ئیلاهه بوقرات/ که‌یهان
له‌ندن
و: ئه‌فراسیاب گرامی
دیکتاتۆره سوننه‌تی یان
کلاسیکه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و وڵاتانی ئیسلامی که ئه‌وڕۆکه رووخاون به
"دۆمینۆ" ده‌شوبهێنرێن، له روانگه‌ی مێژووییه‌وه، بوونی بازنه‌یه‌کی
تێنه‌په‌ڕی درێژخایه‌نی ئه‌م وڵاتانه له سوننه‌ته‌وه به‌ره‌و مۆدێڕنیته، له دواکه‌وتوویه‌وه
به‌ره‌و نوێبوونه‌وه و له سه‌ره‌ڕۆییه‌وه بۆ دێموکراسی بوو. ئه‌گه‌ر ئه‌م
دیکتاتۆرانه له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ته‌ماح و سکه‌ڕۆیی مه‌رجه‌عه دینییه‌کان، گه‌لێ
جار گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی و زۆرجاریش نیوه ناته‌واو به‌تایبه‌تی له‌مه‌ڕ مافه‌کانی
ژنان و لایه‌نگرانی ئایینه‌کانی دیکه‌دا پێک نه‌ده‌هێنا، کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی
ناوین به‌م خێراییه نه‌یانده‌توانی ئه‌م رێچکه‌یه بدۆزنه‌وه تا له چوارچێوه سوننه‌تییه‌کان تێپه‌ڕ ببن و
ئه‌وڕۆکه خوازیاری "دێموکراسی" بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی ئه‌م
دێموکراسییه هێشتاکه نادیار و له‌هه‌ر لایه‌که‌وه به‌روڕووی مه‌ترسییه.
رابوونی یان ساویر(توهم)ی ئیسلامی؟
ده‌سه‌ڵاتی سه‌دان ساڵه‌ی فیرقه ئیسلامییه‌کان که هه‌میشه
به ته‌نیشت ده‌سه‌ڵاته‌وه رۆڵێکی به‌رده‌ستانه‌و زۆرجار رۆڵی ئیستۆپی له‌به‌رامبه‌ر
هه‌وڵه پێشکه‌وتنخوازانه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌کاندا گێڕاوه، هێزێک نه‌بوه و نابێ که
به هاسانی له‌به‌رامبه‌ر گه‌شه‌کردن و لایه‌نگیری ئازادی و دێموکراسی‌دا گۆڕه‌پانه‌که
چۆڵ بکات. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بییه به پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ئیستراتێژییه
که "ئامانج، پاساوی ئامراز ده‌کا"، له‌پاڵ به‌کارهێنانی رێکاره
جۆراوجۆره‌کان بۆ سه‌پاندن و سه‌رکوت و ته‌نانه‌ت
توندوتیژی رووت، له‌سه‌ر ئامرازی کارامه‌ی هه‌ستی مه‌زهه‌بیی خه‌ڵک راوه‌ستاوه.
به پچڕانی بازنه‌ی دیکتاتۆره کلاسیکه‌کان که له کۆنترۆڵێکی
دوولایه‌نه‌دا، هه‌م ئازدایخوازکان و هه‌م دواکه‌وتووه‌کان کۆنترۆڵ ده‌کرد، ئه‌وڕۆکه
رۆژهه‌ڵاتی ناوین هه‌ر دوو گرووپی ئازادیخواز و دواکه‌وتوو هاتوونه‌ته گۆڕپانه‌که‌وه
تا دیاریکردنی چاره‌نووسێکی مێژوویی و چاره‌نووسسازدا، ئاینده‌ی ئه‌م ناوچه‌یه له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کتردا دیاری بکه‌ن.
له‌م ئاینده‌یه‌دا له لایه‌که‌وه رۆڵی سه‌رچاوه
سروشتییه‌کان و سه‌رچاوه ئێنرژییه‌کان و له لایه‌کی دیکه‌وه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
هێزه جیهانییه‌کان له‌پاڵ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵکانی ئه‌م ناوچه‌یه هێڵکاری
کراوه. ئه‌زموونێک که له حکوومه‌تی ئیسلامی ئێران و تاڵیبانی ئه‌فغانستان و حه‌ماسی
که‌رت غه‌زه و حیزبوڵڵا ده‌رکه‌وتووه، هێزێک که بتوانێ پرسه حه‌کیمانه‌کان و
به شێوه‌یه‌کی رێژه‌یی دادپه‌روه‌رانه‌ی نێوان رۆڵ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوولا دابین
بکات، به روونی له به‌ره‌ی ئیسلامییه‌کان ناتوانێ ببێت. به‌ڵام پارادۆکسێکی چاره‌سه‌رنه‌کراو
که پێشینه‌که‌ی بۆ هه‌مان دیکتاتۆرییه سوننه‌تییه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، هێزی
دێموکراسیش خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌ها نیه که به تاقی ته‌نیا بتوانێ پێکهێنه‌ری
نه‌زمێکی نوێ له وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا بێت!
له‌م نێوانه‌دا، ده‌بێ بپرسین که ئایا خه‌ساندنی
دێموکراسی به به‌هێزکردنی "ئسیلامگه‌را میانه‌ره‌وه‌کان" که وا دیاره
رۆڵێکی نێوبژێوانی له نێوان مه‌زهه‌ب و سیاسه‌ت، نێوان ئیسلام و دێموکراسی‌دا ده‌گێڕێت،
بازنه‌ی دوایی ئه‌م گۆڕانکارییه ئیران و ئه‌فغانستان و ته‌نانه‌ت تورکیه ده‌بێ؟ به‌سه‌رنجدان
به‌وه‌ی که دێموکراسی ده‌توانێ له ئاوه‌دانکردنه‌وه و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگایه‌کدا
رۆڵی هه‌بێت، هه‌م روونه و هه‌میش ئه‌زموون کراوه، ئایا "ئه‌حکامی ئیسلام و
شه‌ریعه‌ت"، ئه‌ویش له بیری که‌سێک که خۆی وه‌ک به پارێزه‌ری ده‌زانێ، بڕیاره
چ پێداویستییه‌ک له‌به‌رده‌م ئه‌م کۆمه‌ڵگایه دابنێ که یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ری
هه‌مه لایه‌نه‌یان بێت؟!
وه‌ڵامی دێموکراسی به رۆڵی هه دینێک، به تایبه‌تی
ئیسلام روونه: سێکولاریزم و جیایی دین له ده‌وڵه‌ت! به‌لام وه‌ڵامی دین، به
تایبه‌تی فیرقه جۆراوجۆره‌کانی ئیسلامی، بۆ رۆڵی دێموکراسی چیه؟! ئه‌م پرسیاره
باشتره له که‌سانێک بکرێ که شاره‌زاییه‌کی ته‌واویان له ئیسلام هه‌یه‌و له وه‌ڵامدانه‌وه‌دا
فێل و ته‌ڵه‌که به‌کار ناهێنن:
یه‌کێ، ئیسلامگه‌رایانی بناژۆخواز که مه‌رجه‌عه‌کانیان
به تایبه‌تی له کۆماری ئیسلامی‌دا هه‌میشه نه‌گونجانی ئیسلام و دێموکراسی‌یان له
گۆڕه‌پانی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تدا هێناوه‌ته به‌رباسه‌وه، ئه‌وی دیکه به‌رامبه‌ری
ئه‌وان، واته ئیسلامگه‌رایانێک که به تێگه‌یشتنی دێموکراسی و پێداویستییه‌کانی
به‌ئاکام گه‌یشتوون که له نه‌هایه‌تدا بۆ پاراستنی دین، باشتره له حکوومه‌ت و
ده‌وله‌ت جیا بکرێته‌وه. وه‌کوو هه‌ندێک ئاخوند و چالاکانی سیاسی که وه‌کو سیما
مه‌زهه‌بییه‌کان ناسراون، هه‌ندێک لا کاتی خۆیدا رێفۆرمخواز بوون، له چه‌مکی باوی
کۆماری ئیسلامی به‌ئه‌ژمار ده‌هاتن.
ئه‌وانه‌ی که وه‌ڵامێکی روون و ئاشکرا له پێوه‌ندی
نیوان دین‌و دێموکراسی له ده‌سه‌ڵاتدا ناده‌نه‌وه، هه‌مان ئیسلامگه‌رای میانه‌ره‌ون له رۆژئاواییه‌کان سه‌رمایه‌گوزارییان له‌سه‌ر
کردوون و یه‌لێ له‌وانه مسته‌فا عه‌بدولجه‌لیل، رێبه‌ری شوورای ئینتقالی لیبییه
که حه‌وتووی رابردوو قۆڵ له قۆڵی سارکوزی سه‌رۆککۆماری فه‌رانسه و ده‌یوید
کامرۆن، سه‌رۆک وه‌زیری بریتانیا، به‌ڵێنیی سه‌قامگیری دێموکراسی له سه‌ر بنه‌مای
ئه‌حکامی شه‌ریعه‌ت و ئیسلام دا.
رابوون یان ساویری دێموکراتیک؟
ئه‌مه ساویرییه‌کی دوولایه‌نه‌یه: له ده‌سه‌ڵاتدا،
ناتوانین ئیسلام و دێموکراسی پێکه‌وه بگونجێنین و به‌شێوه‌یه‌کی ئیراده‌گه‌رایانه
به لێکدانه‌وه‌ی هه‌ندێک لایه‌ن "دێموکراسیی دینی" یان "کۆماری
ئیسلامی" یان هه‌ر شتێکی دیکه! بۆچی دوو لایه‌نه؟ چونکه نه‌ته‌نیا هه‌ندێک
له ئیسلامگه‌را میانه‌ره‌وکان، به‌ڵکوو له لایه‌نگرانی دێموکراسیش پێگه‌یه‌ک
بۆ هه‌ردوو لا نابیننه‌وه و راست وه‌کوو
ئه‌وانی دیکه له وه‌ڵامی روون و ئاشکرا به پێوه‌ندی دین و دێموکراسی خۆیان لاده‌ده‌ن!
بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌م پارادۆکسه نابێ ته‌نیا مه‌رجه‌عی
ئاخوندی بیت و یان گۆڕان و گۆڕانکارییس تایبه‌ت تێپه‌ڕ بکرێ تا به‌م ئاکامه بگات.
ئیسلام و دێموکراسی له ده‌سه‌ڵاتدا دوو هێڵی هاوته‌ریبن. به هه‌ر راده که
دێموکراسی، به‌و شێوه که ئه‌زموونی کۆمه‌ڵگاکان نیشانی داوه، زۆرتر به‌ره‌و چاره‌سه‌ریی
پارادۆکسه‌کانی کۆمه‌ڵگاو به‌قازانجی ئازادی و دێموکراسی ده‌ڕوات ، به هه‌مان
راده‌ش ئیسلام (هه‌ر دینێکی دیکه که له ده‌سه‌ڵاتدا بێت) به‌ره‌و سنووردارکردنی کۆمه‌ڵگاو ئازادییه‌کان
له چوارچێوه‌ی باوه‌ڕو ئه‌حکامه‌کانی خۆی ده‌ڕوات.
هێزه پاشکه‌وتوو خوازه‌کان و ئیسلامگه‌راکه‌ن که ئامانجی
خۆیان ته‌نیا له گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی باوه‌ڕه مه‌زهه‌بییه‌کانی
خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی دیکه‌دا پێناسه ده‌که‌ن، له‌به‌رامبه‌ر دێموکراسی‌دا به
توندی و به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که بۆیان بکرێ به‌رگریی ده‌که‌ن. تالیبان، ئه‌خه‌وانه‌لموسلمین،
حه‌ماس، جه‌هادی ئیسلامی و حیزبوڵڵا، له پاڵ رێبه‌ری هه‌نووکه‌یی رێژیمی کۆماری
ئیسلامی له ئێران و هه‌روه‌ها رێکخراوی ئه‌لقاعیده، هێمای ئه‌م به‌رگرییه
توند‌وتیژئامێز و خوێنڕێژانه‌ن که هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی جیهانی و هیچ ئامرازێک ناتوانێ
ئه‌وان دوور بخاته‌وه، مه‌گه‌ر خه‌ڵکانێک که هێزه ئیرتجاعییه‌کان، ده‌سه‌ڵاتی
خۆیانیان بۆ ده‌نوێنن.
به‌هێزکردنی خه‌ڵک، نه له هه‌ڵبژاردنێکی رواڵه‌تی، به‌ڵکوو
له رۆشنگه‌ری و رێکخستنیان له چوارچێوه‌ی حیزبه‌کان، رێکخراوه سێنفی و هه‌روه‌ها
رێکخراوه ناحوکمییه‌کان و ناحیزبیدایه. رێکخراو شتێکه که ئیسلامگه‌راکان خۆیان
به باشترین شێوه، بۆ نموونه‌س به شێوه‌ی هه‌سته سه‌ربه‌خۆکان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن
و هاوکات به‌ته‌واوی هێزه‌وه دژ به رێکخستنی یه‌کتر شه‌ڕ ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر له
ده‌سه‌ڵاتدا نه‌بن، وه‌کوو کۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، هه‌موو رێکخراوه‌کان تێک
ده‌شکێنن یان به بێده‌نگی و هاوڕابوون ملکه‌چ ده‌که‌ن، یان ده‌یانخه‌نه ژێر
رکێفی خۆیانه‌وه و یان نموونه‌یه‌کیان لێ کۆپی هه‌ڵده‌گرنه‌وه.
هێشتا روون نیه رۆڵی پراکتیکی که وڵاتانی به‌هێز له‌سه‌ر
شه‌ڕ له (ئه‌فغانستان و عێراق و لیبی)و یان له‌سه‌ر به‌ستێنه‌کانی بزووتنه‌وه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی (میسر، تونس و ئێران و
...) به ئیسلام و که‌سانێک که ئیدیعای میانه‌ره‌ویین تێیدا، به دامه‌زرانی
کۆماره‌کانی ئیسلامی و پشتیوانی له مه‌زهه‌بییه "میانه‌ره‌و"ه‌کانن، چیه:
فێڵ کردن له پاریزه‌رانی دێموکراسی یان به‌ڵێنی به ئیسلامییه‌کانه!؟
جارێک ئه‌م به‌ڵێنییه رێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی و بونیادنه‌ره‌که‌ی،
روحوڵڵا خومه‌ینی، هه‌م به ولاتانێک که ئه‌ویان به فڕۆکه‌ی فه‌رانسه‌وی له تاران دابه‌زاند و هه‌م به ده‌ورووبه‌ره‌که‌ی
که به‌ڵێنی گه‌لێ که به‌ده‌میانه‌وه ده‌نا و دواتر بۆ ئینگلیسی و فه‌رانسه‌وییه‌کان
وه‌ریان ده‌گێڕایه‌وه، هه‌میش به‌و خه‌ڵکه که پێیان وابوو ئاو و به‌رقیان خۆڕایی
ده‌بێ، بوو و ئاکامه‌که‌ی تا به ئه‌مڕۆ سی و سێ ساڵ حکوومه‌تی ئیسلامی سه‌ره‌ڕۆیانه!
ئه‌وڕۆکه ئێمه بۆ جارێکی دیکه له به‌رمبه‌ر بڕگه‌یه‌کی
مێژووییداین:
ئایا بڕیار وایه که وڵاتانی موسڵماننشین چه‌ندین ده‌یه چاره‌نووسی ئێران
دووپات بکه‌نه‌وه تا به قۆناغی ئێستای ئێرانیه‌کان بگه‌ن که تێیدان؟ کارێ که
به‌ته‌واوه‌تی دوور نیه. یا ئه‌وه‌یکه به هۆی ئه‌زموونی به‌ئاکام نه‌گه‌یشتوو و
خوێناوی کۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، رێگایه‌کی دیکه هه‌ڵده‌بژێرن؟ به‌ڵام کام
رێگا؟! ئیسلامی میانه‌ڕه‌و؟! دێموکراسی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت؟! ئه‌گه‌ر
دیکتاتۆره سوننه‌تییه‌کان له خه‌باتی نێوان سه‌ره‌ڕۆیی سیاسی و مه‌زهه‌بی دژ به
نوێگه‌رایی و مۆدێڕنیته، بازنه‌ی تێنه‌په‌ڕ بوون هه‌تا بوار بۆ تێپه‌ڕینی ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و ئاینده خۆش کردبێ، بازنه‌ی دیکه کامه ده‌بێ؟ ئایا به‌هاری
عه‌ره‌بی به رێنسانسی بیری سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوین کۆتایی دێت یان چه‌ند ده‌یه‌ی
دیکه له به‌رزه‌خی پێکه‌وه گونجانی "ئیسلام و دێموکراسی" له ده‌سه‌لاتدا،
وه‌کوو تیۆری "ئیسلام و سوسیالیزم" له میسری عه‌بولناسر و لیبی قه‌زافی
و سورییه‌ی ئه‌سه‌د دا، له جێی خۆیاد لێ ده‌دات؟ له بنه‌ڕه‌تدا ئیسلام یان هه‌ر
دینێکی دیکه له ده‌سه‌ڵاتدا، چ چۆنایه‌تی و چ چه‌ندایه‌تی ده‌توانێ له ژێر
رکێفی دێموکراسیدابن که ببێته هۆی قایمبوون و په‌ره‌پێدانی جیا له پێکهێنانی
سنووره عه‌قیده‌تییه‌کان که دێموکراسی تا لێواری روخان ده‌به‌ن؟
ده‌بێ بۆ ئه‌م پرسیارانه وه‌ڵامی روون و ئاشکرا هه‌بێ هه‌تا
بتوانین ئه‌وه‌ی که له وڵاتانی عه‌ره‌بی و موسڵماننشین دا روو ده‌دات، رابوونی
ئیسلامیی و ساویری دێموکراتیکه یان رابوونی دێموکراتیک و ساویری ئیسلامییه؟! هه‌موو
بیرۆکه و سه‌رچاوه‌کانی چالاکی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه، هه‌روه‌ها
ئێرانیش، له ئاکامدا له خزمه‌ت و له یه‌کێک له‌م به‌رانه‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر