‌ش رۆڵی هه‌یه: شێعری، هه‌سته‌وه‌ری، خوازه‌یی، بادانه‌وه، هاودڵی و سوپێرزمانی(فرا زبانی). ئه‌م مژاره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌سته به واتاوه، به‌ڵام ئه‌م واتایه له پێوه‌ندییه‌کی واقعییه‌وه بۆ ناو زمانی شێعردا ئه‌شکێته‌وه و هۆ و به‌رهۆی زمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێ. بۆیه زۆر له نووسه‌ران پێیان وایه :"شێعر، له زماندا روو ده‌دات". مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌وه‌بوو، به‌ر له‌وه‌ی شۆڕبینه‌وه بۆ نێوه‌رۆکی شێعر له‌م ده‌فته‌ره شێعرییه‌دا، پێویسته بوو بڵێین زمانی شێعری لای شاعیر، زمانێکی نوێ و له‌دایکبوونی فه‌زای شێعری ئه‌مڕۆیه.
"به ته‌نیا باران خه‌ت ئه‌خاته ته‌نیاییم و / زۆر شت هه‌یه / خه‌ت خه‌تییه دڵما / "خه‌ت" یانی: / بڕۆ به جاده بڵێ ماتڵتم. (ل 48)
له‌م شێعره‌دا به رواڵه‌ت ناتوانین په‌یامه‌که وه‌ربگرین، پێوه‌ندییه‌کی راسته‌قینه له وشه و دێڕه‌کان ناده‌ن به ده‌سته‌وه، هه‌روه‌ها رسته‌کان وه‌ک رسته‌ی ساده‌ی رۆژانه هێلی پێوه‌ندیی خۆی تێپه‌ڕ ناکه‌ن، ره‌نگه ئه‌م شێعره به تێکئاڵانی فه‌زا و ده‌نگی شێعریی دیکه‌وه په‌یامه‌که راست بکه‌نه‌وه که له دنیای شێعری مۆدێڕندایه، به‌ڵام ئه‌مه رووداوێکه که زمان هه‌ڵده‌وه‌شێنێ و به میتافۆر و به هـێما شێعرییه‌کان که که‌ره‌سته‌کانی زمانن، ئاراسته‌که ئه‌گؤڕێت.
"کۆڵان هه‌ر به کۆڵی منه‌وه / وه‌نه‌وز ئه‌دات / دا ئه‌به‌زێ و / له‌سه‌ر هێڵێ ده‌ماره‌کانی له‌شمه‌وه / رێگا ئه‌بڕێ و / من گومان له جگه‌ره‌یه‌ک ئه‌که‌م / به لێواره‌کانی لێوته‌وه ئه‌مرێ/ ئیستا ئیتر / په‌مه‌یی هه‌ر ته‌ماشایه و / دووکه‌ڵ ته‌نیا تابووتێک له هه‌ناسه‌ت / چێ ئه‌کات ... (ل 54)
چوونه ناو فه‌زای شێعری ئه‌مڕۆوه، کۆڵانێکی پێچاوپێچ و کۆڵان له‌سه‌ر کۆڵانه. له شیعره‌کانی گوڵباخ دا ئێمه ناتوانین بڵێین وشه‌کان ئه‌مان گه‌یه‌نێت به ئیده و مه‌رامێکی تایبه‌ت
. خوێنه‌رێک که به دوای ئیده و مه‌رامێکی تایبه‌تی شاعیره‌وه‌ن، تووشی سه‌رگه‌ردانیی ده‌بن، چونکه شێعر به ئایدیا و روانگه‌ی تایبه‌تی فه‌لسه‌فی ناگوترێ، شێعر گه‌ردانه‌که‌ی وشه‌یه و وشه هه‌موو واتایه‌کی پێ ده‌به‌خشێت. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاراسته زۆرجار راستبێژانه نیه، زۆر شاعیر هه‌بوونه و بۆ ئایدیایه‌کی تایبه‌ت نووسیویانه و ده‌نووسن، به‌ڵام کاری شێعر ئافراندنی ئه‌ندیشه نیه، به پێچه‌وانه‌وه به بۆچوونی من کاری شێعر دۆزینه‌وه‌ی خه‌یاڵێکه که سێبه‌رێکی کز ده‌کاته سه‌ر ئه‌ندیشه، وه‌ک چۆن کاری شێعر رزگاری میلله‌تێک یان نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان خه‌ڵک و توێژێک نیه، به‌ڵکوو شێعریش به ساده‌یی له پاڵ ئه‌م ژان و ده‌ردانه‌وه تێ ناپه‌ڕێ. زۆرن ئه‌و شاعیرانه‌ی له ئاستی جیهانی و نه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌شدا، به زمانی شێعریان ترسیان خستۆته دڵی ده‌سه‌ڵاته‌وه، یان بوون به به‌شێك ویژدانی گڕگرتووی نیشتمانی خۆیانه‌وه، یان وه‌ک دانته نه‌ته‌وه‌یه‌کیان خوڵقاندوه، گرینگی ئه‌م باسه زۆر هه‌ڵده‌گرێ و له مه‌ودای ئه‌م نووسینه‌دا نیه. به گومانی من ته‌نیا په‌یڤێک له‌م نووسینه‌دا پێویسته بگوترێ، کاری شێعر نواندنی جوانییه له هه‌موو ئاسته‌کاندا، ته‌نانت ئازاره‌کانیش جوان ئه‌نووسرێته‌وه. وه‌ک چۆن خولیای ئه‌وین به نیشتمان له‌م شێعره‌دا جوانییه‌کی که‌سک ده‌به‌خشن به ده‌ربڕێنی شێعری:
"... هۆ داگیرکه‌ر! / من ده‌ریا نیم په‌ل دابکوتم بۆ وشکایی / تینووی ئه‌وینی وڵاتم / ئه‌وینێکی بێ ئارام و / بێ کۆتایی. (ل 85)
له راستیدا ئه‌م شێعرانه زه‌ینی خوێنه‌ر هه‌ڵده‌ده‌نه ناو ئه‌م کۆڵانه ته‌نگ و ته‌ماوییانه‌وه که به‌دوای بوونی خۆیاندا بگه‌ڕێن و تا چه‌نده نزیک ئه‌بێته‌وه له هه‌سته شاراوه‌کان. ئه‌گه‌ر نزیکتر بینه‌وه له فه‌زای شێعری ... ئه‌که‌وینه داوی نوستالۆژی و خه‌یاڵی تازه‌تره‌وه:
"ئه خه‌یاڵه پڕه له پار / ئه‌م مه‌راقه‌ش سه‌وز نیه وه‌کوو / په‌نجه‌ره / لێم گه‌ڕێ با له ئه‌ژنۆتا بشکێمه‌وه / گه‌زووی حه‌رف و / خولیای نه‌بڕانه‌وه‌ی مردن / له ژێر ته‌رمی دارته‌له‌کان راکشمه‌وه ...(ل 89)
شاعیر هه‌ندێ جار، له نووسیندا ون ئه‌بێت. شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ ناخی جوانییه‌کانی وشه و ده‌سته‌واژه‌ی شێعری که پڕن له ئیلهامی نوێی شێعریی.
وه‌ک:
"برین له من سه‌رخۆشتره و / من له به‌رامه‌ی باڵاتا ره‌ها ده‌بم / دارستانی چڕی خه‌مین! / ئه‌مشه‌و هاتووم/ هه‌ر به ته‌ماننای شێعره‌وه / ده‌ستێک له داوێنت وه‌رده‌م/ ئه‌شه‌و هاتووم پشووی ماچت لێ وه‌ربگرم / له په‌یمانه‌ی خه‌مێکتر سه‌رخۆشم که‌ی/ ئینجا ... بمرم .(ل 60)
***
شاعیر بۆ خه‌ونێکی پاییزی ئه‌نووسێ، یار له پاییز ئه‌چێت، یار هه‌میسان سه‌وز ئه‌بێته‌وه و هه‌رمانه، یار ئه‌بێته گه‌ڵایه‌کی ده‌م با و ....
"چه‌ند له پاییزی پشت په‌نجه‌ره‌که‌مان ئه‌چیت / به‌ده‌م باوه سه‌ما ئه‌که‌یت / ئه‌ڕژێیته سه‌ر رۆخی خاک و / له‌گه‌ڵ بلوغی زه‌وینا سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ی / گوزه‌ر ئه‌که‌م له هه‌رچی تۆی لێوه دیار بێت و / وه‌کوو دارێکی ده‌سکه‌نه‌ی بێ ناونیشان/ له شه‌رما ئه‌ڕووتێمه‌وه ... (ل 52)
***
شاعیر سه‌ر ئه‌دا له ئیواریه‌کی دره‌نگ وه‌خت و له په‌نجه‌ره‌ی ئێواره‌وه فه‌رشی نیگای ئه‌کاته‌وه ...
"ئێواره‌یه‌ک / که من به گوناحی په‌نجه‌ره‌یه‌ک / له تۆدا ورد ئه‌بم / تۆ به ده‌م پێکه‌نینی گیایه‌که‌وه / رۆحت به باران ئه‌به‌خشی و / له سه‌ره‌تای خه‌مه ئه‌رخه‌وانییه‌کانی دایکمه‌وه / ته‌عبیری ژانێکی کوتوپڕت ئه‌نووسییه‌وه / که هه‌نگاوت هه‌ڵێنا / هه‌نارێک شه‌ق ئه‌باو / په‌پووله له حه‌جمی مشتێکی پڕا / ئه‌مرێ! ... (ل 42)
شاعیر له خۆشه‌ویستی ئه‌دوێت، خۆشه‌ویستییه‌ک که شه‌یدایه، هه‌ڵبه‌ت له دنیای ئێمه‌دا عه‌شقی ژن، به مێهربانییه‌وه ده‌ست پێ ئه‌کات، به واتایه‌ک مێهربانی به‌شێکه له بوونی خۆشه‌ویستی لای ژنی کورد، لێره‌دا به‌رجه‌سته‌کردنی ئه‌م گیانه له شێعردا ئه‌وه‌یه شاعیر ئه‌و مێهربانیی و دڵناسکییه به وشه‌کان ئه‌به‌خشێت.
" هه‌موو ته‌مه‌نم به‌خت ئه‌که‌م / بۆ نیگایه‌کت / هه‌موو ئێواره‌یه‌ک / بۆ دیتنت ئاڵ ئه‌پۆشم / هه‌ر ئه‌وه‌نده په‌پووله‌ی / که ئه‌تبینم / ته‌نیا وه‌رزێک ئه‌ژیم. (ل 16)
شاعیر تا ئه‌م پیوه‌ندییه دروست بکات تا ده‌گات به ره‌مز و جه‌وهه‌ری شێعرییه‌ت نه‌فه‌سێکی دیکه ئه‌بڕێت. له کۆی ئه‌م ده‌ربڕێنه‌دا رابوونێک روو ده‌دات که په‌یوه‌سته به دۆخی شاعیر و فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی وڵاته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م ده‌ربڕینه شێعرییه له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا چه‌شنی بزاوتێکی شێعری سه‌ری هه‌ڵداوه و گوڵباخ بارامیش یه‌کێک له شاعیره نوێیه‌کانی ئه‌م ره‌وته شێعرییه‌یه. شاعیر بۆ به‌رده‌نگێ ئه‌نووسێ، مه‌رج نیه ئه‌و به‌رده‌نگه مرۆڤ بێت، مه‌رج نیه ئه‌و به‌رده‌نگه بتوانێ وه‌لام بداته‌وه یان بکه‌وێته داڵغه‌یه‌کی تایبه‌تیی و چێژ له شێعر ببات. بۆ شاعیرێکی لاو، ره‌نگه ئه‌م ئه‌زموونه سه‌خت و دژوار بێت تا به‌رده‌نگی خۆی له مرۆڤ تێپه‌ڕێت. به‌ڵام گوڵباخ ئه‌یهه‌وێ له پشت ئاوێنه‌وه، پێمان بڵێ بارگرانیی خه‌مێکی قووڵی کۆمه‌ڵگای پێیه و ئه‌یهه‌وێ ته‌نانه‌ت خه‌مه‌کان له هه‌ناوی جوانیدا بدۆزێته‌وه و ببن به شێعرێکی دڵناسک. وه‌ک ئوکتایوپاز ده‌ڵێ: هه‌ر ژوورێک، ناوه‌ندی جیهانه". ئه‌وه‌ی لای منی خوێنه‌ری ئه‌م ده‌فته‌ره شێعره ده‌رئه‌که‌وێت، لای من شاعیر بۆ خه‌مێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نووسێت، خه‌مێک که له جه‌غزی باران و په‌نجه‌ره و پاییزو کۆڵان و خۆشه‌ویستیی شاعیردا ره‌نگ ئه‌داته‌وه، خه‌مێک که جوانیی به‌ری پێ ئه‌گرێت سه‌ربه‌رز نه‌کاته‌وه به‌ڵام هه‌میشه حزووری هه‌یه و وه‌ک ته‌مێک قورسایی هه‌یه به‌سه‌ر شێعره‌کاندا. بێگومان هونه‌ر له‌و کاته‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت که خه‌مێکی له‌گه‌ڵدایه، په‌رۆشیی و دڕدونگییه‌ک ئه‌نووسێته‌وه. شاعیر، زریان و شه‌پۆلێکی سه‌رکه‌شه، روانگه‌یه‌کی چه‌ند ره‌هه‌ندی و جیهانبینییه‌کی به‌رفراوانمان ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه له شێعره‌کاندا که به‌ته‌واوی جیهانێکی نائاشنایه. وه‌ک چۆن ئه‌رکی شاعیر ئه‌وه‌یه نائاشناکان، ئاشنا بکاته‌وه. جوبران خەلیل دەڵێ شێعر بە دوای حەقیقەت دا ناگەڕێ، بەڵكوو هەر دەیهەوێ بیدۆزێتەوە. كەواتە شیعر لە نێوان پەیوەندییە دیار‌و نادیارەكانیدا، لە نێوان مێژووی وشە‌و وزە شاراوەكانی وشەدا، لە نێوان خەیاڵی نووسەر‌و خەیاڵی زماندا، لە نێوان شێوازی جیاواز‌و جیهانبینی جیاوازدا، لە نێوان چێژ‌و وێناكردندا، لە نێوان هەڵوەشانەوە‌و بونیادناندا پڕشنگە تاوگیر‌و جوانەكانی خۆی دەوەشێنێت، بەو مانایە شیعر لە چركەی درەوشانەوە نزیكمان دەكاتەوە. لە ئاكامدا وەكوو ئۆكتاویۆپاز دەڵێ: " شێعر هاواری هەمووكەس و هیچ كەس، هاواری ئەوی دی بوون".
