ئاماده‌کردن: ئه‌فراسیاب گرامی
ژووزه فیلیپییه
مورائیس، نوێنه‌ری پورته‌غال، به‌ریوه‌به‌ریی ده‌وره‌یی شوورای ئه‌منییه‌ت، رۆژی
سێ شه‌ممه له نیویۆرک وتی: ئه‌ندامانی شوورای ئه‌منییه‌ت به توندی هێرش بۆ سه‌ر
سه‌فاره‌تی بریتانیا مه‌حکووم ده‌که‌ن" هه‌روه‌ها گوتی هه‌موو پانزده ئه‌ندامی
ئه‌م شوورایه به‌تایبه‌تی چین و روسیه، واژۆیان کردوه. ئاڵمان سه‌فیری خۆی له
ئێران بانگ کردۆته‌وه، فه‌رانسه هه‌لوێستی توندی له‌به‌رامبه‌ردا گرتوه و ئه‌مریکا
و یه‌کیه‌تیی ئورووپا به توندی هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئێرانیان مه‌حکوم کرد،
هه‌ر
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هیلاری کلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا گوتی: "بێ
رێزی به خه‌ڵکی بریتانیا، بێ رێزی به کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی یه". به پێی هه‌واڵی هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه روسیه
به توندی هێرشی رۆژی سێشه‌مه‌ی بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی ئێران مه‌حکوم کرد و وتی
"ئه‌و هێرشه به دووره له هه‌موو ره‌فتارو نۆرمی نێونه‌ته‌وه‌یی". هه‌واڵده‌ریی
رۆیترز له زمانی "هونگ لی"، وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی چین له دانیشتنی
رۆژانه‌ی خۆی له "پیکه‌ن" رایگه‌یاند: "چین هه‌میشه پێداگری له‌سه‌ر
ئه‌منییه‌ت و رێزگرتن له کارمه‌ندانی دیپلۆماتیک و دارایی کردوه و ده‌بێ
بپاریزرێ و رێزی لێ بگیرێت". به‌و هه‌موو دۆسایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌تی،
کرده‌وه‌ی ئێرانی خسته به‌ر ره‌خنه‌ی تونده‌وه، نورویژ سه‌فاره‌تی خۆی له تاران
داخست، بریتانیا قوربانیی سه‌ره‌کی هه‌وڵ ده‌دا کارمه‌نده‌کانی له تاران بێنێته ده‌ره‌وه و
شه‌ش که‌سیش تا ئێستا وه‌ک بارمته گیراون، شایانی باسه بریتانیا بریاری داخستنی
سه‌فاره‌تی ئێرانی داوه و مۆله‌تی 48 سه‌عاته‌ی پی داون تا خاکی ئه‌و وڵاته ته‌رک
بکه‌ن. دیوید میلیبند وه‌زیری پیشووی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌و پێوه‌ندییه‌دا رایگه‌یاندوه
که ئه‌م مه‌حکووم کردنه نابێ بێته هۆی "لێدانی ده‌هۆڵی شه‌ڕ"، چونکه
بریتانیا پشتیوانی له گوزینه‌ی شه‌ڕ ناکات. سوید، فه‌رانسه، ئیتالیا‌و ئاڵمان و
زۆربه‌ی ولاتان سه‌فیره‌کانی ئێرانیان بانگهێشت کردوه. هه‌موو ئه‌م گرژی و ئاڵۆزییانه‌ی که له ئاستی
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا هاتۆته ئاراوه له ئاکامی هیرشی کۆمه‌ڵێک به‌سیجی فالانژی
سوپای پاسداران بوو که له ژیر ناوی "خوێندکار"دا رژانه ناو سه‌فاره‌تی
بریتانیا‌و ته‌واوی سه‌فاره‌ته‌که‌یان ئاگر تێ به‌ردا. ئه‌م کرده‌وه‌یه تا هه‌نووکه
له راگه‌یاندنه‌کانی ئێرانه‌وه به حه‌ماسه‌ته‌وه باسی لێوه ده‌کرێ و هێرش بۆ
سه‌ر سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا وه‌ک هیرش بۆ سه‌ر کافر و شه‌یتان له قه‌ڵه‌م ده‌درێ.
دیاره له ئاستی نێوخۆیی ریژیمیشدا و له ناو مه‌جلسی ئێران‌دا ناره‌زایه‌تی لێ که‌وتۆته‌وه.
به‌لام به گشتی مانشێتی رۆژنامه‌کانی ئه‌وڕۆی
ئێرانی گرتبوه خۆی و به رۆژی "تووڕه‌یی خوێندکاریی" ناودێر کراوه"
و وه‌کوو ئاواتی له مێژینه‌ی خه‌ڵکی ئێران بۆ ده‌رکردنی سه‌فیری هه‌ندێک له ده‌وڵه‌ته‌کانی
رۆژئاوایی باسی لێوه ده‌کرێ.
له ئاستی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دا، سه‌رجه‌م
چالاکان و ئه‌حزاب و رێکخراوه‌کانی ئێرانی کرده‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی
بریتانیایان مه‌حکوم کرد و به کرده‌وه‌یه‌کی نه‌شیاو و به دوور له‌هه‌ر چه‌شنه
رێوشوێنێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له قه‌له‌مدا. ئه‌وه له حاڵێکدایه که کۆماری
ئیسلامی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ولاته به تووڕه‌یی مێژوویی خه‌لکی ئێران له
به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی بریتانیا له قه‌له‌م ده‌دات و کۆنترۆڵی خویندکارانی بۆ
هیرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی بریتانیا به نامومکین ده‌زانێ، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه،
کاتێک حه‌شیمه‌تێکی زۆری خه‌لکی تاران دێنه سه‌ر شه‌قام و ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن
چۆن ده‌توانێ به توندی سه‌رکوت بكرێت به‌ڵام حه‌شیمه‌تێکی 200 که‌سی نه‌توانێ
کۆنترۆڵ بکات؟
دووپات بوونه‌وه‌ی
مێژوو؟
سه‌ره‌تای شۆڕشی کۆماری
ئیسلامی یه‌که‌مین ده‌رکه‌وته‌کانی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی به گرتنی سه‌فاره‌تخانه‌ی ئه‌مریکا له رێکه‌وتی
13ی خەزەڵوەر 1358دا، له‌لایه‌ن خوێندكارانی
پەیڕەوی خه‌تی ئایەتوڵڵا خومەینی بۆ باڵوێزخانەی ئا‌مریكا لە تاران ده‌ستپێکرد،
كردەوەیەكی هەڵنەسەنگێندراو و ئینقلابی، بە پەلە‌و پڕ لە رق‌و كین که ئاكام‌و
لێكەوتەی سیاسی، ئابووری‌و دیپلۆماتیكی نەرێنی‌و قەرەبوونەكراوی زۆری بۆ رێژیم‌و
وڵاتی ئێران بەگشتی بە دواوە بوو. لە (13)ی خەزەڵوەری ساڵی (1358)ی هەتاویدا
ژمارەیەك لە خوێندكارانی توندڕەوی پەیڕەوی ئایەتوڵڵا خومەینی بە پێشێلكردنی یاسا
نێونەتەوەییەكان‌و بەتایبەت یاسای مەسونییەتی دیپلۆماتیك‌و بێ سەرنجدان بە ئاكام‌و
لێكەوتە نەرێنیەكانی، باڵوێزخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئامریكایان داگیر كرد‌و
كارمەندانی ئەو باڵوێزخانەیان بۆ ماوەی 444 رۆژ بە بارمتە گرت‌و سەرەنجامیش به‌ستنی "گرێبه‌ستی ئه‌لجه‌زایر" له
20 ژوئه‌نی 1981 دا، ئازادی بارمته‌گیرییه‌کان کۆتایی پێ هات. ئایەتوڵڵا خومەینی
ئەم كردەوەیەی ستایش كرد‌و بە "شۆڕشی دووهەم"و هەرەسهێنانی ئامریكای
ناودێر كرد‌و داوای كرد كە "هێلانەی سیخوڕی" واتا باڵوێزخانەی ئا‌مریكا
لە نێو ببردرێ. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ئه‌م هێرشه وه‌کوو کرداری شۆڕشگێرانه و به‌رگری
له شۆڕشی ئیسلامی له‌قه‌ڵه‌م درا. شایانی باسه که سه‌فاره‌تخانه‌کانی ئێران له ولاته‌کاندا تا ئێستا کارنامه‌یه‌کی ره‌شیان
هه‌بوه و زۆربه‌ی تیرۆره‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاژاوه‌نانه‌وه له ناوچه‌که‌دا
له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وان کراوه. بۆ نموونه تیرۆری د.قاسملوو له ڤییه‌ن له لایه‌ن
سه‌فاره‌تی ئێرانه‌وه، تیرۆری میکۆنووس له لایه‌ن سه‌فاره‌تی ئیران له
ئاڵمان‌دا، که بوه هۆی مه‌حکوم کردنی ئێران له لایه‌ن دادگای میکۆنووسه‌وه و له‌و
سه‌رده‌مه‌دا پیوه‌ندییه‌کانی ئێرانی به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی برد، ته‌قینه‌وه‌ی بوینس ئایرس ناوه‌ندی جووله‌که‌کان
له ئارژانتین، ئیرۆری شاپوور به‌ختیار و .... هه‌زاران که‌سی دیکه که به‌شێک
بوه له سیاسه‌تی تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی که له لایه‌ن سه‌فاره‌تخانه‌کانی کۆماری
ئیسلامییه‌وه به‌ریوه ده‌چێ و دوایین کاری تیرۆریان هه‌ولی کوشتنی سه‌فیری عه‌ره‌بستان
بوو، بێگومان به‌ره‌نجامی مێژووی پیوه‌ندییه‌کانی ئێران جیا له تیرۆر، سیخوڕی و
شێواندن و ئاژاوه گێڕێ نه‌بوه.
نزیکبوونه‌وه‌ی ئاگری شۆڕشه‌کانی ناوچه به‌ره‌و
ئێران
ئه‌م ساڵ که تێپه‌ڕی ئاوس به زۆر گۆڕانی سیاسی
له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا بوو که تیشکه‌کانی ئێرانی ده‌گرته‌وه و ترس
له رووخان و دارمانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران‌دا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی کۆماری
ئیسلامی ئێران له هه‌وڵ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی بدات، له‌لایه‌ک سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشه‌کانی
ده‌وله‌ته عه‌ره‌بییه‌کان و رووخانی دیکتاتۆره یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی ناوچه‌که،
له لایه‌کی دیکه‌وه گه‌مارۆ ئابووری و سیاسییه‌کان له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای
جیهانییه‌وه له‌سه‌ر ئێرانه، بارودۆخه‌که‌ی ته‌نگ تر کردوه به رووی ئێران‌دا. هه‌موو
گۆرانکارییانه که له ئاست ناوچه‌کدا روو ده‌ده‌ن و به‌تایبه‌تی قه‌یرانی ئه‌مرۆی
سوریه دوکه‌ڵه‌که‌ی به چاوی ئێران‌دا ده‌روات و به چنگ و ددان خه‌ریکه تا
بمێنێته‌وه. سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ قایم کردنی ده‌سه‌ڵات به‌شار ئه‌سه‌د و
به‌هیزکردنی حیزبووڵا و جولاندنی هێزه فێنده‌منتاڵه‌کان، ئاگری ئاژاوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌راسته. به‌لام له‌م دۆخه‌دا ده‌بینێ سووریه له دارماندایه، ئاگری شۆڕش
خه‌ریکه نزیک ده‌بێته‌وه بۆ سنووره‌کانی ئێران، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرشه‌کانی
ئیسرائیل و هاتنه‌ئارای گوزینه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا، زه‌مینه‌ی بۆ فه‌راهه‌م
کردنی وه‌ها سناریۆیه‌کی سیاسی و هێرش بۆ سه‌ر سه‌فاره‌تی بریتانیای ره‌خساند. سناریۆیه‌کی
له پێشدا داڕیژراو که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک به‌سیجی له ژێر ناوی خوێندکار به‌ڕێوه
چوو و پیوه‌ندییه‌کانی ئێرانی له ئاستی نیونه‌ته‌وه‌ییدا تووشی گرژی کرد. جیگای
باسه وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وه‌ک عێراق، ئه‌فغانستان، تورکیه و...
هیچ هه‌ڵویستیکیان نه‌بوه تا ئه‌وڕۆ که له به‌رامبه‌ر پرسیاردان؟؟
ئاکامه‌کان:
ـ پێوه‌ندییه دیپلۆماتیکه‌کانی ئێران، ده‌که‌وێته
لێڵی و گرژییه‌وه که جیا له ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌ی ئێران له کۆمه‌ڵگای جیهانی هیچ
ده‌سکه‌وتێکی نابێت.
ـ کۆمه‌ڵگای جیهانی هه‌موو رێگاکانی موممکین که
له‌به‌رده‌م ئێران‌دا بوون وه‌ک گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی به‌رنامه ناوه‌کییه‌کانی
ئێران، ده‌که‌وێته دۆخێکی گوماناویی که ئه‌گه‌ره‌کانی گوزینه‌ی شه‌ڕ و به‌کارهێنانی
هیزی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران خێراتر ده‌کات.
ـ چاوپۆشی کردنی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی له
کرده‌وه تیرۆریستییه‌کانی سه‌فاره‌ته‌کانی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی ولات و گرتنی سه‌فاره‌تی
ئه‌مریکا له 13ی خه‌زه‌لوه‌ر، بۆ کۆمه‌ڵگای نیونه‌ته‌وه‌یی زیانێکی زۆریبه دواوه
بووه‌و دووپاتبونه‌وه‌ی ئه‌و کرداره سه‌لماندی که ئیران جێگایه‌کی له نیو
سیستمی جیهانیدا نیه.
ـ هه‌وڵدان بۆ ته‌نیا هیشتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ئێران و
دوورکردنه‌وه‌ی چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ هه‌رچی زیارت به‌رینکردنه‌وه‌ی سه‌رکوتی
خه‌لک.
ـ داخستینی پێوه‌ندی به‌ڕووی کۆمه‌ڵگای جیهانیدا،
داخستی روانگه‌ی کراوه و دێموکراسییه به‌رووی خه‌ڵکی ئێران‌دا که نه‌ته‌نیا خه‌ڵکی
ئێران له کۆمه‌ڵگای جیهانی دوور ده‌خرێته‌وه، به‌ڵکوو سیستمی کۆماری ئیسلامی
ئێران له داخراوییدا ده‌هێڵێته‌وه.
ـ داتاشینی دوژمن له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه
سه‌ره‌تا ئامریکا وه‌ک شه‌یتانی گه‌وره بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئێران و
پاشان رۆژئاوا و ئه‌وڕۆ بریتانیا، پێوه‌ندیی و هاوکێشه سیاسی و ئیستراتژیکییه‌کانی
ئێرانی رووبه‌رووی مه‌ترسی کردۆته‌وه و هه‌روه‌ها روانگه‌ی ئایدۆلۆژی به‌خشین به‌م
کرده‌وه‌یه بۆته بانگه‌شه و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی که سه‌رچاوه له بیری
توندره‌وییانه‌ی کۆماری ئیسلامییه‌وه‌یه و وه‌ک سه‌ره‌تاکانی شۆڕش دێته به‌رچاو.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر