وێبنووسی ئهفراسیاب گرامی/ هەوڵم داوە ئەوەی دەینووسم و بیری لێ دەکەمەوە لێرە کۆی بکەمەوە.
۱۳۹۲ آبان ۲۶, یکشنبه
ساردیی سەرشەقام
دەستی بە دەستیەوە بوو، بە عارەقەی ناودەستی هەستی بە بوونێکی نادیار ئەکرد. بە حەژمەتی ساردیی سەرشەقام، گەرمیی ناومشتی هەستێکی غەریبی پێ دەبەخشی. ئەوەندەی نیگای پێی ئەگوت، تۆ ... تەنیا تۆ. دەستەکانی رەها نەدەکرد، خەڵکانی سەرشەقام بە دەوریانا تارماییەک بوون دوور ئەکەوتنەوە، دەستەکانی پەناگەیەک بوون کە ئەیویست خۆی لێ نزیک بکاتەوە، هێند غەریبی ناو مشتی بوو کە نەیدەویست جێی بهێڵێت. ئەویش ئاگای لە دەورووبەر نەمابوو، شێتانە دەستی بەدەستییەوە بوو. لەم شارە غەریبەدا تەنیا ئەوی دەناسییەوە. ئەوەندەی کە لە کافتریایەکی نزیک ویستگەی پاسەکان، دانیشتن، قاوەیەکی تاڵ و چەند نیگای ئاشنا و دڵداریی ساڵەهای ساڵی دووری ....
کوختی تهنیایی
.... له پهنجهرهی کوختی تهنیاییم، له سهر کورسییهکهم دانیشتووم. به فێنکی سهر پهنجهکانم به ئاگا دێم. نیگهرانییهک، دڵهخورپهیهکی دێرین وهک شهپۆلێکی سهرکێش، وهک مشتهکۆڵێ سینهی قووپاوی مهراقم ئهگرێتهوه. سپێدهی غوربهتی ئهمڕۆژانهم، وهک گهڵا لاسارێک .. خۆی دهکات به ژوورهکهما. ئهو دیوی پهنجهرهی خهیاڵم، باران به حهژمهتێکی دێرینهوه لاجانگی بهسهر کۆڵان و شهقامدا با ئهیهێنێ و تێدهپهڕێ و وهک شۆڕهبییهکان، پهلی شۆڕ کردۆتهوه بۆ سهرشهقام. راستهشهقامی شار تهمێکی نزم و تهنک باڵاپۆشیهتی. کۆڵان دهستێکی به سهرشانی شهقامی شهستهبارانهوه گرتووه و دهستێکی به ژێرباڵی ماڵه نزمهکانهوه. خهڵکانێ وهک تارماییهک جادهکان بهجێ ئههێڵن و خۆیان دهکهن به کافتریای کۆڵانه تهنگ و تهماوییهکاندا. ههندێکی دی، به شهمهندهفهرهکان دوور ئهکهونهوه و خهیاڵی من بزریان ئهکات و شوێنپێ خۆیان لهسهر ئهم دێڕانه جێ ئههێڵن. هاتووچۆی خهڵکی له پشت دیدهی ههراسانی من و ههنگاوه به پهلهکانی بارانهوه، تارماییهکی دووره دهستن، خهیاڵ نایگاتێ.
ئهم خهیاڵه، ئهم دڵهخورپهیه دهیان ساڵه وهک گرێیهکی گهورهی ژیانم قورساییهکی زۆری خستۆته سهر شانی ئومێدم. باران جێ ئههێڵم، له پهنجهرهی ژوورهکهمدا ون دهبم، نازانم له کام پهنجهری نووسینهوه دهست پێ بکهم!
له پهنجهرهی منداڵیم؟!
... یان گهنجێتی بهجێماوی نیشتمانی تهمگرتوو. نیشتمانێک بهسهر سنووری ترسهوه؟!
منداڵی
زۆرجار مرۆڤ دەچێتە قاوەخی منداڵی، نزیک ئەبێتەوە لە سات بە ساتی شیوەن و پێکەنینەکانی، هەموو لە شانۆیەکی سەرشەقام ئەچن. راست ئەبێژن کە ژیان شانۆیەکی گەورەیە، ئەکتەرکانی گاڵە بە ژیان ئەکەن، راست ئەبێژن تەختەی شانۆی ئەم جیهانە گەلێک دڵرەق و نامێهرەبانە، بەڵام هەندێ جار دەروویەکی رووناک هەیە کە سەرای شانۆت بۆ رووناک ئەکاتەوە، گۆشەیەک لە ژیانت بۆ ئەکاتەوە تا دیالۆگەکەت پێشکەش بکەی یان نە رووخسارت لە گۆشەیەک لە شانۆکەدا دەربکەوێ ... هەرچەندە لە منداڵیمەوە تا بەئەمڕۆ هەموو گۆشەکانی تەمەنم لە تارماییەک دا بوە، ئێستا وا هەست ئەکەم، دەروویەک بە روومدا کراوەتەوە کە سەرای شانۆ ژین و رووناکایی و سات بە ساتی دیمەنەکانم کەسک و شین ئەبێت .... بۆیە هەمیشە وا هەست بکەین کە دەروویەکی دیکە و لەدایکبوونێکی دیکە هەیە، تا ژیان بەردەوام بێت........ بێگومان هەر وا دەبێت!
ئەسپێکم زامار
چەرخی ژیانم ناساز ئەسوڕێ
ژوورەکەم جانتا، بەسەر شانمەوە
تەنیایی جیران خەونی شێواومە
لە سوچی کۆڵانێکی تەنگ
جگەرەکەشم ئەکوژێتەوە
ئاوێنەکەشم درەنگ وەختێ
کەس پێی نازانێ! دیسان خۆی ئەکوژێ
ئێستاکە تەواو خەوزڕانیمە
مەرگ بەربۆتە سینەی قوپاوم
داد بۆ کێ بەرم، دنیا بێدەنگە؟!
پێکەنین لە دوور ... سەرابی مەنگە
نزیکەو بەهار ئەسپێکم زامار
بۆران ناهێڵێ هەنگاوێ ببڕم!
تەنیایی جیران خەونی شێواومە
لە سوچی کۆڵانێکی تەنگ
جگەرەکەشم ئەکوژێتەوە
ئاوێنەکەشم درەنگ وەختێ
کەس پێی نازانێ! دیسان خۆی ئەکوژێ
ئێستاکە تەواو خەوزڕانیمە
مەرگ بەربۆتە سینەی قوپاوم
داد بۆ کێ بەرم، دنیا بێدەنگە؟!
پێکەنین لە دوور ... سەرابی مەنگە
نزیکەو بەهار ئەسپێکم زامار
بۆران ناهێڵێ هەنگاوێ ببڕم!
ئاخ باوکی من هەر نەحەساوەی رۆژگار بووی!
وەک جاران باوکم سینی لێ ڕووت کردبوو و پاڵی دابوەوە بە پشتییە سوورەکەی دیوەگەورەکە، زۆمپا دارینەکەمان پاش ئەوەی دایکم دایخستبوو، گرمە گرم هەموو ماڵەکەی بە تەواوی گەرم کردبوو و دوور ئەکەوتینەوە لە زۆمپاکە، . لە حەیبەتا نەخشینی خوشکم تای پەنجەرەکەی کردەوە، باران خوڕەمی دەکرد، باوکم دەستی برد و گوتی ڕۆڵە ئەوە بۆ گۆررانییەک ناگری، بزانە شریتی عەینە کوێر یان بەکرە ئەسکۆڵییەکمان نیە تاوێک گوێی لێ بگرین، هەستامەوە، عەلی برام شریتێکی تازەی بەکرە ئەسکۆڵی کڕیبوو .. گۆرانیەکە دەستی پێکرد.. باش بیرم دێ، مقامی فەلەک هەتاکەی فەلەک هەتاکەی دەخوێند، باوکم چووبوە ناو داڵغەیەکی قووڵەوە، جگەرەکەی بە دەمەوە بوو و مژی قووڵی لێ ئەدا، هەستم بە غەریبییەکی گەورە دەکرد، ئاهێکی هەڵکێشا و گوتی: "ئای دایە، ... نەخشین خوشکم دڵی پڕ بوو، دەیگوت باوە چیە عاجزی؟! باوکیشم وەک ئەوەی پیاڵەیەک بەربێتەوە، داچڵەکا و گوتی ڕۆڵە چاییەکی ترم بۆ داکە، دنیا بەقای بۆ کەس نەبوە .. دایکم خوا عەفووی بکا، کوێرەوەری و ناخۆشی زۆری چەشت، ئێمەش لە هەناسەردی خۆماندا نەمانتوان ئەجری باشی دایکمان بدەینەوە. پاش ئەو هەموو ساڵە، منیش هەموو کاتێ هەمان هەست وەک مشتەکۆڵێ سینەی قوپاوی خەیاڵ ئەگرێتەوە .......................
کاریکەلەماتۆر

ئەم چەند دێڕە کاریکەلماتووری ئێستا لە ناو ئارشیوی نووسینەکانمدا دەرمهێنا و لێرە بڵاوی دەکەمەوە:
ـــــــــ کێشەی گەورە کێشی زۆر ئەوێ!
ــــــــــ خواش لە تەنیاییدا، بەربۆتە گیانی خەڵک!
ـــــــــ خەڵک و پشیلەی سەرشەقامی ئەم زەمانە، شوێنێکیان نیە بۆ مانەوە!
ــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــ خۆکوشتن دڵی گای ئەوێ! مانەوە دڵی کەر!
ــــــ ئەگەر شەوی تاریک نەبوایە، مانگ ئەکوژایەوە!
ـــ گەر تۆ نەبوایی، من چەترم بۆ چی بوو!
ـــــــ شار بێ شەڕ نابێ!
ــــــــــــــ ئەوەندە رووناکبیر بوو شەوقی ئەدایەوە!
ــــــ یار بە یارییەوە خۆشە و دوژمن بە ژانەوە!
ــــــــــ ....
ـــــــــ کێشەی گەورە کێشی زۆر ئەوێ!
ــــــــــ خواش لە تەنیاییدا، بەربۆتە گیانی خەڵک!
ـــــــــ خەڵک و پشیلەی سەرشەقامی ئەم زەمانە، شوێنێکیان نیە بۆ مانەوە!
ــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــ
ــــــ ئەگەر شەوی تاریک نەبوایە، مانگ ئەکوژایەوە!
ـــ گەر تۆ نەبوایی، من چەترم بۆ چی بوو!
ـــــــ شار بێ شەڕ نابێ!
ــــــــــــــ ئەوەندە رووناکبیر بوو شەوقی ئەدایەوە!
ــــــ یار بە یارییەوە خۆشە و دوژمن بە ژانەوە!
ــــــــــ ....
ئاخر نەورۆز بۆ؟
کەسێک نیە بڵێ دەی ئەم هەموو پێناسەی نوێ بوونەوەیە لە نەورۆزدا چ سوود کە خۆمان نوێ نابینەوە؟! نەورۆز یانی دەرووی رۆژێکی نوێ .. فکری نوێ، کاری نوێ، بزووتنەوەی نوێ، ئەخلاق و رێبازی نوێ بەرووی خۆماندا بکەینەوە؟! یانی تەپ و تۆزی پار لەخۆمان بتەکێنین و بەرگی نوێ بەبەرماندا بکەین! خەلکی ئێمە قوربانی ئەدا، تاکەی دانیشین و چاو لێ بکەین؟ ئایا رێگایەک هەیە یان بەراست هەمو رێگاکان داخراون بەرووماندا؟!نیوەشەوێ
نیوەشەوێ جگەرەکەم ئەکوژێتەوە. لەو شەقامە سارد و سڕەدا بە دەم کزەبایەکی لاسارەوە،
شان بە شانی زەمان ئەجوڵێم. مەست و شەکەت، شووشەی شەراوەکەم لی ئەڕژێت. وەک چڵی گیا لە بێخا هەڵکێشرا بێتم، دەکەوم، هەڵدەسمەوە و دەست بە پەراسووی هەوا ئەگرم و بەرز ئەبمەوە، باڵ ئەخشێنم تا دەگەمە سەر کورسییەکی نزیکی ویستگەی شەمەندەفەرەکان. ژنێک جگەرەکەم دائەگرسێنێتەوە، دوکەڵی من و ژنی سەرشەقام ئەکەونە سەما کردن، منیش لە بەرپێیدا هەڵدەسم و بە دەم قاقایەکی بەرزەوە ئەفڕم... ئەفڕم ... دیسانەکە جگەرکەم ئەکوژێتەوە، ژنەکە نامێنێ، شەمەندەفەرەکان ئەجوڵێن، ویستگەکان وەک من شەکەت ئەکەون بە دەما. هێشتا شووشەکەم بە دەستەوەیە، قومێکی تر لێ ئەدەم و وەک گەڵا پەڵکێ ئەکەومە سەر کورسییەکی باڵابەرز. کە رۆژ لە ژێر باڵی پیاوێکی سەر رەشدا بەر ئەبێتەوە و بەئاگا دێم .. چەند منداڵێک یاری بە شووشەکە ئەکەن تا من لەسەر کورسییەکە کەوتووم...
قەلەمڕەوی مێشوولەکان
ئێوارەیەکی درەنگوەخت لەگەڵ باوکم دا ئاوی دێبەر و بێستانێکی بچووکمان هەبوو دەهاشت، باوکم سەر کەلەبەرەکەی گرتبوو و بە بێڵئاسن، ئاژینی دەکرد و منیش لە خوارەوە خەریک بووم ئەگەر گۆلێک زیاتر ئاوی تێدابچوایە باوکم ئاگادار ئەکردەوە، هەر وا سەرقاڵ بووین کە باوکم هەر دەستی رائەوەشاند و بە ڕەشتییەکەی هەڵی دەسوڕاند، لە ناکاو هاواری لێ بەرزبوەوە و رووی کردە ئاسمان و هیچی نەگوت، کەمێکی تری پێچوو، ئەمجارە رووی کردە ئاسـمان و زمان لە بەین ددانی دابوو و گوتی: خوا من هەڵی ئەگرم و تۆ بیکە بە تەپاڵە بەسەرمانا، چاوێکی لە من کرد و گوتی رۆڵە بڕۆ باوشێک تەپاڵە بێنە و ئاگری بە ، کردم بە دین ئەوەوە مێشوولەی خوڵقاند، منیش بە پەلە کەوتمە ئەو لارێگەر و کەنار جۆگەیە و پڕ بە باوەشی خۆم تەپاڵەی ئەسڵم کۆ کردەوە، یانی تەپاڵەی وەهام هێنابوو بۆ چێشت لێنان ئەبوو، هی واش هەبوو رێک بەقەد بەڕەیەک ئەبوو، ئیدی نازانم ئەو مانگایە چی خواردبوو وا تەپاڵەی وەک قاوەسینی لەسەر ئەرزەکە کەوتبوو. سەرتان نەیەشێنم، چڕە دووکەڵێکم خستە ئەو ناوە و باوکم خۆی خستە بەر دووکەڵەکە، هەر دەسی رائەوەشاند، گوتم چیە باوە؟ گوتی رۆڵە ئا بێ، با ماچێکت بکەم، منیش چوومە بەرەوە و ماچی کردم و گوتی رۆڵە ئەتوانی وەجاخم رۆشن بکەیتەوە، گوتم دەی باوە بزانم چیم پێ ئەکرێت، گوتی رۆڵە خۆ ناڵێم پیاوم بۆ بکوژە، تەنیا یەک و دوانێ ئا لەم مێشوولانەم بۆ بگرە، با سواریان بم و ئەوەندە بقیڕێنم بەسەریانا تا شێتیان ئەکەم ... منیش بزەیەک گرتمی و بۆ هەڵنەستایەوە و کڵۆگڵێکی تێوەگلاندم، لەسەر پەرژینی زەویەکەمانەوە بازرەقەم بەست و ڵنگی پانتۆڵەکەشم بەسەر چڵی هەژگەڵەکەی پەرژینەکەوە دادڕا.
دنیایەکی هەر فرە سەیرە گوڵم!
مەخلوقی ئێمە زۆر عەجایەبە. یانی هەر لە مەخلوقی دنیا ناچێت، راست وەک ئەوە وایە لە کاکێشانێکی دیکەوە دابەزیبێت. ئیتر ئاوایە و زەمانەش گۆڕاوە، ئێمەش وەکوو دنیا ئەمانەوێ بیگۆڕین، یانی گۆڕاندان؟! شتی وا ئەبیسین. ئەیچە ئابرا، بۆ نموونە، ئێمەی کورد بەپێچەوانەی خەڵکی دنیا ئەگەر بیگۆڕێن ئاوا دەیگۆڕین، یانی سەروبنی ئەکەین! یان ئەگەر سەر و بنی نەکەین لە بنەوە کونێکی تێ ئەکەین، رەنگە ئەوەش مۆد بێت کون تێکردن، ئەوسا زوو باتەی سێ ستارەیان کون تێ ئەکرد بۆ ئەوەی قاچ فێنک بێتەوە، ئەمڕۆ لە ئەورووپا سەر ئەژنۆیان ئەدڕێنن، هی وا هەیە ئەڵێ گەوزاندوویان، بێ ڕێزی نەبێت بەڵام هەر وایە، ئەوەش فیکر و بۆچونی خۆیانە و کە من هیچ دژیان نیم. بەڵام ئێمە ئەمانەش ئاوا دەگۆڕێن، یان هەڵدەگەڕێنینەوە یان وەردەگەڕێنین. دێموکراسی ئەکەین بە ژێرکراسی، رەخنە راست ئەکەین بە پێ مەڕەو و پاچ و بێڵ وەختی وا هەیە جنێو خۆشترە لە رەخنە، بەقەولی بارام بەگ: تەڵاقم کەوتبێ رەخنە لە جنێو پیس ترە" رەنگە بە دەمیانەوە هەڵبەستبێ، زەمانەکە وای لێ هاتوە هەڵبەستن بە دەم ئەم و ئەوەوە زۆر بوە، وەختی واش هەیە هەڵبەستەیەکیش راستە و خەڵککی دیکە ئەیکات بە هی خۆی. ناڵێم، دنیایەکی سەیرمان هەیە. هەر لە خۆشییا مافی مرۆڤ پێشێل ئەکەین. یان ئیتر لە ئەوپەڕی خۆشیدا خەڵک ئەکوژین، یان ئیتر زۆۆۆۆۆر کەیفمان ساز بێت وڵات تێک ئەدەین، یانی ئێمە هەمیشە لە خۆشیاین بۆیە وڵات بەرگەمان ناگرێت. باسی مافم کرد، لەو وڵاتەی ئێمەدا هەمووکەس مافی هەیە بمرێ، بکوژرێت، وەرزی کۆچ
لە غوربەتی نیشتمانی خۆما
جانتاكەم شارێ بوو لە خەیاڵ
پێڵاوەكانم كۆڵانێ بوون بن بهست
جلەكانم چەند شەقامی درێژ
ژوورەکەم کوختێ بوو تەنیا
نزیکترین هاوڕێم جادە خۆڵەکە بوو
.....
.....
...
پاش وەرزی کۆچ
لە نزیکترین شەقام
لەبەردەم کافتریای ئێواران
لەژێر گازەنگی کەنیسەیەکی لووت بەرزا
لەبەردەم مەلێکی بێ ئازارا
بەر
بوو
وووو
مەوە !
جانتاكەم شارێ بوو لە خەیاڵ
پێڵاوەكانم كۆڵانێ بوون بن بهست
جلەكانم چەند شەقامی درێژ
ژوورەکەم کوختێ بوو تەنیا
نزیکترین هاوڕێم جادە خۆڵەکە بوو
.....
.....
...
پاش وەرزی کۆچ
لە نزیکترین شەقام
لەبەردەم کافتریای ئێواران
لەژێر گازەنگی کەنیسەیەکی لووت بەرزا
لەبەردەم مەلێکی بێ ئازارا
بەر
بوو
وووو
مەوە !
لێرەش
لێرەش، لەگەڵ تاوتاوی باران و دڵخۆشی پاش نیوەروانی بەرهەتاوی غوربەت، هەر دڵمان تەنگە بۆ سادەییەکەی جاران و بۆ پیاسەی ئێوارانی نزیک کانی گەزنە، ، بۆ قەتارەی زەردەخەنەی ماڵە دراوسێ و گوڵەهەردیلەکانی میراجی, هەڵاڵەی کاروانی کچانی گۆلبەن و "کاڵێ بارمەکە"ی دەنگێکی دووری ئەسحاب، بۆ پۆلێ کەوباڕی تاسەی لای نزارە خێلەکانی دۆڵاش ...دڵم تەنگە گەلێ تەنگە یەکجار تەنگە ... ئازیز!
شەڕانی ...
ژیان ئیتر لێرهوه
تێ ناپهڕێ ، رهفێق!
رووبارهکان ناگهڕێنهوه
رێگای دوورکهوتوومان
جێمان ئههێڵێ
بهر له جێ پێی سێبهرهکان
ساڵههای ساڵه رووناکی نێژراوه
ئهمهوێ پاش مهرگی
مهلهکان
پاش داگیرکردنی ئاسمان
ببم به
داهۆڵێکی پیربوونی تازه پێگهیشتوومان
ههرچی قاڵاوی پهراوێزنشینه
له خۆم کۆ بکهمهوه
پێیان بڵێم،
ئهبێ شۆڕشێ بهرپاکهین
حهقی دهریای
شهونمی بهناحهق له دهستچوومان
حهقی دارتووی پهرۆشیمان
حهقی شهقامی
بێبرانهوهی تهنیایی
حهقی باوانی بێ نیشتمان بوون
بهێنینهوه بۆ سهرای
چۆڵنشینی،
ئهی رهفێق!
.... ئهمهوێ ببم به داهۆڵ
تاوێ لهم
جیهانه دابهزم
له
ویستگهیهکی وێرانهدا ئارام بگرم!
جیهان جیا له شهڕانگێزی
شوێنێکی نیه بۆ ئاشتبوونهوهی
باڵنده لهدهستچووکان
دهمێکه ساز، سازه و خۆم ناساز
دهمێکه وێرانم، وێران ن ن ...
دهمێکه تا خوا حهز
بکا تهنیام!
دهمێکه ژیان لێرهوه
تێ ناپهڕێ!
دهمێکه "اناالحق" ناحهقه و هیچ؟!
دهمێکه من و قاڵاو و دارتووی بهناحهق
وشکبوونمان
چۆڵنشینین!
۱۳۹۲ آبان ۲۵, شنبه
رەنگنامە
ئەی وەتەن پاییز بەخێر بێت چونکە
ئێستا باومە
گەرم و سەردی فەسڵەکەت عەینەن دڵی
شێواومە
قانع
قانع
![]() |
| وێنە: کەیوان فاتحی |
کاتێک ژیان بە پاییزا رەت ئەبێت،
ئەچێتە تابلۆی نیگارکێشێکی یاخییەوە، هەندێک جار رەنگە غەریبەکان دەئاڵێنی لە
سیمای هیلاک و ماندوومان، هەندێک جار بای سەرکێش بەر ئەداتە دار و لق و پۆپ و گەڵا لاسارەکانەوە، هەندێک جاریش پێمان ئەڵێ:
ئەو ژوانگەیەی زین و مەم لە پاییزێکی ناوەختا بوو. ئەو نامەیەی سالم بۆ نالی
هەنارد پاییز بوو. قەسیدەی رەنگدانەکەی
شێرکۆ بێکەس و پاییزانەی محەممەد عومەر عوسمانیش لە پاییزا نووسرانەوە. یادی
سوەیلی بێسارانی و مەولەوی و ناخی پوشکینی سوارە و هەژار و هیجرانی هێمنیش لە
پاییزا شکۆفەیان کرد.
۱۳۹۲ آبان ۲۴, جمعه
هیلاکی ....
هیلاکە ... ماندووە
...
نە تەنیایە
نە دڵتەنگە و
نە ئەویندارێکی دڵپڕە
تەنیا هیلاکە ... هیلاک!
ئیلهان برێک (1918 ـ ٢٠٠٨)
شاعیری و وەرگێڕی تورک و هەروەها یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەدەبیاتی مۆدێڕنی تورکیە.
۱۳۹۲ آبان ۲۳, پنجشنبه
شێوازێک لە ئەدەب
![]() |
Marcel Reich-Ranicki
|
لە ئاڵمانییەوە:
ئەفراسیاب گرامی
مارسێل رایس رانێسکی ( [١٩٢٠ ـ ٢٠١٣] Marcel Reich-Ranicki)، رەخنەگری ناوداری جیهانی و "پاپی ئەدەبیاتی ئاڵمانی" ئەمساڵ کۆچی دوایی کرد. بە درێژایی نیو سەدە، کاریگەرییەکی قووڵی لەسەر رەوتی ئەدەب و بزاوتە ئەدەبییەکانی ئەدەبیاتی ئاڵمانی هەبوو، بە چەشنێک، نووسەرانێکی زۆری گەیاندە تەشقی ناوازەیی و بۆ هەندێکی دی پەنجەرەکانی خوێنەرانی بۆ هەمیشە بەسەر داخستن. ئەم یازدە رستەیە کە لە خوارەوە کردوومەتەوە بە کوردی، لە ستوونی "خاڵ بۆ خاڵ punkt für Punkt"ی ماڵپەڕێ "دی ڤێلت"دا بڵاو بووەتەوە.
ـــــــــــــــــ
مارسێل رایش ـ رانێسکی دۆست و هاوڕێی وشەی روون و دروست بوو، نەتەنیا کاتی رەخنە، بەڵکوو کاتی ستایش کردنیش. هەروەها پیاوێکی شۆخ و تەنزئامێزیش بوو. لە روانگەی دە هەزار بەشداربوویەوە، ئێمەش یازدە دێڕ لە وتەکانیمان هەڵبژارد.
۱۳۹۲ آبان ۲۲, چهارشنبه
ترسی گەورەمان و ترسی گەورەیان
ئاڵمانییەکان لە راپرسییەکدا،
سێزدە ترسی گەورەیان هەیە بۆ داهاتوو، کە شەشیان پێوەندی بە دنیای مەجازی و جیهانی
ئەلەکترۆنییەوە هەیە. لە کەڵکئاژوو وەرگرتن لە کارتی بانکییەوە و دزی
ئەنترنێتییەوە بگرە هەتا داتا و زانیاریی تاکەکەسی و سیخوڕی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
و دەوڵەتەکان لەسەر شارۆمەندانی ئەو وڵاتە و دواتر هەژاری سەرە پیریی و
کەمبوونەوەی داهاتەکانیان و نەخۆشی بە گەورەترین ترسی داهاتووی خۆیان دەزانن. ئەم
راپرسییە بە وێنە لە سایتی دۆیچەڤێلە، بەشی فارسیدا بڵاو بۆتەوە. جێگای سەرنج بوو
کە بلێم ئەی باشە ئێمەی کورد لە چی ترسمان هەیە؟ ئایا هەر داهاتوومان هەیە لێی
بترسین؟! رەوەندی کوردی تازە گەیشتوو بە ئورووپا، ئەترسێ گۆڕغەریب نەبێت (نیشتمان
باوانە باوان)... کوردی باشوور ترس لە ژیان رۆژانی سەخت و دژواری خۆیان لەبیر
کردوە. کوردی باکوور لە نێوان بەرخۆدان ژیانە و ئیدی بەسەدا ترسیان لە چەکمەکانی
رەگەزپەرەستی تورکە. کوردی رۆژهەڵات لە نێوان بێدەنگی و خوێن و سێدارەدا
چاوەروانن! کوردی رۆژئاوا، ترسی لە ئیسلامی رەشۆکییە کە خوێنی حەڵاڵ کردوە. یانی
ترسەکانیشمان وەک یەک نین ... دوایین خەونی ئێمە کە لە نیوان ترس و دڵەراوکێیەکی زۆرە،
لە دوو سەدە لەمەو پێشەوە درێژ بۆتەوە بۆ داهاتووی ئێمە .... ئەویش خەونی بە
دەوڵەتبوونمان؟؟؟؟؟؟ !
جیاوازی
جیاوازی باوکی من کە موسوڵمانە و ئیسلامی سیاسی لەوەدایە کە:
باوکم چاوەرێیە رۆژێ لە رۆژان سەر بنێتەوە و بە ئیمانەوە بڕواتە ژێر خۆڵ و لەو دنیادا خودا زۆر گەورەیە و دەسەڵاتی بەسەر بەڕ و بەحردا ئەشکێت و خاوەنی سەماواتە و تەنیا ئەو دەتوانێ تەنافی بۆ هەڵواسێ و دادگایی بکات و حەشری بکات،
کەچی
ئیسلامی سیاسیی و بەقەولی مامۆستا هەژار، رەشە موسوڵمان، پێی وایە خودا لە مەترسیدایە و دەبێ فریای بکەون ئەگینا نامێنێت و بێ ئەقڵێ بڵاو ئەبێتەوە و گەر کەسێک رەخنە بگرێ، یان پۆشتە و پەرداخ بێت، یان ئەهلی هونەر بێت، یان شاعیر بێت، یان بە کورتی وەک خەیام گوتی باوەڕێ وابێ "کە خۆی دایناوە هەڵە و سەرپێچم، سووتانی جەهەنمی بۆچی دانا" دەبێ ملی لە لاشە بکەنرێتەوە و پەلکێشی بکەیت و بەربارانی بکەیت و خوێنی حەڵال بکەیت و حەی یا عەلە سەلا جیهادی لە دژ رابگەیەنیت.
هەر ئەوکاتیش باوکم سڵاواتێکی بۆ ئەوانە ئەنارد کە پێیان وابوو نەورۆز حەرامە و مەڵۆیەک ریشیان ئەهێشتەوە و دەیانگوت ئەو زوڕناو دەهۆڵەی نەورۆز و ئەو هەڵپەڕکێیە نیشانەی ئاخیر زەمانە... دەجا سڵاواتەکە بمێنێ بۆ ئەوانەی کە خۆم ئەزانم!
۱۳۹۲ آبان ۱۹, یکشنبه
رۆژگارە کورتەکان
دوایین بزەی رووت و رەنجەڕۆ
دوایین زەردەخەنەی تەم لێ نیشتوو
دوایین قاقای ساڵەهای ساڵی تەنیایی
شەوان درەنگانێ
بەر لە شەڕی خەون و خەیاڵ
ئەچمە گیانی وەحشەت و
ئەبم بە پاییزێکی دڕ و هار
بەر لەوەی رۆژهەڵبێ
بەر لە سپێدەی رۆژگارە کورتەکان
ئاخ چ بێ شەرمانە
ئەبمەوە بە بزەی سەرشێتانەی
دوو درۆزنی دڵدار ....!
گەڕۆکی خەونە لە دەست چووەکانم ...
خۆشم نازانم کەی و چۆن لە دایک بووم ... ئاگام
لە هیچ نیە، جار ناجارێ هەواڵێکم گوێ لێ بوە، بەڵام وا دیارە ژیان هەر وەک جارانە
و فەرقێکی وەهای نەکردوە. بەڵام بە گشتی ئەمەوێ بڵێم، دنیای ئێمە ئەوەندە گۆڕاوە
کە بە بارتەقای تەمەنی من، جیهان ئەوەندە پێشکەوتوو بوە کە من لە گوندێکی دوور
کەوتووی سەر سنووری ئێران و عێراق لە دایک ئەبم و لەم تەمەنەشدا لە ئاڵمان، لە
وڵاتێکی پێشکەوتوودا ئەگرسێمەوە. راست وەک خەون وایە، وەک خەیاڵ، وەک فیلمەکانی
هێری پاتێر، یان سەفەری زەمان، لەو پەڕی دواکەتووی فەرهەنگیدا دابەزیوم بۆ دنیای
مۆدێڕن و دیاردەکانی، خۆسازاندن و راهاتن و فێربوونی دنیای مۆدێڕن زۆری دەوێ.
نازانم راهاتووم یان هەر هێشتا نیشانەکانی دواکەوتووییم تێدا ماوە، بەڵام بە قەولی
ئاڵمانییەکان، ژیان هەم لەوێ و هەم لێرە لە شایزە دایە، یان ئیتر بە دڵیان نەبێت،
کاتاسترۆفەیە. ژیان لەوێ بوە بە ژێر تەپ و تۆزی دواکەوتووی و لێرەش بوە بە ژێر
تەنگەژەی ئامرازەکانی مۆدێڕنەوە. لەوێ دنیا لە سەقفی گوندێکی بچوک تێ ناپەڕێت،
لێرە ئەو پەڕی کاکێشانیش ئەبێ لە خەیاڵدا جێگای خۆی بکاتەوە، لەوێ سادەییەکان ئەبن
بە رق و نەفرەت، لێرە سادەییەکان دڵنشین و هێوەرکەرەوەن. لەوێ هەموو شتێ تێکەڵ بە
سروشتە، لێرە ئەگەڕێن بە دوای سروشتێکی بێگەردا. لەوێ دراوسێ خزمە، کەسە، دۆستە،
یارە ... لێرە دراوسێ ئاشنایەکی دوورەدەستی پار و پێرارە. لەوێ دایک، ئاخ دایک،
ژینە، ژیانە ... باوک باوانە، لێرە دایک و باوک لە ماڵی پیراندا لەبەر
بەپەنجەرەیەکی نیوە کراوەدا تێکەڵ بە باران و شەقامە درێژەکانی شارە. لەوێ کچان
ئاواتەکانیان بە خەیاڵەکانی دوور کەوتووی کۆڵانەوە گرێ ئەدەن و شەویان لە سێکسێکی
خەیاڵیدا ئەنوێنن،۱۳۹۲ آبان ۱۴, سهشنبه
۱۳۹۲ آبان ۱۱, شنبه
شەوانە IV
ئەمە بەینێکە من تۆم نەدیوە
بەفرەکەی سوورێن لە من باریوە
بە قوربانت بم بۆ بەرز ئەڕوانی
بەر ماڵی ئێمە بە چۆڵ ئەزانی
![]() |
| وێنەکە پیرانەکۆن بەرەو دۆڵ سوورێن |
هەر لە مناڵییەوە پێم سەیر بوە،
یانی ببوو بە فیکر و پەرۆشییەکی گەورە بۆ من، باشە بڵێی باوکم مێژوو نووس بووبێت،
یان گۆرانی بێژ، کە هیچ کامیان نەبوو، بڵێن بۆ، ئاخر ئەم ناوە درێژەی من
"ئەفراسیاب" لە کوێ ڕا قووت بوویەو لە کۆنە دێی پیرانەکۆن، ئەویش لە
شەوێکی نەهامەتدا یەخەی مناڵێکی وەک من بگرێتەوە. جارێ با ئەوە بوەستێ، ئەو رۆژە
کە ئێوارەکەی من لە دایک بووم، دایکم لە کۆڵەدار بوە. هەر بە مناڵی کەوتمە گەڕان
بە دوای ئەو ناوە درێژەدا. یەکەمجار لە دیوانی شانامەی فێردەوسی دابوو. ئەمە دێڕێک لە شێعرەکانی کە لەو کاتەوە
لەبەرمە: "شود کوه آهن چو دریای آب / اگر بشنود نام افراسیاب"، یانی
هەرکات، لە هەرشوێنێک، ناوی من هات، شاخی ئاسن لە حەیبەتا ئەتوێتەوە. بەڕاسی خۆم
لە خۆم ئەترسام. ئامۆزایەکم هەبوو هەموو
رۆژێ تێم ئەسرەواند،
اشتراک در:
پستها (Atom)




















.jpg)

.jpg)