"ژنێک له ژێر پێستمه‌وه / هه‌ناسه ئه‌کێشێت / چڕنوک له ئه‌ندامم وه‌رئه‌دا و / له منا بۆ ره‌ها ئه‌فڕێت / من هیچ نه‌بووم / مه‌گه‌ر تابووتێک بۆ خنکاندنی درزه‌کان و / قه‌فه‌سێک له پێست / بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی فڕین له مه‌حاڵدا (ل 25)
بۆ وه‌سفی ئه‌م دێڕه شێعره له په‌نجه‌ره‌ی پێناسه‌یه‌که‌وه ده‌ڕوانم که "کرووچه" ئه‌یگوت شێعر ده‌ربڕی هه‌ست و سۆزی شاعیره، به‌ڵام "برادلی" ده‌یگوت، یه‌کێک له‌و کاریگه‌رییانه‌ی که شێعر هه‌یه‌تی، دۆزینه‌وه‌ی هه‌ستێکی نوێ نیه، به‌ڵکوو وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی هه‌ستێکه که فه‌رامۆشمان کردوه و ئێستا پێمان ئه‌به‌خشێ" نزیکبوونه‌وه له دێڕ به دێڕی ئه‌م شێعرانه، نزیکبوونه‌وه له که‌ڵکه‌ڵه‌ی ژنی کورد و به‌تایبه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، نزیکبوونه‌وه له خه‌ونێکی نوێ و رابوونێکی نوێیه له دنیای ئێمه‌دا.
خاڵێکی خه‌سارناسانه بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵه شێعره لای من ئه‌وه‌یه که ئه‌م ده‌فته‌ره شێعره، هه‌ندێک جار ره‌وتێکی یه‌کسان و دووپاتبوونه‌وه به خۆی ئه‌بینێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دووپاتبوونه‌وه‌یه نزیکایه‌تییان هه‌یه نه‌ک ئه‌وه‌ی هونراوه‌یه‌ی دووپات... خه‌یاڵی شاعیر، که‌ڵکه‌ڵه و خه‌می ژنانه‌ی له‌گه‌ڵه و زۆرتر چوه‌ته ناخی فه‌رهه‌نگ و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌ورووبه‌ری و گرینگییه‌کی تایبه‌تی به ژنانه‌بوون و ژنایه‌تی خۆی داوه و چڕ بوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م دیارده‌یه‌ش پێگه‌ی خۆی هه‌یه که پێم وایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆی سه‌ره‌کیی: یه‌که‌م، کێشه‌ی ژن وه‌ک کێشه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ور و سته‌م له‌سه‌ر ژنی کورد. دووهه‌م، نه‌زۆکبوونی ئه‌ده‌بی کوردی له ئه‌ده‌بی ژنانه، هۆکارێک که ئێمه‌ی کورد له ئاستی دنیا و خه‌ونی ژنایه‌تی، ژن بوون دا، له ئاستێکی زۆر نزمدایه و ئه‌م ده‌فته‌ره شێعره‌ش به چه‌شنێک خۆناساندنێکی ژنانه‌یه له دنیای ئه‌ده‌بیات دا.
"له لاپه‌ڕه‌ی روومه‌تێکی برینداردا / حه‌شارم دای/ هه‌ڵم بگره و بمبه / به پیری ساڵێکی ته‌مه‌ن درێژ و / هه‌ناسه‌یه‌کی هێمن / بۆ په‌رستگه‌ی ئه‌هوورایه‌کی مه‌زن و / ئاسووده‌یی خه‌ونێکی گرژ/ به فێڵی شه‌هوه‌تێکی گڕ و / رواڵه‌تی گوناحێکی شۆخ / بمبه و له په‌راوێزی نیو له‌پی راستمدا / نوخته‌ی به‌ختم بدۆزه‌وه ... (ل 40)
دوایین په‌یڤ:
گوڵباخ بارامی" یه‌کێک له ژنه شاعیره دیاره‌کانی رۆژگاری ئێمه‌یه، یه‌کێک له‌و ژنه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و خه‌یاڵه جوانانه‌ی ئه‌ده‌بی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له گێژاوی خه‌مه‌کانی نیشتمان، گۆرانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ژیانی ناسازی مرۆڤی رۆژگاری ئێمه، نه‌ته‌نیا ژنبوونی خۆی فه‌رامۆش نه‌کردوه، به‌ڵکوو خه‌م و ژان و ته‌نیاییه‌کانی خۆی له ده‌فته‌ری ئاوێنه‌کاندا، ئه‌نووسێته‌وه. دنیایه‌ک پڕ له که‌ڵکه‌ڵه، په‌رۆشی و خه‌ونی تازه. له گه‌ڵ دیارده‌کانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌دوێ، هاوڕێی نزیکی سروشت و جوانییه‌کانیه‌تی، ته‌نیاییه‌کانی به بارانه‌وه گرێ ئه‌دا، په‌نجه‌ری روانینی په‌نجه‌ره‌یه‌که به‌ڕووی ژن‌دا، دڵته‌نگه، شه‌یدایه، هه‌ندێک جار تووڕه و نائارام، سه‌رکه‌ش و ته‌نیایه و هه‌موو ئه‌مانه له ده‌فته‌ری " نیوه‌ی پڕی من و نیوه‌ی به‌تاڵی ئاوێنه"دا خۆیان ده‌نوێنن.
