‏نمایش پست‌ها با برچسب وتار. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب وتار. نمایش همه پست‌ها

۱۳۹۳ آبان ۱۷, شنبه

داڕمانی جیهانی ئیسلام، پیشبینییەک



داڕمانی جیهانی ئیسلام، 
پیشبینییەک                                         
Der Untergang der islamischen Welt
                                     – Eine Prognose
وەرەگێرانی لە ئاڵمانییەوە: ئەفراسیاب گرامی

ئاماژە:  حامید عەبدولسەمەد: 



حامید عەبدول سەمەد لە ساڵی ١٩٧٢ی .ز. لە میسر دا لە دایکبووە ولە زانکۆی قاهیرەدا خوێندنی خۆی لە زمانی ئینگلیسی و فەڕانسەویی دا دەستپێکرد و لە تەمەنی ٢٣ ساڵاندا چوە وڵاتی ئاڵمان و لە زانکۆی "ئاگسبۆرگ" لە زانستە سیاسییەکاندا درێژەی بە خوێندن دا و لە زانکۆی مۆنیخ دۆکتۆرای فەلسەفەی مێژووی ئیسلامی تەواو کردوە. وەک خۆی دەڵێ: من لە ئاسمانەوە بەرەو زانست هاتم". گرینگترین بابەتی فیکری نووسەر، خوێندنەوەی فەلسەفەی مێژووی ئیسلامی و هۆکارەکان و سەرهەڵدان و گەشەکردنی بیری ئیسلامی سیاسی لە رۆژهەڵات. ئەو پێی وایە بۆ راست کردنەوەی تەرازووی لارەسەنگی کولتووری ئیسلامی، "پەروەردە و فێرکردن" بنەمایی ترین کارە کە دەتوانێ ئەم گۆڕانە بەدی بهێنێت.  نووسینەکانی: ماڵئاوایی لە ئاسمان ٢٠٠٩(Mein Abschied vom Himmel)، رووخانی جیهانی ئیسلام٢٠١١ (Der Untergang der islamischen Welt. Eine Prognose)، شەڕ و ئاشتی: شۆڕشە عەرەبییەکان و ئایندەی رۆژهەڵات ٢٠١١ (Krieg oder Frieden: Die arabische Revolution und die Zukunft des Westens.)، ئیسلامی فاشیزم ٢٠١٤ (Der islamische Faschismus). شایانی باسە کە نووسەر، یەکێک لە نووسەرانی نەسڵی نوێی رەخنەگرانی ئیسلامە و چەندین جار لە لایەن ئیسلامییەکانەوە حوکمی جیهاد و کوشتنی بەسەردا سەپاوە. ئەمەی خوارەوە، دەقی پێشەکی کتێبی رووخانی جیهانی ئیسلامە.

۱۳۹۳ خرداد ۱۴, چهارشنبه

نووسینی جیهان یانی جیهانی نووسه‌ر

نووسینی جیهان یانی جیهانی نووسه‌ر

ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ئیتر شوێنێکی نیه‌ بۆ مانه‌وه‌، له‌ نووسیندا ماڵ ئه‌کاته‌وه‌.
"تیۆدۆر ئادۆرنۆ"

تێبینی: ئەم بابەتە درێژەی زەنجیرە وتارێکە بەناوی "چێژی نووسین" کە لەمەڕ ئەدەبیاتی گێڕانەوە و نووسەر و رۆڵی نووسەر لە دنیای ئەمڕٶدایە. وەک پێویست پێم باش بوو کە کورتەیەکی لێ بڵاو بکەمەوە.

ئۆکتایوپاز ده‌ڵێ: "هه‌ر ژوورێک، ناوه‌ندی جیهانه‌". به‌م دێڕه‌ سه‌ر ده‌ده‌ین له‌ بابه‌تێکی هه‌ستیار و

۱۳۹۲ آبان ۱۱, شنبه

لە هاواری نیشتمانەوە

"باسەواد بیخوێنێتەوە بۆ بێ سەوادان"

لە "هاواری نیشتمان" ەوە

سەردێڕی ئەم وتارە، ناونیشانی دێڕێکە کە لەسەر بەرگی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری "هاواری نیشتمان"، بڵاوکراوەی بیری یەکیەتی جەوانانی دێموکراتی کوردستان" چاپ و بڵاوبۆتەوە. بانگەوازی خوێندەواری، گوتاری نیشتمانپەروەریی و ئازادی، یەکەمین دێڕەکانی مێژووی رۆژنامەوانیی یەکیەتیی لاوانن کە لە دەرچوونی یەکەم ژمارەی "هاواری نیشتمان"ەوە دەست پێ دەکات، تا گەیشتن بە سەرەتاکانی پەنجاهەمین ژمارەی دەوری سێهەمی گۆڤاری "لاوان"، کە زمانحاڵ و دەربڕی ویست و ئارەزووەکانی لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستانە. رەنگە تۆمارکردنی مێژووی رۆژنامەوانیی و چالاکیی فەرهەنگیی رێکخراوێکی لەمێژینەی وەک "یەکیەتیی لاوان"، تەنیا لە چوارچێوەی بڵاوکردنەوەی گۆڤارێکدا قەتیس نەبێتەوە، بەم هۆیەوە تەنیا تیشک دەخەینە سەر ئەو قۆناخانەی کە لە "هاواری نیشتمان"ەوە دەست پێ ئەکات. بە پێی بەڵگە و سەرچاوە مێژووییەکان، ئاوڕێک لە چۆنیەتی چاپ و بڵاوبوونەوەی گۆڤاری "هاواری نیشتمان" ئەدەینەوە:

۱۳۹۲ مهر ۲۴, چهارشنبه

شوناس و مێژوو رۆڵی مێژوو لە بیچمگرتنی شوناسی نەتەوەیی دا

خالید تەوەکولی
وەرگێڕان: ئەفراسیاب گرامی

پێشەکی:
نەتەوە و شوناس، لە چەمکە بنەڕەتی و لە هەمان کاتدا ئاڵۆزەکانی زانستی مرۆڤایەتین، ئەگەرچی زۆربەی بزووتنەوە و بە گشتی دیاردە کۆمەڵایەتییە جۆراوجۆرەکان بە یارمەتی ئەمانەوە شرۆڤە و راڤە ئەکرێن، بەڵام لە هەمان کاتدا زانایانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەهەمبەر پێناسە و چۆنیەتی بیچمگرتن و پەرەسەندنیدا لەسەر روانگەیەکی تایبەتەوە، کۆک نین.

۱۳۹۲ تیر ۲۹, شنبه

مێژووی کورد و کوردستان لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا

مێژووی کورد و کوردستان
                                                  لە توێژینەوەی زانایانی رووس دا

د. ئەسعەد رەشیدی(دوکتورای پێوەندییە نێونەتەوەییەکان)




وەرگێڕان لە فارسییەوە:
ئه‌فراسیاب گرامی
Afrasyab.g@gmail.com

پێشەکی:
 مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستان لە ئەدەبیاتی توێژەرە رووسەکانی سەدەی نۆزدەهەم تا بە دەسەڵاتگەیشتنی بلشویکەکان لە ساڵی ١٩١٧ و هەتا سەردەمی دوای سۆڤییەت، هەوڵێکی شیاوی بایەخ پێدان و هەرەوەها گرینگ لەمەڕ ناسین، ئاگایی و تێگەیشتنی زانستی لە کێشەی کوردەکان، بووە. توێژینەوەی قووڵی مێژوویی، رەچەڵەکناسی، سیاسی ـ ئابووری، زمان و فەرهەنگی کۆمەڵگای کورد لە زۆربەی مێژووزانانی رووس چ لە رووسیەی چاخی تێزار و چ لە سۆڤیەتی پێشوودا و هەروەها لە کۆمەڵگای کوردەواریدا رەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی هەبوە. لەم روانگەیەوە، توێژەرە رووسەکان هەوڵیان داوە کە بە شێوەیەکی سیستماتیک (مێژوویی، تەوسیفی، هەڵسەنگاندن و بەراوردیی) ریشە و بنەماکانی دۆزی کورد و نیشتمانی کوردان بە وردی نێواخندۆزی بکەن و خولیا و رەوت و لایەنە جۆربەجۆرەکان و زۆرجار ناساز لە مێژووی کورد دا بخەنە بەر توێژینەوە و روانگەی ورد و کارناسانەوە. توێژینەوەی زانایانی مێژووی کورد و کوردستان لە ئەدەبیاتی رووس دا، لە دوو لایەنەوە شایانی هەڵسەنگاندنە:

۱۳۹۱ دی ۶, چهارشنبه

بانگەواز بۆ هەموو لایەک پرۆژە: پێشنیار بۆ نووسینەوەی مەنشوورێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان


بانگەواز بۆ هەموو لایەک
پرۆژە: پێشنیار بۆ نووسینەوەی مەنشوورێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان

دۆستان، چالاکانی سیاسی، رووناکبیران و مافزانانی ئازیز!

هاوڕێیان ئازیز!
ئه‌و بارودۆخه‌ سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چ له‌ ئاستی نێوخۆیی و چ له‌ ئاستی ده‌ره‌کییدا به‌ خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانییه‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا درووست بووه‌، به‌رهه‌می گه‌شه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م تا به‌ ئێستایه‌ که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بارودۆخێکی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندوه‌ و که‌وتۆته‌ ململانێیه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسی و ئایدۆلۆژیی سه‌د ساڵی رابردوه‌وه‌. ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان گه‌یاندۆته‌ ته‌شقی سیاسه‌ت و ململانێکانی ناوچه‌که‌، دۆزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی حاشالێکراوه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ باڵاده‌سته‌کانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه‌

۱۳۹۱ شهریور ۲۷, دوشنبه

دێموکراسی یان جیابوونه‌وه‌؟



خالید ته‌وه‌کولی
و: ئەفراسیاب گرامی

بزووتنه‌وه‌ی "کورد" یه‌کێ له بزووتنه‌وه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که ته‌مه‌نێکی زیاتر له نیو سه‌ده‌ی هه‌یه‌. ئه‌گه‌رچی له‌م ماوه درێژخایه‌نه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی کورد به ئامانج و ئارمانجه‌کان و ئه‌وه‌ی ویستوویه‌تی، وه‌ک پێویست نه‌گه‌یشتووه و جیا له کوردستانی عێراق، ده‌ستکه‌وتێکی وه‌های نه‌بوه‌، به‌ڵام هه‌رچی بووه له به‌رامبه‌ر سه‌رکوتی بێ‌به‌زه‌ییانه و توندوتیژانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی دا، زۆر جار له شار و زۆر جار له شاخ و کوێستانه‌کاندا، به ته‌نیایی و به باشی به‌رده‌وام بووه و هه‌روه‌ها زیندوو و چالاک له جێی خۆیدایه‌‌. به شێوه‌یه‌ک ئه‌وڕۆکه کورده‌کان یه‌کێک له ئه‌کته‌ره گرینگه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که به ئه‌ژمار دێن و زۆر که‌س له‌و بڕوایه‌دان که چاره‌سه‌ری پرسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگیربوونی دێموکراسی و دادپه‌روه‌ری له وڵاته‌کانی ناوچه‌کدا، به بێ چاره‌سه‌ریی دۆزی کورد ئیمکانی نیه و بێ ده‌ره‌نجام ئه‌بێت.

۱۳۹۱ شهریور ۴, شنبه

یه‌کگرتن و پرسیاره‌کانی من؟؟


یه‌کگرتن و پرسیاره‌کانی من؟؟
Afrasiab Grami
ئه‌م یه‌کگرته‌نی حزبی دێموکرات و کۆمه‌ڵه‌ پاش سێ ده‌یه‌ خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی هه‌م جێگای پرسیاره‌ و هه‌م جێگای خۆشحاڵی. پیرۆزبایی کردن له‌ یه‌کتر و کادر و پێشمه‌رگه‌ کانی خۆیان و ته‌رخان کردنی تی ڤی یه‌کانی رۆژهه‌ڵات و تیشک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ دیاره‌ کارێکی گه‌وره‌ رووی داوه‌. به‌م پرسیاره‌کان چین؟

۱۳۹۱ مرداد ۲۹, یکشنبه

شروعی بی پایان ... تا صدای مرگ در این نزدیکی


Afrasiab Grami
شروعی بی پایان ... تا صدای مرگ در این نزدیکی
افراسیاب گرامی
این روزها، با توجه‌ به‌ اخبار روزانه‌ی مناطق کردنشین در ایران و گزارشهای متعددی از شکنجه‌، زندانی، اعدام و کشتار که‌ شنیده‌ میشود و در دنیای مجازی و رسانه‌ها قرار می گیرد، مثل اینکه‌ شرایط و وضعیت سیاسی و اجتماعی برای کوردها سالهاست از حوالی سالهای شصت و اوایل انقلاب تغییرات چندانی نکرده‌ است‌. با این حال، روزگار سخت ما کوردها همیشه‌ همراه با اعدام، کشتار، شکنجه‌، نسل کشی، تعقیب، آدم ربایی و سرکوب سیستم سیاسی مردم کردستان بوده‌ که‌ پدیده‌ نوین و تازه‌ به‌وجود آمده‌ نیست، بلکه‌ به‌ عنوان سیاست سخت‌افزاری مدام از طرف قدرت سیاسی حاکم طی صد سال اخیر به‌ اجرا درآمده‌ است. سرانجام این سیاست فاجعه‌‌آور در کردستان، ناامنی، توسعه‌نیافتگی، جنگو ویران کردن زیرساخت‌های سیاسی و فرهنگی و اقتصادی در تمام سطوح (خانواده‌، جامعه‌ ـ فرهنگ، سیستم دولت) هیچ دستاورد دیگری به‌همراه نداشته‌ است.
اوایل انقلاب شاهد تحولات عمیقی در ساختار سیاسی کشور شدیم، این تغییرات متاسفانه‌ سنگ بنای دمکراسی را در ایران به‌ لرزه‌ درآورد و استبداد شاهنشاهی در بطن استبداد دینی سربرآورد و ایران را به‌ جولانگاه‌ استبدادی خویش تبدیل نمود که‌ پس لرزه‌های آن مناطق کوردنشین را بیشتر لرزاند و فاجعه‌‌های جبران‌ناپذیری در کوردستان را به‌ وجود آورد.

۱۳۹۱ مرداد ۲۶, پنجشنبه

خه‌ونی ئه‌مڕۆژانه‌ چه‌ند گه‌وره‌بن، ئه‌وه‌نده‌ش دوور ئه‌که‌ونه‌وه‌ .....؟


Afrasiab Grami
ئازادیی به‌شێکه‌ له‌ بوونی ئێمه‌، خه‌وبینین به‌ ئازادیی به‌شێکه‌ له‌ ئازار و ده‌ردی ئێمه‌ به‌ درێژایی لانیکه‌می دوو سه‌ده‌، له‌م دنیایه‌ی که‌ ئێمه‌ تێی که‌وتووین، ئه‌وه‌نده‌ فه‌زای ترس و دڕدۆنگیی بڵاوه‌ی کردوه‌ که‌ به‌ری ئازادیی له‌ رۆژهه‌ڵاتدا به‌ نه‌زۆکی هێشتۆته‌وه‌. له‌ رۆژئاوا په‌یکه‌ری ئازادیی بووه‌ هێمای ساتێک له‌ مرۆڤ بوون و مرۆڤایه‌تی وه‌ک خۆی رێزی لێ گیرا، له‌ رۆژهه‌ڵات ئه‌م په‌یکه‌ره‌ هێند مه‌زن کرایه‌وه‌ که‌ له‌ شێوه‌ی دیکتاتۆری خۆی نواند و په‌یکه‌ری مرۆڤه‌ ئازاده‌کان له‌ خوێن گه‌وزان ... ناسیونالیزم عه‌ره‌بی و فارسی و تورکی گه‌شه‌یان کرد و له‌ پێناو ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا خه‌ونی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌یان به‌ تاڵان برد.

۱۳۹۱ تیر ۱۱, یکشنبه

پاشا و وه‌زیر


پاشا و وه‌زیر 

ئه‌فراسیاب گرامی 
که‌ منداڵ بووین، یاری "پاشا و وه‌زیر"مان ده‌کرد. به‌سه‌ر شقارته‌یه‌که‌وه‌ ناوه‌کانمان ده‌نووسی "پاشا، وه‌زیر، سه‌رباز و دز و ... هه‌تا دوایی" و به‌ نۆبه‌ هه‌ڵمان ده‌خست و به‌خت یاری هه‌رکه‌سێ بوایه‌ ده‌بوویه‌ پاشا و فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کرد. لووتی به‌رز ده‌بوو و بڕیاری ده‌رده‌کرد. فه‌رمانی به‌وه‌زیر ده‌کرد که‌ ئه‌و که‌سه‌ی دز ده‌رده‌هات خۆی رووت بکاته‌وه‌ و بکه‌وێته‌ کۆڵانه‌وه‌ و هه‌مووان پێی پێده‌که‌نین. یان ئه‌وه‌ی بڕواته‌ سه‌ر بان و وه‌ک که‌ر بزه‌ڕێنێ تا خه‌ڵک لێی کۆده‌بوونه‌وه‌.

۱۳۹۱ تیر ۳, شنبه

ده‌مامکه‌کان و په‌یامی ئاشته‌وایی


ئه‌و بارودۆخه‌ سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ چ له‌ ئاستی نێوخۆیی و چ له‌ ئاستی ده‌ره‌کییدا به‌ خاڵه‌ لاواز و به‌هێزه‌کانییه‌وه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا درووست بووه‌، به‌رهه‌می گه‌شه‌ی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی کورد له‌ سه‌ده‌ی بیسته‌م تا به‌ ئێستایه‌ که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بارودۆخێکی سه‌خت و دژواری تێپه‌ڕاندوه‌ و که‌وتۆته‌ ململانێیه‌کی ناهاوسه‌نگی سیاسی و ئایدۆلۆژیی سه‌د ساڵی رابردوه‌وه‌. ئه‌وه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کوردیان گه‌یاندۆته‌ ته‌شقی سیاسه‌ت و ململانێکانی ناوچه‌که‌، دۆزێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی حاشالێکراوه‌ له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ باڵاده‌سته‌کانی ده‌ورووبه‌رییه‌وه‌. له‌ کاتێکدا بزووتنه‌وه‌ی کورد سه‌رهه‌ڵدێنێ که‌ گوشار و زه‌بروزه‌نگی نه‌ته‌وه‌ تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتوه‌کان و هه‌وڵدانیان بۆ پێکهێنانی "ده‌وڵه‌ت ـ نه‌ته‌وه‌" له‌ ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناڤیندا بوون و به‌ توندی هه‌ر چه‌شنه‌ جووڵه‌یه‌کی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردیان سه‌رکوت کردوه‌. به‌ خوێندنه‌وه‌ی رووداوه‌کان و گوتاره‌ سیاسییه‌کانی سه‌د ساڵی رابردووی ناوچه‌که‌ و ئێران به‌ تایبه‌تی، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ گوتاری رزگاریخوازی کورد نه‌یتوانیوه‌ مه‌وداکانی گه‌یشتن به‌ دۆزی نه‌ته‌وه‌یی خۆی کورت بکاته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ هۆکاره‌ ده‌ره‌کییه‌کان قورساییه‌کی گران و زۆریان هه‌بوه‌ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کوردیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ لێره‌دا پێویسته‌ ئاماژه‌ی پێ بکه‌ین، قورسایی ده‌رد و ژانێکی نێوخۆییه‌ که‌ نه‌یهێشتوه‌ کورد له‌ قۆناخه‌ پێویسته‌کانی خۆیدا گه‌شه‌ی به‌رچاو ببینێ و بتوانێ مه‌ودای درێژماوه‌ی خه‌باتی سیاسیی کورد کورت بکاته‌وه‌ و به‌ ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت. سه‌رهه‌ڵدان و شکڵگرتنی ده‌یان رێچکه‌ و رێبازی سیاسیی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و په‌ره‌سه‌ندنی گوتاره‌ سیاسییه‌ جۆراوجۆره‌کان، نه‌ته‌نیا نه‌بوونه‌ پاشخانێکی به‌هێزی فیکری و بونیاتنه‌ر بۆ داهاتووی کۆمه‌ڵگەی کوردی، به‌ڵکوو به‌ هه‌موو هێز و توانایانه‌وه‌ ئاسه‌وارێکی ناهه‌مواریان له‌سه‌ر کۆی پێکهاته‌ گشتییه‌کانی کۆمەڵگەی کوردی به‌جێ‌‌هێشت.

۱۳۹۰ دی ۲۳, جمعه

تێپه‌ڕین له‌ زه‌مهه‌ریر ...


ئه‌فراسیاب گرامی
www.amrojane.tk
له‌ پشت هه‌ر وه‌رزێکی سه‌ختی زستان و نه‌هات دا، وه‌زری به‌هار و خۆشی هه‌یه‌ که‌ ئومێدی دڵدانه‌وه‌ و هیوای چاندووه‌ له‌ دڵی مرۆڤدا و بۆته‌ ئامیانی به‌رده‌وامیی ژیان.  لەگەڵ بەفری یەكشەوەی زستاندا، لەگەڵ تەزووی ساردو سڕی یەكەمین بای زستاندا، لەگەڵ یەكەمین تەمەنای زەوی بۆ تینی گەرمی ژیانەوەدا، كاتێك پاییز هەوری ماتەم و سیاپۆشی خۆی ئەهێنێتەوە گریان و گەڵا گەڵا سەفەر ئەكات و كەژاوەی بەفر لە لووتكە بەرزەكانی چیاوە داده‌گه‌ڕێ، زریان و كڕێوە ژێرباڵی ئەگرن و كلوو كلوو سەراسیمەی سەرزەوینی مرۆڤایەتی ئەگرێتەوە. لەم گۆشە لەژیانی مرۆڤ و له‌م ساته‌وه‌خته‌ به‌فرینه‌دا،  خولیا و حەزەكانی مرۆڤ و بیرو ئەندیشەی بەرەو كوێ ئەڕوات؟، لە كوێ داڵدەی دەدات؟

۱۳۹۰ آذر ۲۹, سه‌شنبه

له‌ سه‌رده‌رانه‌ی یه‌کییه‌تی یان داکه‌فتنی ده‌ستمایه‌ی سیاسی



نووسینی: ئافراسیاب گه‌رامی
وه‌رگێڕانی: حامید ڕه‌شیدی زه‌رزا
ئاماژه‌: بونجین و وردبوونه‌وه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی کوردستان،له ‌لایه‌ن ڕه‌چه‌ڵاکی ئه‌مڕۆ،وه‌چه‌یه‌ک که‌ پرسیاری باهوو قووڵی بنیاتی سه‌باره‌ت به ‌ڕابردوو داهاتووی خۆی و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگای خۆی هه‌یه‌،له ‌گه‌ڵ ته‌نگه‌ژه‌ی مه‌زنی ناسینی سیاسی ڕوو به ‌ڕووه‌. چونکه‌ به‌سته‌که‌کان‌و جێ نوێنه‌کانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه‌،په‌یڤینی لێکجیاوازه‌ که‌ نه‌ ده‌کرێ ئه‌وی به‌ ئاگاداری کۆمه‌ڵگا ناو دێر که‌ین، و نه ‌تێپه‌ڕینه‌ به ‌کۆمه‌ڵگای باشتر،بڵکوو جورێ سه‌ر له ‌نوێ ئیجادی بزوتنه‌وه‌ و جه‌ریاناتی لاسا کردنه‌وه‌یه‌، که ‌ویستی رێنوینی کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ بستووی نازانم کوێ بردنه‌. ئه‌و خاڵانه‌ی که‌ له‌م نووسینه‌ کورته‌دا ده‌‌مه‌وێ ده‌ری ببڕم،بابه‌ته‌کانی ناسیاوو ناناسیاوه‌‌ که‌ باشقه‌و بژارده‌ی حیزبه‌کان، بنکه‌کانی مه‌ده‌نی و ڕۆناکبیرانی کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌م ده‌یانه‌ ده‌باوه‌ش ده‌گرێ و ڕه‌خنه‌یان ده‌خاته‌ سه‌رشان...

۱۳۹۰ آذر ۲۵, جمعه

در آستانه‌ همبستگی یا سقوط سرمایه‌ سیاسی


افراسیاب گرامی
  
اشاره‌: اندیشیدن به‌ مسائل کردستان، از جانب نسل امروزی، نسلی که‌ پرسش ژرف و بنیادین در مورد گذشته‌، حال و آینده‌ خویش و سرنوشت جامعه‌ی خویش داریم، با مشکل بزرگ شناخت سیاسی مواجه‌ است. زیرا که‌ بسترهای سیاسی و اجتماعی ما، گفتمان‌های متفاوت است که‌ نه می توان آن را خودآگاهی جامعه‌ خواند، نه‌ گذاری است به‌ جامعه‌ بهتر، بلکه‌ نوعی بازتولید جنبش و جریانات تقلیدی است که‌ خواهان هدایت کردن جامعه‌ به‌ سوی ناکجاآباد است. نکته‌هایی که‌ در این نوشته کوتاه می خواهم بیان کنم، موارد آشنا و ناأشنایی است که‌ نخبگان، احزاب، نهادهای مدنی و روشنفکران جامعه‌ کوردستان را طی این دهه‌‌ها در بر می‌گیرد و به‌ نقد می‌کشاند.

۱۳۹۰ آذر ۱۰, پنجشنبه

پێوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ته‌م و مژی و بێ ئاسۆیی دا



ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی


ژووزه‌ فیلیپییه‌ مورائیس، نوێنه‌ری پورته‌غال، به‌ریوه‌به‌ریی ده‌وره‌یی شوورای ئه‌منییه‌ت، رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌ نیویۆرک وتی: ئه‌ندامانی شوورای ئه‌منییه‌ت به‌ توندی هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی بریتانیا مه‌حکووم ده‌که‌ن" هه‌روه‌ها گوتی هه‌موو پانزده‌ ئه‌ندامی ئه‌م شوورایه‌ به‌تایبه‌تی چین و روسیه‌، واژۆیان کردوه‌. ئاڵمان سه‌فیری خۆی له‌ ئێران بانگ کردۆته‌وه‌، فه‌رانسه‌ هه‌لوێستی توندی له‌به‌رامبه‌ردا گرتوه‌ و ئه‌مریکا و یه‌کیه‌تیی ئورووپا به‌ توندی هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئێرانیان مه‌حکوم کرد،

۱۳۹۰ آبان ۲۹, یکشنبه

به‌هاری رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌نێوان بیده‌نگی و چاوه‌روانی!

     ئه‌فراسیاب گرامی

    مێژووی مرۆڤایه‌تی هه‌میشه‌ شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کان بووه‌ و به‌رده‌وام ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ چه‌شنی خۆیدا دووپات بوه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌رکام به‌شێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و شوێندانه‌ر بوون که‌ ده‌توانین بڵێین هێزی دینامیکی کۆمه‌ڵگا و گۆڕانکاری قووڵ و بنه‌ڕه‌تی له‌ ئاکامی سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشه‌کاندا بوون. کاتێک شۆڕشێک به‌ هه‌موو  لایه‌نه‌ پێکهاته‌یی و ده‌ره‌کییه‌کانییه‌وه‌ بیچم ده‌گرێ، ده‌ره‌نجامی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی به‌دواوه‌یه‌. هه‌موو ئه‌م گۆڕانکارییانه‌ و چۆنیه‌تی و چییه‌تی ئه‌و شۆڕشانه‌ له‌ به‌ستێنی سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگادا کاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی هه‌بووه‌. رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له‌ دووسه‌د ساڵی رابردوودا، وه‌کوو ناوه‌ندی ئاڵۆزی و ململانێی ئایدۆلۆژییه‌ جۆراوجۆره‌کان بووه‌ و بونیادی پێکهاته‌ ده‌سه‌ڵاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری دیکتاتۆره‌ نوێیه‌کان بوون که‌ هه‌نووکه‌ له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا بزووتنه‌وه‌ی دێموکراسیخوازی سه‌ر شه‌قامی ناوچه‌که‌ ده‌یهه‌وێ  له‌و دۆخه‌ تێپه‌ڕێت. له‌ ئێراندا سێ ده‌یه‌ له‌مه‌وبه‌ر شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه‌ هۆی هه‌ڵته‌کاندنی سیستمی پاشایه‌تی و کۆتایی هێنان به‌ سه‌ره‌ڕۆیی و سیستمێک له‌ ترۆپکی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا که‌ به‌ دوڕگه‌ی دێموکراسی ناوچه‌که‌ ناودێر ده‌کرا،

۱۳۹۰ آبان ۱۶, دوشنبه

کینه‌ به‌ مثابه‌ ایدئولوژی


مریوان وریا قانع
برگردان از کوردی: افراسیاب گرامی
"سر آنهای را له‌ خواهیم کرد اگر ..."، "آن دستها را قطع خواهیم کرد اگر ..."، "آن گردنها را می زنیم که‌ اگر ..."، "آن لبها را خواهیم دوخت که‌ اگر ..."، این شیوه‌ی تهدیدآمیزانه‌ جزئی از فرهنگ سیاسی و ساختار درونی بخش بزرگی از سیاسیون و احزابی است که‌ در منطقه‌ی ما فعالیت میکنند. تاریخ نیمه‌ دوم قرن بیستم تا به‌ امروز، شاهد برگرداندن این تهدیدات به‌ شیوه‌ی عملی، یعنی شاهد له‌ کردن سرها، قطع نمودن دستها، زدن گردن ها و دوختن لبها در عمل بوده‌است.  
این شیوه‌ از تهدید کردن، حاصل عصبانیت اتفاقی و زودگذر نیست، تنها از این منظر بوجود نیامده‌ کسی که‌ تهدید میکند، خود را تنها "فاعل سیاسی"، یا تنها "عامل حقیقت"، یا اینکه‌ تنها "قدرت" می پندارد که‌ حق ماندن  و ماندگاری در صحنه‌ سیاسی دارد، بلکه‌ نیروی بزرگ و ترسناک پشت این تهدیدات پنهان است: "قدرت کینه‌". کینه‌ از آنانی که‌ به‌ عنوان دشمن تلقی میشوند، به‌عنوان متمایز تصور میشوند، مجموعه‌ی ایده‌ متفاوت ارائه‌ می‌دهند، حقیقتی را با خود به‌ همراه دارند که‌ با حقیقت سلطه‌ متمایز است...

۱۳۹۰ مهر ۱۱, دوشنبه

رۆژهه‌ڵاتی ناوین له‌ قه‌یرانی نێوان سووننه‌ت و مۆدێڕنیته‌


ئیلاهه‌ بوقرات/ که‌یهان له‌ندن
و: ئه‌فراسیاب گرامی  
دیکتاتۆره‌ سوننه‌تی یان کلاسیکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی ئیسلامی که‌ ئه‌وڕۆکه‌ رووخاون به‌ "دۆمینۆ" ده‌شوبهێنرێن، له‌ روانگه‌ی مێژووییه‌وه‌، بوونی بازنه‌یه‌کی تێنه‌په‌ڕی درێژخایه‌نی ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ سوننه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و مۆدێڕنیته‌، له‌ دواکه‌وتوویه‌وه‌ به‌ره‌و نوێبوونه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌ڕۆییه‌وه‌ بۆ دێموکراسی بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م دیکتاتۆرانه‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌ماح و سکه‌ڕۆیی مه‌رجه‌عه‌ دینییه‌کان، گه‌لێ جار گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و زۆرجاریش نیوه‌ ناته‌واو به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی ژنان و لایه‌نگرانی ئایینه‌کانی دیکه‌دا‌ پێک نه‌ده‌هێنا، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌م خێراییه‌ نه‌یانده‌توانی ئه‌م رێچکه‌یه‌ بدۆزنه‌وه‌  تا له‌ چوارچێوه‌ سوننه‌تییه‌کان تێپه‌ڕ ببن و ئه‌وڕۆکه‌ خوازیاری "دێموکراسی" بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی ئه‌م دێموکراسییه‌ هێشتاکه‌ نادیار و له‌هه‌ر لایه‌که‌وه‌ به‌روڕووی مه‌ترسییه‌.

۱۳۹۰ مهر ۶, چهارشنبه

روحیات کیهانگرا و ناسیونالیسم

بختیار علی

ترجمه: افراسیاب گرامی

یکی از ویروسها و آفتهای کشنده‌ای که‌ قرن نوزدهم و بیستم برای جامعه‌ بشری فراهم آورد، تفکر ناسیونالیستی بود. این دو قرن جدا از همه‌ عصرها، به‌ گونه‌ی غیرقابل انتظار ایده‌ها‌، اندیشه‌، مذهب و علوم فراوانی را تولید نمود. در میانه‌های این دو قرن، انسان صدها نوع خیال، ایده‌ و تئوریهایی را فراهم آورد که‌ بیشترین آنها به‌شیوه‌ی عملی تحقق یافتەاند...