له پانتایی داهێنانی به لێشاوی ئه‌مڕۆدا، ئه‌م ده‌فته‌ره شێعره، ئه‌توانێ په‌یامێکی نوێ و خه‌ونێکی نوێ به خوێنه‌ر ببه‌خشێت. هه‌رچه‌ند نابێ له هیچ نووسه‌رێک رازی بین، گه‌ر رازیبوونی خۆمان نیشان بده‌ین، نووسه‌ر ئه‌کوژین له خه‌ونێکی قه‌تیسبوودا. نووسه‌ر ئه‌بێ به‌رده‌وام خوڵقێنه‌ری خه‌ون و خه‌یاڵی تازه بێت. نووسه‌ر وا له خوێنه‌ر ده‌کات شه‌یدا بێت و له ناو خه‌یاڵی بێ بڕانه‌وه‌یدا سه‌رگه‌ردان بێت.
به بارته‌قای خه‌یاڵ و حه‌ژمه‌تی شێعر، شاعیر هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه‌یه سه‌فه‌رێکی ناکۆتا بکات بۆ گشت دیارده ئاڵۆز و په‌رۆشه‌کانی ده‌ورووبه‌ری، شکاندنی تابۆیه‌کی دێرینه، خوێندنه‌وه‌ی سات به ساتی خه‌ونه‌کانیه‌تی، له په‌نجه‌ره‌ی نزیک به هه‌ستی خۆی، شێعری کردۆته گێڕه‌ره‌وه و ئاسۆی جیهانبینی و له‌م په‌نجه‌ره‌یه‌وه سه‌فه‌ر ده‌کات. ئه‌م سه‌فه‌ره بۆ شاعیر بێ‌بڕانه‌وه‌یه و درێژه‌ی هه‌یه. به‌م دێڕه و به‌ر له ماڵئاویی روو ده‌که‌ینه په‌نجه‌ره‌یه‌کی دیکه‌ی شاعیر:
" تۆ که باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی له مندا و / من که له ئیمپراتوورییه‌تی دڵتدا / ئه‌فسانه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتیم / ئه‌مرم، / ئه‌سووتێم / فه‌نابوونم ئه‌نووسمه‌وه / شێت ده‌بم / له‌بیرت ده‌که‌م / ... فه‌رمانته خاوه‌ن شکۆ! (ل 6)
.... هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رهه‌می زیاتر بۆشاعیر ده‌خوازم. بێگومان ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ شاکارێکی مه‌زن له ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*** ــ نیوه‌ی پڕی من، نیوه‌ی به‌تاڵی ئاوێنه، بارامی، گوڵباخ، بڵاوکراوه‌ی یه‌کیه‌تیی نووسه‌رانی کورد ـ لقی که‌رکووک (ژماره 171)، چاپخانه کارۆ، چاپی یه‌که‌م، 2012. (104 لاپه‌ڕه).
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر